رۆژى 22/2/1988 رژیَمى به‌غدا پشت ئه‌ستور به‌تانك و تۆپى قورس و دورهاویَژو فرِۆكه‌ى جه‌نگى و كاتیوشاى 133ملم, به‌نه‌خشه‌و بلانى سه‌ربازى وورده‌وه هیَرشى كرده‌سه‌ر دۆڵى جافایه‌تى و شه‌رِیَكى به‌ره‌یى فراوانى دامه‌زراندن و ناوچه‌یه‌كى فراوانى( 70 كم)ى گرته‌وه، ئه‌م هیَرشه‌یان ناونا ئه‌نفالى یه‌ك, هیَرشه‌كه به پیَشه‌وایه‌تى عه‌مید روكن سوڵتان هاشم بوو كه سه‌ركردایه‌تى هه‌ردوو فه‌یله‌قى یه‌ك و فه‌یله‌قى پیَنجى ده‌كرد و ئیَستا له‌زینداندایه, له‌و هیَرشه‌دا 20 لیواى فه‌یله‌قه‌كانى (2،3،4،5،6،7)و لیواى هیَزى تایبه‌تى (قوات الخاصه)ى (65،66) سه‌ركردایه‌تى گشتى هیَزى چه‌كدار لیواى مغاویرى فه‌یله‌قى (2،4،6) لیواى (19،31،72،116،438،445)ى فه‌وجى مغاویرى فه‌یله‌قى 4،5 ى تیَدابوو جگه‌له‌وانه‌ش نزیكه‌ى 30 فه‌وجى احتیات و فه‌وجى چه‌كداره به‌كریَگیراو(جاش)ه سوكه‌كانى كوردیان له‌گه‌ڵدا بوو..كه‌زیاتر بۆ چاوساغى و پیَش له‌شكرى به‌كارده‌هیَنران و پیش جه‌یش درابوون و رۆڵى كه‌واسورى به‌رله‌شكریان ده‌بینى، رژیَمى به‌عس سه‌ره‌رِاى ئه‌م سوپا زه‌به‌لاحه‌ش كه‌چى هیَشتا هه‌ستى به‌لاوازى ده‌كردو چه‌ندین ته‌ن گازى ژه‌هراوى و قه‌ده‌غه‌كراویان له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵگرتبوو، تاله ته‌نگانه‌دا, به‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پیَشمه‌رگه‌یدا بباریَنن! به‌ڵام درِندایه‌تى پیاوانى سوپا هه‌موو سنوره ئینسانى و ئه‌خلاقیه‌كانى به‌زاند و كارگه‌یشته ئه‌وه‌ى كیمیاباران گونده‌كان و ژن و منداڵانیشى گرته‌وه, به‌تایبه‌تى كاتیَك خه‌لكه‌كه و هیَزى پیَشمه‌رگه له شاناخسى خر بووبوونه‌وه , ئیدى رِقى به‌عس نه‌ك هه‌رپیَشمه‌رگه به‌ڵكو منداڵه به‌ریئه‌كانى كورد و ته‌نانه‌ت باڵنده و زینده‌وه‌ریشیان خسته بازنه‌ى سیاسه‌تى جیۆساید و كۆمه‌ڵكوژییه‌وه.پلانى سه‌ربازى هیَرشه‌كه:هیَرشه‌كه به‌پیَشه‌وایه‌تى عه‌مید ركن سولتان هاشم به‌م شیَوه‌یه به‌ریَوه چوو: له‌كۆته‌ڵه‌وه بۆ سورداش، له سوسیَوه بۆكلكه‌ى پیره‌مه‌گرونء هۆمه‌رقه‌وم، شه‌ده‌ڵه، هه‌للاج و دابان، سه‌رگه‌ڵو، هه‌ڵًه‌دن, یاخسه‌مه‌ر. له‌كانى ساردى لاى دوكانه‌وه: بۆ قه‌مچوغه, سه‌رمۆرد، شاخى سارا، قه‌ره‌سرد، هازه‌ڵه، قه‌له‌َم پاشا, كڵاوسپى، قه‌رانگوىَ . له‌هه‌نارانه‌وه : بۆ كانى گۆران، پیركه، قزله‌ر، لوتكه‌ى چایه‌ر، كونه‌كۆتر. له‌باڵخه‌وه : بۆگاپیڵۆن، وڵاغلو، گۆجارِ, گه‌رِه‌دىَ, شاخى خه‌جه له‌رزۆك . له‌بنگرده‌وه: بۆ كویَره‌كان، سیَده‌ر، دۆڵه‌بى، هه‌نجیره، مه‌رگه، شارستیَن، ئاوه‌ژىَ، كانى توو.رژیَم له‌م هیَرشه‌دا رِووبه‌رِووى ئاسته‌نگى گران بووه‌و پتر له 8 هه‌زار سه‌رباز و ئه‌فسه‌رى لیَكوژرا, به‌ڵام سه‌ره‌نجام پاش ئه‌وه‌ى هیَزى پیَشمه‌رگه پتر له‌مانگیَك به‌ره‌نگارى ئه‌م هیَزه زه‌به‌لاحه‌یانكرد، له 17-18ى ئازارى 1988 كشانه‌وه بۆ سنوره‌كان, ئینجا له‌شكرى ئه‌نفالچى توانی بگاته ناوچه‌كه‌و كۆنترۆڵىبكات، به‌لام له یه‌كه‌م هیَرشى ئه‌نفالدا له‌دۆلى جافایه‌تى له چاو ناوچه‌كانى تر‌ى ئه‌نفالى سىَ ژماره‌ى قوربانیان كه‌متربوون
الخميس، 12 يونيو 2008
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق