جار ئەم لاپەڕە بینراوە

الخميس، 29 مايو 2008

شایەتحاڵێكی شاڵاوی ئەنفال

شایەتحاڵێكی شاڵاوی ئەنفال: جەیش و جاش هەموو شوێنێكیان گرت تا خەڵكەكە رزگاریان نەبێ
ئا: شەماڵ / كفری
(عەلی قادر عەبدوڵڵا) لە ساڵی 1942 لە دێی (دوانزە ئیمام)ی سەر بە قەزای كفری لەدایكبووە و ئێستا لە شاری كفری ژیان بەسەر دەبات، ئەم مرۆڤە لە ساڵی 1988دا لە شاڵاوی ئەنفالدا برایەكی بەناوی (سەردار قادر عەبدوڵڵا) وخێزانەكەی بە(7) منداڵ و ژنە دووگیانەكەیەوە ئەنفال كران، (عەلی قادر عەبدوڵڵا) سەبارەت بە شاڵاوی ئەنفال گوتی “ئیمە لەدێی دوانزەئیمام بوویین سەرداری برام پێشمەرگەی یەكێتی بوو بەهۆی پێشمەرگایەتییەوە، لەلایەن جاش ومەفرەزە خاسەی كفری لەدوانزە ئیمامەوە توانرا تا لەماڵ و منداڵی خۆی جیای بكەنەوە، بەمشێوەیەش تاماوەیەك لە قەرەداغ بوو، بەڵام دوای گەڕایەوە ناو ماڵ و منداڵی خۆی، هەروەها ئاگاداری ئەوەبووم كە حكومەت بەتەمای شاڵاوێكی وەهایە، بۆیە خەڵكمان ئاگادار كردەوە تا مقەیەتی خۆیان بن، لەگەڵ ئەوەی سەرەتا بەتەمای شەڕكردنی هات و نەهات بوون لەپێناو كوردستانداو گوتیان شەڕێك دەكەین دەبێت بەرەنگاری ئەم هێزە ببینەوە، بەڵام دوای بەهۆی ترسی تۆپ و تەیارەو گازی كیمیاوییەوە وازیان هێنا”، گوتیشی “ئەو ناوچانەی كە ئەنفالی لێدەكرا تەنها دێكان بوو، حكومەت حەقی بەسەر شارەكانەوە نەبوو، بۆیە خەڵكانێك هەبوون دەیویست بچێتە شارەوە تا رزگاریان بێت، بەڵام بەهۆی چەند كەسێكی كاربەدەستی ناوچەكەی خۆمانەوە رێیان لێگیرا ونەیان هێڵا بێنە شارەوە، تائێستاش ئەو كەسانە هەر ماون و دەسوڕێنەوە بۆیە ناتوانم ناویان بڵێم”، برای (سەردار)ی ئەنفالكراو باسیش لەوە دەكات كەوا جەیش و جاش هێرشی كردۆتە سەر دێكەیان وەكخۆی دەڵێت “لە دەمی دایكمەوە بیستم كە جەیش و جاش هەموو شوێنێكیان گرت، هەموو رێگایەكی دەرچوونیان لەو خەڵكە دەگرت، من بەكۆڵی (سەردار)ی كوڕمەوە بووم نەمدەتوانی رێبكەم دەمگوت سەردار گیان جێم بهێڵەو لێرە بمكوژە بچۆ ژن و منداڵەكانت رزگاربكە ئەویش دەیگووت دایە گیان تۆ شیرت بەمن داوە من چۆن تۆ بكوژم یان هەموومان رزگار دەبیین یان پێكەوە دەمرین”، هاوكات ئەوەش دەخاتە روو كاتێك رزگاریان بووە لەگەڵ خەڵكەكە چوونەتە ئەو شوێنەی كە ئەنفالەكانیان تیادا كۆكرابوونەوە، بەڵام هەركە گەیشتوونەتە شوێنەكە (سەردار)ی برامیان لەگەڵ خێزان ومنداڵەكەیان گرتوو وگوتی “ئیتر ئەو خەڵكەیان سواری مەكینەو عابانە كردو كەوتنە رێ و لە كەلارەوە رۆیشتن تا گەیشتینە ئەوبەر چەم، ئیتر خەڵكەكەیان جیا كردەوە پیرەكانیان بەردەدا و كچ و كوڕی گەنج ومنداڵیان جیا كردەوە”، هاوكات ئەوەش دەخاتە روو كەوا ئەم سەرگوزشتەیە دایكی بۆی گێڕاوەتەوە، “ئیتر لەو رۆژەوەی ئەوان براون بەهیچ شێوەیەك نەخەبەریان دەزانیین وهیچیشمان لە بارەیانەوە نەبیستووە”، لەلایەكی دیكەوە سەبارەت بەقەرەبوو كردنەوە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئەو باس لەوە دەكاتەوە كە بەشێوەیەكی زۆر كەم قەرەبوو كراونەتەوە، جەختیش لەوە دەكاتەوە كە ئەو قەرەبووكردنەوەیە رێژییە، لەمبارەیەوەش نموونە دەهێنێەوە ودەڵێت “خەڵكی واهەیە مەعاشی نییە دەست نەڕۆیە لەناو خانی كرێدایە پارەشی نییە كرێی خانوو بدات بەهەمان شێوەش لە بنەماڵەی ئەنفالكراو و شەهیدەكانە”، ئەو داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن كە بەتەنگ داواكاری خانەوادەی ئەنفالكراوەكاندا بچن تا چیتر لەناو ئێش وئازاردا نەتلێنەوە وپێشنیاریش دەكات كەوا لەناو شارۆچكەی كفریدا هۆڵێك بكرێتەوە بۆ دانانی وێنەی ئەنفالكراوەكان ولەدرێژەی قسەكانیشیدا داوا لەهەموو حزبەكان دەكات كە یەكبگرن وخەڵكی هەژار ونەداریان لەبیر بێت.

ليست هناك تعليقات: