
به‌شی یه‌که‌م
تاوانی گه‌لکوژی:
تاوانی گه‌لکوژی (ژینۆساید) تاوانێکه به تاوانی تاوانه‌کان و گه‌وره‌ترین تاوان له لایه‌نی کانونی و ڕامیاریه‌وه ناسراوه، چونکه ئه‌و تاوانه به مه‌به‌ستی له‌ناوبردن و نه‌هێشتنی به‌شێک یا ته‌واوی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی دیاریکراو له‌به‌ر جودایی ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، ئایین، بیروباوه‌ر، که‌لتور یا جودایی دیکه که وا ده‌کات گروپی تاوانکار ئاره‌زووی نه‌کات و بڕیاری له‌ناوبردنی گروپی نه‌خوازراو بدات . تاوانکاران که به تاوانی گه‌لکوژی هه‌ڵده‌ستن ده‌کرێ سه‌ر به بیروباوه‌ر و ئایدۆلۆژیای جیاواز بن، بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه له راسته‌وه بۆ چه‌پ هه‌یه. له زۆربه‌ی باره‌کاندا تاوانکار خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگاکانی ستاته (ده‌وڵه‌ت) و گروپی قوربانی کۆمه‌ڵی بێ ده‌سه‌ڵات و ژێرده‌سته. ئه‌وه سه‌باره‌ت به گه‌لکوژیه‌کانی دژ به گه‌لانی وه‌کو بۆنمونه جووه‌کان له ئه‌ڵمانیا، ئه‌رمه‌نیه‌کان له تورکیا، توتسیه‌کان له رواندا، کورده‌کان له کوردستانی ژێرده‌ستی تورکیا له 1937، هه‌روه‌ها کورده‌کان له کوردستانی ژێرده‌ستی ئێراق له 1983 و 1988 دا هتد. له گه‌لکوژیه‌کاندا بیروباوه‌ری ناسیونالیستی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی تووندره‌و exclusive ethnonationalism وه‌کو بۆنمونه نازیزم، که‌مالیزم و به‌عسیزم له پشتی تاوانه‌که بووین. دیاره تاوانی گه‌لکوژی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کۆلۆنیالیسته‌وه له‌سه‌رده‌می کۆلۆنیالیزم روویان داوه وه‌کو گه‌لکوژی نامیبیه‌کان له لایه‌ن کۆلۆنیالستی ئه‌ڵمانی له ساڵی 1904 دا، گه‌لکوژی ئیندیانه‌کان له لایه‌ن ئه‌وروپاییه‌کانی ئه‌مه‌ریکای سه‌روو هتد. ئه‌گه‌ر به پێی ئه‌و تێگه‌یشتن و پێناسه باوه‌ی ئێستا بۆ تاوانی گه‌لکوژی هه‌یه (بۆنمونه پێناسه‌که‌ی رێککه‌وتنامه‌ی گه‌لکوژی ) سه‌یری تاوانی له‌م جۆره له ڕابردوودا بکه‌ین، ده‌کرێ بلێین تاوانی گه‌لکوژی تاوانێکی زۆر کۆنه، له‌و ساته‌وه ده‌ستی پێکردووه، که که‌سێک یا گروپێک مرۆڤ بڕیاری به ئاگایانه‌ی له‌ناوبردنی گروپێک مرۆڤیان داوه، که ده‌کرێ به‌هۆی هۆکاری جیاوازه‌وه بووبێت. بۆنمونه ده‌کرێ بگوترێت کاتێ له‌شکری عه‌ره‌بی ئیسلام له سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ئایینی ئیسلامدا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی پاکتاوی ئایینی کرد، تاوانی گه‌لکوژیان به‌رامبه‌ر به هه‌ندێ گروپی ئایینی دیکه ئه‌نجامدا، چونکه به‌ئاگایانه فیزیکیانه له شوێنی دیاریکراو و تایبه‌تدا له‌به‌ر جودایی بیروباوه‌ری ئایینی له‌ناویان بردن، بۆنمونه له‌ناوبردنی جووه‌کانی دورگه‌ی عه‌ره‌بی و مه‌زادییه ساسانیه‌کان. به‌هه‌مان شێوه ده‌کرێ بگوترێت کریستیانه‌کان ئه‌و تاوانه‌یان دژی کۆمه‌ڵی سه‌ربه ئایینی دیکه یا له جه‌نگه ناوخۆییه‌کاندا له نێوان باڵه‌کانی کریستیانی خۆیدا ئه‌نجام داوه. به‌کورتی هه‌ر هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنێک که به‌ئاگایانه به مه‌به‌ستی قڕکردن کرابێت، بووبێته‌هۆی له‌ناوبردنی فیزیکیانه‌ی به‌شێکی گرنگ یا ته‌واوی کۆمه‌له خه‌ڵکێکی دیاریکراو له‌به‌رجوداییان، ئه‌و تاوانه ده‌کرێ وه‌کو تاوانی گه‌لکوژی ناوزه‌د بکرێت، به‌بێ گوێدانه سه‌رده‌م و هۆکاری پشتی مه‌به‌ستی له‌ناوبردنه‌که. له سه‌رده‌می نوێ‌دا تاوانی گه‌لکوژی له زۆر باردا له لایه‌ن ستاته‌وه ئه‌نجام دراوه، یا ستات به جۆرێ له جۆره‌کان له تاوانه‌که‌دا پشکی که‌موزۆر هه‌بووه، به‌م پێیه جگه له که‌س و ئۆرگانه تاوانکاره‌کان، په‌نجه‌ی به‌رپرسیاری ئاراسته‌ی ستات ده‌کرێت. له خواره‌وه به‌درێژی له رووی کانونیه‌وه له‌سه‌ر به‌رپرسیاری ستات ده‌وه‌ستین. پاشان دێینه‌سه‌ر تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفال و به‌رپرسیاری ستاتی ئێراق له تاوانه‌که‌دا. به‌رپرسیاری ستات له‌به‌رچی؟کاتێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌ی که داموده‌زگاکانی ستاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه و نوێنه‌رایه‌تی فه‌رمی ستات و خه‌ڵکی وڵاته‌که ده‌کات، له‌سه‌رده‌مێکی تایبه‌تدا تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نجام ده‌دات، بڕیاره‌کان و جێبه‌جێکردنه‌کان له لایه‌ن سه‌رانی ستاته‌وه ده‌ر‌ده‌چن، جێبه‌جێکردنی تاوانه‌که‌ش به ئامراز و که‌ره‌سته، ئۆرگان و دامه‌زراو، داموده‌زگا سه‌ربازی و ستاتیه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت، له‌مباره‌دا ستات به‌رپرسیاریی ته‌واوی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها له کاتێکدا دامه‌زراو و ئۆرگانه‌کانی ستات یا که‌سانی ده‌سه‌ڵاتداری ستات به یارمه‌تی و ڕاسپارده‌ی راسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆی ستات، تاوانکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دیسان به‌رپرسیاری تاوانه‌که ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ستات. له ستاتێکدا که تاوانی گه‌لکوژی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، له‌و ستاته‌دا تاوانکاران هه‌ن، پشتگیرکا‌ران هه‌ن، ته‌ماشا‌کاران هه‌ن، قوربانیان هه‌ن، سۆزدارانی قوربانیان هه‌ن و بێئاگاکان هه‌ن. کاتێ ستات راسته‌وخۆ فه‌رمانی ئه‌نجامدانی گه‌لکوژی ده‌دات، ستات خۆی به نوێنه‌ری فه‌رمی هه‌موو ئه‌و گروپانه ده‌زانێ و له‌ژێر ناوی خه‌ڵکی وڵات تاوانه‌که ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌و دیارده‌یه هه‌لسوکه‌وتێکی باوی رژێمه دیکتاتۆره‌کانه که تاوانکاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆنمونه چه‌مکی وه‌کو بڕیاری گه‌ل، دادگای گه‌ل یا سزای ره‌وای گه‌ل بۆ ره‌واکردنی تاوان به‌کارده‌هێندرێت. بێده‌نگی ته‌ماشاکارن (که هه‌ڵوێستیان روون نییه که ده‌کرێ له لایه‌نگیره‌وه تا دژ هه‌بن) چاوپۆشیکردنه له تاوانه‌که و ده‌کرێ وه‌کو په‌سندکردنی پاسیڤیانه‌ی تاوانه‌که ناوزه‌دبکرێت، چونکه تاوانکه به ناوی ئه‌وانیشه‌وه ده‌کرێت. کاتێ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا بڕیاری له‌ناوبردنی هه‌موو جووه‌کانی دا، بڕیاره‌که له لایه‌ن سه‌رانی نازی ئه‌ڵمانیا ده‌رچوون، تاوانه‌که له لایه‌ن ئامراز و که‌رسته، ئۆرگان و دامه‌زراو، داموده‌زگا سه‌ربازی و ستاتیه‌کان جێبه‌جێکرا، تاوانکاران له تاوانه‌کدا به‌شداربوون، پشتگیریکاران راسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ، به‌کرده‌وه یا به‌شێوه‌یتر یارمه‌تی جێبه‌جێکردنی تاوانکه‌یان دا، ته‌مه‌شاکاران له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، له تاوانه‌که بێده‌نگ بوون، به‌مجۆره چاوپۆشیان له تاوانه‌که کرد، جۆرێک له پشتگیری پاسیڤیان نواند. ده‌سه‌ڵاتی نازی ئه‌وسای ئه‌ڵمانیا که نوێنه‌ری فه‌رمی ئه‌ڵمانیا بوون و ستاتی ئه‌ڵمانیایان به‌ده‌سته‌وه بوو، تاوانه‌که‌یان ئه‌نجام دا. واته ئه‌وانه ئه‌و ره‌وایه‌تییه‌ی که له‌لایه‌ن گه‌لی ئه‌ڵمانه‌وه پێیان درابوو، که وایکردبوو دامه‌زراو، ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌کانی ستاتیان بکه‌وێته ده‌ست، بۆ مه‌به‌ستی ئایدۆلۆژیانه و گه‌لکوژکارانه‌ی خۆیان به‌کاریان هێنا. دامه‌زراوی ستات به میکانیزم و که‌رسته‌کانیه‌وه کرابووه کارگه‌یه‌کی له‌ناوبردن و گه‌لکوژکار. گه‌لی ئه‌ڵمانیا له خراپبه‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن نازیه‌کانه‌وه نابه‌رپرس نییه. جگه له گروپی قوربانی و خه‌ڵکه بێئاگاکه، گروپی پشتگیریکار و ته‌ماشاکار له‌و سه‌رده‌مه‌دا، هه‌ر گروپه و به‌پێی شوێنی خۆی ده‌کرێ له تاوانه‌که‌دا جۆرێک له به‌رپرسیاریان بخرێته ئه‌ستۆ. هه‌رچۆنی بێت کاتێک تاوانه‌که له لایه‌ن سه‌ران و دامه‌زرا و داموده‌زگاکانی ستاته‌وه ده‌کرێت و ره‌وایه‌تی ده‌درێتێ، ستات وه‌کو دامه‌زراو له تاوانه‌که ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسیاره. ئه‌و ستاته له هه‌ر سه‌رده‌م و کاتێکدا ئه‌و به‌رپرسیارییه مێژووییه‌ی له‌سه‌ر ده‌مێنێت و ده‌بێت دانی پێدا بنێت. گرنگ نییه کێ دواتر ده‌سه‌ڵاتی ستاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌و ستاته بوونی نه‌ما، ئه‌وه به‌رپرسیارییه مێژوویه‌که له‌سه‌ر ستاته‌که وه‌کو ستاتێکی مردوو ده‌مێنێت، له‌م باره‌دا به‌رپرسیاری مێژوویی له‌سه‌ر گروپی په‌یوه‌ستدار به تاوانکاران گشتگرانه به‌شێوه‌یه‌کی مۆرالیانه ده‌مێنێته‌وه. هه‌روه‌کو ئه‌ڵمانیا دان به تاوانی هۆلۆکۆست ده‌نێت و داوای لێبوردن له بۆنه‌کاندا له گه‌لی جوو ده‌کات. ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیایان له داوای 1945 ـه‌وه به‌ده‌سته‌وه‌بووه، له دوای تاوانه‌که هاتوونه‌ته سه‌رکار، تاوانه‌که‌یان ئه‌نجام نه‌داوه و که‌سه‌کان له تاوانه‌که‌دا بێ‌تاوانن. لێره‌دا ستات وه‌کو دامه‌زراو به‌رده‌وامه و بوونی هه‌یه، دامه‌زراوه‌که له لایه‌ن خه‌ڵکیتره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و کاری پێده‌کرێت. به کورتی تا ئه‌و ستاته بوونی هه‌بێت، به‌رپرسیاریی به‌رامبه‌ر به تاوانه‌که له‌سه‌ر ده‌مێنیت و وه‌کو دامه‌زراو تاوانبارییه مێژوویه‌که‌ی له‌سه‌ره. هه‌روه‌کو چۆن ستات به ڕێککه‌و‌تننامه ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه ملکه‌چه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات و که‌سه‌کان له کات و سه‌رده‌می جیاجیادا ده‌گۆڕێن. هه‌روه‌کو چۆن ستات وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی پێشوو به مافی ره‌وای خۆی ده‌زانێت یا له‌سه‌ریه‌تی قه‌رزی کۆن بداته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیکه له رابردوودا لێی به‌رپرس بوون. به‌هه‌مان شێوه ستات ملکه‌چی به‌رپرسیارییه‌کانه که په‌یوه‌ندیان به تاوانکاریه‌وه له ڕابردوودا هه‌یه. به‌رپرسیاری ستات له کانون و ڕاسپارده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانداله‌خواره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م له چه‌ند دید و روانگه‌یه‌کی کانونی (قانونی) جیاوازه‌وه سه‌رنج بده‌مه به‌رپرسیاری ستات و چۆنیه‌تی به‌رپرسیاربوونی له تاوانکاریدا. 1. به‌رپرسیاری ستات به‌پێی ڕێکه‌وتننامه‌ی پێش‌گرتن و سزادانی تاوانی گه‌لکوژی له ڕیککه‌وتننامه‌ی گه‌لکوژی ساڵی 1948 دا، ئه‌رتیکلی 3 هه‌ندێ کرداری دیارکردووه که سزایان له‌سه‌ره. ئه‌وانیش: 1. گه‌لکوژی 2. پلاندانان بۆ تاوانی گه‌لکوژی. 3. هه‌وڵی راسته‌وخۆ یا ڕاگه‌یه‌ندراوی گشتی که هانی تاوانی گه‌لکوژی ده‌دات. 4. هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی گه‌لکوژی. 5. به‌شداری له تاوانی گه‌لکوژی. له ئه‌رتیکلی 4 دا هاتووه، ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م کردارانه‌ی ئه‌رتیکلی 3 ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وجا ده‌سه‌لاتداری ده‌ستوری بن، فه‌رمانبه‌ری گشتی بن یا که‌سی سه‌ربه‌خۆ بن، ده‌بێ سزا بدرێن. وه‌کو له ئه‌رتیکلی 3 و 4 دا هاتووه، چۆنیه‌تی ئه‌گه‌ری به‌رپرسیاری له تاوان و هه‌روه‌ها جۆر و ئه‌نجامده‌ری تاوانبار دیارکراوه. ئه‌وه نوسراوه که جگه له‌به‌رپرسیاربوون، ده‌بێ تاوانکار سزا بدرێت، دیاره ئه‌گه‌ر دادوه‌رانه سه‌ڵمێندرا که به جۆرێ له جۆره‌کان له چوارچێوه‌ی ئه‌رتیکلی 3 و 4 دا به‌شداری له تاوانه‌که‌دا یا تاوانه‌کاندا هه‌بووه. تاوانکار ده‌کرێ که‌سێکی فه‌رمانبه‌ری ده‌سه‌ڵات بێت یا سه‌ربه‌خۆ بێت. ده‌سه‌ڵاتداری ده‌ستوری ده‌سه‌ڵاتدارانی ستات ده‌گرێته‌وه، که به‌فه‌رمی و ده‌ستوریانه ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست، به‌مجۆره نوێنه‌رن و سه‌رپه‌رشتی فه‌رمی دامه‌زراوه رامیاریه‌که ده‌که‌ن که به ستات ناسراوه. لێره‌دا ده‌کرێ به‌لگه‌ی بوونی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆ به به‌رپرسیاری ستات له تاواندا بسه‌ڵمێندرێت. فه‌رمانبه‌ری گشتی که له ئۆرگانێکی ستات ده‌سه‌ڵاتی دراوه‌تێ، ده‌کرێ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ستاته‌وه ڕاسته‌خۆ یا ناڕاسته‌وخۆ له ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌دا ڕاسپێردرابێت. له ئه‌گه‌ری سه‌ڵماندنی ئه‌وه‌دا ستات به‌رپرسیاری تاوانه‌که‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری بوونی به‌رپرسیاری ستات، له ئه‌رتیکلی 9 دا نوسراوه، "بوونی ناکۆکی لایه‌نه په‌یوه‌ستداره‌کان (ئه‌وانه‌ی لایه‌نن له که‌یسێکی دادگادا) له‌سه‌ر... بابه‌ت که په‌یوه‌ندیان به بوونی به‌رپرسیاری ستات له گه‌لکوژی یا کرداره‌کانی دیکه که له ئه‌رتیکه‌لی 3 دا هاتوون هه‌یه، پێویسته بخرێته‌به‌رده‌م دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ دادوه‌ری (ICJ) International Court of Justice. " به‌پێی ڕێکه‌تننامه‌ی گه‌لکوژی ده‌کرێ تاوانبار که‌س یا ئۆرگان بێت. له‌هه‌ردوو باردا به سه‌ڵماندنی کانونیانه‌ی بوونی په‌یوه‌ندی ستات به تاوانه‌که، به‌رپرسیاری به جۆرێ له جۆره‌کان ده‌که‌وێته‌سه‌ر ستات. لێره‌دا گومان له ئه‌گه‌ری به‌رپرسیاری ستاتدا نییه و ده‌کرێ ستات به به‌رپرسیار له تاوان دابندرێت. لێره‌دا کێشه ده‌کرێ ئه‌وه بێت که لایه‌نه‌کانی که‌یسه‌که له ئه‌نجامێکی کۆتایی دادگا سه‌باره‌ت به تاوانێک ناته‌با بن، ڕه‌خنه‌یان له بڕیاره دراوه‌که هه‌بێت و به ناڕه‌وای بزانن، له‌م باره‌دا به‌پێی ئه‌رتیکلی 9، ڕێگه پێشانی لایه‌نه‌کانی که‌یسه‌که ده‌ده‌رێت و بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌که پێشنیارده‌کات که که‌یسه‌که بخرێته به‌رده‌م دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ دادوه‌ری ICJ. 2. به‌رپرسیاری ستات به‌پێی بریاره‌کانی کۆمیسیۆنی کانونی نێونه‌ته‌وه‌یی International Law Commissionکۆمیسیۆنی کانونی نێونه‌ته‌وه‌یی (ILC) له کۆبوونه‌وه‌ی 53 ی‌دا له ساڵی 2001 دا کۆمه‌ڵه بڕیارێکی سه‌باره‌ت به به‌رپرسیاری ستات له کرده قه‌ده‌غه‌کراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا په‌سندکرد، که له کۆبوونه‌وه‌ی ژماره 56 ی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان UN له هه‌مان ساڵی 2001 دا په‌سندکراوه و ڕاگه‌یه‌ندراوه. لێره‌دا سه‌رنج ده‌ده‌ینه ئه‌و بڕیار و کانونانه‌ی که ڕێکخراوی UN هه‌موار و په‌سندی کردووه. له ئه‌رتیکلی 56 دا هاتووه که "کانونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان سه‌باره‌ت به به‌رپرسیاری ستات که لێره‌دا له‌و بڕیارانه‌دا هه‌موار نه‌کراون، وه‌کو پێش‌و به‌کارن". واته ئه‌و کانونه نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه پێشتر نووسراوه و په‌سندکراوه که لێره‌دا ناویان نه‌هاتووه، وه‌کو پیشوو کاریگه‌ریان هه‌یه. له چاپته‌ری یه‌ک، ئه‌رتیکلی یه‌ک ده‌ڵێ، "هه‌ر کرده‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی پێشێلکاری (یا قه‌ده‌غه‌کراو لێره‌دا مه‌به‌ست کرده‌یه‌ک که به‌پێی کانونی نێونه‌ته‌وه‌یی ناکانونییه) ستات، به‌رپرسیاریی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته سه‌ر ستات". له ئه‌رتیکلی دوودا هاتووه، "هه‌ر کرده‌یه‌کی پێشێلکاری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌وێته سه‌ر ستات ئه‌گه‌ر 1. به‌پێی کانونی نێونه‌ته‌وه‌یی به ستاته‌وه بلکێندرێ 2. شکاندنی یه‌ک له ئه‌رکه سه‌پێندراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بگرێته‌خۆی". کرده‌ی قه‌ده‌غه‌کراو یا پێشێلکاری که به نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ناسرێن هه‌موو ئه‌و کردانه ده‌گرێته‌وه که به پرسی نێونه‌ته‌وه‌یی داده‌ندرێن له‌وانه مافه‌کانی مرۆڤ، مافی گه‌لانی که‌مینه یا گروپی ئه‌تنی هتد. ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به مافه‌کانی مرۆڤه‌وه به‌گشتی هه‌یه، له دوای نه‌مانی سیسته‌می دووپۆلاری واته دوای که‌وتنی بلۆکی سور به‌کرده‌وه گرنگیان له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا په‌یداکرد. سه‌باره‌ت به‌و پرسانه ئه‌گه‌ر ستات کرده‌یه‌ک ئه‌نجام بدات که به‌پێی کانونی نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌ده‌غه‌کراوه، له‌م باره‌دا ستات به‌رپرسیاری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بتواندرێ کانونیانه به ستاته‌وه بلکێندرێت، هه‌روه‌ها له بارێک‌دا ڕووبدات که ستاته‌که ئه‌رکێکی سه‌پێندراوی خۆی پێشێل بکات، که ئاسایی هه‌روایه. له چاپته‌ری دوودا ئه‌و ئه‌رتیکلانه به‌م شێوه‌یه ئاماژه به به‌رپرسیاری ستات له پێشێلکاری ده‌که‌ن:ئه‌رتیکلی 4 له ژێر ناونیشانی "کرده‌ی ئه‌نجامدراوی ئۆرگانی سه‌ر به ستات" له بڕگه‌ی 1 دا ده‌ڵێ: "کرده‌ی ئه‌نجامدراوی هه‌ر ئۆرگانێکی ستات ده‌بێ وه‌کو کرده‌ی ستات دابندرێت به‌پێی کانونی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وجا ئه‌و ئۆرگانه پیاده‌ی فه‌رمانی کانوندانان، جێبه‌جێکردن یا دادوه‌ری بکات. به‌بێ گوێدانه شوێنێ ئۆرگانه‌که له ڕێکخراوی ستاتدا، به‌بێ گوێدانه جۆری تایبه‌تمه‌ندی ئۆرگانه‌که له گه‌ڤه‌رمه‌نتی (حکومه‌ت) ناوه‌ندی یا له پێکهاته‌ی ناوچه‌یی ستات". له‌بڕگه‌ی 2 دا ده‌ڵێ: "ئۆرگان هه‌ر که‌س یا یه‌که‌یه‌ک ده‌گرێته‌وه که به‌پێی کانونی ناوخۆی ستات ئه‌و شوێنه‌ی وه‌رگرتووه". به‌و پێیه ئۆرگان؛ که‌س یا یه‌که ده‌گرێته‌وه، که‌س وه‌کو سه‌رۆکی ستات، شالیاری ستات، به‌رپرسێکی ده‌زگایه‌کی ستات هتد. ئۆرگان هه‌ر ده‌زگا و دامه‌زراوێکی ستاتی چ سه‌ربازی یا ناسه‌ربازی ده‌گرێته‌وه وه‌کو سوپا، شالیاریی، ئاسایش، هه‌واڵگری، ڕاگه‌یاندن، دامه‌زراوی گشتی، فه‌رمانگه هتد. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی یا ئۆرگانه‌ی به‌شداری له تاوانێک ده‌کات یا تاوانه‌که ئه‌نجام ده‌دات بسه‌ڵمێندرێت سه‌ر به ستاته و له لایه‌ن ستاته‌وه راسپێردراوه یا یارمه‌تی دراوه، به‌رپرسیارییه‌که ته‌نها له‌سه‌ر که‌س یا ئۆرگانه‌که نامێنێته‌وه، به‌ڵکو ستاته‌که‌ش به‌رپرسیاری ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. دیاره په‌یوه‌ندی ئۆرگانه‌کان که دامه‌زراوی ستات پێکده‌هێنن به ستاته‌وه به‌ڵگه‌نه‌ویسته، لێره‌دا سه‌رنج ده‌درێته چۆنیه‌تی تێگلانی ستات له تاوانه‌که‌دا. ئه‌رتیکلی 5 له ژێر ناونیشانی "کرده‌ی که‌س یا یه‌که که پیاده‌ی ئلیمێنتی ده‌سه‌ڵاتی گه‌ڤه‌رمه‌نت ده‌که‌ن" ده‌ڵێ: کرده‌ی ئه‌نجامدراو له لایه‌ن که‌س یا یه‌که که ئۆرگانی ستات نییه به‌پێی ئه‌رتیکلی 4 به‌ڵام له لایه‌ن کانونی ستاته‌وه ده‌سه‌ڵاتی دراوه‌تێ که پیاده‌ی ئلیمێنتی ده‌سه‌ڵاتی گه‌ڤه‌رمه‌نت بکات، به‌پێی کانونی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ وه‌کو کرده‌ی ستات دابندرێت. " لێره‌دا ئه‌گه‌ر که‌سه‌که یا ئۆرگانه‌که سه‌ربه‌خۆ بێت، به‌ڵام پیاده‌ی ده‌سه‌ڵاتێک بکات که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه پێی دراوه، له‌م باره‌دا جگه له ئۆرگانه سه‌ربه‌خۆ تاوانباره‌که، ستاتیش به‌پرسیاری ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. بۆنمونه له باری تاوانی گه‌لکوژی له دافوردا، له‌شکری جه‌نجه‌ویده‌کان و سه‌رۆکه‌کانیان که تاوانی پاکتاو و گه‌لکوژی دژی دارفوریه‌کان ئه‌نجام داوه، ئه‌گه‌ر بسه‌ڵمێندرێت که پیاده‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی ستاتی سودانیان کردووه، ئه‌وه له‌مباره‌دا جگه له عه‌ره‌به جه‌نجه‌ویده‌کان ستاتی سودان به‌رپرسیاری ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. ئه‌رتیکلی 8 له ژێر ناونیشانی "کرده که له لایه‌ن ستاته‌وه ئاراسته‌کراوه یا کۆنترۆلکراوه" ده‌ڵێ: "به‌پێی کانونی نێونه‌ته‌وه‌یی، کرده‌ی که‌سێک یا کۆمه‌ڵێ که‌س ده‌بێ به کرده‌ی ستات دابندرێت، ئه‌گه‌ر که‌سه‌که یا کۆمه‌ڵه که‌سه‌که به‌پێی ئاراسته‌ی، ڕێنمایی یا که‌نترۆلی ستاته‌که کرده‌که ئه‌نجام بده‌ن". ئه‌رتیکلی 8 جه‌ختده‌خاته‌سه‌ر که‌س یا که‌سه‌کان که تاوانێکیان ئه‌نجام داوه. ئه‌گه‌ر سه‌ڵمێندرا ئه‌و که‌سه یا کۆمه‌ڵه که‌سه له لایه‌ن ستاته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی تاوان ڕێنمایی کراون یا له ژێر که‌نترۆلی ستاتدا بوون، له‌مباره‌دا به‌رپرسیاری ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ستات. ئه‌رتیکلی 9 له ژێر "ناونیشانی کرده‌ی ئه‌نجامدراو له بزریی یا ناسه‌رکه‌وتوویی failure ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی" ده‌ڵێ: به‌پێی کانونی نێونه‌ته‌وه‌یی، کرده‌ی که‌سێک یا کۆمه‌ڵێ که‌س ده‌بێ به کرده‌ی ستات دابندرێت، ئه‌گه‌ر که‌سه‌که یا کۆمه‌ڵه که‌سه‌که پیاده‌ی ئلیمێنتی ده‌سه‌ڵاتی گه‌ڤه‌رمه‌نتی بکه‌ن له کاتی بزریی یا که‌موکوڕی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی... " ئه‌رتیکلی 9 ئاماژه به بارێک ده‌کات که ستات بزره و ڕۆڵی خۆی ناگێڕێ، یا کاتێ ستات له ئاست ئه‌رکه‌سه‌پێندراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیدا ناسه‌رکه‌وتووه، له‌م بارانه‌دا ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا تاوانکار یا تاوانکاران پیاده‌ی جۆرێک له ده‌سه‌ڵاتی ستات ده‌که‌ن، ستات به‌رپرسیاری ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. له چاپته‌ری سێ له‌ژێر ناونیشانی "شکاندنی ئه‌رکه‌سه‌پێندراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان" دا ئه‌و ئه‌رتیکلانه به‌م شێوه‌یه ئاماژه به به‌رپرسیاری ستات له کرده‌ی پێشێلکار ده‌که‌ن: ئه‌رتیکلی 12 له ژێر ناونیشانی "راده‌ی شکاندنی ئه‌رکه‌سه‌پێندراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان" دا ده‌ڵێ: "ستات ئه‌رکه سه‌پێندراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌شکێنێت، له کاتێکدا کرده‌ی ستاته‌که له‌گه‌ڵ داواکاریی ئه‌رکه‌سه‌پیندراوه‌کاندا ناگونجێت، به‌بێ گوێدانه بنه‌ما و تایبه‌تمه‌ندی کرده‌که". واته ستات له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئه‌رکی خراوه‌ته‌سه‌ر و ده‌بێ له ئاستی ئه‌رکه‌کانیدا بێت، کاتێ کرده‌یه‌ک ده‌کات ناته‌با یا دژ به‌و ئه‌رکه‌سه‌پێندراوانه، له‌مباره‌دا ستات ئه‌رکه‌سه‌پێندراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌که ده‌شکێنێت، به‌پرسیاریی شکاندنه‌که‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. ئه‌رکی سه‌پێندراو وه‌کو بۆنمونه ستات له‌سه‌ریه‌تی مسۆگه‌ری ئاسایش بۆ دانیشتوانی وڵات بکات، پارێزگاریان له مه‌ترسی له‌ناوچوون بکات، ڕیز له مافه‌کانیان بگرێت و مسۆگه‌ری بوونیان و مانه‌وه‌یان بکات. ئه‌گه‌ر ستات به‌پێچه‌وانه‌وه له‌جیاتی پارێزگاری دانیشتوانی وڵاته‌که‌ی پێشێلکاری به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام بدات، ئه‌وه له‌مباره‌دا ستات پێشێلی ئه‌رکی خۆی که له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه خراوه‌ته‌سه‌ری ده‌کات. ئه‌وجا به‌ڵگه‌ی ستات هه‌ر بنه‌مایه‌ک بێت و ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی هه‌رچی بێت. ئه‌رتیکلی 14 له بڕگه‌ی 3 دا ده‌نوسێت: "شکاندنی ئه‌رکه‌سه‌پێندراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ڕووده‌دات له کاتێکدا ستات له‌سه‌ریه‌تی پێش به ڕوودانی ڕووداوێک بگرێت، کاتێ کرده‌که رووده‌دات و له هه‌موو ماوه‌که‌دا که کرده‌که‌ی تێدا ڕووده‌دات، کرده‌که له‌گه‌ڵ ئه‌رکه سه‌پێندراوه‌کاندا ناگونجاوه". واته ئه‌گه‌ر ستات له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت نه‌یتوانی یا نه‌یویست پێش به‌تاوانه‌که بگرێت، به‌پرسیاری ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. کاتێ ستات خۆی تاوانکه ئه‌نجام ده‌دات بۆیه له ئاستی ئه‌رکی خۆیدا نه‌ک هه‌ر نییه، به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ دژی ئه‌رکه‌که هه‌نگاو ده‌نێت، له‌مباره‌دا ستات نه‌ک پێش به تاوان ناگرێت به‌ڵکو جێبه‌جێی تاوان ده‌کات. ده‌کرێ وابێ که ستات ده‌توانێ به‌ر به‌تاوانێک بگرێت به‌ڵام چاوپۆشی له جێبه‌جێکردنی تاوانه‌که‌دا ده‌کات که له لایه‌ن یه‌کێ له ئۆرگانه‌کانی سه‌ربه ستات یا سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌روه‌کو ده‌کرێ بگوترێت که‌وا سودان ده‌یتوانێ پێش به گه‌لکوژی دارفوریه‌کان له لایه‌ن میلیتسه عه‌ره‌به جه‌نجه‌ویده‌کانه‌وه بگرێت، به‌ڵام نه‌یویستووه ئه‌وه بکات، به‌مجۆره له‌ئه‌گه‌ری سه‌ڵماندنی کانونیانه‌ی ئه‌و باره‌دا، ستاتی سودان به‌رپرسیاری ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. له چاپته‌ری چوار له ژێر ناونیشانی "به‌رپرسیاری ستات له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل کرده‌ی ستاتێکی دیکه‌دا" له ئه‌رتیکلی 16 له ژێر ناویشانی "یارمه‌تی و هاوکاری له کرده‌یه‌کی پیشێلکاری نێونه‌ته‌وه‌یی" دا ده‌نوسێت: ستاتێک که یارمه‌تی یا هاوکاری ستاتێکی دیکه له کرده‌یه‌کی پێشێلکاری نێونه‌ته‌وه‌یی دا ده‌کات، که ئه‌و ستاته هاوکاریکراوه به‌رپرسیاری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ: 1. ئه‌و ستاته پێشێلکاره به‌زانینی باره‌کانی کرده قه‌ده‌غه‌کراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان. 2. ئه‌و کرده‌یه کرده‌یه‌کی قه‌ده‌غه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه که له لایه‌ن ئه‌و ستاته‌وه کراوه". لێره‌دا ستاتی دیکه و ده‌ست هه‌بوونیان له تاوانکاری و پێشێلکاری جه‌ختی ده‌خرێته‌سه‌ر، ئه‌گه‌ر سه‌ڵمێندرا ستاتی دیکه هاوکاری ستاتێکیان له تاوانکاریدا به جۆرێ له جۆره‌کان کردووه، ده‌کرێ ئه‌و ستاته هاوکاریکه‌ره به‌رپرسیاری بخرێته ئه‌ستۆ. بۆنمونه ئه‌گه‌ر کانونیانه سه‌ڵمیندرا که‌وا سربیا هاوکاری سربه‌کانی بۆسنیای به جۆرێ له جۆره‌کان کردووه، ده‌کرێ سربیا به‌رپرسیاری له تاوانی گه‌لکوژی بخرێته ئه‌ستۆ. یا ئه‌گه‌ر سه‌ڵمـیندرا وڵاتێکی عه‌ره‌بی یا هی دیکه هاوکاری ستاتی ئیراقیان له تاوانی گه‌لکوژی دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌جۆرێ له جۆره‌کان کردووه، ئه‌وا ئه‌و ستاته به‌رپرسیاری ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ.
ماویه‌تی....
پێناسه‌که‌ی UN ته‌نها جه‌ختده‌خاته‌سه‌ر له‌ناوبردن له‌سه‌ر جودایی نه‌ته‌وه، ئایین، ڕه‌گه‌ز و ئه‌تنیاتی. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه نوسراوه گوتنێکه له پێناسه‌که‌ی UN فراوانتره، چونکه ده‌کرێ له‌ناوبردن به‌هۆی فاکته‌ری دیکه‌ش ئه‌نجام بدرێت. سه‌یری پێناسه‌که له خواره‌وه بکه.له پێناسه‌که‌ی ڕێککه‌وتنامه‌ی گه‌لکوژی دا نوسراوه: گه‌لکوژی واته هه‌ر کردارێک به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی هه‌موو یا به‌شێکی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ڕه‌گه‌زێک، گروپێکی ئایینی یا ئه‌تنی وه‌کو ئه‌وانه‌ی خواره‌وه: - کوشتنی ئه‌ندامانی گروپه‌که- زیان پێگه‌یاندنی مه‌نتالی و فیزیکی به ئه‌ندامانی گروپه‌که- سه‌پاندنی مه‌رجی ئه‌وهای ژیان به‌سه‌ر گروپه‌که‌دا که ببێته‌هۆی له‌ناوبردنی به‌شێکی یا ته‌واوی گروپه‌که- سه‌پاندنی پێوه‌ری ئه‌وها که ڕێگا له زاوزێ له‌ناو گروپه‌که‌دا بگرێت- به‌زۆر گواستنه‌وه‌ی منداڵانی گروپه‌که بۆ گروپێکی ترسه‌یری لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته لێره‌دا بکه: http://www.kadirshorsh.com/Gelkuji%20u%20penase%20u%20rexne.pdf سه‌یری ڕێکه‌وتنامه‌ی گه‌لکوژی بکه: http://www.hrweb.org/legal/genocide.html سه‌یری ته‌واوی ئه‌رتیکله‌کانی کۆمیسیۆنی کانونی نێونه‌ته‌وه‌یی بکه: http://untreaty.un.org/ilc/texts/instruments/english/draft%20articles/9_6_2001.pdf
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق