سازدانی: گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
له رۆژنامه‌ی کوردستان راپۆرت ه‌وه
کوردستان راپۆرت: بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌ت زۆرجار سه‌فه‌ری تارانت کردووە، ئه‌و سه‌فه‌رانه چ ئاکامێکی هه‌بووە و حكومەتێ هەرێم تا چەند هاریكاری كردووی؟
کامیل عه‌بدولقادر: ئه‌مه چوارده‌یه‌مین که‌ڕه‌ته که ئه‌چمه تاران بۆ لای دوکتۆر (مسته‌فا نادری) و (سه‌باحی قانیعی) که شاره‌زاییان هه‌یه له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی که به‌هۆی گازی کیمیاییه‌وه تووشی مرۆڤ ئه‌بێ، سه‌ردانه‌کانم به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه بووە که له قه‌ره‌نی چاومدا هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و کێشانه‌ی که کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌م هه‌یه‌تی به تایبه‌تی سییه‌کانم، له‌م ماوه دوورودرێژه‌دا ره‌نگ بێت 20 عه‌لاگه‌ی گه‌وره عیلاجم خواردبێ، خۆم بۆ خۆم ته‌عه‌جوبم دێت که چۆن ئه‌م له‌ش و مه‌عیده یه‌م ئه‌م هه‌موو ده‌رمانه‌ی ته‌قه‌بول کردووه، چووم بۆ لای دوکتۆر مسته‌فای قانیعی وتی وه‌زعی سییه‌کانت زۆرخراپه، به‌ڵام من وه‌ک ده‌روێشم لێهاتووه له ناچارییا هه‌ر په‌نا بۆ ئه‌و ئه‌به‌م، ئه‌گینا ئه‌و جوابی کردبووم و راپۆرتێکی پزیشکی پێدام که له خه‌سته‌خانه‌ی (براتۆن) له له‌نده‌ن له‌وێ مومکینه ئیستیفاده بکه‌م، وتی ئێمه هیچی ئه‌وتۆمان بۆ ناکرێت. سه‌ره‌تا حکومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی پێدام که له‌هه‌ر شوێنێک چاره‌سه‌رم هه‌بێت ئه‌وان هاوکارم بن و بمبه‌ن بۆ ئه‌وێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر هیچیان نه‌کرد، هه‌میشه ئه‌ڵێن له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو، له ساڵیاد و پێش ساڵیاد و دوای ساڵیاد په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردم که له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بمنێرنه ده‌ره‌وه بۆ وڵاتی نه‌مسا بۆ چاره‌سه‌ر، پێشتر که ئه‌چووم بۆ لای دوکتۆر قانیعی ئه‌یوت سییه‌کانم 23 % دواتر له‌م جاره‌ی دواییدا ئه‌یوه‌ت بووه به 20 % له‌م جاره‌ی دوایی که چووم بۆلای ئه‌یوت له 16 % سییه‌کانت ئیش ئه‌کا، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و چاره‌سه‌ر و ده‌رمانانه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه که بێ چاره‌سه‌ر نه‌مێنمه‌وه، هه‌روا هه‌ندێ شتی بۆ نووسیوم، كه‌م كه‌م له نه‌خۆشییه‌که‌م سووک ئه‌کا، ئه‌گینا عیلاجی من نییه، ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی عیلاج هه‌بوایه هه‌ر یه‌که‌مجار چوارده مانگ له‌مه‌وپێش بۆیان دائه‌نام .
کوردستان راپۆرت: هیوات هه‌یه که ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی تۆ له‌ده‌ره‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت ؟
کامیل عه‌بدولقادر: مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری من و گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ دۆخی پێش بارودۆخی كیمیاباران مومکین نییه و ڕه‌نگه مه‌نتیق و عه‌قڵیش قبووڵی نه‌کات، به‌ڵام دوو شت هه‌یه لێره به‌نیسبه‌ت منه‌وه، یه‌که‌میان چاودێری کردن و خۆپاراستن، دووه‌هه‌مینیان چاره‌سه‌رە، له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریش هه‌بێت خۆپاراستن و چاودێرییه‌که نییه، چاودێری کردنه‌که به مانای ئه‌وه‌ی که تۆ پێویسته له شوێنێکدا دانیشیت و هیچ کارێک نه‌که‌یت و ئه‌بێت خزمه‌تیکی وا بکرێێت که خه‌می هیچ شتێکت نه‌بێت و خه‌فه‌ت بۆهیچ شتێک نه‌خۆیت، نوقسانیت نه‌بێت و وه‌ک خه‌ڵکی ئاسایی بژیت، له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌بێ له شوێنێکدا بیت که بپارێزرێێ له ته‌پ و تۆز له سه‌رما و وه‌سایلی ئیسراحه‌ت له‌به‌رده‌ستدا بێت که به‌داخه‌وه له وڵاتی خۆماندا کاره‌با چەند سه‌عاتێک هه‌یه، به‌ڵام 24 سه‌عاته ته‌پوتۆزه، خێزانی دوکتۆر به‌رهه‌م جارێک هات بۆ ماڵمان و پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆکردم که ئه‌و باره‌ی سه‌رشانم سووک بکرێت و بڕیاریدا که ئیش بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌م بكات. بەڵام دواتر به‌و شێوه‌یه ده‌رنه‌چوو، ئه‌و کاته منی راسپارد به براده‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه، ئیتر نازانم براده‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه بوون که نه‌یانتوانی وه‌ک پێویست ئه‌و که‌یسه‌که‌ی من بگه‌یه‌ننه به‌ریتانیا و له‌وێ خه‌می بخۆن، یان له‌لایه‌ن ئه‌و به‌ڕێزانه‌وه بوو؟ به‌ڵام به نیسبه‌ت مه‌عیشه‌ت و ده‌وامه‌که‌مه‌وه ئه‌وان پێیان باش بوو که له ماڵه‌وه دانیشم و هیچکارێک نه‌که‌م وگوتی به وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌ڵێم که هاوکاری بکرێیت و وه‌کو مامۆستایه‌کی ئاسایی که مووچه‌ی خۆت وه‌رگریت و له ماڵی خۆتا دانیشی، ئه‌مه سێ ساڵێک پێش ئێستا بوو، به‌ڵام من سوپاسم کرد و وتم ئه‌وه‌م پێ قبوڵ نییه هه‌ر چۆنێک بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له کوردستانی ئێمه حزبایه‌تی بووه به سه‌ره‌تان و هه‌تا نه‌مانبا به قوڕا له کۆڵمان نابێته‌وه، وتم ئێستا وه‌زیر سه‌ر به حزبێکه که ئه‌وه به‌خراپ ئه‌شکێته‌وه، جا له بری ئه‌وه‌ی بڵێ مامۆستا کامیل حه‌قی خۆیه‌تی و خه‌ڵکێکی موزه‌حییه، له‌وانه‌یه بڵێن فڵانه وه‌زیر هه‌ستاوه شتێکی تایبه‌تی کردووه بۆ که‌سی خۆی، به‌هه‌رحاڵ وتم له‌وانه‌یه ئه‌مه تاسه‌ر نه‌بێت، ئه‌مه یه‌ک، دووه‌میان ئه‌وه‌یه که من خۆم بۆ خۆم فه‌راغێکی زۆرم هه‌یه و له‌ده‌ستدانی که‌س وا ئاسان نییه، له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ هه‌مووان، ئه‌گه‌ر یه‌کێک ڕۆژیک دینارێک له ده‌ست بدات تاوه‌کو ئێواره چاوه‌ڕێی ئه‌و دیناره‌یه‌تی، من هه‌موو که‌سوکارم له‌ده‌ست داوه له‌به‌ر ئه‌وه که له‌حزه‌یه‌ک به ته‌نها ئه‌بم یه‌کسه‌ر خه‌یاڵ وه‌کو مو‌گناتیسێک رامئه‌کێشێت بۆ ئه‌و خه‌مه، دیسانه‌وه جه‌زبم ئه‌کا بۆ بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی که چیمان به‌سه‌رهات و له کوێ بووین و له کوێ نه‌بووین، به‌ڵام که له ده‌وامم له ناو کۆمه‌ڵێک مامۆستای ره‌فیقم و له ناو ته‌له‌به، بته‌وێت و نه‌ته‌وێت مه‌شغوڵییه‌کم بۆ دروست ئه‌که‌ن که له بیرکردنه‌وه ئه‌مباته ده‌ره‌وه. چاوه‌ڕێ بووم حکومه‌ت و به تایبه‌تی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق له پێش هه‌مووانه‌وه خه‌می ئێمه بخۆن، به‌ڵام ئیمه هه‌ر زۆر نرخێکی که‌ممان هه‌بوو، بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردی و ئه‌و حزبانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئێران هاتنه ناو هه‌ڵه‌بجه بێ ئه‌وه‌ی هیج حیسابێک بکه‌ن بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له‌وشاره گیرۆده ئه‌بن، هاتن ئه‌م شاره‌یان به ناو ئازاد کرد بۆ چه‌ند سه‌عاتێک، به‌ڵام دوای ئه‌وه هه‌مووی بوو به مه‌رگ، هه‌مووی به ڕۆژی ڕووناک گورگانخوارد کرا، به‌لامه‌وه سه‌یره که ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن شته سه‌یرو سه‌مه‌ره‌کانی دنیا حه‌وته به قه‌ناعه‌تی من ئه‌ڵیم ئێستا بووه به هه‌شت، قه‌زیه‌ی هه‌ڵه‌بجه یه‌کیکی له‌وانه له ڕۆژیکا که به ئاسانی دراین به شوو، به‌ڵام له ڕۆژێکی ئاوهادا که سه‌ره‌ک کۆمار له ئێمه‌یه جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراقی فیدرال له ئێمه‌یه سه‌رۆکی هه‌رێممان هه‌یه سه‌رۆکی په‌رله‌مانمان هه‌یه، په‌رله‌مانێکمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕیزمدا هه‌ر بۆ حزب و ده‌سه‌ڵاته، حزب و ده‌سه‌ڵات چی‌یان فه‌رموو ئه‌وان ئیجماعیان له‌سه‌ره و پێم سه‌یر و سه‌مه‌ره‌شه له ڕاستیدا (هه‌رچه‌نده له مه‌وزووعه‌که ده‌رئه‌چم ) له هیچ په‌رله‌مانێکی دنیا ئیجماعی وام نه‌بینیوه، هه‌ر خۆی له خۆیدا ئیجماعی په‌رله‌مان به‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر شته‌کان دیاره که په‌رله‌مانیکی مردووه، ئه‌گه‌ر نا مومکین نییه ڕێزم هه‌یه بۆ ئه‌ندامه‌کانی په‌رله‌مان ئه‌وه ته‌نها له ناو قاز و قورینگا ئه‌وه‌ی پێشوو چی وت هه‌مووی به دوایدا بیڵێته‌وه، ئه‌گینا له په‌رله‌ماندا ئه‌بێت چه‌ند که‌سێک هه‌بێت که سوور بێت له‌سه‌ر داواکاری مافی ئه‌و خه‌ڵکه، به تایبه‌تی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی که هه‌ڵه‌بجه‌یین و له په‌رله‌مانی کوردستاندان، ئێمه ئه‌و هه‌موو کێشه گه‌ورانه‌مان هه‌یه با جارێ ئیعتیسامیان بگرتایه، جارێک به‌شداری جه‌له‌ساتیان نه‌کردایه پێشه‌نگی ئه‌م خه‌ڵکه بوایه‌ن، ئێمه داوای زۆر له ده‌سه‌ڵات ناکه‌ین، ئێمه داوای ساده‌ترین مافی خۆمان ئه‌که‌ین، داوا ئه‌که‌ین که‌لاوه‌کانمان بۆ چاکه‌وه بکه‌ن، ناڵێین قه‌سری سێ قاتمان بۆ بکه‌ن، چونکه ئه‌وه‌مان پێڕه‌وا نابینن، هی وامان هه‌یه تووشی فیقدانی زاکیره بوو به ده‌ست کێشه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ده‌سه‌ڵاته‌وه، کاکه وه‌زعمان ئاسایی بکه‌نه‌وه، به بۆنه‌ی ئێوه‌وه که‌سوکارمان هه‌مووی له ده‌ستدا، هه‌تا چه‌ند ڕۆژیش له‌مه‌وبه‌ر ئێسک و پروسکی شه‌هیده‌کانمان له گۆڕستانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ر به ده‌ره‌وه بوون، به‌هه‌رحاڵ دوای هه‌زار شه‌ڕه‌شه‌ق شاردرانه‌وه، ئێستایش چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌نده ئه‌زانێ که‌سوکاره‌که‌ی نه‌ماوه، به‌ڵام نازانێت گۆڕه‌که‌ی له کوێدایه، سه‌دان که‌سمان به برینداری له نه‌خۆشخانه‌ی تارانا شه‌هید بوون، حکومه‌تی هه‌رێم تاوه‌کو ئێستا ئه‌وه‌شی نه‌کردووه که سه‌فه‌رێک رێکخا و ئه‌و خه‌ڵکه به‌رن بۆ زیاره‌تی شه‌هیده‌کانیان له به‌هه‌شتی زه‌هرای تاران و شاره‌کانی تری ئێران.
کوردستان راپۆرت: ئومێد هه‌یه له ئاینده‌دا شتێکت بۆ بکرێت و له ده‌ره‌وه و چاره‌سه‌رییه‌کی ڕێکوپێکت بۆ بکه‌ن ؟
کامیل عه‌بدولقادر: گه‌ر به گشتی قسه بکه‌م، سه‌باره‌ت به بریندارانی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه و که‌سوکاری شه‌هیدان ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه نیوه‌شی بهاتایه‌ته دی که داویانه، ئێستا هه‌ڵه‌بجه‌ت نه‌ئه‌ناسییه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و وه‌عدانه ئه‌توانم بڵێم 5% جێبه‌جێکراوه، له‌م وڵاته‌ی ئێمه سه‌ر ئه‌شکێ و قاچ ئه‌به‌سترێ، شارێک وێران ئه‌کرێ، شارێکی تر ئاوه‌دان ئه‌کرێته‌وه. بۆ خۆیشم، پێش رووخانی ڕژێم وه‌کو ده‌سته‌ی باڵای قوربانینی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه چووین بۆ لای دکتۆر به‌رهه‌م له‌وێ به گشتی باسی برینداره‌کانم کرد، پیم جوان نه‌بوو خۆم جیابکه‌مه‌وه، که‌سیشیان تیا نه‌بوو وه‌کو من وه‌زعی شپرز بێت، له‌وێ براده‌رێک ئیشاره‌تی پێدا وتی کاک دکتۆر ئه‌و پیاوه پێی جوان نییه باسی خۆی بکات، به‌ڵام خۆی وه‌زعی خراپه و هه‌موو که‌سوکاری له ده‌ست داوه، هه‌ر خۆی ماوه‌ته‌وه به ته‌نها، به‌ڕێزتان چی ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و وه‌زعه ده‌ری بکه‌ن؟ ئه‌ویش ئه‌و کاته واتا پێش ڕووخانی ڕژیم، وتی ئێستا منیش و مام جه‌لالیش و کاک مه‌سعوودیش که ئه‌چین بۆخارج به هه‌زارده‌رده‌سه‌ری تا ڤیزامان بۆ ته‌رتیب ئه‌کرێ، حه‌تمه‌ن ئه‌گه‌ر ڕۆژمان لێبێته‌وه مامۆستا کامیل و خه‌ڵک له بیر ناکه‌ین. دواتر له 2005 هه‌شت که‌س نێردرا بۆ نه‌مسا بۆ چاره‌سه‌ر، هه‌شت که‌سه‌که یه‌کێکیان من بووم، له‌وێ مه‌سئولی خه‌سته‌خانه‌که وتی ته‌نها مه‌سره‌فی هاتوچۆکه‌تان له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم بووه‌و له‌وی خه‌سته‌خانه‌که ته‌نها بۆ 12 ڕۆژ مه‌سره‌فی ئیمه‌ی کێشا، له‌وێ پێیان ڕاگه‌یاندین که نه‌خۆشخانه به به‌لاش نییه، تاکو ئێستا مه‌سره‌فتان کێشراوه، له‌مه‌ولا حکومه‌ته‌که‌تان یان خۆتان ئه‌بێت مه‌سره‌ف بکه‌ن، لە گیرفانی خۆمان هیچمان پێ نه‌بوو، گیرفانی حکومه‌تی هه‌رێمیش بۆ ئێمه نه‌بوو، ئێمه‌ش پێویستیمان به عیلاجی و چاودێری به‌رده‌وام هه‌بوو بۆ ساڵێک، له‌وێ من ناچار بووم له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک ئیعتیبارات بگه‌ڕێمه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه، یه‌کێک له‌و شتانه ئه‌وه‌بوو که مامۆستایه‌کی ڕه‌فیقم ده‌ست به‌سه‌رخانوه‌که‌یدا گیرابوو تاوه‌کو من بگه‌ڕێمه‌وه بۆوهه‌ڵه‌بجه، ئه‌و مامۆستایه‌ش هیچ خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ مندا نه‌بوو.
کوردستان راپۆرت: یانی متمانه‌یان به تۆ نه‌بوو که ئه‌گه‌ڕێیته‌وه ؟
کامیل عه‌بدولقادر: لێره وتیان هه‌ر شتێک له سه‌رووی 25 هه‌زار دۆلار، تاپۆ بێت ئه‌بێت حیجز بکرێت هه‌تاوه‌کو ئێوه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه. خۆم هیچم نه‌بوو، بۆیه به خیانه‌تم ئه‌زانی له‌و مامۆستایه‌ی ڕه‌فیقم كه به بۆنه‌ی منه‌وه ناڕه‌حه‌تی بکه‌ن، پاشان بوونی ژن و مناڵ لێره‌و من له‌وێ هیچ ئیشێکم بۆ نه‌ئه‌کرا و حکومه‌تی هه‌رێمیش مه‌سره‌فمانی نە‌کێشا و نه‌خۆشخانه‌ش به پاره بوو، به‌داخه‌وه زۆر گله‌ییم هه‌یه له‌و که‌سانه‌یه که له ده‌ره‌وه بوون له‌و کاته‌دا که زۆر تامه‌زرۆ بووم یه‌کێک بێت په‌یوه‌ندیمان پێوه بکات و به هانامانه‌وه بێت، مو‌نه‌زه‌ماتی ئینسانی و ئه‌وروپامان لێ ئاگادار بکاته‌وه تا بێن و قسه‌یان بۆ بکه‌ین، به حه‌ققه‌ت که‌سێکی وا به ده‌ممانه‌وه نه‌هات .
کوردستان راپۆرت: پێتوانییە نه‌یانزانیبوو ئێوه له‌وێن؟
کامیل عه‌بدولقادر: باوه‌ڕم وا نییه نه‌یانزانیبێت، بۆ نموونه دوکتۆر مسته‌فای پارتی دیموکراتی کوردستان له ڤییه‌نا ئاگادار بوو، براده‌رانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ئاگادار بوون، یه‌کێکیان په‌یوه‌ندی به منه‌وه کرد که به‌رپرسی ئه‌وێ بوو، گله‌یی له ئێمه کرد‌و له حکومه‌تی هه‌رێم که ئێمه هاتووینه‌ته نه‌مساو ئه‌وان ئاگادار نه‌کراونه‌ته‌وه، هه‌تا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی کرد و گوتی من له مه‌کته‌بی سیاسی شکات ئه‌که‌م، به‌هه‌رحاڵ من پێموت ئه‌وه ئێمه لێره‌ین و گیرمان خواردووه، ئه‌گه‌ر شتێکتان پێ ئه‌کرێت ئه‌وه یارمه‌تیمان بده‌ن، ته‌نانه‌ت موته‌رجمێکمان نه‌بوو، حکومه‌ت ده‌ستی بڕین و خه‌رجی نه‌کێشاین و هێناینیه‌وه بۆ کوردستان. له‌وکاته‌وه ئه‌وه‌ی که بۆ منیان کردبێ ئیستیوانه‌یه‌کی ئوکسجینیان به منداوه که بوتڵی ئۆکسجینه‌که هی ئیسعافه و سه‌ره‌که‌ی هی بوتڵه گه‌وره‌کانه، سه‌ره‌که بۆی ناکا و له‌ماڵه‌وه هه‌ڵمگرتووه بێئه‌وه‌ی سوودی لێ ببینم، له‌م دواییه‌ش به هه‌رچۆنێک بێت وه‌کو کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا دواین و قه‌ناعه‌تمان پێکردن که ئه‌و بریندارانه بنێرنه تاران بۆ چاره‌سه‌ر که‌خۆم یه‌کێک بووم له‌وان، سه‌ره‌تا حکومه‌تی هه‌رێم 130 هه‌زار دۆلارێکی سه‌رف کرد بۆ ئه‌وانه که به‌شی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی کرد، دوای ئه‌وه دوکتۆره‌کان بۆمانیان نووسیبوو، یه‌کێک پێویستی به عه‌مه‌لیاته که ده‌فته‌ریکی تیئه‌چێ و یه‌كێک ئه‌بێ بمێنێته‌وه و یه‌کێکی ئه‌بێ جارێکی تر بێته‌وه، ئه‌وانیش هه‌ر نه‌یانزانیبوو، وایانزانی به پانزه بیست وه‌ره‌قه‌یه‌ک ئه‌و کێشه‌یه حه‌ل ئه‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه په‌نامان برد بۆ دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و به سوپاسه‌وه ئه‌و کاته به‌ده‌ممانه‌وه هاتن، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیش قۆناغێکه له قۆناغه‌کانی چاره‌سه‌ری و به‌ده‌مه‌وه‌هاتن که پێویستی به هه‌نگاوی گه‌وره‌تر و زیاتر هه‌بوو، من خۆم چاره‌سه‌ریم له تاران‌دا بۆ ناکرێت، ئه‌وه سووڕانه‌وه‌یه له بازنه‌یه‌کی به‌تاڵا، ئه‌و که‌سه‌ی که له تاران پێی ئه‌وترێ که له‌وێ چاره‌سه‌ری نییه یان ئه‌بێ لێره وه‌فاتنامه‌یه‌کی بۆ ده‌رکه‌ی یان ئه‌بێ بینێری بۆ شوێنێکی تر بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زعی به‌و شێوه‌یه نه‌مێنێته‌وه، دوکتۆره‌کانی تارانیش ئه‌یان وت ئێوه ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وپێش بهاتایه‌ن چاره‌سه‌ر ئه‌کران نه‌ک دوای بیست ساڵ، به‌ڵام ئێستا مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌رکردن ئه‌گه‌ر موسته‌حیل نه‌بێت زۆر زۆر زه‌حمه‌ته، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌سه‌ڵات ئێمه‌ی بیست ساڵ ئاوا داماوکرد، دوای ئه‌وه‌ی که له‌سه‌دا شانزه‌ی سییه‌کانم ئیش ئه‌کا خۆم بۆ خۆم بێ‌ئومێد بووم له چاره‌سه‌ر، ئه‌مجاره دوکتۆر قانیعی بڕیاری بوو نازورێکی سییه‌کانم بۆ بکا و حه‌فته‌یه‌ک منی له خه‌سته‌خانه هێشته‌وه هه‌فه‌ته‌یه‌ک بیری لێکرده‌وه، له دواییدا وتی سییه‌کانت ئه‌وه‌نه وه‌زعیان خراپ و وێرانه ناوێرم ده‌ستی بۆ به‌رم، به قه‌ناعه‌تی من که دوکتۆر قانیعی ناوێرێ ده‌ستی بۆ ببا، به هیوام که‌سێک هه‌وڵم بۆ بدا بۆ چاره‌سه‌ر، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ی که دوای بیست ساڵ ئه‌وه‌نده وه‌زعمان خراپ بووه پزیشکی کوردستان و پزیشکی ئێرانیش ناتوانێ چاره‌سه‌رمان بکا و جوابمان ناده‌نه‌وه .
کوردستان راپۆرت: له‌م دواییه‌د ا ناوه‌ندی چاک له ئه‌وروپا هەوڵی داوە فشار بخاتە سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئێوە بکەن، تا چەند لەوە ئاگاداری؟
کامیل عه‌بدولقادر: براده‌رانی چاک ئه‌وه‌نده‌ی له توانایان بێت خستوویانه‌ته گه‌ڕ، به‌تایبه‌ت ئه‌و ماوه‌یه‌ی که وه‌زعم خراپ بوو له خه‌می ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ش ئاگادارم که چه‌ندین که‌مپینیان له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێکخراوی تر به‌ستووه وه‌کو خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی كه مایه‌ی سوپاسه، له ناو هه‌ڵه‌بجه ماڵ هه‌یه مومکینه که‌سیان لێ شه‌هید نه‌بووه، به‌ڵام چه‌ند که‌سێکیان وه‌ک من ئالووده‌ن و بریندارن و گیریان خواردووه، نازانن گه‌ر له‌خه‌سته‌خانه بخه‌ون کامیان بخه‌وێت؟ کامیان خه‌رجی کامیان دابین بکات؟ من ئه‌م قسه‌یه‌م ئاراسته‌ی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کردووه ئه‌و کاته‌ی که داوام لێیان کرد به خه‌می برینداره‌کانه‌و بچن، ئێمه له کاره‌ساته‌که که‌سوکارمان تیاچوو، ماڵ و حاڵمان وێران بوو، بگره ماڵه‌کانمان تاڵان کرا، بێپه‌رده ئه‌یڵێم، ته‌نانه‌ت مردووه‌کانیشمان له تاڵان رزگاریان نه‌بوو، ئافره‌ت هه‌بوو که به کیمیایی شه‌هید بووه و ده‌ستی ئاوساوه، ده‌ستی بڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بازنه‌کانی له ده‌ست ده‌رکرێ، که ئه‌وه گه‌وره‌ترین خیانه‌تی مێژووییه که هه‌رگیزاوهه‌رگیز له بیری هیچ ئینسانێک ده‌رناچێ، هه‌ر که‌سێک بێت، دوای ئه‌وه‌ش وه‌کو موکافه‌ئه کردنیکی ئه‌م شاره چه‌ند ساڵێک تووشی شه‌ڕی ناوخۆ بووین، ئێمه نازانین ئه‌بێ خه‌ڵات بکرێین یان عقوبه بدرێین؟ ئێمه ئه‌بوایه به‌ده‌ممانه‌وه بێن یان پشتمان لێبکه‌ن؟ له‌هه‌ر وڵاتێکی تر بووینایه شاره‌که‌مان له هه‌موو شاره‌کانی تر ڕازاوه‌تر ئه‌بوو، خه‌ڵکه‌که له هه‌موو که‌سێکی تر به‌ڕێزتر ئه‌بوو، له وڵاتان که‌سێک چه‌ند ساڵێک خزمه‌تی سه‌ربازی بکات بۆ ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌ت ده‌ستی بۆ ئه‌گرێ به سینه‌وه، ئیمه یه‌کی به‌رمیلی خوێنماندا بۆ ده‌سه‌ڵات که تا ئێستا ده‌سه‌ڵات نامانگۆڕێته‌وه به تاکێکی حزبی خۆی، نامانگۆڕێته‌وه به که‌سێک که تاکو ئاخیر فیشه‌کی پێ‌بوو نای به شۆڕشی کورد و کوردستانه‌وه، ئێستا ئه‌و ڕێزه‌ی له‌و ئه‌نرێ ڕوبعی له که‌سیکی وارسێکی دوانزه شه‌هیدی کیمیاباران ناگیرێ، له بریندارێکی کیمیاباران که خوا هه‌ر ئه‌وه‌نه هێشتوویه‌تیه‌وه که ببی به شایه‌دحاڵ به‌سه‌ر تاوانی سه‌دام و تاوانبارانی کیمیاباران، ئه‌گینا به پێی پێوه‌ری هه‌موو مه‌نتیقێک ئه‌بوا ئه‌ویش نه‌مایه.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق