جار ئەم لاپەڕە بینراوە

الجمعة، 17 أكتوبر 2008

گیانی نگین شێخولئیسلامی له‌مه‌ترسیدایه‌


هه‌فته‌ی رابردوو نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و چالاکی بواری ژنان و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌رۆکی رێکخراوی ( ئازه‌ر میهر) و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی (ئه‌نفالنامه‌) خانم نگین شێخولئیسلامی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ بێسه‌روشوێن کراوه‌و تا ئێستا چاره‌نووسی دیار نییه‌ و هه‌ڤاڵ و خانه‌واده‌که‌ی هه‌واڵی نازانن، ئه‌مه‌ له‌کاتێکتدایه‌ که‌ خانمی نگین شێخولئیسلامی ماوه‌یه‌ک به‌رله‌ئێستا نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و تاکاتی بێسه‌رو شوێنکردنی له‌ژێر چاودێری پزیشکدا بووه‌.
داواکارین له‌
- رێکخراوی په‌یامنێرانی بێسنوور
- فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسانی جیهانی
- Penی جیهانی
- رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ
- ئه‌مێنستی ئینته‌رناشناڵ
- ته‌واوی رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ
- مرۆڤ دۆستان
- تاک و گروپه‌ کوردی و جیهانییه‌کان
له‌هه‌ر جێگایه‌کو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک پێتان ده‌کرێت ده‌نگی ناره‌زایه‌تی به‌رزبکه‌نه‌وه‌ و فشار بخرێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران تا گیانی ئه‌و هاوکاره‌مان بپارێزێت.

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
ماڵپه‌ڕی ئه‌نفالنامه‌

ليست هناك تعليقات: