
له چاک نیوس ه‌وه
عادل باخەوان:" ئاینی ئیسلام به‌رپرسیاره له ئه‌نفالی کورد
"29/5/2008
نووسەر و سۆسیۆلۆژیست عادل باخەوان لەدیدارێکی ڕۆژنامەی ئاسۆدا نیگەرانى خۆى لەوە نیشاندەدات کەوا زۆربەى نووسەرانى کورد بەشێوەیەکى سەرپێى حوکم لەسەر شتەکان دەدەن و ناتوانن بەشێوەیەکى زانستى شتەکان هەڵبسەنگێنن و دەڵێت" کێڵگه‌ی زانستی کوردی چه‌ند گوناهه که ڕێگا ده‌دات به بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که به‌ناوی زانسته‌وه له‌سه‌ر فینۆمێنه‌کانی ئێمه ده‌نوسرێن. ئێمه چه‌ند گوناهین کاتێک شاعێرێک یان ڕۆماننوسێک دێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی 6 مانگ له ته‌مه‌نی ته‌رخانکردبێت بۆ توێژینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی و کۆکردنه‌وه‌ی داتا و چاوپێکه‌وتن و ...پاشان لێکدانه‌وه‌و ڕاڤه‌کردنی فینۆمێنێکی وه‌ک ئه‌نفال ، دێت و ڕێگا به‌خۆی ده‌دات تێۆری بۆ ئه‌نفال دابمه‌زرێنێت". عادل باخەوان لە وەڵامى چەند پرسیارێکى ئاسۆدا لەمەڕ پرسى ئەنفال دنیاى رۆشنبیرى کوردى بە دنیایەکى هەژار و تاڕادەیەکیش نا ئەکادیمى ناودەبات.ئایینی بەرپرسیار
ئاسۆ: ڕیشە مێژووییەکەى ئەنفال لەکوێدایە، ئایا ئەنفال بە تەنها پەیوەست ئەکرێت بەوەى ناوى یەکێک لە سورەتەکانى قورئانە یان مێژووى قڕکردن لەوە کۆنترە و کارەساتەکەش بەرەنجامى بیرى پان عەرەبیزمە؟
عادل باخەوان: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت فینۆمێنی "ئه‌نفال" بکه‌ین به که‌ره‌سی جه‌نگی ئایدۆلۆژی نێوان ئه‌کته‌ره‌کانی کێڵگه‌ی سیاسی کوردی، ئه‌وا له ئێستا و ئێره‌دا ده‌بێت "ئیمان" به‌وه بهێنین که ئه‌و فینۆمێنه په‌یوه‌ندی به قورئانی موسوڵمانه‌کانه‌وه هه‌یه و ئاینی ئیسلام به‌رپرسیاره له ئه‌نفالی کورد. ئه‌م خوێندنه‌وه سه‌رپێییه ده‌کرێت خزمه‌ت به گروپێک له ئه‌کته‌ره سیاسیه کورده‌کان بکات و به‌کاری بهێنن دژ به گروپی به‌رامبه‌ر که خۆیان وه‌ک ئیسلامیست ده‌خه‌نه سه‌ر شانۆ. واته له ئێستا و ئێره‌دا، به‌شێک له‌و ئه‌کته‌ره سیاسییانه‌ی که خۆیان به هه‌ڵگری شووناسی لایک-عه‌لمانی داده‌نێن ئه‌نفال وه‌ک چه‌کی ململانێی سیاسی دژ به به‌رامبه‌ره‌کانیان به‌کارده‌هێنن، به‌ڵام ئایا ئه‌کته‌ره‌کانی کێڵگه‌ی زانست ده‌کرێت خۆیان بده‌ن به‌ده‌ست ئه‌م فێڵکردنه له ئه‌نفال و ئه‌م به‌کارهێنانه سیاسییه‌ی ئه‌نفال و ئه‌م لێکدانه‌وه پراگماتیستیه‌ی ئه‌نفال و ئه‌م ساده‌کردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌نفال که ئالۆزترین چرکه‌ی مێژووی کورده؟ بێگومان نه‌خێر.زانای کێڵگه‌ی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئه‌و که‌سه‌یه که به‌رده‌وام مه‌ودا له‌نێوان خۆی و "مانای هاوبه‌ش"دا دروستده‌کات و له‌سه‌ر ئاستی "ڕێفلێکسیڤیتێ" فاکته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌پشکنێت و دواتر لێکدانه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه له‌سه‌ریان به‌رهه‌مده‌هێنێت.لێره‌وه هیچ زانایه‌ک ناتوانێت و ڕێگا به‌خۆی نادات له چاوپێکه‌وتنێکی ئاوادا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه، چونکه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه، پێویستی به توێژینه‌وه‌و گه‌ڕان و چاوپێکه‌وتن و کۆکردنه‌وه‌ی داتا‌کان و ڕاڤه‌کردن و لێکدانه‌وه‌یان هه‌یه. هه‌موو ئه‌وه‌ی که زانایه‌ک ده‌توانێت بیکات ته‌نها پێشنیارکردنی چه‌ند گریمانه‌یه‌که که به‌بێ فه‌حسکردن و تاقیکردنه‌وه‌یان هیچ مانایه‌کیان نیه. بۆ نموونه: ئێمه پێمانوایه که فینۆمێنی ئه‌نفال په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی به چه‌مکی "داروینیسمی کۆمه‌ڵایه‌تی" و "جمهوریه‌تی جاکۆبین" و "ڕژێمی تۆتالیتاریسم"ه‌وه هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه هیچ نین ته‌نها چه‌ند "گریمانه‌یه‌ک/ هیپۆتێزێک" نه‌بێت و پێوسیته له ڕێگای توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه "ئیمتیاحنیان" بکه‌ین.چه‌ند به‌زه‌یم به‌و ورده ڕۆشنبیر و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌دا دێته‌وه که هه‌ر به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند کتێبێک و نووسینی چه‌ند مه‌قاله‌یه‌ک خۆیان لێده‌بێت به تایبه‌تمه‌ندی هه‌موو کێڵگه‌کانی توێژینه‌وه و ڕێگا به‌خۆیان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر هه‌موو شتێک هه‌موو شتێک بڵێن به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن شتێکی بیناکراو له‌سه‌ر زانستمان پێبڵێن. کێڵگه‌ی زانستی کوردی چه‌ند گوناهه که ڕێگا ده‌دات به بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که به‌ناوی زانسته‌وه له‌سه‌ر فینۆمێنه‌کانی ئێمه ده‌نووسرێن. ئێمه چه‌ند گوناهین کاتێک شاعیرێک یان ڕۆماننووسێک دێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی 6 مانگ له ته‌مه‌نی ته‌رخانکردبێت بۆ توێژینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی و کۆکردنه‌وه‌ی داتا و چاوپێکه‌وتن و... پاشان لێکدانه‌وه و ڕاڤه‌کردنی فینۆمێنێکی وه‌ک ئه‌نفال، دێت و ڕێگا به‌خۆی ده‌دات تیۆری بۆ ئه‌نفال دابمه‌زرێنێت. له‌یه‌کێک له چاوپێکه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنه‌کانیدا، پیه‌ر بۆردیۆ، زانای گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسی، پرسیاری لێده‌که‌ن له‌سه‌ر "به‌خته‌وه‌ری"، ئه‌و به ڕۆژنامه نووسه‌که ده‌ڵێت ناتوانم وه‌ڵامت بده‌مه‌وه، چونکه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامت بده‌مه‌وه پێویستم به‌وه هه‌یه که توێژینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی له‌سه‌ر بکه‌م و پاش چه‌ند مانگێکی دیکه پێت بڵێم گه‌شتومه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه، به‌ڵام له کوردستانی ئێمه‌دا، هه‌ر ورده ڕۆشنبیرێک خۆی لێده‌بێت به‌و خوایه‌ی که نابێت شه‌ریکی هه‌بێت و هه‌موو شته‌کان ده‌زانێت.بۆیه له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی جه‌نابتدا، من پێشنیارێکت بۆ ده‌که‌م. داوابکه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌نته‌رێکی توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ئه‌نفال دابمه‌زرێنێت و چه‌ند زانایه‌کی لۆکال و ئه‌نته‌رناسیۆنال مۆبیلیزه بکات تا ده‌ستبکه‌ن به توێژینه‌وه‌ی زانستی و دواتر پێمانبڵێن فینۆمێنی ئه‌نفال له‌نێو چ مێژوویه‌کی تاقانه و تایبه‌تدا دروستبووه.کێڵگه‌ی ڕۆشنبیرییمان هەیە
ئاسۆ: بیست ساڵ بەسەر کارەساتى ئەنفالدا گوزەر دەکات بێ ئەوەى کایەى ڕ‌ۆشنبیرى ئێمە وەک پرۆژەیەکى جدى قسەى لەسەر ئەم کارەساتە کردبێت، بەبۆچوونى تۆ بۆچى کایەى ڕ‌ۆشنبیرى و ڕ‌ۆشنبیرانى ئێمە نەیانتوانیوە ئەم کارە بکەن؟ دەکرێت بڕوا بەوە بکەین کایەى ڕۆشنبیریمان بەدۆخێکى سستدا گوزەر دەکات و تواناى ڕامانى قوڵ و جیهانبینى نوێى نییە؟
عادل باخەوان : ئه‌م پرسیاره ڕاسته‌وخۆ ده‌مانباته‌وه سه‌ر قسه‌کردن له‌وه‌ی به‌شێک له ڕۆشنبیره کورده‌کان پێی ده‌ڵێن "کایه‌ی ڕۆشنبیریی" و ئێمه پێمانباشه پێیبڵێین " کێڵگه‌ی ڕۆشنبیری"، چونکه پێمانوایه وشه‌ی "کایه" ناتوانێت گوزارشت له‌و مانایانه بکات که به‌و کۆنسێپته‌ی ده‌به‌خشین.ئایا له کوردستان "کێڵگه‌ی ڕۆشنبیریی"مان هه‌یه؟ من، ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی ڕه‌هاگه‌ره‌کانه‌وه که هه‌موو شتێک به‌ڕه‌هایی وه‌رده‌گرن یان ڕه‌فزده‌که‌ن، پێموایه له کوردستاندا کێڵگه‌ی ڕۆشنبیریی هه‌یه و له‌نێو مێژوویه‌کی به‌لای که‌مه‌وه یه‌ک سه‌ده‌ییدا دروستبووه و تائێستاش زیاتر له چه‌ند ژه‌نه‌راسیۆن- نه‌وه‌یه‌ک کاریان تیادا کردووه. گه‌ر له سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه وه‌ریبگرین ده‌توانین باس له نه‌وه‌ی پی‌ره‌مێرد و پاشان نه‌وه‌ی گۆران و دواتر نه‌وه‌ی ڕوانگه‌ییه‌کان و پاش ئه‌وانیش نه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندییه‌کان و ئێستاش نه‌وه‌ی پۆست ڕه‌هه‌ندییه‌کان بکه‌ین و هه‌ریه‌کێک له‌م نه‌وانه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌ت و پرۆژه و چۆنیه‌تی کارکردن و ئیشکالیه‌ت و میتۆدۆلۆژیای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.ئه‌نفال په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به سێ نه‌وه‌ی ئه‌م کێڵگه‌یه‌وه هه‌یه: نه‌وه‌ی ڕوانگه‌ییه‌کان و نه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندییه‌کان و نه‌وه‌ی پۆست ڕه‌هه‌ندییه‌کان. نه‌وه‌ی ڕوانگه‌ییه‌کان زیاتر به‌شیعر و چیرۆک و ڕۆمان، واته به ئه‌ده‌ب له‌گه‌ڵ ئه‌نفالدا مامه‌ڵه‌یان کردووه. ئه‌مه ده‌کرێت وه‌ک ئه‌ده‌ب بنرخێنرێت و ڕێزی لێبگیرێت، به‌ڵام ئایا ڕێگامان پێده‌دات له فینۆمێنی ئه‌نفال تێبگه‌ین؟ بێگومان نه‌خێر. ئه‌و ده‌قانه ده‌توانن له‌گه‌ڵ جیهانی هه‌ستی ئێمه‌دا قسه‌بکه‌ن و بمانخه‌نه گریان و له‌هه‌ندێک حاڵه‌تیشدا تووشی ڕامان و بیرکردنه‌وه‌مان بکه‌ن، به‌ڵام ئایا چوارچێوه‌یه‌کی زانستیمان ده‌ده‌نه ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌نفال چیه؟ بێگومان نه‌خێر. گرفتی فینۆمێنی ئه‌نفال له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌ییه‌کاندا له‌وه‌دایه که ئه‌وان جگه له ئه‌ده‌ب هیچ شتێکی دیکه‌یان پێ نییه بۆ به‌رهه‌مهێنان. ڕه‌هه‌ندییه‌کان، ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی ڕوانگه‌ییه‌کانه‌وه، به که‌ره‌سه فیکری و تیۆرییه‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نفالدا مامه‌ڵه‌یان کرد و له‌م بواره‌دا چه‌ند وتارێکی گرنگیان نووسی. واته هه‌نگاوێکی گرنگ نزیکیانکردینه‌وه له پرسیاری ئه‌نفال چییه، به‌ڵام دیسانه‌وه ئه‌نفال تووشی قه‌یرانێکی دیکه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌ندییه‌کاندا. ئه‌و قه‌یرانه‌ش ده‌کرێت ناوی بنێین قه‌یرانی وتار. ڕاسته وتار ده‌توانێت له ڕۆژنامه‌یه‌کدا یان گۆڤارێک‌دا، چه‌ند تیشکێک بخاته‌سه‌ر فینۆمێنی ئه‌نفال، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕاسته که وتار ناتوانێت تیۆریزه‌ی فینۆمێنی ئه‌نفال وه‌ک ڕوداوێکی تاقانه له مێژووی کورددا بکات.تیۆری کاتێک دروستده‌کرێت که زه‌مه‌نێکی دیاریکراو ته‌رخانبکه‌یت بۆ توێژینه‌وه‌کردن له‌سه‌ر مه‌یدانێکی دیاریکراو، پاشان هه‌موو که‌ره‌سه میتۆدۆلۆژییه‌کانی وه‌ک چاوپێکه‌وتن و تێبینیکردن و پشکنینی ئه‌رشیف و ڕاپرسی و هتد. مۆبیلیزه بکه‌یت و دواتر له بنی بنه‌وه، واته له قوڵایی ڕاڤه‌کردنی داتا‌کان و ڤاریابله‌کانته‌وه بینای تیۆرییه‌ک له‌سه‌ر مه‌یدانی توێژینه‌وه له‌سه‌رکراو بکه‌یت. ئه‌و بابه‌تانه‌ی که ڕه‌هه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌نفالیان نووسیوه و له ڕه‌هه‌نددا بڵاوکراوه‌ته‌وه هیچیان به‌م ئاقاره‌دا نه‌ڕۆشتوون و هیچیان به‌م شێوه‌یه کاریان نه‌کردوون. واته قسه‌ی ڕوتن و ئه‌رگیومۆنته‌کانیان بێ مه‌یدان و بێ داتا و بێ ڤاریابلن، به‌کورتی قسه‌کردنن له‌سه‌ر ئه‌نفال به‌بێ کارکردن له‌سه‌ر ئه‌نفال وه‌ک مه‌یدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی.نه‌وه‌ی پۆست ڕه‌هه‌ند ده‌کرێت که‌ڵک له ئه‌زموونی گرنگی ڕه‌هه‌ندییه‌کان وه‌ربگرێت و به ئاراسته‌یه‌کی دیکه‌دا کاربکات. ته‌نانه‌ت به‌شێک له خودی ڕه‌هه‌ندییه‌کانیش ده‌توانن خۆیان به‌شداری زیندوو بکه‌ن له دروستکردنی گه‌ردوونی نه‌وه‌ی پۆست ڕه‌هه‌نددا. واته ده‌کرێت ئیتر له‌مه‌ودوا، قسه‌کردن له‌سه‌ر جیهانی کوردی و فینۆمێنه‌کانی، ته‌نها ئه‌و کاته مومکینبێت که زانستی بێت. ده‌کرێت پۆست ڕه‌هه‌ندییه‌کان کێڵگه‌ی ڕۆشنبیریی کوردی به‌ته‌واوی بگۆڕن و ڕه‌هه‌ندێکی زانستی ڕوتوقوتی پێببه‌خشن به‌ڕاده‌یه‌ک که هه‌رکه‌س چه‌ند مه‌قاله‌یه‌کی کرچ و کاڵی نووسی یان چه‌ند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌نووسی بڵاوکرده‌وه ئیتر خۆی لێنه‌بێت به ئه‌کته‌ری کارایی نێو کێڵگه‌ی ڕۆشنبیریی کوردی. به‌داخه‌وه، له ئێستادا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م سیسته‌مه تازه‌یه خۆی نه‌گرتووه، هه‌رکه‌س له‌ته شیعرێکی بڵاوکرده‌وه، یان وتارێکی بێناوه‌ڕۆکی نووسی ئیتر خۆی لێده‌بێت به یه‌کێک له خواوه‌نده‌کانی کێڵگه. وه‌ک کاک ئیبراهیمی مه‌لازاده له‌یه‌کێک له وتاره‌کانیدا به درێژی باسی کردووه.زۆرینه‌ی ڕۆشنبیرانی کورد نایکه‌ن
ئاسۆ: ئایین چ ڕۆڵێکى هەبووە لە تیژکردن و دەمەزەردکردنى بیر فاشیستى و توندڕەوى وەک پرۆژەى قڕکردن و سڕینەوەى مۆرکى نەتەوایەتى و بەهاى مرۆڤایەتى مرۆڤى کورد؟ پێتوایە بەعس ئایینى وا تەفسیر کردبێت کەوا ئەوەى لەبەرامبەر حاکمى وڵات‌دا (نا) بکات شایانى لەنێوبردن و زیندەبەچاڵکردنە؟ ئایا ئایینى ئیسلام جێگاى تەفسیرى واى تێدا دەبێتەوە؟
عادل باخەوان : بێگومان کاتێک باس له ئایین ده‌که‌یت مه‌به‌ستت له ئیسلامه. کاتێکیش باسی ئیسلام ده‌که‌یت مه‌به‌ستت له ده‌قه‌کانی قورئانه. ده‌قه‌کانی قورئان خۆیان له خۆیاندا به‌رپرسیار نین له هیچ، نه چاکه نه خراپه، نه به‌هه‌شت نه دۆزه‌خ، نه کوشتن نه برایه‌تی، نه یه‌کسانی نه نا-یه‌کسانی، نه عه‌ره‌ب نه کورد، هتد. ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ سۆسیۆلۆگێک ده‌قه‌کانی قورئان و نۆرمه ئایینییه‌کان نین، چونکه ئه‌وان خۆیان له خۆیاندا بێده‌سه‌ڵاتن و توانای دروستکردنی واقیعێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراویان نیه، ئه‌وه‌ی گرنگه چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی ئه‌کته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابورییه‌کانه له‌گه‌ڵ خودی ئه‌و ده‌قانه‌دا. ئایین هیچ ڕۆڵێکی نه‌بووه له هیچ یه‌کێک له قۆناغه مێژووییه‌کانی مرۆڤایه‌تیدا، ئه‌وه‌ی ڕۆڵی هه‌بووه چۆنییه‌تی مۆبیلیزه‌کردنی ئایین بووه له‌لایه‌ن ئه‌کته‌ره‌کانه‌وه. ئایا ئایین به‌رپرسیاره له قڕانی کورد؟ نه‌خێر. ئایا ئه‌کته‌ره‌کانی ناسیۆنالیسمی عه‌ره‌بی و ده‌وڵه‌تی جاکۆبینی عیراقی و داروینیسمی کۆمه‌ڵایه‌تی توانیویانه ده‌قه‌کانی قورئان مۆبیلیزه‌بکه‌ن بۆ به‌دیهێنانی پرۆژه‌کانی خۆیان؟ بێگومان به‌ڵێ، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها له عیراقی عه‌ره‌بیدا نه‌کراوه، به‌ڵکو له ئێرانی فارسی و تورکیای توکیشدا کراوه. تۆ ده‌فه‌رمویت ئایا ئیسلام جێگای لێکدانه‌وه‌ی وای تیادا ده‌بێته‌وه؟ بێگومان به‌ڵێ. ئیسلام ده‌کرێت به‌کاربهێنرێت بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی و عه‌لمانی و مافی مرۆڤ و دیموکراتخواز، هه‌روه‌ها ده‌کرێت به‌کاریش بهێنرێت بۆ دروستکردنی جینۆساید و کوشتن و قڕکردنی مرۆڤ و گروپ و چین و کۆمه‌ڵگه و گه‌لان.ئێمه هه‌ڵه‌یه‌کی میتۆدۆلۆژی گه‌وره ده‌که‌ین گه‌ر بۆ تێگه‌شتن له ئه‌نفال بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ده‌قه قورئاینی و نۆرمه ئایینیه‌کان. به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چۆنیه‌تی مۆبیلیزه‌کردنی قورئان له‌لایه‌ن داروینیسمی کۆمه‌ڵایه‌تی حزبی به‌عسه‌وه بۆ دروستکردنی فینۆمێنی ئه‌نفال. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه که زۆرینه‌ی ڕۆشنبیرانی کورد نایکه‌ن.
پرۆفایل:-
عادل باخەوان یەکێکە لە نووسەر و سۆسیۆلۆژیستە جدییەکانى کورد.
- لیسانسى له سۆسیۆلۆژیا، لە زانکۆی لیۆن بەدەستهێناوە.
- ماسته‌رى له سۆسیۆلۆژیا، قوتابخانه‌ی خوێندنی باڵای زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، پاریس بەدەستهَیناوە.
-خوێندکاری دوکتۆرایە له سۆسیۆلۆژیا، قوتابخانه‌ی خوێندنی باڵای زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان،لە پاریس.
کتێبە چاپکراوەکانى:
-عیراق له فه‌یسه‌ڵه‌وه تا تاڵه‌بانی، چاپخانه‌ی ڕه‌نج، سلێمانی، 2006.
-ئیسلام و ڕۆژئاوا، چاپخانه‌ی ڕه‌نج، سلێمانی، 2006.
-تیرۆریسم وه‌ک بیناکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی، چاپخانه‌ی سه‌رده‌م، سلێمانی،
http://www.chaknews.com/kurdish/news.php?readmore=1675
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق