ئێمه گه‌لێكین ته‌نها مێژوو ده‌خوێنینه‌وه، شته‌كان نازانین كاتێ لامان پیرۆز ده‌بن كه ده‌بن به یاده‌وه‌ری، ره‌نگه چه‌ندین هه‌لى زێرین له‌ده‌سبده‌ین به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى ، یان بێ پلانى ، پلان به‌شێكى هه‌ره سه‌ره‌كى ژیانى مرۆڤه له‌ژیانى رۆژانه بگره ئاسایی‌ترین مرۆڤ پێویستى به پلان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌كانى سه‌ربكه‌ون ، ئه‌مه له رووى كه‌سى و تایبه‌تییه‌وه ،جا چ جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌رێوه‌به‌رى ده‌زگایه‌ك بێت یاخود یه‌كێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان بهرِێوه ببات له‌و برِیاردان له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كاندا به‌شدار بێت بێگومان ئه‌مه‌یان پێویستى به‌عه‌قڵێكی تهگبیركهر وهزرێكى فراوان هه‌یه ،
لێره‌دا كه‌سایه‌تى پسپۆر وشارزاو لێهاتوو رۆڵى ده‌بێت له‌مه‌سه‌له‌كه‌دا ،چونكه پێویسته پلان دانه‌ره‌كان فره ره‌هه‌ندانه بیر بكه‌نه‌وه هه‌موو لایه‌نه‌كانى مه‌سه‌له‌كه لێكدهنهوه ، ته‌نها له‌یه‌ك گۆشه‌وه لهههرهمهكه نهرِوانن، بێگومان ئه‌وه‌ى له‌یه‌ك لاوه له هه‌ره‌مێك برِوانێت ته‌نها یه‌ك لاى ده‌بینآ له‌كاتێكدا گه‌ر به‌سه‌رنج و دێدێكى وردتر تێیبرِوانى وبهدهوریدا بخولێیته‌وه ده‌توانآ تێكرِاى گۆشه‌كانى دیكه‌ى ببینێت، كه‌سانى بریار به‌ده‌س پێویسته لۆژیكیانه و فره ره‌هه‌ند له مه‌سه‌له‌و كێشه‌كان برِوانن ، هه‌میشه به‌و بیره‌وه كار بكه‌ن رێژه‌ى سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانیان بۆ زه‌مه‌نێكى درێژ خایه‌ن بێت ئه‌وه‌نده به‌س نییه له‌ئێستادا كارێك به‌مه‌به‌ستى چالاكى ئه‌نجام بده‌ن بده‌ن ، چاكتر وایه خهملاَندنى ته‌واویان هه‌بێت بۆ دوا رۆژ ،ئایا له ئاینده‌دا وڵاته‌كه‌ت چه‌ند سوودمه‌ند ده‌بێ ولایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانى چه‌ند له لایه‌نه نه‌رێنییه‌كان زیاترن، لێره‌دا ده‌مه‌وآ بچمه ناو ناوه‌رۆكى باسه‌كه‌وه، له ده‌سپێكدا بپرسم ده‌بێ قازانجى كورد چى بێت له هێنانه‌وه‌ى شه‌هیدانى كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ژماره ( 796 ی 19/8/2008) و له لاپهرِه سێی رۆژنامه‌ی ئاسۆدا خوێندمه‌وه كه( وه‌زاره‌تی شه‌هیدان) و (وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق) به‌نیازی هێنانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ن كه له (به‌هه‌شتى زه‌هرا) ی پایته‌ختی ئێران‌دا چه‌ندین ساڵه به‌رێزه‌وه نێژراون و بووه به مۆزه‌خانه‌یه‌ك و به‌بینینی ئه‌و گۆرِستانه كاره‌ساتی كوردی پێده‌ناسرێته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدا چه‌نده‌ها گۆرِى به‌كۆمه‌ڵ له‌باشوری عێراق هه‌ن كه‌هه‌زاران ئهنفالكراوى كوردى تێدا ونه ، ئایاچاكتر نییه بایه‌خ به‌وان بدرێ وئێسك وپروسكیان بۆ وڵات بهێنرێته‌وه هه‌ر هیچ نه‌بآ كه‌س وكاریان دڵنیا ببنه‌وه، شه‌هیدانى گۆرِستانى زه‌هرا مه‌هێننه‌وه، ئه‌ی ئه‌وه نییه ده‌تانه‌وێ له وڵاتی هۆڵه‌ندا مۆنیمێنت بۆ ئه‌نفال درووست بكه‌ن، ئه‌ی ئه‌و گۆرِستانه بۆ تێكده‌ده‌ن ، لێگه‌رێن با شه‌هیدان ئاسووده بنون بۆچى گۆرِ به گۆرِیان ده‌كه‌ن ، گه‌ر له‌م كاره بكۆڵینه‌وه بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه له‌روی یاسایی و ته‌ندروستی و شه‌رعیشه‌وه درووست نییه ، لهرِووى ته‌ندروستییه‌وه كاتێك كه‌سێك گازى كیمیایى به‌ركه‌وێت نابێت زیندووهكان ده‌ستى پێوه‌ده‌ن یان لێى نزیك ببنه‌وه،چونكه مه‌ترسى ژه‌هراوی بوونی ئه‌و كه‌سه ده‌كرێت، لهرِووى یاسا‌و ونه‌ریت و شه‌رعیشه‌وه دیسانه‌وه نابه‌جێیه ودژى بنه‌ما مرۆییه‌كانه ، ناكرێت مردووه‌كان لهگۆرِهكانیان ده‌ربكرێن .
باشتر وایه به‌رله‌وه‌ی بیر له‌هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه كه به‌برینداری له نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا ، بیر له چاككردنی گۆرِستانهكانی هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه، بیر له‌چاره‌سه‌ری ئه‌و بریندارانه بكرێته‌وه كه به‌رده‌وام لێیان ده‌مرێت و كه‌سێك باكی به مردنه‌كه‌یان نییه.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق