ڤینۆس فائق. هۆڵەندا:
له کوردستان راپۆرت هوه
ئەو 10 پەرلەمانتارەی گروپی كوردیان لەناو پەرلەمانی بەرتیانیا پێكهێناوە دەنگ لەسەر پێشنیازێك نادەن كە بۆ بە جینۆسایدناسینی تاوانەكانی دەرهەق بە كورد كراوە لە لایەن ئەندام پەرلەمانێكی بەریتانیاوە كراوە.
عەدنان كۆچەر كەسایەتی چالاكی بواری تاوانەكانی ئەنفال و ئەندامی ناوەندی چاك لە لێدوانێكدا بە كوردستان راپۆرتی راگەیاند كە رۆژی 14 /7/ 2008 كۆبوونەوەیەك بۆ 35 ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا رێكدەخرێ بەمەبەستی رێزگرتن لە بیروڕاكانیان و دەنگدانیان بەو پێشنیازەی كە لە لایەن ئەندام پەرلەمانێكەوە بۆ بەجینۆسایدناسینی تاوانەكانی دەرهەق بە كورد كراون و بڕیاریشە كۆمەڵێك كەسایەتی كوردی چالاك لە بواری جینۆساید بەشداری تێدابكەن.
عەدنان ئاماژەی بەوەدا كە ئەو پێشنیازە لە كاتێكدا كراوە كە لە ناو پەرلەمانی بەریتانیادا نەریتێك هەیە بەناوی EDM كە هەر جارەی ئەندام پەرلەمانێك پێشنیازێك دەخاتەڕوو و داوا لە ئەندام پەرلەمانەكانی دیكە دەكات پشتیوانی لێبكەن، بەڵام دوای ئەوەی پۆپس سپیكی پەرلەمانتار لە پێشنیازەكەیدا گوتوویەتی” من ئەنفال بە جینۆساید دەناسێنم، كێ پشتگیریم لێدەكات، 35 ئەندام پەرلەمان ئیمزایان لەسەر پێشنیازەكە كردووە و پەسندیان كردووە، بەڵام تەنها ئەو 10 پەرلەمانتارە نەبێ كە لە ناو پەرلەمانی بەرتیانیا بە پاڵپشتی پارتی و یەكێتی گروپی كوردیان پێكهێناوە و دەنگیان لەسەر پێشنیازەكە نەداوە.
عەدنان كۆچەر ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو 10 ئەندام پەرلەمانە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە ئەنفال جینۆساید نییە و ئامادەنین ئیمزای خۆیان بخەنە سەر ئەو پێشنازە و یەكێك لەوانەش (ئان كلوود)ی پەرلەمانتارە.
عەدنان كۆچەر لە لێدوانەكەیدا ئەوەشی بە كوردستان راپۆرتی راگەیاند كە لە كاتێكدا ویستوویەتی بۆ ئەو مەبەستە بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ئان كلودەوە بكا، بەڵام تەلەفۆنەكەی لەسەر داخستووە و پێیگوتووە كە ئەنفال جینۆساید نییە.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق