ئه‌گه‌ر چاوێ به مێژووی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بخشێنین ده‌بینین ئه‌م سه‌ده‌یه سه‌ده‌یه‌ك بووه به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كه‌رانی پۆزه‌تیویست له 30 ساڵی یه‌كه‌می مۆدێرنیتی‌دا كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه چاخی مۆدێرنیتی چاخی ئاسایشی مرۆڤایه‌تییه، ده‌بینین ئه‌م چاخه‌و ئه‌م سه‌ده‌یه زۆرترین كوشت‌و بڕی مرۆڤه‌كانی تێدا بووه، هه‌ر له 2 شه‌ڕی گه‌وره‌ی جیهانییه‌وه بگره تا كوشتنی جووله‌كه‌كان له ئاڵمان‌و قه‌تڵ‌وعامی 1میلیۆن‌و نیو ئه‌رمه‌نی له توركیا‌و رووداوه‌كانی وڵاته‌كانی ئه‌فریقا‌و زۆر شوێنی‌تری ئه‌م جیهانه كه له شه‌ڕه نیزامییه‌كان‌و له پرۆژه پاكتاو كردنه‌كاندا كوژراون. دوان له‌م فاجیعه مرۆڤایه‌تییانه له ده‌ره‌وه‌ی فاجیعه‌وه ره‌نگه شتێكی هه‌ستیار بێت، به‌ڵام بێده‌نگه كردنیش لێیان شه‌رعییه‌ت به‌خشیینه به فاشیزم. بۆیه پێویسته مرۆڤایه‌تی هه‌ر ده‌م بۆ به‌رگرتن به دووپات بوونه‌وه‌ی رووداوی دڵـه‌زێنی له‌م چه‌شنه یادی قوربانییه‌كانی ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنانه ده‌كه‌نه‌وه.
یه‌كێك له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه به‌رده‌وام كه‌وتۆته به‌ر نووكی هێرشی داگیركه‌ران‌و به كۆمه‌ڵ كوژ كراوه‌و كیمیا باران كراوه‌و به هه‌موو چه‌شنێ هه‌وڵ دراوه بۆ سه‌ركوت كردنی، نه‌ته‌وه‌ی كورده كه كه‌وتۆته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و هه‌ر له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا‌و دوای رووخانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی به سه‌ر 4 وڵات‌دا دابه‌ش كرا‌و له په‌یمانه شوومه‌كانی لۆزان‌و سیڤه‌ر هه‌موو شوناسی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه چووه ژێر پرسیاره‌وه‌و به زۆر كرا به به‌شێك له وڵاتانی فارس‌و عه‌ره‌ب‌و تورك. هه‌ر ئه‌م داگیر كه‌رانه‌ش هه‌وڵیان دا به سڕینه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه شوناسێكی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌و ئه‌و كاته‌ی كه دیتیان ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه دژ به كرده‌وه‌كانی ئه‌وان ده‌وه‌ستێته‌وه كیمیا بارانیان كرد‌و خستیانیانه زیندانه‌وه‌و گۆڕی به كۆمه‌ڵیان بۆ هه‌ڵكه‌ندن.
مه‌به‌ست له‌م نووسینه‌و له‌م رۆژه‌دا یاد كردنه‌وه‌یه له رووداوێكی دڵـته‌زین كه بۆ ماوه‌ی چه‌ن ساڵ له دیدی جیهانییه‌وه بێده‌نگه‌ی لێكرا. ئه‌و رووداوه‌ش فاجیعه‌ی دڵته‌زینی ئه‌نفال بوو. ئه‌نفال سیستمیاتیك ترین پرۆژه‌ی كوردقڕانه كه له لایه‌ن داگیر كه‌رانی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه چووه. ئه‌م ناوه له سووره‌یه‌كی قورعانی وه‌رگیراوه كه سوره‌ی ئه‌نفاله. له‌م پرۆژه‌دا كه له ژێر ناوی سووره‌یه‌كی قورعان و به مه‌به‌ستی جینۆساید كردنی كورد له كوردستان به‌ڕێوه چوو له 8 قۆناغدا 182 هه‌زار ئینسان له هه‌موو ته‌مه‌ن‌و ره‌گه‌زێ بوون به قوربانی‌و له بیابانی عه‌رعه‌ردا نێژران‌و به‌شێكیشیان بوون به خۆراكی سه‌گه ره‌شه‌كان.
ئه‌و كاته‌ی كه دایكێك به به‌رچاوی خۆیه‌وه ده‌یدی منداڵه‌كه‌ی سه‌گه ره‌شه‌كان ده‌یخۆن ویژدانه به ناو زیندووكه‌كانی ئه‌مڕۆ كه به‌رگری له مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن له كوێ بوون تا ببینن نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌بێ به خۆراكی سه‌گ‌و زینده به گۆڕ ده‌كرێ‌و ده‌خرێته گۆڕی به كۆمه‌ڵه‌وه. ساڵی 1988 بوو كه زیندانی نوگره سه‌لمان‌و بیابانه‌كانی باشووری عیراق ئه‌وه‌نده ته‌رمیان دیبوو، ئه‌وه‌نده كوردیان تێدا نێژرابوو كه خه‌ریك بوو دڵیان به یه‌كدا بێت‌و چی ته‌رمه كورده بیخه‌نه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانه زیندووه‌كان به ئاگا بێنن.
ئه‌رێ خۆ نه‌من له‌وێ بووم نه‌تۆ هاوڕی تا بزانین ئه‌نفال چی كرد؟
مناڵێ كه له‌وێ گه‌ڕابۆوه ده‌یگوت: ئێمه له سه‌ر خوانێ له خۆشه‌ویستی دانیشتبووین و بیرمان له هه‌ڵفڕینی ئه‌و په‌پوولانه ده‌كرده‌وه كه به ده‌ور چراگه‌وره‌كه‌ی نیشتمانا هه‌ڵده‌سووڕان كه ئه‌نفال وه‌ك چه‌ته‌كه‌ی گاكوژ به ده‌ست به سه‌ر كه‌وت و ژیانی لێكردین به ژیان.
ئه‌و ده‌یگوت:
ئه‌نفال چاوی هه‌موو مناڵانی گه‌رمیان‌و بالیسانی به‌ست‌و وتی هیچ نییه مناڵینه، سه‌فه‌رێكه ده‌ڕۆین‌و دێینه.
ئه‌نفال، وه‌ك ناوه‌كه‌ی، درۆی كرد. سه‌فه‌ر نه‌بوو. مه‌رگ بوو. بیابان بوو.
ئه‌نفال!
كێ ده‌زانێ ئه‌نفال چی كرد. ته‌نها ئه‌و منداڵه چاوگه‌شه نه‌بێت كه تۆپه نایلۆنییه‌كه‌ی به ده‌سته‌وه‌یه‌و ره‌سمه‌كه‌یان هێنا بۆ شاهیدی دادگایی كردنی سه‌دام حوسێن.
الثلاثاء، 27 مايو 2008
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق