ده‌رباره‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان و بارودۆخی سایکۆلۆژی قوربانیه‌کان.
ئه‌میر قادر – هۆڵه‌ند
hangau@gmail.com
(کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه،توێژینه‌وه‌ی سایکۆلۆژی) لیکۆڵینه‌وه‌ی سایکۆلۆژی فریشته که‌وه‌یه که نامه‌ی ماسته‌ره‌و به‌شیوه‌ی کتێبیش ده‌زگای ئاراس له‌هه‌ولێر چاپی کردووه،فریشته و لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ده‌چێته خانه‌ی جیلێکی تازه که کاره‌ساتی جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستان تارمایی خۆی خستۆته‌سه‌ر، به‌ڵام فریشته بوارێکی هه‌ڵبژاردووه که ده‌ره‌قه‌تی خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌ی ئه‌م کاره‌ساته‌بێت. فریشته 13 ساڵان بووه که کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ڕوویداوه،ئه‌م کاره‌ساته لای فریشته بووه‌ته گڕێیه‌ک و به‌دوای کردنه‌وه‌یدا وێڵه ، ماسته‌رنامه‌که‌ی فریشته به‌دوای کردنه‌وه‌ی ئه‌م گرێیه‌وه‌یه وقوڵبوونه‌وه‌یه‌کی سایکۆلۆژیه،که وێرای ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت وه‌ڵامی پرسیارێکی گرنگن بداته‌وه‌و بچێته مه‌یدانێکه‌وه که که‌مترین قسه‌ی له‌سه‌رکراوه‌و زۆرترین کار‌و قسه‌و توێژینه‌وه هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام دیسان فریشته‌و باسه‌که‌ی ده‌بێت پانتاییه‌ک بۆ مێژوو و میژووی کاره‌ساته‌که‌و هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافی شوێنی کاره‌سه‌تا‌که به‌جێ بێڵێت و له‌سه‌ریان ئه‌رگومێنت و به‌ڵگه بدات به‌ده‌سته‌وه به‌تایبه‌ت که ئه‌م نامه‌ی ماسته‌ره له‌ولاتێکی ئه‌وروپیه‌و ئه‌م پانتایانه‌ش گرنگی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه،من پێم وایه فریشته له‌مه‌دا به‌کورتی و پوختی زۆرشتی باسکردووه و له‌سه‌ر گرنگترین سه‌رچاوه‌کان که‌تائێستا له‌به‌رده‌ستدان شاره‌زایانه کاری کردووه،به‌شی گرنگی باس و لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی فریشته شۆڕبوونه‌وه‌یه به‌دونیا نه‌بینراوه‌که‌ی ئه‌ودیودا و ئازاره شاراوه‌کانی قوربانیه‌کاندایه، سوتماک و شوێنی تراوماو به‌جێمانی ئه‌مه‌و مانه‌وه‌ی کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌رقوربانیه‌کان و به‌بێده‌نگ ئازارچه‌شتن وکه‌مترین ئاماژه‌پێکردن و به‌یانکردنی له‌لایه‌ن قوربانیه‌کانه‌وه‌یه، نه‌خۆشیه‌کی موزمن و درێژخایه‌ن و که‌م باس لێکراوو هه‌ندێک جاریش باس لێنه‌کردنی له‌لایه‌ن قوربانیه‌وه به‌هۆی عه‌یبه‌و ترس و ته‌قلیده‌وه !.
Posttraumatic stressdisorder PTSD
ئه‌م نه‌خۆشیه چه‌قی لێکۆڵینه‌وه سایکۆلۆژیه‌که‌ی فریشته‌یه که‌لێیه‌وه ده‌یه‌وێت به‌دوای ئه‌م نه‌خۆشیه‌دا له ناو قوربانیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌دا که‌تراومای کیمیابارانیان بینیووه کاریگه‌ریه‌کانی و بوونی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌ستنیشان بکات، ئه‌م نه‌خۆشیه له‌مانوێڵی ستانداردا بۆ ناساندن وستاندارد کردنی نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان که‌سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌مریکیه،له‌ڕیزی ئه‌ونه‌خۆشه ده‌رونیانه‌وه دێت له ئه‌نجامی ترس و تۆقاندنه‌وه دروستده‌بن، ئه‌م نه‌خۆشیه به‌هۆی بارودۆخێکی پڕ ته‌نگژه‌و دێته پێش که‌تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی مردن و له‌ناوچوون یان په‌ک که‌وتن هه‌ن و تراوما ڕاستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره ، جه‌نگه‌کان و جه‌نگه ناوخۆی و مه‌ده‌نیه‌کان، یان په‌لاماردانی بیڕه‌حمانه‌و به هێز،ته‌جاوه‌ز پێکردن،و خراپ که‌ڵک لێوه‌رگرتن له مێنتاڵ وله‌شی که‌سانێک نموونه‌ی ئه‌م بارودۆخانه‌ن که‌ئه‌م تراومایه به‌رهه‌م دێنن.
ئه‌م باسه له 112 لاپه‌ڕه‌دا باسی لێده‌کرێت و لێکۆڵه‌ره‌وه مه‌یدانی ده‌چێت و داتا‌کان و پرسیاره‌کانی له‌گه‌ڵ قورابانیه‌کان له‌لایه‌که‌وه که‌خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ن و تراوماکه‌یان بینیوه یان تیایدا ژیاون گروپی به‌رانبه‌ر که له‌وتراومایه‌دا نه‌بوون و له‌شاری سلێمانین و وه‌ک نموونه‌ی کۆنترۆل کردنی به‌رانبه‌ره‌کان به‌کاردێن توێژینه‌وکه‌ی ده‌کات.
تێزه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ده‌یه‌وێت به 3 ئه‌نجامگیری بگات،که بریتین له‌وه‌ی (ئه‌وانه‌ی له‌تراومای هه‌ڵه‌بجه‌دا بوون ده‌بێت ئه‌م تراومایه‌یان زیاتر پێوه‌دیاربێت تا له‌وانه‌ی که‌له‌سلێمانین و له‌کاره‌ساته‌که‌دا نه‌بوون ،دووه‌م ژنان و ئه‌وانه‌ی ئاستی خوێنده‌واریان نزمه ده‌بێت ئه‌م تراومایه‌یان زیاتر پیوه‌دیاربێت له‌که‌سانی خوێنده‌وارترو پیاوان، سێهه‌م ئه‌وکه‌سانه‌ی له تراوماکه‌دابوون و‌هاوکاری کۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه ده‌بیت شوێنه‌واری ئه‌م تراومایه‌یان تێدا که‌متربێت)
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌ڕیگه‌ی ژماره‌یه‌ک پرسیاری ورده‌وه شۆرده‌بێته‌وه به‌ناو ماکه‌کان و نیشانه‌کانی ئه‌م تراومایه‌وه‌و له‌ئه‌نجامی کۆکردنه‌وه‌ی داتا‌کان و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانه‌وه ئه‌وه‌ساغ ده‌کاته‌وه‌وده‌ستنیشان ده‌کات که دوو له‌و سێ ئه‌نجام گیریه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و سێهه‌میشیان که مه‌سه‌له‌ی یارمه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیه به ڕوونی ده‌رناکه‌وێت ،لێکۆڵه‌ره‌وه بۆئه‌مه‌ش شیکردنه‌وه ده‌کات و وه‌ڵامی پێیه که ئه‌م پرسیاره هه‌ل ومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆنترۆڵی سۆسیالی خه‌ڵک به‌ر به‌وه‌ڵامه ڕاسته که‌ده‌گرن، دواتر که‌به‌ته‌نهاو به جیاجیا هه‌ما‌ن پرسیارله ئه‌وکه‌سانه‌ده‌کات ڕاستی ئه‌مه‌ش که‌مێک زیاتر ڕوونده‌بیته‌وه.
لێکڵه‌ره‌وه ده‌گاته ئه‌وئه‌نجامه‌ی که‌به‌ڵێ له‌ناوخه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌دا نه‌خۆشی (پی.تی.ئێس، دی) که‌له‌سه‌ره‌وه باسم کرد به‌پله‌یه‌کی به‌رزهه‌یه و به‌مه‌ش ده‌ستده‌خاته سه‌ر بابه‌ت و گرێیه‌کی گه‌وره که‌نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کانه که وێڕای نه‌خۆشیه‌کانی تری خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و جینۆسایدکراو و ناوچه ئه‌نفال کراوه‌کان،سه‌رجه‌م ئه‌مانه ده‌بنه به‌ربه‌ستی گه‌وره له‌به‌رانبه‌ر گه‌شه‌کردن و هه‌ستانه‌وه‌ی جارێکی تری خه‌لکی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌وانه‌ی تر که دوچاری ئه‌م تراومایه بوون و به‌مه‌ش ده‌وریان له‌به‌رهه‌م هێنان و به‌شداری کۆمه‌ڵایتیدا که‌م و کزده‌بێت و نه‌ک هه‌رخۆیان به‌ڵکو نه‌وه‌کانی داهاتووشیان سێبه‌ری ئه‌م تراومایه به‌سه‌رژیانیانه‌وه دیارده‌بێت.
فریشته به‌هۆی خوێندنی له‌زانکۆیه‌کی ئه‌وروپی هه‌مه‌لایه‌نه‌و پوخت باسه‌که‌ی ده‌کات و زیاده‌ڕۆیی له‌زانیای وداتادا ناکات ، به‌ڵام زۆر پرسیاری کراوه‌ش به‌جێ دێڵیت و له‌هه‌مان کاتدا سه‌رنجی خۆی له‌سه‌رباسه‌که‌و ئه‌وفاکته‌رانه‌ش که‌ده‌وریان له که‌م کاتی و به‌دڵی خۆکارنه‌کردنی له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌که‌بووه ده‌خاته ڕوو،ئه‌م ماسته‌رنامه‌یه ڕه‌نگه جیاوازی له‌گه‌ڵ زۆرێک له‌و ماسته‌رنامانه‌ی کوردستان و عێراقدا ئه‌وه‌بێت که‌به چاوی دڵ و بۆ وه‌ڵامی پرسیاریکی دێرین که‌له 13ساڵیدا ڕویداوه ده‌گه‌ڕێت و ده‌پرسێت و توێژینه‌وه ده‌کات.
6 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که‌ده‌ستم کرد به‌کار له‌سه‌ردۆزی جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستان له‌ڕێکخراوی چاکداو لێکه‌وتم له‌گه‌ڵ قوربانیه‌کاندا له‌نزیه‌کوه بوو و ڕووبه‌ڕوو قسه‌و داوکانی وانم گوێ لیگرت و وه‌رم ده‌گێڕان،ته‌کانێکی گه‌وره‌و خورپه‌یه‌که‌ی کوشنده‌بوو له‌ژیانی مندا،تێگه‌یشتم که‌بارودۆخی ئه‌م که‌سانه له‌لایانی ده‌رونیه‌وه چه‌ند ماندووه و چه‌ندیش ئاڵۆزه، که‌له مانگی یه‌کی ئه‌مساڵدا سه‌ردانی کوردستان‌مان کرد له‌گه‌ڵ ده‌له‌گاسیه‌کی هۆڵه‌ندیدا بۆ کۆنگره‌ی به‌جیهانیکردنی جینۆسایدی خه‌ڵکی کورد،په‌رله‌مانتاره هۆڵه‌ندیه‌کان ئه‌وه‌یان خسته ده‌ستوره‌وه خوازیارای ئه‌وه‌بوون که بۆئه‌م مه‌سه‌له‌یه لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن له‌سه‌ر دۆزی جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستان وهۆکارو ئاکامه‌کانی بکرێت و له‌وانه‌ش هاوکاری ده‌رونی قوربانیه‌کان جێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌بێت و ئه‌وانیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕی که‌وا له‌وڵاتی هۆڵه‌ندابکه‌ن که‌له‌م هاوکاریه‌دا به‌شی هه‌بێت،ئه‌مسال له 20 ساڵه‌ی یادی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالدا له‌پانێڵێکدا که‌ڕێکمان خستبوو پرسیاری ئه‌وه‌م له ژنه په‌رله‌مانتاری هۆڵه‌ندی کریستا ڤان فێلزن کرد که هۆی چیه کورده‌کان له‌ناوخۆیا‌ندا ئه‌م هه‌موو ناکۆکیانه‌یان هه‌یه‌و، به ئاستێکه که ناتوانن له‌گه‌ڵ یه‌کدا کاربکه‌ن و هه‌ندێک جار هاوکاری دۆژمنه‌کانایان پێ ئاسانتره له‌باس و کۆمپرۆمی له‌گه‌ڵ یه‌کدا ، کریستا به که‌مێک سوبوونه‌وه ووتی من لام وایه ئینسانی کورد دوای ئه‌م هه‌موو شه‌ڕو زوڵمه،توشی تراومایه‌کی ئینسای گه‌وره‌بووه،که‌به‌ڕاستی کاری کۆمه‌ڵگای ناوده‌وڵه‌تیه که یارمه‌تیان بدات تا له‌م تراومایه ڕزگاریان ببێت، من پێم وایه لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی فریشته و بۆچوونی دۆسته‌کانمان له‌وه‌دا یه‌کده‌گرنه‌وه سێبه‌ری شه‌ڕوو ماف پاماڵکردن و ته‌جاو‌زو کوشتن و هه‌ڵاواردن ئینسانی کوردی له‌تراومادا ڕاگرتووه، ئه‌مه دۆزینه‌وه‌یه‌کی گرنگه‌و نرخی له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که ده‌رمانی ئه‌م ده‌رده له‌کوێیه‌و چۆن ده‌توانین له‌م تراومایه ڕزگارمان بێت وکام ناوه‌ندی ناوده‌وڵه‌تی و ڕێکخراو ئاماده‌ن و، ئێمه سۆراغیان ده‌که‌ین و دێن که كچان کوڕانمان باربێنن و له‌هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌کداو به‌تایبه‌تیش له هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه ئه‌نفال کراه‌کانداو که‌سانی تایبه‌تمه‌ند وشوێنی تایبه‌ت بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه بکرێته‌وه‌و هاوکاری نه‌خۆشه‌کان بکرێت.
فریشته که‌وه په‌رده‌یه‌ک له‌ڕووی ئه‌م داوی جاڵجاڵۆکه‌یه لاده‌بات و من ئومێدمه که له‌داهاتوودا خۆی به‌هاوکاری لایه‌ن و گروپه تایبه‌تمه‌نده‌کانه‌وه له‌هه‌وڵی پێک هێنانی ئینستوتێکدابن تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشیه‌و حکومه‌ت و لایه‌نه به‌رپرسه‌کانیش له‌م په‌یوه‌نده‌وه هاوکاربن و،ئومێدیشمه که فریشته نامه‌ی دکتۆراکه‌ی وه‌ڵام بێت به‌و پرسیاره زۆر‌و زه‌به‌ندانه‌ی که که‌وه‌ڵامی زانستی و ئه‌کادیمی هه‌ڵده‌گرن،له‌چه‌شنی کاریگه‌ری ئه‌م تراومایه له‌سه‌ر ژنانی ئه‌نفال کراو و ته‌جاوه‌زپێکراو؟،زیندانیه مۆراڵ شکێنراوه‌کان؟ ،منداڵانی ئه‌م که‌سانه‌ی که ئه‌م نه‌خۆشیه‌یا‌ن هه‌یه‌و هه‌نگاوه پێویسته‌کان بۆ به‌رگرتن به موزمن بوونی ئه‌م نه‌خۆشیه له نه‌وه‌کانی داهاتوودا؟ .

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق