سه‌رۆكی ڕیكخراوی جینۆسایدۆی نیَوده‌وڵه‌تی : نیگه‌رانم كه ده‌بینم پاشماوه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان له‌و دۆخه ناخۆشه‌ی ژیاندان
سامان نامق جاف
پاش سه‌ردانێكی یه‌ك هه‌فته‌یی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێكی ناوه‌ندی چاك وگه‌ڕانێكی مه‌یدانی به‌ناوچه ئه‌نفال و كیمیابارانكراوه‌كاندا كه سه‌رۆكی ڕیكخراوی جینۆسایدۆی نیَوده‌وڵه‌تی گه‌ڕایه‌وه ئه‌مه‌ریكا.
گریگۆری له‌م گه‌شته‌یدا سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی كرد كه به‌ر شاڵاوی جینۆساید كه‌وتوون ،بۆله نزیكه‌وه ئاگاداربوونی بارودۆخی ژیانی كه‌سوكاری قوربانیان و بۆئه‌و مه‌به‌سته چاوی به‌ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سوكاری قوربانییه‌كان كه‌وت.له هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر مه‌زاری قوربانیانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه گوتی:" ده‌بێت دەرفەت لەبەردەم بەركەوتانی ئەو چەكە كۆكوژانە بڕەخسێنین تا چیرۆكی خۆیان بگێڕنەوە دنیاش گوێیان لێبگرێت.
سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه له دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراقدا گریگۆری ئه‌مه‌ی به گەورەترین هەڵە وه‌سف كرد.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به نكۆڵی كردن له جینۆسایدی كورد له‌لایه‌ن هه‌ندێك له به‌رپرسانی عێراقه‌وه گریگۆری توركیای به نموونه هێنایه‌وه كه نكۆڵی له قه‌تڵ و عامی ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌كات و سه‌رۆكی ڕیكخراوی جینۆسایدۆی نیَوده‌وڵه‌تی گوتی:" توركیا ئه‌وه‌یه كه ئینكاری له‌و جینۆسایدانه ده‌كات كه كردوویه‌تی، هه‌روه‌ك تائێستاش ئینكاری ئه‌و جینۆسایده ده‌كات كه دژ به ئه‌رمه‌نه‌كان كردوویه‌تی"
سه‌باره‌ت به رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا و پشت به‌ستنی كورد به‌و زلهێزه گوتی:" مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه باشترین به‌رگری ئه‌وه‌یه خۆت به‌رگری له خۆت بكه‌یت "
هه‌رچی په‌یوه‌سته به گوشاری كورد بۆ زیاتر داواكردنی مافه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا تا كاره‌ساتێكی تری وا دووباره نه‌بێته‌وه چونكه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جێگه‌ی متمانه نییه ،له‌و باره‌یه‌وه گوتی:" من وه‌كو كه‌مپینه‌رێك بۆ جینۆساید ته‌نانه‌ت متمانه‌م به‌وڵاته‌كه‌ی خۆشم نییه".
مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی گریگۆری بۆ كوردستان به‌ستنی كۆنفرانسێكی فراوانه له‌دژی جینۆساید له‌عیراق و هه‌روه‌ها بینینی شایه‌تحاڵه‌كانی جینۆسایدی ئه‌نفال و كیمیاباران وله‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند" ده‌مانه‌وێت ڕێگری بكه‌ین كه جارێكی دیكه جینۆساید له‌عیراق ڕوونه‌داته‌وه "
پاش بینینی پاشماوه‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كوردا هاتوه گیرگۆری ده‌ڵێت:" داوا له ئه‌مریكا ده‌كه‌م كه كورد بپارێزێت له هه‌ر تاوانێكى دیكه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كورد ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت"
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌نفالنامه به رۆژێك پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی گوتی"نیگه‌رانم كه ده‌بینم پاشماوه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان له‌و دۆخه ناخۆشه‌ی ژیاندان "
سه‌باره‌ت به هه‌نگاوی یه‌كه‌می دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی گریگۆری ستانتۆن گوتی"كاری یه‌كه‌مم بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبێك ده‌بێت له‌مه‌ڕجینۆسایدی كورد"
گریگۆری ستانتۆن پرۆفیسۆری یاسا بووه له‌ساڵانی 1985 بۆ 1991 له واشنتۆن‌و زانكۆی لی، ساڵی 1981 پرۆژه‌ی جینۆسایدی كه‌مبۆدییه‌كانی له ییل دامه‌زراندووه‌و له‌و كاته‌وه هه‌وڵیداوه كه سه‌رانی خه‌میری رۆژ بدرێنه دادگادا. رۆڵی گرنگی گێڕاوه له‌داڕشتنی یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تایبه‌ت به‌قه‌تڵوعامی رواندییه‌كان له ساڵی 1994. . له 2005بۆ 2007 جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه بووه ساڵی 2007 هه‌ڵبژێردراوه به سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه‌ی جینۆسایدی نێوده‌وڵه‌تی‌و تا 2009 به‌سه‌رۆك ده‌مێَنێته‌وه.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق