
جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند یه‌كێكی تر له به‌ركه‌وتووانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، رۆژی یه‌كشه‌ممه، به‌هۆی كاریگه‌ریی ئاسه‌واری چه‌كی كیمیاوی له‌سه‌ر سییه‌كانی گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌مه‌ش سێیه‌م به‌ركه‌توی چه‌كی كیمیاویه كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئاراز عابد به ئاژانسی (ده‌نگه‌كانی عێراق)ی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆیه‌ک شه‌ممه 15\6\2008 هاوڵاتی حه‌مه‌ئه‌مین ساڵح، كه یه‌كێكه له به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی، به كاریگه‌ری ئاسه‌واری ئه‌و چه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا."رونیشیكرده‌وه كه "ئه‌و برینداره له دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و به‌پێی راپۆرتی پزیشكی له ساڵی 2003 ه‌وه پێشنیاركراوه كه له لیستێكی (135) كه‌سیدا له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت."ئاراز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و برینداره هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌كراوه و وتی "له ئه‌كامدا ئه‌مڕۆ به‌هۆی كاریگه‌ریی ئاسه‌واری چه‌كی كیمیاوی له‌سه‌ر سییه‌كانی و چاوی گیانی له‌ده‌ستدا."به پێی ئاماره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 2000ه‌وه تا ئێستا (51) به‌ركه‌وتوی چه‌كی كیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی ئاسه‌وای ئه‌و چه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌مه‌ش سێیه‌م برینداره كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌و هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات. قه‌زای هه‌ڵه‌بجه (183كم باشوری رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی) له 16 ی ئازاری ساڵی 1988 دا له لایه‌ن رژێمی پێشووی عێراقه‌وه كیمیاباران كرا و به پێی ئاماره كوردییه‌كان بۆردومانه‌كه كوژرانی (5000) هه‌زار له دانیشتوانی ئه‌و قه‌زایه و برینداربوونی (10000) ی دیكه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه رێكخراوێكی ناحكومییه كارده‌كات بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی كه‌س و كاری قوربانیانی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه.رێكخراوه‌كه له ساڵی 1992 دا به ناوی كۆمه‌ڵه‌ی به‌گژاچوونه‌وه‌ی چه‌كی كیمیاویه‌وه دامه‌زراوه و ساڵی 2004 ناوه‌كه‌ی گۆڕاوه بۆ (كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه).
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق