ن/د.خلیل ابراهیم أل عیسی
(توێژه‌ری ئه‌كادیمی له‌زانسته ئه‌تۆمیه‌كاندا)
وه رگێرانی : یاسین ئاشور.

له chak.info
ئه‌ڵمانیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مێژوویی سه‌روه‌رو بێ ركه‌به‌ر بوونه له‌دۆزینه‌وه‌و پێشخستنی به‌رهه‌م هێنانی گازه‌ژه‌هراوی وكوشنده‌كانی جه‌نگدا. وه‌ك گازی (خه‌رده‌ل) (mustard gas) كه‌هێمای ئاوێته‌ی كیمیاوی (c1ch2-ch2-s-ch2-ch2c1) هه‌ڵده‌گرێت،ئه‌م ئاوێته كیمیاوییه‌ش له‌لایه‌ن زانا ئه‌ڵمانییه‌كانه‌وه دۆزرایه‌وه‌و بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی (1917ز) به‌كارهێنرا،هه‌روه‌ها گازی ده‌مار(تابوون) (nerve gas-tabun) كه‌زانای ئه‌ڵمانی (1g-farden) له‌ساڵی (1937ز)دا دۆزییه‌وه ،له‌ماوه‌یه‌كی دواتردا ئاوێته‌یه‌كی كیمیاوی هاوشێوه‌ی گازی (تابوون) دۆزرایه‌وه كه‌به‌گازی (سارین) ناونرا .ئه‌م دووگازه‌ی دواییان كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر په‌كخستنی كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر جوڵه‌ی ماسولكه‌كاندا،واته وه‌ستانی ئه‌ركی ده‌ماره‌كان وده‌بێته هۆی تووشبوون به خاڵی بوونه‌وه‌ی میزڵدان وڕیخۆڵه ئه‌ستور به‌شێوه‌یه‌كی لائیرادی وپاش چه‌ند خوله‌كێك مرۆڤ ڕووبه‌ڕوی مردن ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها ترشی (سیانید)یش له‌داهێنانی ئه‌ڵمانه‌كانه‌و ئاوێته‌یه‌كی كیمیاوی ئاڵۆزتره له‌وانه‌ی پێش خۆی وئاوێته‌ی (zyklon-B) له‌خۆ ده‌گرێت ،ئه‌مه‌ش چه‌كی له‌ناوبردن(كوشتن) بووه له(Auschwitz) .
گازه‌كانی جه‌نگی ئه‌ڵمانیا، بووه هۆی كوشتنی ملیۆنێك سه‌ربازی به‌ریتانی وفه‌ره‌نسی له‌ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا (1914-1918) .
دیمه‌نه ترسناكه‌كانی ئه‌م قوربانیانه پاڵی به‌ڕای گشتی جیهانه‌وه نا بۆ سه‌پاندنی ڕێ‌و شوێنی توندبه‌سه‌ر ئیداره‌ی شه‌ڕه‌كاندا له‌ڕێگه‌ی پرۆتۆكۆلی ساڵی (1925ز) ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین به‌ڵگه‌نامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه كه‌ڕێگه ده‌گرێت له‌ولاَته به‌شه‌ڕهاتووه‌كان له‌به‌كارهێنلنی چه‌كی كیمیاوی وجه‌رسومی،كه‌چه‌كی كۆمه‌ڵكوژین له‌جیهاندا .به‌لاَم به‌داخه‌وه ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه نه‌یتوانی ڕێگه له‌ولاَتان بگرێت له‌گرتنه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه زانستی و تاقیكردنه‌وه له‌م بواره‌دا. 1
له‌ساڵی (1930ز) دا زیادله(40) ولاَت ئه‌م پرۆتۆكۆله‌یان ئیمزاكرد،عێراقیش یه‌كێك بوو له‌و ولاَتانه‌ی كه‌ئیمزای ئه‌م پرۆتۆكۆڵه‌یانكرد ،ئوم پرۆسه‌یه‌ش واته (ئیمزاكردنی پرۆتۆكۆله‌كه) تاساڵی (1989) به‌رده‌وام بوو ژماره‌ی ولاَته ئیمزاكه‌ره‌كانیش گه‌یشته (165) ولاَت.
لادانكارییه‌كانی ولاَتانی جیهان له‌پرۆتۆكۆلی (جنێف) به‌رده‌وام بوو به‌پێشخستنی جۆره‌گه‌وره‌و شێوازه تازه‌كانی هونه‌ری كوشتن وكۆمه‌ڵ كوژی مرۆیی ،به‌جۆرێك كه‌ئه‌ڵمانه‌كان له‌ناوه‌راستی ساڵی (1930)دا هه‌ستان به‌په‌ره‌پێدان وبه‌رهه‌م هێنانی گازی ژه‌هراوی تازه .له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی(دۆزینه‌وه‌كانی) زانای ئه‌ڵمانی (Gerharder) ناوی جۆره‌تازه‌كه‌ی له‌گازه‌كانی ده‌مار ده‌هێنن وه‌ك (سومان وسارین)وگازی تابوونیش په‌ره‌ی پێ درا،ئه‌م گازه‌ش هه‌ڵده‌ستێبه‌په‌كخستنی ماسولكه‌كانی بۆڕییه هه‌واییه‌كانی سی و ده‌بێته هۆی مردنی كت‌وپڕی مرۆڤ ئیتاڵیه‌كانیش له‌ساڵی(1935) دا پرۆتۆكۆلی ساڵی (1925)یان به‌زاند،كاتێك كه‌هه‌ستان به‌به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له(Abussine-ولاَتی ئه‌سیوبیا).
هه‌روه‌ها یابانییه‌كانیشله‌ساڵی (1937ز)ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له(ئه‌ندوشین)ی‌دووه‌م و،وه‌زاره‌تی هاشمی له‌باشووری عێراق له‌م پرۆتۆكۆله لایاندا.
مصرییه‌كانیش گازی (خه‌رده‌ل) یان له‌دژی شۆڕشگێڕكان له(یه‌مه‌ن)دا بوكارهێنا ،دواهه‌مینیشیان ڕژێمی عێراقی له‌ناوبراو به‌شێوه‌یه‌كی فراوانگازه‌كوشنده‌كانی جه‌نگی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ودژی گه‌لی عێراقی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو ناوچه‌زۆنگه‌كانی باشوور،به‌كارهێنا.
ده‌توانین چه‌كی كیمیاوی به‌شێوه‌ی شله‌یه‌كی چڕی ڕه‌نگ قاوه‌یی یان هه‌ڵم یان گازی بێره‌نگ بناسینه‌وه، به‌لاَم (بۆن) به‌گوێره‌ی جۆری گازه كیمیاوییه‌كان جیاوازده‌بێت ،بۆنی گازی (خه‌رده‌ل) له‌بۆنی سیر ده‌چێت وده‌بێته هۆی دوومه‌ڵ (فقاعات) وته‌نگه نه‌فه‌سی،به‌لاَم بۆنی گازی (تابوون)له‌بۆنی (ماسی) ده‌چێت،گازی (سارین)یش بۆنی (كافور)ی هه‌یه‌و بۆنی (ترشی سیانیدی هایدرۆجین)یش له‌بۆنی (باده‌می تاڵ) ده‌چێت وكارده‌كاته سه‌ر پێكهێنانی خوێن وڕێگه ده‌گرێت له‌هاتنی ئۆكسجین بۆ خوێن.
ڕێگه‌ی زۆرهه‌یه بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی ،وه‌ك ڕشتنی له‌ئاسمانه‌وه به‌هۆی فڕۆكه‌وه یاخود به‌ڕۆكێت ومه‌دفه‌عی ڕۆكێتی وهاوان ولوغم وبۆمبه ده‌ستیه‌كانه‌وه.
چه‌كی كیمیاوی بۆ گازه‌كانی جه‌نگ پۆلێن ده‌كرێت وه‌ك،(خه‌رده‌ل وسارین وتابوون و vx )وبۆگازه سوتێنه‌ره‌كان وه‌ك (ناپاڵم)،ئه‌مانه‌ش بۆ به‌كارهێنه‌سه‌ربازییه‌كان پێویستی چڕییه‌كی زۆر هه‌یه له‌پێناو گرتنه‌وه‌ی ته‌واوی ئامانجه كه‌له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاو گرتنی بارودۆخی كه‌شی گونجاو،وبه‌ئاراسته‌و خێرایی با.
له‌پاش جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو،ولاَته گه‌وره‌كان په‌یماننامه‌یه‌كی نوێیان دارشت،له‌ساڵی(1992)دا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه گفتوگۆی كراوله‌ساڵی (1993)دا له‌لایه‌ن (162) ده‌وڵه‌ته‌وه ئیمزاكرا.ئه‌و ولاَته عه‌ره‌بیانه‌ی ئیمزایان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆتۆكۆله‌كرد (جه‌زائیرو سعودیه‌و به‌حرێن)بوون ،ئه‌م په‌یماننامه‌یه پێداده‌گرێت له‌سه‌ر ڕێگرتن له‌بلاَو بوونه‌وه‌ی چه‌كی كیمیاوی وبه‌رهه‌م هێنانی وباندكردنی.
له‌ئه‌نجامی دیمه‌نه كاره‌ساتاوییه‌كانی قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی رژێمی عیراقی له‌ناوبراو بۆماوه‌ی دویه‌پێك وای له‌په‌یماننامه‌كه كركه‌ڕێوشوێن و چاودێریكردن بسه‌پێنێت به‌سه‌ر بازرگانی نێو ده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مه كیمیاوییه‌كان،ئه‌وانه‌ی كه‌به‌كارهێنانێكی دوفاقیانه‌ی هه‌یه.ئه‌م په‌یماننامه‌یه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌یماننامه‌ی ڕێگرتن له‌بلاَوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی (Tnp).
((كاریگه‌ری جه‌نگی عێراق-ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كیمیاوی عێراق))
عێراق له‌ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانه‌وه،له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ڕێكخراوی(أبن الهیپم) بۆ توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی كرد به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان وتاقیكردنه‌وه‌ی گازه ژه‌هراویه‌كان له‌تازه‌و كۆنه‌كان،توانست وكادری محه‌لی(عێراقی) تێیدا دامه‌زراند،یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تیش به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا (به‌هه‌ردووبه‌شه‌كه‌یه‌وه،ڕۆژئاواوڕۆژهه‌لاَت) فاكته‌ری یه‌كلایی كه‌ره‌وه بوو له‌جولاَندنی به‌رنامه‌ی كیمیاوی عێراقیدا .
له‌كاتی ده‌ستپێكردنی جه‌نگدا له‌جه‌بهه‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا دیمه‌نی یه‌كه‌می به‌كارهێنانی پێكهاته ژه‌هراوییه‌كان له‌لایه‌ن سوپای عێراقییه‌وه له‌پێكدادانه تونده‌كانی هۆڕی(الحویزه) له‌ساڵی( 1983ز)دا به‌ده‌ركه‌وت.
ڕژێمی ناوبراو سه‌رنجی بۆگرنگی چه‌كه كیمیاوییه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ڕ‌اكێشا به‌وه‌ی كه‌تاكه هۆكارێكه بۆڕێگرتن له‌هاتنه ناوه‌وه‌ی هێرشه‌كانی شه‌پۆله مرۆییه‌كانی ئێران ،بۆئه‌مه‌ش ڕژێمی له‌ناوبراو(لیوا نزار عبدالحمید-به‌ڕێوبه‌ری جه‌نگی كیمیاوی) نارد بۆسه‌ردانیكردنی (میسر) كه‌قایلی بكات بۆكۆكردنه‌وه‌ی ئه‌وكه‌ره‌سته‌و پێداویستیانه‌ی كه‌پڕۆژه‌ی چه‌كی كیمیاوی عێراقی ماوییه‌تی ،كه‌له‌ساڵی(1972)دا ڕایگرت،(حوسنی موباره‌ك)یش لاری نه‌بوو له‌به‌شداریكردنی زانا میسرییه‌كان له‌به‌رنامه‌ی كیمیاوی عێراقدا ،به‌ڵكو فرۆشتنی كۆگاكانی چه‌كیكیمیاوی میسری به‌عێراق ڕه‌تكرده‌وه .له‌پاش ئه‌مه عێراق په‌نای برده به‌ركڕینی بڕێكی زۆر له‌گازه ژه‌هراوییه‌كانی جه‌نگ له‌ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا‌و به‌ڕازیل وئیتاڵیا،پاشان عێراق ڕویكرده شێوازێكی دیكه كه‌به‌رجه‌سته‌ده‌بێت له‌به‌رهه‌م هێنانی خۆجێیگازه ژه‌هراوییه‌كان وخۆژێنی (اللالتقا‌و الژاتی) ،به‌ڕستیش له‌په‌یڕه‌و كردنی ئه‌م پیلانه‌شیدا سه‌ركه‌وت به‌شێوه‌یه‌ك ،كه‌عێراق پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگی سه‌پێنراوی به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌ساڵی (1988)دا.توانی زیاتر له (100) ڕۆكێت به‌جۆری جیاوازی گازه ژه‌هراوییه‌كان ئاماده‌بكات.به‌پێی ده‌رخسته‌كانی (لیژنه‌ی یه‌نسكۆم)پازده ناوه‌ندی به‌رهه‌م هێنان‌و په‌ره‌پێدانی گازه ژه‌هراوییه‌كان بۆبه‌كارهێنانه سه‌ربازییه‌كان له‌عێراقدا هه‌یه‌و به‌سه‌رناوچه جیاوازه‌كاندا دابه‌ش بووه ،به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی(سامه‌ڕا وفه‌لوجه‌و عه‌كاشات وبێجی وشه‌ركات وسه‌لمان به‌گ) .حه‌وت شوێنی گه‌وره‌ی ئه‌مانه وێرانكراو به‌شه‌كانی تریش خرایه‌ژێر چاودێری به‌رده‌وامه‌وه .
ڕژێمی له‌ناوبراو له‌درووستكردنی تۆڕێك له‌هێنلنه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئاڵۆزدا سه‌ركه‌وت له‌كۆمپانیاو كه‌سایه‌تی ولاَتان،ئه‌م شته‌هێنراوانه‌ش خۆی له‌مادده سه‌ره‌تایی وكه‌ره‌سته‌و كارگه‌و ته‌كنه‌لۆژیای پیشه‌سازی سه‌ربازیدا ده‌بینێته‌وه.به‌شێوه‌یه‌كی عه‌مه‌لیش دامه‌زراوه،عێراقیه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوننیان به‌خۆوه بینی .
جگه له‌گازی (خه‌رده‌ل)به‌رهه‌مهێنانی مادده ژه‌هراوییه‌كان په‌ره‌ی پێدرا وه‌ك گازه‌كانی ده‌مار (سارین‌وتابوون ،مادده‌ی ئاڵۆزی vx ) ،هه‌روه‌ها شله‌یه‌كی زۆر ژه‌هراوی به‌رهه‌م هێنرا كه ناسرا به (Toxicb ) كه‌به توانا وێرانكارییه خێراكه‌ی جیاده‌كرێته‌وه ،گازه‌كانی خوێنیش وه‌ك (ترشی هیدروسیانیك )، گازه خنكێنه‌ره‌كان وه‌ك (فوسجین) ،وگازه‌كانی رشانه‌وه ،گازه فرمێسك رژێنه‌كانیش (وه‌ك كلۆر‌و اسیتوفیتون،گازه‌كانی ((بێ‌هۆشی)) وه‌ك (l.s.d) )،هه‌مو ئه‌م گازانه ،گازی بكوژن‌و وه‌ڕسكه‌رن توانای جووڵه‌كردنی مرۆڤ یه‌كده‌خه‌ن ،بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری به‌سه‌ر ژینگه‌وه ده‌مێنێته‌وه به‌جۆرێك كه كارده‌كاته سه‌ر بێستانه‌كان‌و ده‌بێته هۆی مردنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاژه‌ڵ .
له كۆتایه هه‌شتاكاندا رژێمی له ناوبراو توانی له به‌رنامه كیمیاوییه‌كه‌یدا پیشه‌سازییه‌كی كیمیاوی ته‌واوه‌تی دابمه‌زرێت‌و توانی سه‌ره جه‌نگییه‌كان (رۆوس الحربیه) ئاماده‌بكات‌و له سه‌ر هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه جێگیریان كات وه‌ك رۆكێته‌كانی بالسیتی (ارچ ارچ) ، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وت له به‌رهه‌مهێنانی زه‌خیره‌ی كیمیاوی كه (مدافعه) مه‌یدانییه‌كان‌و هاوانه‌كان ئاماده‌باش ده‌كات ،سه‌رباری ئه‌وانه‌ی له ئاسمانه‌وه ده‌ڕژێنرێت .
سه‌رچاوه‌كانی به‌رگری رۆژئاوا كۆگای كیمیاوی عێراقیان به نزیكه‌ی (3) هه‌زار ته‌ن له كه‌ره‌سته‌ی گازی‌و شله‌ی ژه‌هراوی خه‌ملاَند ،كه له‌لایه‌ن (لیژنه‌ی یونسكۆم) ه‌وه وێرن كرا .
به‌پێی راپۆرته‌كانی (لیژنه‌ی یۆنسكۆم) ی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و تا ساڵی (1995) ئه‌و چه‌كه كیمیاوانه‌ی عێراق كه وێران كرا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون :
1.(140) هه‌زار چه‌كی كیمیاوی‌و كه‌ره‌سته‌ی ژه‌هراوی‌و (37538) زه‌خیره‌ی كیمیاوی‌و (800) بۆمبی چه‌كی ئه‌تۆمی .
2.وێرانكردنی (700) رۆكێتی مه‌یدانی، (10) رۆكێتیان له جۆری (سكود حسین) ،هه‌روه‌ها (3) ملیۆن لیتر مه‌وادی كیمیاوی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی‌و (نیو ملیۆن) لیتر له‌هۆییه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كیمیاوی .
3.(426) ئامێری به‌رهه‌م هێنانی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كان به مادده ژه‌هراویه‌كان له گه‌ڵ(96) پارچه‌ی گۆڕاندا بۆ ئاماده‌كردنی شیكردنه‌وه‌ی كیمیاوی ،به‌لاَم ئه‌و رێگایه‌ی كه ئه‌م چه‌كه كوشنده‌و نادروسته نازانسییه‌ی پێ‌وێرانكرا ،ژینگه‌ی عێراقی خسته به‌رده‌م پسپۆڕێكی گه‌وره ،ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی‌جددی دژی هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراقدا به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت .
به‌پێی رۆژنامه‌ی (نیویۆرك- تایمز) له (20/12/1991) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هێشتا خاڵی جیاوازی هه‌یه له نێوان ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌و رژێمی لابراودا له‌و بانگهێشتانه‌ی كه ئه‌و چه‌كه كیمیاویانه له ته‌نها لایه‌نێكه‌وه تێكشكێنراوه ،له كاتێكدا لیژنه‌ی تایبه‌ت داوای به‌ڵگه ده‌كات .
ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه دیارنه‌ماون له‌مانه‌ی خواره‌وه‌دا كورت ده‌كه‌ینه‌وه :
1. شاردنه‌وه‌ی (3,9) ته‌ن له گازی ده‌مار (vx) .
2. شاردنه‌وه‌ی (600) ته‌ن له كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی به‌رهه‌مهێنانی گازی (vx) .
3. شاردنه‌وه‌ی (3000) ته‌ن له گازه ژه‌هراوییه‌كانی جه‌نگ .
4. شاردنه‌وه‌ی (500) بۆمبی چه‌كی ئاسمانی ئاماده‌كراو به‌گازه ژه‌هراوییه‌كان .
5. شاردنه‌وه‌ی (550)بۆمبی مه‌دفه‌عی ئاماده‌كراو به‌گازی (خه‌رده‌ل).
6. شاردنه‌وه‌ی (107500) (حاویه) واگریمانه ده‌كرێت كه‌بۆ دروستكردنی چه‌كی كیمیاوی به‌كاربهێنرێت.
تۆڕی هێنانه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵی ئه‌ڵمانیا له‌ماوه‌ی (1982-1990)دا
عێراق له‌سه‌ره‌تای ساڵی( 1979) یه‌كه‌م كارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی مێروله-جانه‌وه‌ری به‌یارمه‌تی ئه‌ندازیاره ئیتالییه‌كان دامه‌زراندو,له‌ناوچه‌ی (عه‌كاشات)جێگیری كرد,ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش تێچوونه‌كه‌ی به (50) ملێون خه‌مڵێنرا,پشتوێنه‌یه‌كی ئه‌منی به‌بڕی (60)ملێون بۆ پاراستنی دروستكرد.به‌ڵام ئه‌م پڕۆژه‌یه ڕوبه‌ڕووی چه‌ند كێشه‌یه‌ك بووه‌وه وه‌ك هه‌وڵه‌كانی سیخوڕیكردنی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل-(مۆساد)
ئه‌و كۆمپانیا ڕۆژئاواییانه‌ی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ڕژێمی له‌ناوبراودا كردووه زۆر‌و جۆراو جۆر بوونه,وه‌ك كۆمپانیا ئوسترالی‌و هۆڵندییه‌كان,بۆ نموونه كۆمپانیایی kbs))ی هۆڵندی بڕێكی زۆر مادده‌ی بنه‌ڕه‌تی دروستكردنی گازی (خه‌رده‌ل) كه‌به (th10dilyco)ناوده‌برێت به‌رامبه‌ر به (1,5)مارك فرۆشت به‌عێراق.
هه‌روه‌ها كۆمپانیا فره ڕه‌گه‌زه‌كانی ئیتالیا (60)ته‌نیان له‌مادده‌ی فۆسفاتی (oxycklorure)ییاندا به‌عێراق ,ئه‌م ماده‌یه‌ش ده‌چێته پیشه‌سازییه كیمیاوییه‌كانه‌وه خاوه‌ن به‌كارهێنانێكی دووفاقیانه‌یه (واته به‌كارهێنانی بۆ دوو مه‌به‌ست) .به‌لاَم كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان بڕێكی زۆر گازی جه‌نگییان به ناو خاكی ئیتاڵیا‌و توركیادا به ناوه‌ندی كۆمپانیای (karl klob) ی ئه‌ڵمانی ره‌وانه‌ی عێراق كرد . له‌هه‌موو ئه‌مانه‌دا كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان به‌شی شێریان تۆماركردووه ،وه‌ك چۆن راپۆرتی نهێنی وه‌زیری ئابوری ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا (هیلمون هوسمان) له (21ی ئابی 1990) ده‌یسه‌لمێنێت (هیلمون) له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت :كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان له ساڵی 1983وه بڕێكی زۆر گه‌وره‌یان له مادده‌ی سه‌ره‌تایی‌و كه‌ره‌سته‌و كارگه‌ی بچووكی كیمیاوی دروست كردن به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی گازه ژه‌هراوییه‌كان ناردۆته ده‌ره‌وه بۆ عێراق . ئه‌م كۆمپانیایانه به‌شێوه‌یه‌كی كارا به‌شدارییان كردووه له دروست كردنی پڕۆژه‌ی كیمیاوی عێراق – پڕۆژه‌ی سعد هه‌روه‌ها له توندوتۆڵ كردن‌و پته‌وكردنی كۆمه‌ڵگای (سه‌ربازی له تاجی) .
كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان له پێشه‌وه‌ی كۆمپانیا جیهانییه‌كانه‌وه بوونه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی مادده‌و كه‌ره‌ستی كیمیاوی بۆ عێراق ،ئه‌مه‌ش ئه‌و راپۆرته (63 لاپه‌ڕه‌یه) به‌ده‌ریخستن كه ناوی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان (به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه) تێیدا هاتووه له گه‌ڵ دیاری كردنی جۆری ئه‌و شمه‌كه‌ی كه ناردوویانه‌ته عێراق . سه‌فیری عێراق له(بۆن) پایته‌ختی ئه‌ڵمانیای رۆژئاوای پێشووتر (عبدالجبار الغنی) كه رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له رێكخستن‌و به‌ڕێوه‌بردنی تۆڕی كۆمپانیای رۆژئاواییه‌كان له ماوه‌ی (جه‌نگی عێراق-ئێران)دا ،هه‌روه‌ها سه‌فیری ئه‌ڵمانیاش هه‌مان ڕۆڵی ده‌گێڕا له به‌غدا ،ئاگادارییه‌كی تێر‌و ته‌سه‌لیشی هه‌بوو له‌وه‌ی كه چی له(كۆمه‌ڵكه‌ی مردن) له(سامه‌ڕا) دا روده‌دات . له‌ساڵی 1983 وه به‌هۆی ئه‌م كێشه‌یه‌وه حكومه‌تی ئه‌ڵمانی كۆت‌و به‌ربه‌ستی توندی خسته سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و مادده‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه به‌كارهێنانێكی دوو فاقیانه‌یان هه‌یه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا .
رۆڵی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان له دامه‌زراندنی به‌رنامه‌ی كیمیاوی عێراقیدا ،كۆمپانیای ئه‌ڵمانی (karl-klob ) پسپۆڕ به ئاماده‌كردنی تاقیگه كیمیاوییه‌كان كه بنكه ئیدارییه‌كه‌ی له شاری (هیس-(hesse ه ،رۆڵێكی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ی گێڕا له یارمه‌تی‌دانی رژێمی له ناوبراو به مادده‌و كه‌ره‌سته‌ی ژه‌هراوی كیمیاوی له ماوه‌ی (30) ساڵ دا له رێگه‌ی وه‌سیتی (د.ئه‌میر سعدی) ه‌وه ،ئه‌م دكتۆره له‌م دامه‌زراوه‌یه‌دا لایه‌نی پراكتیكی بڕوانامه‌ی دكتۆرای له كیمیا ئه‌نجام دا‌و ژنێكی ئه‌ڵمانی خواست‌و یه‌كیچك بوو له‌وانه‌ی كه‌له پڕۆژه‌ی كیمیاوی عێراقیدا كاریكردووه‌و به‌رپرسی رێكخستن‌و دابین كردنی پێویستییه‌كانی رژێمی له‌ناوبراودا له گه‌ڵ كۆمپانیای (karl-klob ) دا،ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1985دا به فه‌رمانێكی قه‌زائی چالاكییه‌كانی به‌هۆی فرۆشتنی دوو سیستمی ئه‌لیكترۆنی (هه‌ڵمژین) ی گازه ژه‌هراوییه‌كان به عێراق،راگیرا ،ئه‌م دوو سیستمه ئه‌لیكترۆنییه له ژووره داخراوه گازییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت‌و هه‌ڵده‌ستێت به پێواندنی راده‌ی كارلێككردنی گازه ژه‌هراوییه‌كاندا له گه‌ڵ (شانه) زیندووه‌كان ،هه‌روه‌ها پێوانی راده‌ی كارتێكردنی له سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كانی وه‌ك ،سه‌گ‌و گوێدرێژ‌و هێستر ،هه‌روه‌ها مرۆڤیش .
ئه‌م كاره‌ش له‌سه‌ر به‌ندكراوه ئۆپۆزسیۆنه‌كان تاقیكرایه‌وه.كۆمپانیای ئه‌ندازیاری ئه‌ڵمانی له‌شاری فرانكفۆرت دڵگرانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵسوكه‌وتی هاوڕێ كرێكاره‌كانی له‌كۆمپانیای (karl-klob ) به‌وه‌ی كه ته‌كنیكی پێویستیان داوه به‌عێراق بۆدامه‌زراندنی پرۆژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی گازه ژه‌هراوییه‌كان كه‌ڕژێمی له‌ناوچووی عێراق له‌م مانگه‌دا دژی دراوسێكانی وڕۆله‌كانی گه‌له‌كه‌ی به‌كاری هێنا .
ئه‌ندازیاری ئه‌ڵمانی (Anton ayerles) ئه‌ندامی دێرینی كۆمپانیای (Npd) ژماره‌یه‌ك تاقیگه‌ی كیمیاوی دابه‌عێراق له‌ماوه‌ی شه‌ڕكردنی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ،كه‌له‌درووستكردنی كۆمپانیای ئه‌ڵمانی (Magirolsdeht) بوو ،ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر هۆكاری گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی (عربات) جێگیر ده‌كران. هه‌روه‌ها كۆمپانیای ئه‌ڵمانی (Hithneaal) له‌شاری (Munter) حه‌وت كارگه‌ی كیمیاوی و (حاویه)ی فرۆشت به‌عێراق ،كه‌توانای ڕه‌می كردنیان هه‌یه‌و ده‌توانرێت وه‌كو چه‌كی كیمیاوی به‌كاربهێنرێت .
كۆمپانیای ئه‌ڵمانی (State establishment for pesticide productio) هه‌ستا به‌پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌ك بۆ كۆمپانیای (pilot plan) كه‌لقێكه له‌كۆمپانیای (karl-kolb) ئه‌م كۆمپانیایه‌ش له‌تشرینی ساڵی 1985 كه‌وتووه‌ته به‌ر راوه‌دوونانی قه‌زایی ،به‌پێی داواكارییه‌كه شه‌ش یه‌كه‌ی تاقیگه‌یی تایبه‌ت بۆدرووستكردنی كه‌ره‌سته‌ی كیمیاوی وبۆپاراستنی كولله‌كان له‌هێرشی كولله نالرد بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی (سامه‌را).
له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا ئه‌ندازیاره‌كانی ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌لاَت،ئه‌وانه‌ی له‌كۆمپانیای (NVA)ی‌دا كاریان ده‌كرد ،به‌شداریانكرد له‌بونیادنانی سه‌ربازگه‌یه‌ك له‌نزیك (به‌غدا) بۆتاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی كیمیاوی وجه‌رسومی وئه‌تۆمی،ئه‌م سه‌ربازگه‌یه‌ش هاوشێوه‌ی (ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی ناته‌قلیدی Fut store kow) له‌ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌لاَت درووستكرا به‌شبێوه‌یه‌ك كه گونجاو بێت بۆ خۆپاراستن له‌تیشكه‌كان ،بریتی بوو له‌چه‌ند بینایه‌كی تایبه‌تی ئاماده‌كراو به‌چه‌ند جێگایه‌ك بۆپاككردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌و كه‌سه‌كان وئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كان .
بۆوه‌لاَم دانه‌وه‌ی ڕایگشتی ئه‌ڵمانی ،ڕێكخراوی چاودێری ئه‌ڵمانی دوو پسپۆڕی خۆی (hans ruck,Klaus-dieter hafer kamp) نارد بۆ عێراق بۆسه‌ردانیكردنی دووكارگه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی سامه‌را له‌ساڵی (1984)دا ،له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ولاَته‌كه‌یان ترسی خۆیان ده‌ربڕی له‌مه‌ڕگه‌وره‌یی سیستمی ئه‌منی چوارچێوه‌ی كارگه كیمیاویه‌كان كه‌بۆ درووستكردنی ده‌رمانی دژه‌مێروله بونیادنرابوو.ته‌نانه‌ت یه‌كێكیان بووبه‌شاهید له‌ودادوه‌رییه‌ی كه‌له‌دژی كۆمپانیای (karl klob) به‌رز كرایه‌وه ،ئێستاش داكۆكی ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ئه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن ڕژێمی له‌ناوبراو وكۆمپانیای (karl klob )ه‌وه وه‌كیه‌ك چه‌واشه كراوه .كارگه‌كانی سامه‌ره هه‌ڵده‌ستا به به‌رهه‌مهێنان وئه‌مباركردنی سێ ئاوێته‌ی گیراوه‌كانی مردن (گازی خه‌رده‌ل وگازی تابوون وترشی سیانید) ،ڕژێمی له‌ناوبراو هه‌موو جارێك ئه‌وه‌ی دوپات ده‌كرده‌وه كه كارگه‌كانی (سامه‌را) بریتین له‌كۆمه‌ڵێك تاقیگه‌و ،هه‌ڵده‌ستن به‌چالاكی سێرجه زانستییه‌كان بۆدرووستكردنی داوو ده‌رمان ودژه‌مێروله بۆپاراستنی مادده‌ی (فلۆر) له‌خاكدا .زانا ئه‌ڵمانییه‌كان توانای به‌رهه‌مهێنانێكی كۆمه‌ڵگه‌ی (سامه‌را) سالاَنه به‌هه‌زار ته‌ن ده‌خه‌مڵێنن .ئه‌مه‌ش ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكی (CIA) له‌ساڵی (1984)دا دووپاتی ده‌كاته‌وه ،كاتێك ئاماژه ده‌كات ئه‌وه‌ی كه ئه‌وشتانه‌ی له‌كارگه‌كانی (سامه‌را)دا دروستده‌كرێت گازه‌كوشنده‌كانی ده‌ماره،له‌پاشانیشدا حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌ڵگه‌ی خسته به‌رده‌م حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌وه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی (سامه‌را)وه ،ئه‌وبه‌ڵگانه‌ش بریتی بوون له‌چه‌ند وێنه‌یه‌كی كارگه‌كانی شه‌ش نهۆمی ژێرزه‌وی كه‌له‌رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه گیرابوون .حكومه‌تی ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاواش ئه‌وبه‌ڵگانه‌ی ره‌تكرده‌وه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنراو نییه له‌سه‌ر عێراق ،به‌لاَم سوربوونی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌ڵمانییه‌كان ترسێكی ڕاسته‌قینه‌ی لای ئه‌ندازیارو كرێكاره ئه‌ڵمانییه‌كانی كۆمپانیای(karl klob) درووستكرد له‌هێرشی ئیسرائیل بۆبۆردومانكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی (سامه‌را) ،ئه‌مكێشه‌یه‌ش وایكرد په‌له‌بكه‌ن له‌دروستكردنی په‌ناگه‌یه‌كی خۆپاراستن بۆ پارێزگاریكردنی گازه ژه‌هراوییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی (سامه‌را)،به‌لاَم دیمه‌ن و وێنه‌ترسناكه‌كانی قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی عێراقی له‌ساڵی(1988)دا شاری هه‌ڵه‌بجه پاڵی به‌ده‌سه‌لاَتدارانی ئه‌ڵمانیای رۆژئاواوه نا بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی رێ‌ۆشوێنی یاسایی پاش ئه‌وه‌ی داواكاری دادوه‌ری دژی ئه‌و كۆمپانیا ئه‌ڵمانیانه به‌رزكرایه‌وه كه یارمه‌تی رژێمی ناوبراویان دا له (محكوه Daymstads ) به‌ژماره نووسراوی( j35 285,/8721 ) به‌پشتبه‌ستن به‌و داواكارییه‌ی كه‌ئۆرگانیزمی فیدراڵی بۆتاوانه‌گومرگییه‌كان له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی (جینائی) دا پێ هه‌ستا ،بۆكاركردن له‌سه‌ر ناسینی شوناسی ئه‌وكۆمپانیا ئه‌ڵمانیانه‌ی كه‌كه‌ره‌سته‌و مه‌وادی درووستكردنی گازه ژه‌هراوییه‌كانیان ناردوه‌ته‌ده‌ره‌وه بۆ عێراق .لێكۆڵكاران،به‌ڵگه‌ی تاوانبارییان به(4) ته‌ن له‌مادده‌و كه‌ره‌سته كیمیاوییه‌كان خه‌ملاَند ،لێكۆڵینه‌وه‌كرا له‌گه‌ڵ سه‌دان شایه‌تدا حكومه‌تی ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاواش له‌به‌هاری ساڵی (1991)دا ده‌عوایه‌كی قه‌زایی به‌رز كرده‌وه ،به‌بڕیاری دادگای سزاكان حه‌وت ڕاهێنه‌ری له‌كۆمپانیای گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانی (wet-water engineering trading) تاوانباركرد به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردنیان له‌یارمه‌تیدانی عێراق به‌ڕه‌گه‌زی بنه‌ڕه‌تی وسه‌ره‌كی بۆدرووستكردنی چه‌كی كیمیاوی له‌هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی سامه‌ڕا وفه‌له‌جه‌دا 2 .
به‌شداریكردنی گه‌وره‌وفراوانی ئه‌ڵمانیا (1989)دا ،عێراقی وه‌رچه‌رخاند بۆ گه‌وره‌ترین ولاَتی به‌رهه‌مهێنه‌ری گازه‌ژه‌هراوییه‌كانی جه‌نگ له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌راستدا .به‌پێی لێدوانی یه‌كێك له‌سه‌فیره‌كانی عێراق له (كۆنگره‌ی پاریس) بۆچه‌كی كیمیاوی ده‌ڵێت: عێراق داواكاری زۆر وه‌رده‌گرێت ،به‌تایبه‌ت له لایه‌ن ولاَتانی جیهانی سێ‌یه‌مه‌وه بۆ كڕینی چه‌كی كیمیاوی عێراق .*
دواهه‌مین ئاگاداركردنه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا له پایزی ساڵی (1990)دا بوو له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگیری ئه‌مریكاوه (CIA) .ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌ش باسی ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌كات كه‌له فرۆشتنی گازه ژه‌هراوییه‌كان به عێراق ده‌كه‌وێته‌وه ،ئه‌و هۆشدارییه‌شیان دا به حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كه ئێستا عێراق خه‌ریكی دروست كردن‌و ئاماده‌كردنی (ترشی سیانید) ه-كه چڕییه‌كی زۆری هه‌یه –له كارگه ئه‌ڵمانییه‌كاندا ،ئه‌م گازه‌ش گازێكی ژه‌هراوییه له كاتی هه‌ڵمژیندا .له كۆتایی ساڵی (1990)دا ئه‌م كاره پاڵی ئهمریكاو بریتانیاوه‌نا كه چاو بخشێنێته‌وه به ئامێر‌و ئامرازی خۆپاراستن بۆ سوپاكانیان ،چونكه ئه‌م جۆره گازه توانای هێرشكردن سه‌ر (قناع)و له كارخستنی هه‌یه .
ده‌توانین بڵێین ئه‌ڵمانیا به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه هه‌ستاوه به‌گواستنه‌وه‌ی ته‌كنیكه‌كانی دروست كردن‌و پێشخستنی چه‌كی كیمیاوی بۆ رژێمی له‌ناوبراو ،هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی راسته‌وخۆی كادره به‌تواناكانی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی ،ئه‌مه‌ش كۆی ئه‌نجامی راپۆرته‌كانی لێكۆڵینه‌وه جنائییه‌كان دادگاكانی ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا‌و هه‌روه‌ها راپۆرتی رێكخراوی كۆنفدراڵی‌ی ته‌كنه‌لۆژیا له (زیوخ) ده‌یسه‌لمێنن .زیاد له‌مه‌ش لیژنه‌یه‌ك له پسپۆڕ‌و زاناكانی سویسرا هه‌ستان به ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له دوو توێی (50) لاپه‌ڕه‌دا ،تێكڕای ئه‌م لاپه‌ڕانه‌ش ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا تاوانبارده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه هه‌ستاوه به یارمه‌تی دانی رژێمی له‌ناوبراو به كارگه‌ی كیمیاوی تایبه‌ت بۆ دروست كردنی (گازی خه‌رده‌ل‌و تابوون‌و ترشی سیانید) .
دوو كۆمپانیای ئه‌ڵمانی هه‌بوو كه له‌لایه‌ن رژێمی له‌ناوبراوه‌وه له ناو چوارچێوه‌ی تۆڕی ئه‌و سه‌دان كۆمپانیا وه‌همیانه‌دابوو كه دایمه‌زراندبوون ،بۆ ڕێكخستنی كڕینه‌كانی عێراق‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی گوماناوی بۆ عێراق ،ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ش ئه‌مانه‌بوون :
1- TDG-SEG-industrieanlagen, krefeld ,RFA .
2- H+H metal from ,Drenstein furt . RFA .
قوربانیانی گازه ژه‌هراوییه‌كانی رژێمی دیكتاتۆری له‌ناوبراو
1-هێرشه كیمیاوییه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر به‌ره‌كانی جه‌نگی ئێران له ماوه‌ی (1983-1984) ،له لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانییه‌وه ،به‌به‌ڵگه‌ی یه‌كلایی كه‌ره‌وه ،بووه‌ته هۆی تووشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه چه‌كداره‌كانی له ماوه‌ی جه‌نگه‌كه‌دا ،به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی سالاَنی (1983-1984)دا .ئه‌م هێرشه كیمیاوییانه‌ش بووه هۆی كوژران‌و تووشبوونی هه‌زاران كه‌س .ئێران چاوه‌ڕێ‌ی ئه‌و بێده‌نگییه جیهانییه‌ی نه‌ده‌كرد ده‌رهه‌ق به‌م پێشێلكردنه ترسناكانه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ش سوپای ئێرانی خۆی ته‌یار‌و ئاماده باش كرد بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه كوشنده‌یه دابین كردن‌و فه‌راهه‌م كردنی ئامرازی خۆپاراستنی وه‌ك ،(قناعی) كیمیاوی‌و یه‌كه‌ی پسپۆڕی كت‌وپڕی كیمیاوی هه‌ڵده‌سیتێت به پاككردنه‌وه‌و دوورخستنه‌وه‌ی تووشبووه‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنی سه‌ربازه‌كانی سوپا‌و دانیشتوانی ناوچه سنوورییه‌كان .
له ماوه‌ی سالاَنی (1985-1987) دا،به‌هۆی فراوانبوون‌و زیادبوونی گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگ ،رژێمی له‌ناوبراو به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی چڕكرده‌وه له‌سه‌ر به‌ره‌ی ئێرانی ،به‌شێوه‌یه‌ك كه بڕێكی گه‌وره‌ی گازه‌كانی (ده‌مار)ی به‌كارهێنا وه‌ك : گازی (سارین) له ساڵی (1987)دا له‌سه‌ر شاری (فرمشهر) ،له رێگه‌ی ته‌قاندنی رۆكێتی ئاماده‌كراو به سیستمی وورد‌و ده‌قیق (Luncher syesem)) كه به‌خێرایی ته‌قینه‌وه‌و بلاَوبوونه‌وه‌ی گازه ژه‌هراوییه‌كان جیاده‌كرێته‌وه ،به‌لاَم توانستنی سوپایی ئێرانی به‌رزبوو بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی توانستی ترسناك، ئێرانییه‌كان توانیان ژماره‌یه‌كی زۆر برینداره‌كان رزگاربكه‌ن،له 28/6/1987 رژێمی له‌ناوبراو ده‌ستی كرده‌وه به بۆردوومانكردنی شاری (سراده‌شت) پێراقی به‌گازی (خه‌رده‌ل)و زیاد "4500" هاوڵاتی تووشی پێكانی سووك هاتن‌و (5000) هاووڵاتی پێكانی مام ناوه‌ندی وه (30) هاووڵاـیش راسته‌وخۆ پاش هێرشه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌كۆتایی ساڵی 1987دا گوند‌وناوچه سنورییه‌كانی ئێران(الاهواز) له‌باشووری ئێران كه‌وته به‌ر بۆردوومانی كیمیایی به‌گازی (سارین)و چماره‌یه‌كی زۆری قوربانی لێكه‌وته‌وه. ده‌توانین سه‌رژمێری قوربانیانی گازه ژه‌هراوییه‌كانی رژێمی له‌ناوبراو،له‌ماوه‌ی (5) ساڵ جه‌نگی (عێراق-ئێران)دا‌و، به‌پێی خشته‌ی بلاَوكراوه‌ی ئێران، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه بكه‌ین:
ا- ژماره‌ی تووشبووه سوكه‌كانی ئێرانی به (50) هه‌زار تووشبوو داده‌نرێن.
ب-ژماره‌ی تووشبووه مامناوه‌ندییه‌كان به (50) هه‌زار تووشبوو داده‌نرێن.
ج- ژماره‌ی كوژراوه‌كان- شه‌هیده‌كان به (5) هه‌زار داده‌نرێت.
2- تاوانی جینۆساید له‌شاری (هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید) له 16-17/ئازاری/1988 ،درێژه‌دان بوو به‌شاڵاوی فراوانی ئه‌نفال، كه‌رژێمی له‌ناوبراو بۆ كوشت‌و بڕی گه‌لی كورد له‌باكوری عێراق پێی هه‌ستا، كه‌به‌دڕنده‌یی‌و وه‌حشییه‌تگه‌ریه‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه له‌سوتاندنی ته‌ڕ‌و ووشك به‌یه‌كه‌وه، ئه‌م په‌لاماره (ئه‌نفال) بووه هۆی خاپووركردنی (4500) گوندی شاخاوی‌و كوشتنی نزیكه‌ی (000 200) هاووڵاتی.
رژێمی له‌ناوبراو، وا باوه‌ڕی ده‌كرد كه‌چه‌كی كیمیایی رێگه ده‌گرێت له‌به‌رگری‌و خه‌باتی كورد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته (22) فڕۆكه‌ی (سیخۆی)- دروستكراوی سۆڤیه‌تی- له‌به‌یانی 16/ئازاری/1988 هه‌ستا به‌بۆردوومانكردنی شاری (هه‌ڵه‌بجه) به‌رۆكێتی (ارچ-ارچ) هه‌ڵگری گازی ده‌مار (ساری‌و تابوون) به‌پیلانێكی ووردوو دارێژرا‌و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ درێژه‌ی كێشا، پاش ئه‌م هێرشه دانیشتوانی شاره‌كه به‌منداڵ‌و پیر‌و ژنه‌وه ڕایانكرد‌و هه‌ندێكییان هه‌وڵیاندا خۆیان له‌ناو مالاَن‌و شوێنه شاخاوی‌و كێڵگه‌كاندا بشارنه‌وه، به‌لاَم ئه‌و هه‌وولاَنه هیچ سوودێكی نه‌بوو، چونكه گازه ژه‌هراوییه كوژه‌ره‌كان ته‌مێكی چڕ‌وپڕیان دروست كرد‌و زۆربه‌ی دانیشتوانی شاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ تووشبوون‌و بووه هۆی شه‌هید بوونی (5000-6000) هاوڵاتی، ژماره‌یه‌كی زۆریش به(موعجیزه) توانیان هه‌ڵبێن به‌ره‌و ئێران، به‌ڵام تاوانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ناوچه‌ی (ئه‌هوار) له‌سالاَنی (1983-1991) دا زیاد له‌جارێك دووباره بووه‌وه، به‌ڵام سه‌رژمێرێكی ووردی ژماره‌ی قوربانیانمان له‌به‌ر ده‌ست نییه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕێگریی رژێمی له‌ناوبراو به‌سه‌ریدا‌و به‌یارمه‌تی وولاَته دراوسێكان، نه‌توانراوه ئه‌م كاره بكه‌ن.
تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌ی (ئه‌هوار) به‌یه‌كه‌مین تاوان داده‌نرێت له مێژووی مرۆڤایه‌تییدا ،كه ده‌سه‌لاَتی فه‌رمانڕه‌وا چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ به‌كاربهێنێت بۆ كوشتاری گه‌له‌كه‌ی‌و جینۆسایدكردنی به هه‌موو رێگاوشێوازێك .
(فه‌زیحه‌تی) خۆپڕچه‌ككردنی رژێمی دیكتاتۆری (صدام حسین) به ئامرازه‌كانی دروستكردنی چه‌كی كیمیاوی ،له راستیدا (فه‌زیحه‌تێكی) ته‌واو ئه‌ڵمانییه ،به‌لاَم هه‌ندێك ولاَتی دیكه‌ی وه‌ك :ئیتاڵیا‌و سوید‌و فه‌ڕه‌نسا‌و هۆڵه‌ندا‌و ئهمریكاو ئه‌وانی كه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چاووڕاییان له‌گه‌ڵ كراوه،به‌لاَم به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌رئه‌و تاونانه هه‌موویان هه‌ڵیده‌گرن ،تاوه‌كو له داهاتوودا راستی كوشتنی (5)هه‌زار قوربانی هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌هید كردنی هه‌زاران سه‌ربازی سوپای ئێرانی‌و هه‌زاران قوربانی له ناوچه‌ی ئه‌هواری خۆڕاگره به كۆگای چه‌كی مردن ،روون ده‌بێته‌وه ،ئه‌وه‌ی كه به عه‌قڵی ئه‌ڵمانی‌و داهات‌و ده‌رامه‌تی عێراقی دروستكرا .
له‌به‌رئه‌وه گه‌لی عێراق مافی خۆیه‌تی لیستێكی تاوان دابڕێژێت‌و ،ئیدانه‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا‌و كۆمپانیاكانی بكات له‌سه‌ر به‌شداریكردنی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ رژێمی دیكتاتۆری له‌ناوبراودا له جینۆساید كردن‌و كوشتنی هاولاَتیانی عێراقیدا به‌بێ به‌زه‌یی‌و ره‌حم .
پێویستیشه له‌سه‌ر حكومه‌ت قه‌ره‌بووی قوربانییه‌كانی چه‌كی كیمیاوی ئه‌ڵمانیا بكاته‌وه له عێراقدا .
سه‌رچاوه‌كان
1- المۆتمرالدولی ڵاستخدام الكیمیاویه و الجرپومیه فی جنیف خلال فتره 24/27 أیار 1989 م.
2- كتاب فی اللغه الفرنسیه/تجار الموت: 1990
La merchant de Hans ,mort/Quia Arme lirak,leyendeclcker,Richkolman.
3- معاهده من‌ع انتشار الاسلحه الكیمیاویه الدولیه المصادقه علیها عام 1993 م /الوپائق .
4- صحیفه المۆتمر الوگنی العراقی لمختلف الاعداد 1995 -1997 م .

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق