ئه‌وان له ڕاهه پڕ خه‌ته‌ره‌کانه‌وه هاتن و به‌سه‌ر له‌مپه‌ری ئاگردا بازیاندا ، ئا لێره‌دا له‌م خاکه ڕه‌نگ پایزییه‌دا ، له ژوورێکدا ، ته‌نها ژوورێکی چکۆله‌ی سارد و سڕی له بلۆک هه‌ڵچنراو ، بێ په‌نجه‌ره ، بێ باخچه و حه‌وشه ، له‌سه‌ر ئه‌م بسته خاکه‌ی گه‌رمیان سوکنایان گرت .
به‌ده‌م ژماردنی ده‌نکه مورووه‌کانی ته‌سبیحه پیرۆزه‌ییه‌که‌یه‌وه ، میمکه فاتم ، شه‌و و ڕۆژ خه‌ریکی ژماردن بوو . ئه‌و ناوه‌کانی خودای نه‌ده‌ژمارد ، خه‌تمه‌که‌ی ئه‌و له قوله‌ی ژماره‌یه‌کی دیکه‌دا کۆتایی ئه‌هات و ده‌ستی به خه‌تمی تازه ئه‌کرده‌وه . ئه‌و خه‌ڵکه ئه‌نفالکراوه‌که‌ی خێڵی مامه‌لی ئه‌ژمارد ، نا.. نا... ئه‌و دایه خه‌مه‌ی گرتووخانه‌که‌ی نوگره‌سه‌لمان بوو ، نا وا نه‌بوو .. خه‌می ئه‌و گه‌لێک له‌وه قورس‌تر بوو ئه‌و خه‌می مێژوویه‌کی سه‌راپا کۆست و کاره‌ساتی له کۆڵ گرتبوو . پێڕستی په‌رتووکی ئه‌و خه‌مه له خه‌تی ده‌م و چاو و ده‌سته زبره‌که‌ی به ڕوونی ئه‌خوێندرایه‌وه . ئه‌و هه‌رگیز به ته‌نها نه‌بوو ئاخر مام وه‌لی برا و هاوخه‌می بوو . هه‌میشه پێکه‌وه به‌سه‌رهاتی شه‌وی کاره‌ساته‌که‌یان ئه‌گێڕایه‌وه ، دووباره‌یان ئه‌کرده‌وه، مه‌زه‌نده‌یان ئه‌کرد ، داخۆم که دێیه‌که چۆڵکرا ، ئه‌حه‌ی مامه‌لی له‌و ده‌شته به‌رینه‌ی نێوان قه‌ڵاچه‌رمه‌ڵه و بنه‌ی شه‌فه کوێر چی به‌سه‌رهات ؟؟ چی ڕوویدا ، ئه‌ی خێل هه‌مووی ڕووی له کوێ کرد، ئای له‌و شه‌وه و شه‌وانی دیکه‌ی هه‌موو ئه‌م وڵاته لێوا و لێو له کاره‌ساته ...
ببوره خوێنه‌ری ئازیز ، ئه‌مه‌ی خوێندته‌وه پێشه‌کی چیرۆکیك نه‌بوو ، ئه‌مه خه‌می ڕۆژانه و ژیانی دوو مرۆڤ بوو، به‌ڵێ دوو مرۆڤی له بیر کراوی سه‌رده‌می ئه‌نفالی ڕه‌ش . که که‌س نه‌هات به سۆراخیانه‌وه . ورده‌کاری ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌م دوو مرۆڤه نموونه‌ی چیرۆک و تراژیدیای میلله‌تێکه ، که نه‌فره‌تی ئه‌نفال هه‌میشه ها به شوێنیه‌وه ، له‌گه‌ڵ قاوه‌ڵتی ئه‌یخۆین وشه‌وانه له شیرین خه‌ودا ڕامان ئه‌چڵه‌کێنێت . له‌م وڵاته له بیرکراوه‌ی ئێمه‌دا ڕووحی مرۆڤه‌کان هێنده ماندووه ، هه‌ست به بوونی دیوارێک ناکه‌ن له نێوان ژیان و مه‌رگ ، زیندان و ئازادی‌دا .
بۆ مرۆڤی خاوه‌ن ویژدانیش سفره و ئاگردانی سارد و سڕی ئه‌م خۆیشک و برایه ، ته‌نها گۆشه‌یه‌که له نموونه‌ی ژیانی مه‌مره و مه‌ژی هه‌ژارانی ئه‌م وڵاته . له کاتێکدا ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر پلیکانه‌ی که‌له‌سه‌ری ئه‌نفالکراوه‌کان و ئه‌م خه‌ڵکه زه‌حمه‌تکێشه سه‌رکه‌وتن ، ئه‌مڕۆیش پاروی ده‌می هه‌ژاران ئه‌ڕفێنن و ئه‌یکه‌ن به دراوی گرانبه‌ها و له بانکه جیهانییه‌کاندا ئه‌یشارنه‌وه . به‌ڵێ ئه‌نفالچیه‌کان ، ئه‌مڕۆ قووتی میلله‌ت ئه‌نفال ئه‌که‌ن .
له به‌روارێکی تۆمار نه‌کراودا ، ئه‌م دوو شوانکاره‌ی خه‌مه ، جه‌سته‌یان ئه‌م خاکه‌ی جێهێشت . گه‌رچی ڕوحیان له‌گه‌ڵ هاتنه خواره‌وه‌ی سووره‌تی ئه‌نفالدا به شمشێره‌که‌ی نه‌وه‌کانی عوبه‌یده ئه‌نفال کرا . نه له‌سه‌ر دێڕی هه‌واڵه‌کانی که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانی وڵات نه له دوا لاپه‌ره‌ی ڕۆژنامه‌کاندا ، ئه‌م هه‌واڵه دڵته‌زێنه بڵاونه‌کرایه‌وه .
نه‌خێر ئه‌ی مرۆڤدۆسته‌کان ، ئه‌م ڕه‌مزانه به بێده‌نگی ڕۆیشتن ، هه‌روه‌ک ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌ی که له بیابانه‌کانی مه‌رگ گه‌ڕانه‌وه و ژیانیان په‌یدا نه‌کرده‌وه ،ماندوویی ڕۆژگاری ڕه‌ش له جه‌سته شه‌که‌ته‌کانیاندا مایه‌وه ، وته‌کانیان تۆمار نه‌کرا ، به‌سه‌ر هاته‌که‌یان وه‌ک ژیانیان له گۆره به کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆردوگا زۆره‌ملێکاندا زینده به چاڵکرا. به‌داخه‌وه ئه‌مه ئێمه‌ین له‌وه‌ته‌ی هه‌ین هه‌رگیز په‌ند له ڕابردوو وه‌رناگرین، ئه‌وه نییه مێژوومان لاسایی به‌رده‌که‌ی سیزیف ئه‌کاته‌وه ،هه‌رچی به‌ره‌و ژووری ئه‌به‌ین دووباره هه‌ره‌س ده‌هێنێت و به‌ره‌و خوار گلۆر ئه‌بێته‌وه .
ئه‌ی عاشقانی ئازادی و ژیان ، هه‌موو ڕۆژێ به‌ر له زه‌رده له‌سه‌ر مه‌زاری پیرۆزی حه‌زره‌تی میمکه فاتم و مام وه‌لی ، جووتێ په‌پووله‌ی عاشق باڵه فرکێیانه . ئه‌مانه ڕووحی ئاسووده‌ی ئه‌م مرۆڤه بێگه‌ردانه‌ن . هه‌موو شه‌وی به‌راتێکیش سه‌رنج بده‌ن له‌سه‌ر چۆمی ئاوه‌سپی بێستانکاره‌یه‌ک به به‌رگێکی سپییه‌وه وه‌ستاوه ، نوقڵ و گوێزه‌بانه ئه‌به‌خشێ به منداڵه ڕه‌ش و ڕووته‌کانی گه‌رمیان . دڵنیا بن ئه‌ویش حه‌زره‌تی مام وه‌لییه .

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق