ئه‌و سه‌رۆكه‌ی هه‌مووته‌مه‌نمی ژێرپێنا بوو دوو ڕۆژ له دادگا له‌ژێر پێمدابوو
دوای ئه‌وه‌ی برای به‌ڕیزم كاك له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج ئاگاداری كردمه‌وه له‌وه‌ی داوه‌تكراوین بۆ به‌غدا، تا له‌دادگایكردنی تاوانبارانی دۆسێی ئه‌نفال ئاماده‌بین ئیترمنيش كه‌وتمه خۆكۆكردنه‌وه، له‌هه‌موو ته‌مه‌نمدا چاكه‌ت‌و پانتۆڵم نه‌بووه، به‌ڵام بۆ ئه‌و ڕۆژه بڕیارمدا كه‌ده‌بێت چاكه‌ت‌و پانتۆڵ له‌به‌ربكه‌م، ڕۆژێك به‌رله ڕۆیشتن 5/10/2006 ئه‌گه‌رچی زۆرنه‌خۆش بووم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دایكی لاس پێكه‌وه چوینه بازاڕ‌و به‌دڵی هه‌ردوكمان قاتێكم كڕی، تاله دیداری تاوانباراندا به پۆشته‌یی ئاماده‌بم، ئیدی كه‌له‌بازاره‌وه گه‌ڕاینه‌وه بۆماڵه‌وه من وه‌زعم به‌ره‌وخراپتر ده‌چوو، هه‌موو له‌شه‌م شه‌ڵالی عه‌ره‌قكردنه‌وه‌یه‌كی زۆربوو، به‌ڵام بڕیارمدابوو ئه‌گه‌ر له‌گیانه‌ڵاشدابم هه‌رده‌چم بۆدادگاو ناهێلم نه‌خۆشی ببێته كۆسپ.
ئه‌و شه‌وه سه‌رباری نه‌خۆشیه‌كه‌م تابه‌ره‌به‌یان خه‌و نه‌چووه چاوانم، كت‌ومت له‌وكه‌ش‌و هه‌وایه‌دا بووم كه‌منداڵان بۆ ڕۆژی جه‌ژن خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن، شه‌و ڕۆژیان لێنابێته‌وه، كه‌ڕۆژیشم لێبوه‌وه ئینجا چركه ساته‌كانم به‌دره‌نگ لێده ڕۆیشتن، هه‌تاكاتی به‌ره‌و واده‌ی ڕۆیشتنمان، ڕۆژی 6/10/2006 كاتێكیش له‌ده‌رگای ماڵه‌وه‌ماندرا‌و چوومه پێشوازی كه‌ده‌رگام كردمه‌وه له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج ، به‌روویه‌كی خۆشه‌وه ووتی: ئاماده‌ی.. بێئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامدانه‌وه‌م بكات، ووتی: : مه‌ترسه پێناسێكم به‌ناوی (عباس محه‌مه‌د عه‌لی) بۆ هێناوی، دواتركاك عبدوالله كه‌ریم‌و ئینجا كاك سالار محمود هاتن، روخسه‌تم لێیانخواست‌وخێزان‌و منداڵه‌كانم گه‌یانده ماڵی باوكیان‌وخۆم به‌ته‌كسی یه‌ك گه‌ڕامه‌وه بۆماڵه‌وه، به‌ڵام كه كاتی ڕۆیشتنمان هات، له‌و په‌له‌په‌لیه‌دا په‌ندێكم دابوو، چونكه كلیله‌كانی خۆشم دابووه هاوسه‌ره‌كه‌م، ناچار من چووم كلیله‌كانم بێنمه‌وه كه‌گه‌یشتم ته‌ماشاده‌كه‌م هاوسه‌ریشم به‌ته‌كسیه‌ك هاتووه‌ته‌وه بۆماڵه‌وه كورد ووته‌نی دزاودز كه‌وتبووین، دواتر یه‌كمانگرته‌وه‌و كلیله‌كانم لێوه‌رگرتوو ده‌رگام قایم كرد، له‌م سه‌رقاڵیه‌دابووین، مامۆستا محمه‌د حه‌مه‌صاڵح تۆفیق هات به‌دوامانداو ( له‌تیف فتح فه‌رج، عه‌بدولله‌كه‌ریم، سالارمحمود، من) سواربووین ڕۆیشتین بۆ فڕۆكه‌خانه‌و له‌وێش ته‌ها سلێمان‌و مه‌جید صالح له‌شاری كه‌لاره‌وه هاتبوون.
هه‌رچه‌نده واده‌ی فڕینمان 9:20 ده‌قیقه‌ی سه‌رله‌به‌یانی بوو، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه فڕۆكه‌ی هیڵی ئاسمانی عێراقی زۆر دواكه‌وت دوای 8 سه‌عات چاوه‌ڕوانی ئینجا له‌سلیمانییه‌وه به‌ڕێكه‌وتین بۆبه‌غداد، له‌ماوه‌ی ئه‌وچاوه‌ڕوانیه‌دا زۆر بێتاقه‌ت بووین، له‌نزیكی كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆدا فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی هات نیشته‌وه‌و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م بینیمان شایه‌ته‌كان ڕیزیان به‌ستووه بۆ سواربوون، له‌ناویاندا كاك عیدولخاڵقی كفریم ناسییه‌وه، ئه‌و پیاوه له‌ژماره (3)ی ساڵنامه‌ی ئه‌نفالستاندا چاوپێكه‌وتنێكی دورودرێژم له‌گه‌ڵدا كردبوو، چونكه جگه‌له‌وه‌ی له‌كاتی په‌لاماره‌كانی ئه‌نفالدا پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازای گه‌رمیان بووه، یه‌كێك بووله‌وپارتیزانانه‌شی له‌ناوچه‌كه‌دا مایه‌وه‌وبرای یه‌كێك له‌و كچانه‌یه كه‌له‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی موخابه‌راتی كه‌ركوكدا ناوی هه‌یه، ئێمه له‌مدیووی جامه‌خانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه ته‌ماشامان ده‌كردن، له‌وكاته‌دا كچێكی كارمه‌ندی فڕۆكه خانه‌كه له‌به‌رتیشكی خۆره‌كه دانیشتبوو، په‌نجه‌كانی به‌ناو قژه ڕه‌ش‌ودرێژه‌كه‌یدا ده‌هێناو ده‌برد، بێئه‌وه‌ی ئاگای له‌خه‌م‌وموعاناتی ئه‌و كه‌سه ڕیزبه‌ستووانه بێت، ووتی: خۆزگه‌م به‌خۆتان.. پێم‌خۆش بوو وه‌ڵامی بده‌مه‌وه‌وكه‌مێك له‌باره‌ی موعاناتی ئه‌وشایه‌تانه‌وه بۆی بدوێم به‌ڵام له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ك بوو، ئه‌وه‌م نه‌كردوو بێده‌نگیم هه‌ڵبژارد. ئیتر دوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر سه‌عات2:25 ئێمه‌ش سواربووین، من یه‌كه‌م جارم بوو سواری فڕۆكه‌بم، به‌ڕێكه‌وت له‌لای په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌وه دانیشتم‌ومامۆستا محه‌مه‌د حه‌مه‌صاڵح هاوشانم بوو، ئیتركه‌ورده‌ورده به‌رزبووینه‌وه مامۆستا سه‌رنجی ڕاكێشام بۆ ئه‌و خاكه وشكوبرینگه‌ی هه‌رگیز له‌كوردستان نه‌ده‌چوو، پتر له‌ووڵاتێكی بێئاوو بێسه‌وزایی ده‌چوو، كه‌به‌سه‌ر ئه‌وگردوو ته‌پۆڵكانه‌ی بازیان‌و دواجار گه‌رمیاندا ده‌فڕین، دڵم پڕ بوو، له‌وكاته‌دا به‌ئاسمانه‌وه عه‌بدوالله‌ی خه‌رابه‌یم بیركه‌وته‌وه، كه بارق حاج حنته له‌ئه‌نفالی (4)دا گرتبووی‌وله كۆپته‌رێكه‌وه فرێی دابووه خواره‌وه، ئه‌و سه‌ربازو ئه‌نفالچیانه‌م ده‌هاتنه‌وه پێش چاووكه‌له‌م ناوچانه‌ی ئێستا ئێمه به‌سه‌ریدا ده‌فڕین، چۆن ژن‌و منداڵ‌وگاوگۆلكیان وه‌كو یه‌ك پێش خۆیانداوه‌و ده‌یانه‌ویست قڕبخه‌نه گوندنشینه‌كانه‌وه‌و ماڵ‌و حاڵیشیان تاڵان بكه‌ن، ئه‌و فڕۆكه‌وانه دڵره‌قانه‌م ده‌هاتنه پێش چاوكه به‌سه‌ر ئه‌م ته‌پۆڵكانه‌دا چۆن فڕیوون‌وته‌قه‌یان له‌هه‌موو زینده‌وه‌رێك كردووه‌و یاریده‌ی له‌شكره ئه‌نفالچییه‌كه‌ی به‌عسیانداوه، له‌م خه‌یاڵانه‌دا بووم، كه مامۆستا پێی ووتم ئه‌مه سامه‌ڕایه، له‌وبانه‌وه‌كه‌نازانم چه‌ندێك به‌رزبووین، شتێك سه‌رنجی من‌و مامۆستای پێكه‌وه ڕ‌اكێشا، ئه‌ویش ئه‌وه بوو له‌سه‌رزه‌ووی چه‌ند بازنه‌یه‌كمان ده‌بینی له‌چاو زه‌ویه‌كه ڕه‌ش ده‌چوونه‌وه بازنه‌كان له سێ "قورسی سیدی" ده‌چوون به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه دانرابن، یه‌كسه‌رگۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كانم بیركه‌وته‌وه، كاره‌كته‌ری جه‌لادو قوربانینم هاتنه پێشچاو‌و، دڵڕه‌قی جه‌لادو هاواری قوربانی‌وحیكایه‌تی ده‌ربازبووونی عوزیرو وه‌سیه‌ته‌كه‌ی فه‌رجی تۆپخانه، ئه‌وهه‌سته‌م لادروست بووئێمه به‌سه‌رئیسك‌و پڕوسكی ئه‌و قوربانیانه‌وه ده‌چین چێژ له‌دادگایكردنی تاوانباره‌كانیان ده‌بینین، ئه‌وتاوانبارانه‌ی نیوه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یان پێكهێناوه‌وئێستا ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی زۆركه‌میان له قه‌فه‌زی تۆمه‌تباریدان‌وئێمه ده‌چین بۆبینینیان له‌دادگا. دواجار هه‌رخۆم به‌خۆمم وه‌ت: ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م دادگایه‌شیان بۆسازنه‌كرایه چیمان ده‌ست ده‌كه‌وت چێژی لێوه‌ربگرین.. قه‌ناعه‌تم به‌خۆم هێنا كه‌وابینینی ئه‌وتاوانبارانه هه‌م گرنگه‌وهه‌م چێژی خۆشی هه‌یه‌و ئێمه‌ش مافی خۆمانه چێژی لێوه‌ربگرین. به‌ده‌م ئه‌م خه‌یاڵانه‌وه كه‌هه‌مووی نیوكاتژمێری نه‌برد سه‌عات (3)ی ته‌واو له‌فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد نیشتینه‌وه‌و دابه‌زین، له‌به‌غدا وا چاوه‌ڕوان بووین هه‌ركه له‌فڕۆكه‌خانه دابه‌زین ئۆتۆمبیلمان بۆئاماده‌كراوه‌و پاسه‌وان ده‌مانگه‌یه‌نێته ناوچه‌ی سه‌وز، به‌ڵام له‌ڕاستیدا وانه‌بوو، هه‌رچه‌نده له‌سلێمانییه‌وه كاك حاكم ئه‌حه‌مه‌دی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقمان له‌گه‌ڵدابوو، ئێمه وه‌كو قاز وابووین هه‌رچاومان له‌ده‌می ئه‌وه‌وه بوو، له‌فڕۆكه‌خانه یه‌كسه‌ر دووته‌كسیان هێناو وتیان: فه‌رموون سه‌ركه‌ون، هه‌رچه‌نده ئێمه ڕاده‌ی مه‌ترسی ڕێگه‌ی نێوان فڕۆكه خانه‌و ناوچه‌ی سه‌وزمان ده‌زانی، دووری هه‌موو ڕێگه‌كه 15ده‌قیقه زیاتر نابێت، به‌ڵام ئه‌وماوه‌یه ڕێگه‌ی هات‌و نه‌هاته، ئۆتومبیله‌كان هه‌رئه‌وه‌نده‌ی له‌فڕۆكه‌خانه ده‌رچوون، ئیترخۆیان بوونه فڕۆكه‌وباڵیانگرت، هه‌رئه‌وه بوو ده‌مانگووت به‌سه‌ر زه‌وییه‌وه‌ین، ده‌نا له‌ڕاستیدا ئه‌و شێوه ڕۆیشتنه ڕێگه برینی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵكو فڕین بوو به‌سه‌ر زه‌ویدا، ناهه‌قیشیان نه‌بوو ته‌نانه‌ت پۆڵبریمه‌رسه‌فیری ئه‌مریكا له‌و ڕێگایه‌دا كه‌وته به‌رنیشانی قه‌ناص‌و به‌ڕێكه‌وت له‌مردن رزگاری بوو، ئیتر بۆبابایه‌كی وه‌كو ئێمه ده‌بێت چۆن بێت؟ كه‌ته‌ماشای ئوتۆمبیلی پێش خۆمانم ده‌كرد واده‌هاته به‌رچاوم له‌جه‌نگێكی به‌زیوو ده‌ربازبووه‌وبه‌ره‌وشوێنێكی سه‌لامه‌ت مل ده‌نێت، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ئێمه‌ش به‌هه‌مان خێرایی به‌دوایه‌وه ده‌ڕۆیشت، ئه‌وه‌ی ناخۆش بوو بێده‌نگی شۆفێره‌كه‌مانبوو، خوانه‌كات وورته له‌ده‌می بێته ده‌ره‌وه! گه‌نجێكی ڕه‌شتاڵه‌ی مۆن‌وكه‌م دووبوو، ئه‌گه‌ر بۆموجامه‌له‌ش پڕسیارێكمان لێكردبا ئه‌وبه ئا، یان نا، وه‌ڵامی ده‌داینه‌وه‌و له‌سه‌ری نه‌ده‌ڕۆیشت، له ڕاستیدا ئێمه نه‌مان ده‌ویست بزانن كه‌كوردین، له‌هه‌مووی نه‌گونجاو ترناوه ناقۆڵاكه‌ی من (عومه‌ر) بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تێبكه‌وتینایه بێ ئه‌وه‌ی له‌ئینتیمای دینی‌و نه‌ته‌وه‌یت بپڕسن مه‌حكوم بوویت به‌سه‌ربڕین، هه‌رچه‌نده كاك له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج پێناسی خزمێكی خۆی بۆهێنابووم به‌ناوی عه‌باس به‌ڵام من گوێم پێنه‌داو ئیستاش ئه‌و پێناسه‌یه‌م وه‌رنه‌گرت‌و ده‌م‌و چاوی خاوه‌نه‌كه‌یم نه‌بینی.
شۆفێره‌كان درێغییان نه‌كرد له‌تیژرۆیی، ئه‌مه‌یان به‌دڵی ئێمه بوو، به‌ڵام هه‌رئه‌وه‌نده‌مان خۆش بووگه‌یشتینه یه‌كه‌مین سه‌یته‌ره‌ی ناوچه‌ی سه‌وز، له‌دوری 25 مه‌تره‌وه سه‌یاره‌ی یه‌كه‌م وه‌ستا‌وئێمه‌ش له‌دوایه‌وه وه‌ستاین، له‌نوقته‌ی حه‌ره‌سیاته‌كه‌وه كه به گونێی نایلۆنی سه‌وزی پڕكراوله‌خۆڵ ده‌وره‌درابوو، به‌دوربین ته‌ماشایان ده‌كردین، ئینجا حاكم ئه‌حمه‌د باجه‌كه‌ی ده‌رهێناو ئه‌وانیش به‌دوربینه‌كه‌ی ده‌ستیان ته‌ماشایانكردوو، به‌بڵندگۆ ووتیان: وه‌ره‌نه پێشه‌وه، ئێمه‌ش بێئه‌وه‌ی باجی چوونه ژووره‌وه‌مان پێبێت، هه‌رله‌گه‌ڵ ئه‌وان چووینه پێشه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانیان به باجه‌كه‌ی كاك حاكم كرده ژووره‌وه‌و سه‌یاره‌كه‌ی ئێمه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز، چونكه هه‌ر باجێك ده‌توانێت 4 كه‌س به‌رێته ژووره‌وه، هه‌رچه‌ند ووتمان ئێمه رێكخراوی ناحكومین‌و داوه‌تكراوین بۆدادگاكه بێ‌سود بوو، نه‌وه‌ڵامایانداینه‌وه نه‌گوێیان لێگرتین، به‌ڵام مامۆستا محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ كاك حاكم ئه‌حمه‌ددا "حه‌مه‌ی حه‌مه‌ساڵح"و مجید ساڵح‌و سالار محمود ڕۆیشتن، كاتێك 20 مه‌ترێك له‌خاڵی پشكنینه‌كه ده‌ریانكردین‌و دوركه‌وتینه‌وه به‌نیاز بووین بوه‌ستین تاچاره‌یه‌كمان بۆده‌دۆزنه‌وه، هه‌رئه‌وه‌نده‌مان زانی سه‌ربازێكی عێراقی ره‌قه‌ڵه كه‌هێشتا برسێتی‌وكاریگه‌ری گه‌مارۆی ئابووری به‌روخسارییه‌وه دیاربوو، به‌كلاَشینكۆفێكه‌وه لێمان هاته پێشه‌وه‌و به‌ده‌نگێكی گڕ كه جگه‌ره‌كاری تێكردبوو ووتی: وه‌ستان لێره قه‌ده‌غه‌یه، حاڵ‌و ئه‌حواڵی خۆمان بۆئه‌ویش ڕست به‌ڵام هه‌ر بێسوود بوو، ووتی: ئه‌و قسانه لای من نه‌بیستراون نه‌خۆتان هیلاك بكه‌ن‌ونه‌منیش، ئێمه‌ش ویستمان قه‌ناعه‌تی پێبكه‌ین..نه‌خێر كه‌ڵكی نه‌بوو كابرایه‌كی نه‌بیست بوو، ووتی: ناچارم مه‌كه‌ن ئیجرائات بكه‌م، به‌زووترین كات ئێره چۆڵبكه‌ن بۆخۆتان باشتره، به‌دڵنیاییه‌وه ئیجرائاتی ئه‌وانیش له‌ته‌قه‌كردن به‌ولاوه شتێكی ترنیه، ئه‌وكاته رێك قسه‌كه‌ی به‌ختیار عه‌لیم بیركه‌وته‌وه كه له‌ده‌می جه‌لاده‌تی كۆتره‌وه ده‌لێت: "زمانی عه‌ره‌بی زمانی جه‌لاده" هێشتا عه‌سكه‌ره ڕه‌قه‌ڵه‌كه به‌رۆكی به‌رنه‌دابووین كه‌ته‌قه‌یه‌كی زۆر له‌نزیكمانه‌وه ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ر جاده‌یه‌ك وه‌ستابووین ئه‌مبه‌رو ئه‌و به‌ری به‌دیواری كۆنكریتی‌و داری به‌رز ته‌ندرابوو هیچمان نه‌ده‌بینی، له‌هه‌مووی خه‌راپتر ئه‌وه‌بوو ئه‌وشوێنه‌ی لێی وه‌ستابووین تۆری ئاسیاسێڵی تێدانه‌بوو، هه‌رچۆنێك بووبه‌ناچاری كه‌مێكی تر دوركه‌وتینه‌وه، به‌ڵام كاتێك شۆفێره ڕه‌شتاڵه كه‌مدووه‌كه مۆبایله‌كه‌ی ده‌رهێنا ئیترمن هه‌مووته‌ركیزێكم خسته سه‌رقسه‌كانی، ووتم: نه‌بادا به‌په‌ندێكمان بدات، به‌تایبه‌تی كه له‌خه‌زرا قسه‌مانكردووئه‌وله‌مه‌به‌ستی هاتنه‌كه‌مان دڵنیا بوو، له‌ڕاستیدا كه‌مێك مایه‌ی ترس بوو‌و، به‌هه‌رحاڵ پاشماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی سه‌یاره‌ی یه‌كه‌م به‌به‌تاڵی گه‌ڕایه‌وه‌وشۆفێره‌كه‌ی ئێمه‌ش پێی لێكردینه كه‌وشه‌وه‌و ووتی: من چیتر چاوه‌ڕوانتان ناكه‌م، ئیتر ئه‌ویش 50000 په‌نجاهه‌زار دیناری عێراقی لێسه‌ندین‌و به‌جێی هێشتین، دوای نیوكاتژمێر چاوه‌ڕوانی ئینجا كاك خالد شوانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق خۆیی‌وشۆفێره‌كه‌ی به‌هانامانه‌وه هاتن‌و بردینیه‌وه بۆخاڵی پشكنینه‌كه، پاش ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌هۆی باجه‌كه‌ی كاك خالد شوانیه‌وه له‌خاڵی پشكنینه‌كه تێپه‌ڕبووین، هه‌روا چه‌ند مه‌ترێكی ترله‌ولاوه كۆنترۆڵی سه‌گه پشكنه‌ره‌كان دێته پیشه‌وه، بۆنیتی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت پێهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌وسه‌گه‌كانیش ده‌كه‌ونه بۆنكردن.. دوای ئه‌وه‌ی بۆنیت‌و صندوقی سه‌یاره‌كه‌یان هه‌ڵدایه‌وه‌وپشكنین ته‌واو بووسه‌گه‌وانه ڕه‌شتاڵه باریكه‌له‌كه سه‌ره تاشراوه‌كه‌ی بۆلاركردینه‌وه‌و ڕه‌زامه‌ندی ڕۆیشتنی ده‌ربڕی، به‌وحاڵه ئێمه‌ش به‌ره‌وشوقه‌كانی ناوخه‌زراكه‌وتینه‌ڕێ، به‌ڵام هێنده نه‌ڕۆیشتین كه‌كاك كامه‌ران صابیریش به‌سه‌یاره‌یه‌كی جیئێمسی تایبه‌ت به‌دواماندا هات‌و له‌ڕێگه وه‌ستاندینی، ئیتر من‌و ته‌ها سلێمان چووینه لای ئه‌و سواربووین، كاك كامه‌ران لێمانی پڕسی صدامتان دی؟ ووتمان نه‌خێرچۆن بیبینین؟ ووتی: ئێستا به‌ئێره‌دا هێنایانن بۆدادگا له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو جارێ سێ ڕۆژپێش دادگایی كردنیان ده‌یان هێنن بۆخه‌زرا. به‌ڵام كاتی وه‌ستانمان هه‌ندێك سه‌یاره‌ی نامۆمان بینیبوو، به‌تایبه‌تی پاصێكیان تێدابوو، كه پاش‌و پێشی به‌سه‌یاره‌ی هه‌مه‌ر پاڕیزگاری ده‌كرا، له‌سه‌یاره‌ی به‌ندكراوان ده‌چوو تومه‌س صدام‌و دهستو پێوه‌نده تاوانباره‌كه‌ی هه‌رله‌وسه‌یارانه‌دا بوون، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتینه شوێنی مه‌به‌ست ئێمه‌ش چوین بۆلای براده‌ره‌كانمان، ماڵی ئاوابێت كاك خالدشوانی ماڵه‌كه‌ی خۆی بۆچۆڵكردبووین كه له‌باڵاخانه‌ی ژماره 12دا بوو نزیك تاقی سه‌ركه‌وتن (قوس نصر) كه‌دواتر ناونرا مه‌یدانی ئاهه‌نگه‌كان( ساحه الاحتفالات) په‌نجه‌ره‌ی باڵاخانه‌كه‌مان به‌رانبه‌ربه‌ودووشمشێره زه‌به‌لاحه‌بوون كه‌كاتی خۆی صدام له‌دوای ئه‌نفاله‌كان‌و وه‌ستانی جه‌نگی ئێران دروستی كردبوون، ئه‌وشمشێرانه‌ی كه‌صدام نه‌خشه‌ی بۆكێشابوون‌و وه‌كو نوسه‌ری عێراقی به‌دیقه‌ت‌وزانیارییه‌كی ورده‌وه باسی ده‌كات، ئه‌گه‌رچی زۆر له‌ئێمه‌وه نزیك بوو، به‌ڵام من هه‌ر ئه‌و وه‌سفه‌ی كه‌نعان مه‌كیه به گونجاو ترده‌زانم، كه‌نمونه‌یه‌كی بچوككراوی هه‌ردوو بازووی خۆی بوون له‌دوو قاڵبی گه‌چ داڕ‌ێژرابوو، ئنجا تادرێژی 54 پێ گه‌وره كراونه‌ته‌وه. هه‌ر دوو بازوه‌كه وه‌ك دوو قه‌دی برونزی له‌زه‌وییه‌وه به‌ره‌و ئاسمان به‌رزبووه‌نه‌ته‌وه، هه‌رده‌ستێكی شمشێرێكی به‌درێژی (66) پێ هه‌ڵگرتووه، هه‌ردوو شمشێره‌كه‌ش له‌به‌رزایی 130 پێ لوتكه‌ی تاقێكیان دروستده‌كردووه، هه‌ردوو دهستو بازووی له‌گه‌ڵ ئه‌وچوارچێوه پۆڵایه‌ی دهستو بازوه‌كه‌ی له‌سه‌رجێگیركرابو (40) ته‌ن قورسایه‌كه‌یانه. بارستایی ئه‌ودوو شمشێره‌ی له‌پۆڵای دژه ژه‌نگ دروستكرابو (24) ته‌نه. ( ) من پێش ئه‌وه‌ی پشووبده‌م هه‌رله په‌نجه‌ره‌ی باڵه خانه‌كه‌وه رووه‌و خۆرئاوا ماوه‌یه‌كی زۆر له‌وشمشێرو مه‌چه‌كانه ڕامابووم، وه‌كو په‌یكه‌رێك به‌رانبه‌ری چه‌قیبووم‌و به‌خه‌یاڵ گه‌ڕابوومه‌وه سه‌روه‌ختی دوای په‌لاماره‌كانی ئه‌نفال كه صدام به‌لوتبه‌رزیه‌وه‌وبه‌سواری ئه‌سپێكی سپیی به‌ژێر ئه‌و شمشێرانه‌دا ڕه‌تده‌بوو هه‌زاران سه‌رباز له‌پێشوازیدا ڕیز ببوون، به‌وه زنجیره‌ی خه‌یاڵه‌كانیان پچڕاندم كه‌بانگیانكردم بۆچاخواردنه‌وه، دو ای كه‌مێك پشوودان‌و چاخواردنه‌وه كۆشكی دادگه‌كه‌یان پیشانداین كه‌وا هه‌ر چه‌ند سه‌د مه‌ترێك لێمانه‌وه دوربوو، ئێمه به‌وه دڵمان خۆش بووكه‌دادگاكه لێمانه‌وه نزیكه‌وبه‌یانی دوای نان خواردن هه‌ربه پیاسه ده‌چین بۆ دادگا.. به‌ڵام ئه‌مه هه‌رخه‌یاڵ پڵاوێكی خۆمان بوو. ده‌نا چوون بۆ دادگا زۆرسه‌خت‌ودژواربوورۆیشتن بۆ بینینی دادگا زۆر ورد‌و به‌به‌رنامه بوو هه‌رگیز به‌وئاسانیه نه‌بووكه‌خۆمان تێی گه‌یشتبووین.
ڕۆژی شه‌ممه7/10/2006 كاك كامه‌ران صابیر به‌سه‌یاره‌یه‌ك هات به‌دوامانداوبه‌نیازی ته‌واوكردنی فۆرمی چوونه ناودادگا، ڕۆیشتین بۆ قصر الموئته‌مه‌رات (كۆشكی كۆنگره‌كان) له‌وێوه بۆناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان، كه‌به‌لای منه‌وه بینایه‌كی سه‌یر‌وسه‌رنج ڕاكێش بوو، له‌ناویدا هه‌موو ژوره‌كانی به‌كابینه دروستكرابوون‌وبه‌شه‌كان جیاكرابوونه‌وه، هاتووچۆیه‌كی زۆری له‌سه‌ربوو، مارێنزه‌كان وه‌كو مێروله نێرومێ هه‌رده‌هاتن‌و ده‌چوون، ئێمه هه‌ربه‌پێوه وه‌ستابووین، شوێنێك نه‌بوو بۆپێشوازی كردن له‌میوانه‌كانیان، ئه‌وڕاڕه‌وه‌ی ئێمه‌یان لێ ڕاگرتبوو زۆرگه‌رم بوو، ته‌نها دووكورسی لێبووئێمه‌ش (7)كه‌س بووین، ده‌بوایه به‌سه‌ره دابنیشتینایه، سه‌ربازێكی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان كه‌من به " كۆری تێگه‌یشتم" به‌تفه‌نگێكی ناتۆ‌و توڕه‌كه‌یه‌كی پڕله فیشه‌كه‌وه‌كه‌به‌لاكه‌مه‌ریدا وه‌كو توره‌كه‌ی سواڵكردن، شۆڕببووه‌وه به‌دیارمانه‌وه وه‌ستابوو، سه‌ربازێكی گه‌لحۆوپه‌رپووت دیاربوو، هه‌تا بڵێی كابرایه‌كی ناشرین بوو، پێستێكی ئه‌ستوروڕه‌ش، چاوه‌كانی بچوك بوون، بێئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت، هیچ قسه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵدا بكات، ماوه‌یه‌كی زۆر له‌و ڕاڕه‌وه ماینه‌وه بێئه‌وه‌ی كه‌س هیچمان لێبپڕسێت، دوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆرئینجا هاتن پڕسیاریان لێكردین، دواتركچێكی كورد په‌یدا بوو هات بۆلامان‌وبه‌زمانی كوردی به‌خێرهاتنی كردین، كچه‌كه ناوی "تانیا" بوو، وردیله‌یه‌كی ئه‌سمه‌ر‌و خۆێنشرین بوو، نازانم پله‌ی سه‌ربازییه‌كه‌ی چی بووبه‌ڵام خۆی ووتی: من خه‌ڵكی سلێمانیم‌و له‌ئه‌مریكاوه له‌گه‌ڵ هێزی فره ڕه‌گه‌زه‌كان هاتوومه‌ته‌وه‌وئێستا لێره‌كارده‌كه‌م، له‌ڕاستیدا بینینی ئه‌وكچه بۆئێمه زۆرخۆش بوو، چونكه له‌وێ به‌ته‌واوی هه‌ستمان به‌نامۆیی ده‌كرد، ئیتر ئه‌ورێنمایی كردین له‌وه‌ی كه هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌م شوێنه‌چۆنه‌و ده‌بێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین، هه‌ریه‌كه‌مان نزیكه‌ی سه‌عاتێكمان له‌داڵانێكی درێژ به‌سه‌رپێوه كاتبه‌رێكردبوو قچمان به‌ته‌واوی ماندووببوون، له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ماندا كه‌نزیكه‌ی 3 كاتژمێرێكی برد به‌سه‌ره 3گاردی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان به‌دیارمانه‌وه وه‌ستابوون‌و ئێشكیان ده‌گرت، بێئه‌وه‌ی بۆمان هه‌بێت یان ئه‌وان بۆیان هه‌بێت قسه‌مان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. ئه‌وه‌ی له‌وبینایه‌دا سه‌رنجی ڕاكێشام ئه‌و كابینه موجهزانه‌بوون كه‌به‌رێك‌وپێكی بۆ ڕایی كردنی كاروباره‌كانیان دانرابوون‌و به ئه‌ندازه‌یه‌كی سه‌ربازی نه‌خشه‌یان بۆكێشرابوو، ئیتر هه‌ریه‌كه‌مان به‌سه‌ره فۆرمێكمان تایبه‌ت به‌چوونه ژووره‌وه‌ی دادگاكه پڕكرده‌وه، هه‌رچه‌نده من وه‌كو سه‌رنوسه‌ری ساڵنامه‌ی ئه‌نفالستان بانگهێشتكرابووم، به‌ڵام له‌وێ به‌پێی ئه‌و فۆرمه وه‌ك به‌رپڕسی ئۆفیسی سلێمانی ناوه‌ندی چاك خۆم ناساند‌و ڕێپێدانی هه‌رسێ دانیشتنه‌كه‌ی دادگایان بۆكردم، به‌ڵام ئێمه هه‌موومان توانیمان ته‌نها دوو دانیشتن ئاماده‌بین، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌م له‌سلێمانی كارمان هه‌بوو، هه‌م بارێكی زۆرگرانیش بووین، به‌سه‌رئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی عێراقه‌وه، به‌تایبه‌تی كاك خالد شوانی‌وكاك پشتیوان خانه‌قینی، هه‌روه‌ها كاك كامه‌ران صابیر زۆر پێمانه‌وه ماندووبوون، ده‌بوایه هه‌موو ڕۆژێك ئه‌وان بێن به‌دوامانداو له‌شوقه‌كانی تاقی سه‌ركه‌وتنه‌وه بمانبه‌ن بۆ (قصری موئتمرات) چونكه ته‌نها ئه‌وان ده‌یانتوانی بچنه ئه‌وناوچه‌یه، هیچ عێراقییه‌كی تر نه‌یده‌توانی به‌بێ باجی ئه‌مریكییه‌كان به ناوخه‌زردا بگه‌رێت.
به شێوه‌یه‌كی گشتی كه ئه‌و هه‌موو ئیجرائات‌ولێكۆلینه‌وه‌وكۆنترۆله‌مان بینی ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بوو كۆسپ بێته به‌رده‌ممان‌ونه‌توانین بچینه دادگا، دوای ئه‌وه‌ی من بانگ كرامه ژووره‌وه له‌وێ كوڕێكی سوركاری چوارشانه دانیشتبوو به‌عه‌ره‌بیه‌كی زۆر ڕه‌وان قسه‌ی ده‌كرد، به‌رله‌وه‌ی ڕێگه بدات لێی بپڕسم ئه‌وخۆی ووتی: منیش عێراقیم، به‌ڵام له‌خزمه‌تی سه‌ربازی هه‌ڵاتم‌وئێستا له‌ئه‌مریكا ده‌ژیم ئه‌وپیاوه به‌ره‌گه‌ز ئه‌رمه‌نی بوو، سه‌یر له‌وه‌دا بوو (8)ساڵی ره‌به‌قی له‌جه‌نگی ئێران -عێراق به‌سه‌ربردبوو، به‌شداری جه‌نگی كردبوو، رقێكی زۆری له‌صدام‌و داروده‌سته‌كه‌ی بوو، ئینجا هه‌ڵاتبوو، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی من كه‌وته لای ئه‌وسوركاره ئه‌رمه‌نیه، ئه‌وبه‌عه‌ره‌بی لێكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم، من پێم‌خۆش بووكچه‌كورده‌كه "تانیا" لێكۆلینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ بكات، به‌هه‌رحاڵ ئیمه چوینه ناو پڕسیارو وه‌ڵامی خۆمانه‌وه یه‌كه‌م پڕسیاری ئه‌وه بوو ئاخۆ عه‌ره‌بی ده‌زانم یان وه‌رگێرم پێویسته؟ به‌ڵام من ووتم: پێویستم نیه، كه‌چی له‌گه‌رمه‌ی لێكۆلینه‌وه‌كه‌دا تانیا دایه قاقای پێكه‌نین‌وكابرای ئه‌رمه‌نیش به‌دوایدا ئینجا تانیا ووتی: ئه‌وه كاكه تۆ ده‌ڵێی چی؟ منیش ووتم له‌گه‌ڵ منته بۆ چیبووه؟ ووتی: ئه‌وبه عه‌ره‌بی لێت ده‌پڕسێ‌و تۆ به‌كوردی وه‌ڵامتدایه‌وه، ئینجا من زانیم هۆكاری پێكه‌نینه‌كه‌یان من بووم، به‌ڵام من بایی ئه‌وه‌نده عه‌ره‌بیم ده‌زانی كه‌نه‌بمه مایه‌ی پێكه‌نین، هیچ گرفتێكم له‌تێگه‌یشتن‌و وه‌ڵامدانه‌وه نه‌بوو، تومه‌س ئه‌وپڕسیبووی خزمه‌تی سه‌ربازیت كردووه، منیش هه‌ربه‌كوردی ووتبووم به‌لێ نزیكی 9مانگێك عه‌سكه‌ریم كردووه، ئیتر ئه‌مه بووه مایه‌ی پێكه‌نینیان، به‌ڵام خۆشتر له‌وه‌یان بۆدروستبوو،كاتێك گه‌ڕاینه‌وه ناو مقابله‌كه‌مان، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌كابرای ئه‌رمه‌نی بلێم عه‌فوو ئه‌مجاره‌یان به ئینگلیزی پێمووت (ام سۆری) ئیتر له قاقای پێكه‌نینان دایه‌وه. ئه‌مجاره كورێكی سوركاری ئه‌مریكی كه‌له‌وێ بوو ئه‌ویش دایه قاقای پێكه‌نین. دوای ئه‌وه‌ی سیڤی ته‌واومان دا چوومه سه‌رمێزی كوڕه ئه‌مریكیه‌كه، ئه‌ویش په‌نجه مۆری پێكردم‌و وێنه‌یه‌كی ڕوخسارم‌و وێنه‌یه‌كی ناوچاوه‌كانمی گرت‌و وه‌ڵامی دواپڕسیاری ئه‌ویشم دایه‌وه كه‌پڕسی بۆ دادگا هه‌رئه‌م جلانه له‌به‌رده‌كه‌ی یان ده‌یگۆریت؟ من وه‌ڵامم دایه‌وه ته‌نها كراسه‌كه‌م ده‌گۆرم، ئه‌ویش هه‌ر ڕه‌نگی ڕه‌شه، دوای ته‌واو بوونی ئه‌م ئیجرائاتانه كاك كامه‌ران صابیر هاته‌وه به‌دوامانداوگه‌ڕاینه‌وه بۆ باڵه‌خانه‌ی ژماره 12 كه كاك خاڵید شوانی بۆی چۆڵكردبووین. ئێواره دوای نانخواردن سه‌ردانی ماڵی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی دادگاوڕائید جوحیمانكرد، سه‌ره‌خۆشیمان له سه‌رۆكی دادگا محه‌مه‌د عرێبی كرد به‌بۆنه‌ی تیرۆركردنی زاواكه‌ی‌وخوشكه‌زاكه‌یه‌وه.
ڕۆژی 10/10/2006 له‌دادگابووین:
كاتژمێر 7:30ی به‌یانی رابیحه حه‌مه‌د ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق هات به‌دواماندا له‌گه‌ڵ كاك پشتیوان خانه‌قینی، هێشتا ئێمه له باڵه‌خانه‌كه دانه‌به‌زیبووین كه ئه‌وان به ئۆتۆمبیله‌كانیانه‌وه له‌خواره‌وه چاوه‌ڕوانیان ده‌كردین، به‌یانیه‌كی زۆرخۆش بوو، به‌ڵام من باری ته‌ندروستیم زۆرخراپ بوو، به‌وحاڵه خراپه‌شمه‌وه هه‌ستم به‌ئاسووده‌یه‌كی زۆر ده‌كرد، من له‌گه‌ڵ رابیحه‌خان سه‌ركه‌وتم‌و به‌ناوچه‌ندین سه‌یته‌ره‌وته‌لی دڕكاویدا تێپه‌ڕین، تاگه‌یاندیانینه ناوكۆشكی كۆنگره‌كان، له‌وێش ماوه‌یه‌كی زۆر بێئه‌وه‌ی كه‌س لێمان بپڕسێت له‌ناو باخچه‌یه‌كی جوان‌ودڵڕفێندا چاوه‌ڕوان بووین ، دوای ماوه‌یه‌كی زۆردووژن به‌لاماندا تێپه‌رین زۆرلێمان وردبوونه‌وه، بێئه‌وه‌ی هیچ سه‌لامێكمان لێبكه‌ن، به‌ڕوخساریاندا دیاربوو عێراقی نین، به‌ڵام یه‌كێكیان روخساروباڵای له‌ژنه خۆرهه‌ڵاتیه‌ك ده‌چوو، باڵابه‌رزێكی سوروسپی‌وگۆشتنی له‌ش پڕ‌و بوو، قژی زه‌ردو سنگ به‌رز بوو، كه‌چی ڕێكه‌وت وای كرد ئه‌ودوو ڕۆژه‌ی له‌به‌غداد بووین ببێته هاوه‌ڵمان، دوای كه‌مێك هه‌ردوو ژنه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆلامان، وه‌ره‌قه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو، بێئه‌وه‌ی بپرسێت ئێوه چیده‌كه‌ن لێره، یه‌كسه‌ر به‌زمانی ئینگلیزی كه‌وته ناوخۆێندنه‌وه‌مان، دوای ئه‌وه‌ی له‌ناوخوێندنه‌وه‌مان بووه‌وه به‌په‌نجه كه‌وته سه‌رژمێركردنمان، ئینجا پێشمانكه‌وت بۆ ناوساحه‌یه‌كی قیركراوكه‌چوارده‌وری به‌گوڵ‌و داری جوانكاری ته‌نرابوو، له‌وێش ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانمان كرد، ئه‌و پاصه ڕه‌زاگرانه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژبینیمان، هاته ساحه‌كه‌وه‌و هه‌مه‌رێكیش كه‌ڕه‌شاشێك‌ومارێنزێكی به‌سه‌روه بوو له‌دوره‌وه ڕاوه‌ستا، به‌ده‌ستخۆت نه‌بوو كه‌ڕه‌شاش‌ومارێنزه خوده له‌سه‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و جێبه‌ئه‌مریكیه‌وه ده‌بینی، هه‌ستی ترس‌وكاره‌سات دای ده‌گرتیت، ئینجا ژنه‌كه كه‌وتنه‌وه سه‌ر ژمێركردنه‌وه‌مان‌و یه‌ك به‌یه‌ك سواریانكردین، دیسانه‌وه ئه‌نفالكراوه‌كانم بیركه‌وته‌وه چونكه زۆربه‌یان كه‌باس له‌كۆكردنه‌وه‌وگواستنه‌وه‌یان له‌م كه‌مپ بۆ ئه‌وی تر ده‌كه‌ن هه‌رباسی سه‌یاره‌ی موقه‌په‌ت‌وسه‌رداپۆشراو ده‌كه‌ن، پاصه‌كه زۆر ره‌زاگرانبوو، بۆیه‌ی خاكی كرابوو، په‌نجه‌ره‌كانی له‌په‌نجه‌ره‌ی فڕۆكه ده‌چوو، به‌ڵام كه ده‌چوویته ناوی زۆر رێك‌وپێك بوو، ته‌بریده‌كه‌ی ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو، تاگه‌یشتینه دادگا له‌رزیان لێهێنام، دانه‌كانم ته‌قه‌تقیانده‌هات، هه‌رچه‌نده نه‌مده‌هێشت كه‌س هه‌ستم پێبكات، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌وته‌بریده ئه‌وه‌نده‌ی تر په‌كی خستم، هه‌مه‌ره‌كه پێشمانكه‌وتوو به پاصه ره‌زاگرانه‌كه چووینه ناویه‌كه‌م حه‌وشه‌ی دادگا، كه‌به‌دیواری كۆنكرێتی به‌رزوئه‌ستور ده‌وره‌دراوه، هه‌ركه ده‌چیته حه‌وشه، یه‌كه‌م كۆنترۆڵ دێته ڕێگه‌ت، هه‌موو شتێكت لێ‌ده‌ستێنن‌و ئه‌وه‌ی پێت بێت دایده‌نێیت، دواتر ده‌چیته ناوئامێریكی پشكنینه‌وه كه‌چوارده‌وری شووشه‌یه‌وله‌ناوه‌وه به‌ئامێرێكی تیشكی ده‌تپشكنن كه‌من ئه‌وئامێرم وه‌كو سیتیسكان( ) ده‌هاته پێش چاووكه به‌قیتی دایانابێت ده‌بێت ئه‌وئامێره له‌گه‌ڵ ئه‌وسیڤی یه‌و زانیاریه‌كانت له‌باره‌وه‌ی خۆته‌وه هاوجووت بوایه كه‌ڕۆژێك پێشتر پێشكه‌شت كردووه، كاتێكیش له‌یه‌كه‌م كۆنترۆڵ رزگارت ده‌بێت به‌ره‌وقۆناغی دووه‌می نزیكبوونه‌وه له‌هۆلی دادگا هه‌نگاوده‌نێیت، باڵاخانه‌یه‌كی چه‌ند نهۆمیه‌و دادگاكه له‌نهۆمی چواره‌میدایه، پێشتربینای( قیاده‌ی قه‌ومی حزبی به‌عس) بوو، كه چووینه ژووره‌وه هۆڵێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌می پڕسگه‌یه‌ك كه‌زیاترله‌شوشه به‌ندی بانكی پاره‌وه‌رگرتن ده‌چوو له‌وێ له‌چاوه‌ڕوانیه‌كی كورتدا رایانگرتین، دواتر ناسنامه‌كانیان لێسه‌ندین‌وهه‌ریه‌كه‌یان باجێكی چوونه‌ژووره‌وه‌یان داپێمان، به‌ڵام كاتێك سه‌ره‌گه‌یشته سه‌رمن كارمه‌ندێكی مه‌ده‌نی ته‌ماشای پێناسه‌كه‌می كرد بێئه‌وه‌ی هیچ بڵێت، دایه‌وه ده‌ستم به‌هه‌مان شێوه كاك سالارمحمودیش، ئێمه زۆر ترساین له‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه كۆسپێكمان بۆ بێته‌ڕێگه‌و دادگاكه نه‌بینین به‌ڵام ترسه‌كه‌مان واقعی نه‌بوو، به‌ڵكو نامۆیی‌و نه‌شاره‌زایی خۆمان بوو، باش بووكچه ئه‌مریكیه‌كه، هاته لامانه‌وه به‌زمانی ئینگلیزی پێی ووتم: ئێسته ته‌واو ده‌بن، دوای ئه‌وه هێنده‌ی نه‌برد كه‌بانگیانكردین‌و هویه‌كه‌یان لێوه‌رگرتمه‌وه‌وباجێكیان دامێ، كه به‌وباجه‌بوومه میوانی ژماره( 59)ی دادگا ئیتر هه‌موومان باجه‌كانمان وه‌رگرتوو به‌ره‌و ده‌رگایه‌كی زۆرگه‌وره ڕۆیشتین، ده‌رگاكه به‌نه‌خشی سه‌رنجڕاكێش‌و بۆیه‌یه‌كی ساجی ڕازابووه‌وه هه‌رئه‌وه‌نده‌ی ده‌رگاكه‌مان بۆكرایه‌وه ڕوبه‌ڕوی ئاڵایه‌كی زۆرپان‌وله‌هه‌مانكاتدا درێژی عێراقی بووینه‌وه كه‌به دیوارێكدا شۆڕكرابووه‌وه، ئیتركچه ئه‌مریكیه‌كه پێشمانكه‌وت‌و به قادرمه ره‌نگ جه‌رگییه‌كاندا سه‌ركه‌وت بۆقاتی چواره‌م، كه‌هۆڵی دادگایكردنه‌كه‌ی لێ‌بوو، به‌رله‌وه‌ی بچیته ناونهۆمی چواره‌مه‌وه له‌ده‌روازه‌یدا هه‌مان پشكنین‌و به‌هه‌مان كۆنترۆلی تێشكیه‌كه‌دا براینه‌وه، ئینجا له‌وێوه به‌ڕێیان كردین بۆ ژووری میوانداری، له‌وێ ئینجا كچه ئه‌مریكیه‌كه‌خۆی پێناساندین‌و ووتی: من ناوم ((ته‌مارا))یه دوای 25 ده‌قیقه له‌چاوه‌ڕوانی (ته‌مارا) پێشمانكه‌وت‌و له‌گه‌ڵ كچكه‌ی تر كه‌هاوه‌ڵی بوو فه‌رموویانكردین بۆ بینیی دادگاكه، به‌ڕاڕه‌وێكدا ڕۆیشتین‌و سه‌رله‌نوێ به‌ره‌و پێپلیكانه‌یه‌كی تر ملمان پێوه‌نا، له‌ڕاستیدا ئیمه نه‌مانده‌زانی چۆن‌و به‌چ شێوه‌یه‌ك دادگایكردنه‌كه ده‌بینین، به‌ڵام هه‌رچۆن بوو به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی كورد ڕۆژێكی گرنگ بوو، كه دواپله‌ی ئه‌و پێپلیكانه‌شمان بڕی چووینه ژوورێكی لاكێشه‌یی تاریكه‌وه كه جیگه‌ی 20 میوان دابینكراوه، هه‌رئه‌وه‌نده چاومان ده‌یبینی له‌سه‌ركورسیه چه‌رمه ڕه‌شه‌كان دانیشتین ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ممان بووته‌نها جامێكی ڕه‌شبوو، له‌به‌رئه‌وه هیچمان نه‌ده‌بینی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وئامێری وه‌رگێڕانه‌وه هه‌مووشتێكی ناودادگه‌كه‌و ته‌نانه‌ت قسه‌ی ئاسایی ناوخۆشیانمان گوێ لێ‌بوو.. دوای چاره‌كه سه‌عاتێك له‌وتاریكیه‌دا په‌رده لادراو ئینجا زانیمان ئیمه له‌سه‌ره‌وه‌و له‌ودیو شوشه‌یه‌كه‌وه چاودێری دادگایكردنه‌كه ده‌كه‌ین، كه‌ئێمه ئه‌وان ده‌بینین‌و ئه‌وان نامانبینن، كه‌زیاتر له‌ژوری كۆنترۆلی هۆڵی شانۆ ده‌چێت، هه‌ركه‌په‌رده‌لاده‌درێت سه‌رۆكی دادگاوده‌سته‌ی دادوه‌ری ده‌بینیت، كه ژماره‌یان پینج كه‌سه، له‌پێش ئه‌وده‌سته‌یه‌شه‌وه دوكه‌سی تردانیشتوون، یاداشتی رووداوه‌كانی ناودادگا ده‌كه‌ن، له‌ناوه‌ڕاستی ژووره‌كه‌دا قه‌فه‌زی تۆمه‌تباران‌وله‌لای ڕاست‌وچه‌پیش ده‌سته‌ی داكۆكی قوربانی‌و تۆمه‌تباران دانراون، كه ئێمه به‌سه‌رووی ئه‌وانه‌وه دانیشتبووین‌و دوای بانگهێشتكردنی تۆمه‌تباره‌كان‌و جێگیربوونیان له‌سه‌ركورسیه‌كان واڕێكه‌وت، صدام حوسین له‌به‌رپێم بوو..هه‌ستێكی زۆر سه‌یر له‌خۆشی‌وناخۆشی دایگرتم، ئه‌و پیاوه‌ی 35 ساڵ بوو ئێمه‌و مافه‌كانمانی ژێر پێنابوو ئێستا له‌به‌رپێمدایه، به‌ده‌ست خۆم نه‌بووده‌ستمكرد به‌گریان‌و زۆربه‌ی میوانه كورده‌كانیش هه‌روه‌ها پێموایه جگه له‌كاك محمه‌مد حه‌مه‌صالحَ‌و مجید صالحَ هه‌موو كورده‌كان ده‌گریاین، له‌ناو هۆڵی دادگاكه‌دا نه‌خشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كوردستان دانرابوو كه ناوچه‌ی په‌لاماره‌كانی ئه‌نفالی به‌ره‌نگی سوور له‌سه‌ر دیاریكرابوو، به سه‌قفی هۆله‌كه‌وه 6 سوره‌یا 2ی زۆر گه‌وره‌و 4ی بچوكتر له‌وان هه‌ڵواسرابوون، هه‌روه‌ها له‌ناو هۆله‌كه مۆنیته‌رێكی گه‌وره‌وبۆ هه‌رتۆمه‌تبارێك‌وبۆهه‌ر 3 میوانێكیش مۆنیته‌رێك دانرابوو تابه ئاسانی بتوانێ به‌ڵگه‌كان" وێنه‌و بڕیاره‌كان" ببینێ، كه‌دادگا نمایشی ده‌كردن، به‌رله‌وه‌ی ده‌نگێك به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی‌وبه‌به‌رزی هاواربكات "محكمه" ئێمه هه‌موومان وه‌كو له‌بۆسه‌دابین وابوو.. هه‌ریه‌كه‌وقه‌ڵه‌م‌وكاغه‌زی ئاماده‌بوو تاكو هه‌موو جوڵه‌یه‌كی تۆمه‌تباران‌وڕه‌وشی دادگایكردنه‌كه یاداشتبكه‌ین، جگه له‌ئێمه ئه‌و ڕۆژه چه‌ندكه‌سایه‌تیه‌كی تر میوان بوون، له‌وانه‌ش باڵوێزی وڵاتانی ئه‌وروپاو نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ‌و ڕۆژی دووه‌میش هانیاموفتی نوێنه‌ری هیومان رایتس وۆچ به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی به‌غداد ئاماده‌بوون.
یه‌كه‌م تۆمه‌تبار صدام حوسێن بانگكرایه ژووره‌وه، صدام به‌چاكه‌تێكی ڕه‌شه‌وه كه‌خه‌تی سپی تیدا بوو، هاته هۆڵه‌كه‌وه، قورئانێكی به‌ده‌سته‌وه بوو، ئه‌وصدامه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا جگه‌له پاسه‌وان‌و چه‌كدارێكی زۆر له‌سه‌ر زه‌وی 30 مارسیدسی یه‌ك ره‌نگو یه‌ك مۆدیل یاوه‌ری بوون‌وله‌ئاسمانیش زیاد له‌كۆپته‌رێك پاڕیزگاری له‌هاتووچۆ‌وسه‌لامه‌تی ده‌كرد. ئێستا ده‌یبینم له‌ناوه‌ڕاستی دوپاسه‌وانی عێراقیدا به‌ره‌و قه‌فه‌زی دادگا به‌بێزارییه‌وه هه‌نگاوده‌نێت‌وله‌به‌رپێم داده‌نیشێت.. ئه‌وچركه ساته به‌لای منه‌وه زۆرگرنگ بوو، ئه‌وه‌ی من تێبینیم كرد صدام له‌بری ئه‌وه‌ی ته‌ریق بێته‌وه‌وشه‌رم له ڕه‌فتاره‌كانی خۆی بكات، كه‌چی له‌ناوقه‌فه‌زی تاوانێكی گه‌وره‌شدا تاوانبارێكی ئیستفزازی بوو، صدام جگه له‌وه شتێكی تری نه‌بوو بیكات، بۆیه هه‌رله پاسه‌وانه‌كانه‌وه تا به‌سه‌رۆكی دادگا ده‌گات هه‌وڵی ده‌دا ئیستفزازیان بكات، به‌تایبه‌تی كه(ئامێره ده‌نگییه‌كان) مایكه‌كان ده‌كرانه‌وه، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كان جافه‌رمانیان پێكرابوو یانخۆیان ئه‌عصابیان ساردبوو. هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نایاساییان له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵسوكاوته‌كانی صدام‌ویاوه‌ره‌كانی نه‌بوو، له‌گه‌رمه‌ی دادگایكردندا صدام داوای روخسه‌تی كرد‌و بردیانه ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا ویستی ئیستفزازی داده‌وه‌ربكات، پاڵی به پاسه‌وانه‌كه‌وه نا بۆ ده‌ره‌وه، به‌ڵام ڕێوره‌سم وایه ده‌بێت پاسه‌وانه‌كه له‌پێش تۆمه‌تباره‌وه بچێته ناو قه‌فه‌زه‌كه‌و له‌سه‌ركورسیه‌كه‌ی دابنیشێنێت‌وده‌رگای قه‌فه‌زه‌كه‌شی له‌سه‌ر دابخات، ئینجا بچیته ده‌ره‌وه، بۆیه پاسه‌وانه‌كه بێئه‌وه‌ی ورته له‌ده‌می بێته ده‌ره‌وه صدامی له‌سه‌ركورسیه‌كه‌ی دانیشاندوو، ده‌رگای قه‌فه‌زه‌كه‌ی داخست‌و ئینجا خۆی چووه ده‌ره‌وه، صدامیش دوای مۆڕه‌یه‌كی ناجوامێرانه‌كڕبوو، سه‌عات 1ی پاش نیوه‌ڕۆ صدام هه‌رله‌سه‌ركورسیه‌كه‌ی خۆی ده‌ستی كرد به‌نوێژكردن‌و پاڕانه‌وه له‌یه‌زدان، ئه‌وكاته ڕووه‌و ڕۆژئاوا دانیشتبوو من له‌به‌رزی 1مه‌ترونیوه‌وه به‌ته‌واوی ڕوخساریم ده‌بینی له‌كاتی نوێژكردندا، ئه‌گه‌ر وانه‌بووایه پشتی له‌من بوو، كاتێك صدامم به‌و شێوه‌یه ده‌بینی كابرایه‌كی تڕۆهات ده‌هاته پێشچاووم، قورئانه بچوكه‌كه‌ی ناوده‌ستی كردبووه‌وه‌وسه‌ری به‌سه‌ردا شۆركردبووه‌وه، من هه‌ستم نه‌ده‌كرد بیخوێنێته‌وه چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌ولاپه‌ره‌یه‌ی هه‌ڵنه‌دایه‌وه‌و هه‌رسه‌ری به‌سه‌ردا شۆركردبووه‌وه. ئه‌وڕۆژه 4شایه‌تحاڵی ناوچه‌ی گه‌رمیان شكاتیانكردوو شایه‌تیاندا، صدام‌و داروده‌سته‌كه‌ی هیچی ئه‌وتۆیان پێنه‌بووله‌به‌رامبه‌ر ئه‌وشایه‌تحاڵه ساده‌وساكارانه بیڵێن به‌تایبه‌تی صدام هیچ گوێی به‌دادگایكردنه‌كه نه‌ده‌داوخۆی به نوێژكردن‌و قورئان خوێندنه‌وه خه‌ریككردبوو، به‌ڵام سوڵتان هاشم‌و سابر دوری‌و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید چه‌ند پڕسیارێكی لاوازیان كرد، یه‌كێك له شكاتكاره‌كان وه‌ڵامێكی زۆر به‌جێی دانه‌وه كاتێك عه‌لی كیمیاوی ووتی: ئه‌وانه له‌ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو( منگقه محرمه)دا بوون‌و پێشتر ئاگاداركرابوونه‌وه، به‌ڵام شایه‌تحاڵه‌كه ووتی: ئه‌گه‌رناوچه‌كه‌مان موحه‌ڕه مه‌بوو ئه‌ی چۆن ڕه‌باییه‌كی سه‌ربازی به‌سه‌رگونده‌كه‌مانه‌وه بوو؟ ره‌بایه‌ی عه‌سكه‌ری له‌ناوچه‌ی محرمه چی ده‌كات؟ نه‌خێر تاوانی ئێمه جگه له‌كورد بوون هیچی تر نه‌بوو. به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وان ده‌یانه‌ویست‌وهه‌وڵیانده‌دا جاشه‌كان بكه‌نه قه‌ڵغانی خۆیان‌و له‌دادگاش پێشیان بخه‌ن. شایه‌ته‌كانیش جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌و ووتیان: به‌ڵێ جاشه كورده‌كانیشیان له‌گه‌ڵ بووه. به‌ڵام بكوژوببڕی ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه صدام‌و عه‌لی كیمیاوی بوون، ئه‌و دانیشتنه‌ی دادگا به‌هێمنی‌و بێ قڕه‌قڕی صدام‌و وێنه‌بچوكه‌كانی "یاوه‌ره‌كانی" به‌ڕێوه‌چوو. دوای ته‌واوبوونی دادگاكه ئێمه‌ش له‌نهۆمی چواره‌م هاتینه‌خواره‌وه‌و (ته‌مارا) پێشمان كه‌وت بۆ حه‌وشه‌ی یه‌كه‌م، به‌ڵام كه چووینه حه‌وشه‌ی دووه‌م ویستیان به‌هه‌مان پاص‌و هه‌مه‌ره‌كه بمانبه‌نه‌وه بۆقصر الموتمرات به‌ڵام ئێمه داوامنكرد ڕێگه‌مان بده‌ن بۆخۆمان به‌پێ بڕۆین چونكه شوقه‌كه‌مان نزیكه، هه‌رچه‌نده ده‌سته‌ی پاڕیزگاری ناڕازی بوون به‌م داوایه‌ی ئیمه، به‌ڵام دواجار ((ته‌مارا)) كچه قژ زه‌رده سنگ به‌رزه ئه‌مریكیه‌كه له‌وێش فریامان كه‌وتوو، ووتی: بابڕۆن به‌ڵام له‌سه‌ر به‌رپڕسیارێتی خۆتان. ئیتر به‌ده‌م موناقه‌شه‌كردنی ڕه‌وشی دادگایه‌كه‌وه هاتینه‌وه بۆ شوقه‌كه‌مان.
میوانداری منقژ ال فرعون:
له‌دووه‌م شه‌وی میوانداریه‌كه‌ماندا شه‌وسه‌ردانی ماڵی مونقز ئال فیرعه‌ونمانكرد، زۆر به‌گرمی پێشوازی كردین، ماڵه‌كه له‌ناو پارێزگارییه‌كی زۆر توند‌و تۆڵدا بوو، هه‌رله به‌رده‌رگای شوقه‌كه‌وه تا ده‌چووینه به‌رده‌می ژووری میوان پاسه‌وان به‌كلاشینكۆف‌و ده‌مانچه‌ی ڕوته‌وه له‌پێشوازی‌وله‌هه‌مانكاتدا له چاودێریماندا بوون. له‌راستیدا منقز ال فرعه‌ون پیاوێكی به‌هه‌یبه‌ت‌ومیواندۆست بوو، هێشتا خه‌سڵه‌ته عه‌شایه‌ریه‌كان به‌سه‌ریه‌وه كاریگه‌ری زۆریان هه‌بوو، له‌هه‌مانكاتدا پیاوێكی رۆشنبیربوو، زۆرشاره‌زای به‌نده یاساییه‌كانی تاوانی جینۆساید بوو، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر داواكاری گشتی ووتی: پاڕیزه‌ره‌كانتان لاوازن، ئه‌وان سه‌ره‌ڕای دڵسۆزییان توانای ئه‌وه‌یان نیه له دۆسێیه‌كی ئاوادا كاری پاڕیزه‌ری بكه‌ن چونكه ئه‌م تاوانه تاوانی نائاساییه‌و پێویسته پاڕیزه‌ر له‌م دۆسێیانه‌دا ته‌جروبه‌ی تاوانی نیوده‌وڵه‌تی هه‌بێت. پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند دۆكۆمینت‌وبه‌ڵگه‌نامه‌و بڵاوكراوه‌یه‌كمان دایه ئه‌و ووتی: سوپاستان ده‌كه‌م من به‌ڵگه‌نامه‌ی ته‌واوم له‌به‌رده‌ستدایه، به‌ڵام كاتێك باسی دادگای هۆڵندام كرد ووتی: ( زۆر مه‌منون ده‌بم ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆسێیه‌م بۆ بنێری منیش وه‌عدم دایه به‌زووترین كات بۆی بنێرم هه‌روه‌ها ئه‌وه‌م دوپاتكرده‌وه كه‌دۆسێكه ئێستا له‌به‌رده‌ستی محكه‌مه‌دایه‌وخۆم ته‌سلیم به‌دادگامكردووه، له‌وه‌ش ئاگادام كرده‌وه ئێستا لای ڕائید جوحی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و ووتی: زۆرمه‌منون ده‌بم ئه‌گه‌ركۆپیه‌ك بۆخۆم بنێریت. منیش به‌ڵێنم پێدا كۆپیه‌كی ئه‌و دۆسێیه‌ی بۆ بنێرم بۆ به‌غدا.
ڕۆژی 11/11/2007ی دادگایكردنه‌كه (ڕۆژی دووه‌م ):
ئه‌و ڕۆژه‌ش به‌هه‌مان تاس‌وحه‌مام‌و به‌رۆتیناتی پشكنین‌و ئه‌شیعه ته‌نوریه‌كه‌دا ڕۆیشتین، حاكم محمد العریبی یه‌كه‌م كه‌س بوو بۆ پشكنین وه‌ستابوو، له‌پێش منه‌وه سه‌ره‌ی گرتبوو، كاتێك چاكه‌ته‌كه‌ی داكه‌ند بینیمی‌و ته‌نها توانی به‌ده‌ستبه‌رزكردنه‌وه سه‌لامێكم لێبكات، به‌ڵام كه ده‌رچووین هه‌واڵی براده‌رانی پڕسی، ئه‌و ڕۆژه دۆسێكه به‌زۆری هی ئه‌و ژنه ئه‌نفالكراوانه بوون، كه له‌لایه‌ن جه‌لاده‌كانه‌وه ده‌ستدرێژی سیكسیان كرابووه سه‌ر، دوای ئه‌وه‌ی شكاتكارێكیان بانگ‌كرد ژنێك بووخه‌ڵكی گوندی كۆرومۆری ناوچه‌ی قادركه‌ره‌م بوو، هه‌ر به‌هاتنه ژوره‌وه‌ی صدام‌وداروده‌سته‌كه‌ی كه‌شێكی نا ئارام به‌ڕێوه چوو، صدام دووباره داوای قه‌ڵه‌م‌وكاغه‌زی له‌سڵتان هاشم كرد، سه‌رۆكی دادگا ڕێگه‌ی پێنه‌دا، ووتی: ( هه‌رچیت ده‌وێت له‌منی داوابكه هه‌رچی یاسایی‌و ئینسانی بێت بۆت جێ به‌جێده‌كه‌م ) به‌ڵام صدام وه‌ڵامی دایه‌وه:
- ته‌نانه‌ت بۆ قه‌ڵه‌م‌وكاغه‌زیش؟؟
دووباره سه‌رۆكی دادگا ئاگاداری دایه‌و ووتی:
- به‌ڵێ ته‌نانه‌ت بۆ هه‌مووشتێك، ئه‌و رۆژه له‌لایه‌ن شكاتكارێكه‌وه ناوی شیخ حه‌سیب هاته پێشه‌وه داروده‌سته‌كه‌ی صدام ئه‌مه‌یان قۆسته‌وه‌و ووتیان: ئه‌وه كورده‌كان كردوویانه نه‌ك سوپا، ناوی بارق عه‌بدوڵا هاته پێشه‌وه ژنه شكاتكاره‌كه باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌وا له‌تۆپزاواو نوگره سه‌لمان ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر، ناوی حه‌جاج هاته‌پێشه‌وه كه‌له‌نوگره‌سه‌لمان زۆر به‌م ڕه‌فتاره قێزه‌ون‌و نامرۆڤانه‌یه هه‌ستاوه، دوای ئه‌وه‌ی دادوه‌ر پڕسیاری كرد ووتی: تۆ خۆت به‌چاوی خۆت بینیوته؟ شكاتكاره‌كه ووتی: من نه‌م بینیوه به‌ڵام ده‌یانگێرایه‌وه، لێره‌وه صدام له‌شوێنی خۆیه‌وه هه‌لیدایه‌و بێ پرس مداخه‌له‌ی كرد، به‌ڵام سه‌رۆكی دادگا "حاكم محمد عریبی" ڕێگه‌ی پێنه‌دا كه‌چی صدام ویستی هه‌ربه‌رده‌وام بێ، ئیتر حاكم ووتی: ( ئه‌گه‌ر قسه‌ت هه‌یه وه‌ره هه‌سته سه‌رپێێ‌و له‌سه‌رمایكرۆفۆنه‌كه قسه‌بكه) كاتێك صدام هه‌ستا به‌ئیستفزازه‌وه ووتی: ژنێك له‌سه‌ركورسی دانیشێ‌و درۆ بكات.. به‌ڵام صدام حسێن!!.. ئاورێكی به‌لای پاڕیزه‌ره كورده‌كاندادایه‌وه‌و ئینجا ده‌ستی بۆ خۆی ڕ‌اكێشا: " ره‌ئیسی كۆمار..!؟" ( قسه‌كه‌ی ته‌اوكرد).. هه‌ستێت له‌به‌ر ده‌می جه‌نابتدا به‌پێوه قسه بكات؟ هه‌ركه گه‌یشته سه‌رمایكرۆفۆنه‌كه ووتی:(بسم الله الرحمن الرحیم .. قاتلوهم حتی لاتكون فتنی فی الارچ) به‌ڵام حاكم قسه‌كانی ته‌واو بكات مایكه‌كه‌ی كوژانده‌وه، ئیتر صدام به‌له‌سه بوو ووتی: بۆ مایكه‌كه‌م به‌سه‌ردا ده‌كوژێنیته‌وه ؟ ئاوڕێكی به‌ملاولای خۆیدا دایه‌وه‌و ووتی: تۆ كاتی خۆی تقدیمی كۆلیژی سه‌ربازیت كردووه وه‌رنه‌گیراویت، خۆشت باش ده‌زانیت بۆچی وه‌رنه‌گیراویت! دواتر چویته ئێران‌وله‌گه‌ڵ حزبی ده‌عوه هاتویته‌وه بۆ عێراق ئێستا تۆ ئه‌و ڕقه‌م له‌گه‌ل به‌كارده‌هێنی) سه‌رۆكی دادگا به‌هێمنییه‌وه پێی گوت: ئه‌گه‌ر ڕیز له دادگا نه‌گریت ده‌تكه‌مه ده‌ره‌وه، صدام وتی: ( بمكه‌ره ده‌ره‌وه) حاكم بڕیاریدا صدام بكرێته ده‌ره‌وه، له‌وه به‌دوا كه‌شی ناو دادگاكه تێكچوو هه‌موو تۆمه‌تباره‌كان، كردیانه هه‌ڵاو هه‌ندێك قسه‌ی بازاریشیانكرد عه‌لی كیمیاوی ووتی: حه‌زده‌كه‌م ئیعداممان بكه‌ن‌و له‌م میحنه‌ته رزگارمان بێت. به‌ڵام سه‌رۆكی داگا محمد العریبی هه‌رهێمن‌و له‌سه‌رخۆ بوو، ئیترئه‌وان هێمنی ئه‌ویان قۆسته‌وه‌وكردیانه هه‌ڵاو جنێودان‌و قسه‌ی بازاڕی ( ئه‌نتوم گواوین ئه‌نتوم قونده‌ر..) كاتێك حیمایه‌كان هاتنه پێشه‌وه حسێن ڕه‌شید سێ بۆكسی له‌حیمایه‌كه‌دا به‌ڵام حاكم ڕێگه‌ی نه‌دا لێیانبده‌نه‌وه ئیتر ناچار بوون په‌رده‌كه‌ی به‌رده‌می ئێمه‌ش ڕاكێشن‌ونه‌هێڵن هیچی تر ڕه‌فتاری دزێویان ببینین، به‌ڵام گوێمان له‌قیژه‌و هاواریان بوو پێموایه چه‌ند شه‌ق‌و زلله‌یه‌كیشیان خوارد، ئینجا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی‌و ووتیان: ئێمه دانانیشین‌وهه‌ربه‌پێوه ده‌وه‌ستین حاكم بڕیاریدا لێیانگه‌ڕێن با به‌پێوه بووه‌ستن ماوه‌یه‌ك به‌پێوه بوون‌و دواتر كردیانه‌وه به‌هه‌ڵاوهه‌را، دوباره په‌رده‌كانیان به‌ڕوماندا داخسته‌وه، ((ته‌مارا)) كه‌هه‌رده‌هات‌وده‌چوو، دوای 5 ده‌قیقه له‌م باره نا هه‌موواره دیسانه‌وه هات داوای لێبوردنی لێكردین‌و پێشمانكه‌وت بۆ ژوورێكی تر، تا دوای نان خواردنی نیوه‌ڕۆ نه‌یانهێشت بێینه‌وه بۆ ناودادگا، كاتێك بانگهێشتیانكردینه‌وه بۆ ناو هۆلی دادگا كچێك به‌زمانی عه‌ره‌بی قسه‌ی ده‌كرد، شایه‌تحاڵیكی كاریگه‌ر بوو، شایه‌تی له‌سه‌رچونێتی ئیغتصابكردنی كچه‌كانی تۆپزاوا ده‌دا، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكه‌وه به‌ناوی(حسین حه‌لانی) چیرۆكی ئه‌م كچه به‌م شێوه‌یه بوو : ووتی: حسین حه‌لانی كچێكی كۆیی جیاكردبووه‌وه‌وخێرا خێرا قۆڵی ڕاده‌كێشاو پێی ده‌گوت: تۆ هی منی، به‌ڵام كچه‌كه ملی نه‌ده‌داو پێی ده‌وت: ئیحترامی خۆت بگره دواتر ئه‌م دڕنده‌یه هه‌ربه‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر ره‌فتاری ناشرینی خۆی، ناچار كچه‌كه 3جار پێی ووته‌ووه ( ئه‌نته سه‌رسه‌ری) دواتر ئه‌فسه‌ره‌كه فه‌رمانی به پاسه‌وانه‌كانیدا، بچن له‌هه‌ركوێیه‌كه دایك‌و باوكی ئه‌وكچه بدۆزنه‌وه‌و بیهێنن ووتی: بڕۆن له‌هه‌رقاعه‌یه‌كه بیاندۆزنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی هێناویانن هه‌رله‌ناو قاعه‌ی كچه‌كان به‌یارمه‌تی دوو پاسه‌وانه‌كه‌ی خۆی به‌پێش چاوی به‌ندیه‌كان‌و دایك‌و باوكییه‌وه ئیغتسابی كچه‌كه‌ی كردووه‌و له‌پاشاندا هه‌ستاوه‌ته‌وه دووسێ فیشه‌كی به‌سه‌ری كچه‌كه‌وه ناوه‌وكوشتووه‌یه‌تی. هه‌روه‌ها باسی چه‌ندین حاڵه‌تی ئیغتسابی تری گێرایه‌وه له‌نوگره‌سه‌لمان. به‌م شێوه‌یه دانیشتنی دادگا كۆتایی هات.
ئه‌و ڕۆژه دوای ته‌واو بوونی دادگایكردنه‌كه، ئێمه به‌هه‌مان شێوه داوامانكرد خۆمان به‌پێبڕۆینه‌وه، به‌ڵام (ته‌مارا) ڕازی نه‌بوو به‌ڵكو به‌سه‌یاره‌كه‌ی خۆی ( جی ئێم سی) یه‌كی ئه‌مریكی بوو سواری كردین‌وگه‌یاندینیه، به‌رده‌می باڵه خانه‌كه، ئه‌وكچه رۆح سوكه له‌ماوه‌ی ئه‌و دورۆژه‌دا قه‌رزاری كردین، كه‌ڕۆیشتینه‌وه چه‌ند كه‌سێكمانی گه‌یاندوو دواتر گه‌ڕایه‌وه به‌دوای ئه‌وانی تریشدا، ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌و په‌یوه‌ندیه سۆزدارییه بووكه له‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وشایه‌تحاڵه‌دا گوێی لێ‌بوو(ته‌مارا) به‌درێژایی شایه‌تیدانه‌كه‌ی ئه‌و كچه‌ی باسی ئه‌تككردن‌و ده‌ستدرێژی حه‌یوانیانه‌ی به‌عسیه‌كانی ده‌گێڕایه‌وه ده‌گریاو فرمێسكه‌كانی به‌گه‌رمی هه‌ڵده‌ڕشت، دواتر ئه‌وپه‌یوه‌ندیه ڕۆحییه‌ی به‌كورد‌و زوڵمه نیوده‌وڵه‌تیه‌كانیه‌وه بۆی دروستبوو له‌ڕێگه‌ی ئێمه‌وه ویستی بێگه‌یه‌نێته گه‌لی كورد، بۆیه ویستی ئه‌وه‌نده‌ی له‌ده‌ستی دێت چاكه‌مان له‌گه‌ڵدا بكات، من ئه‌و كاته ووتم: ئه‌وه (ته‌مارا)ی كچه ئه‌مریكی‌و ئه‌وه‌ش پیاوماقوڵه ئه‌نفالچیه‌كانی خۆمان كه له‌لایه‌ك كچان له‌كوردستان له‌سه‌رشه‌ره‌ف ده‌كوژن‌ودوێنیش كچانی كوردیان قۆڵبه‌ستكردوو دایاننه ده‌ست به‌عس‌وبه‌عسیش فرۆشتنیه وڵاتانی عه‌ره‌بی.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق