جار ئەم لاپەڕە بینراوە

الأربعاء، 20 أبريل 2011

پێوانی هه‌ستکردن به‌که‌می لای ئافره‌تانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال



زانكۆی سلێمانی
كۆلێژی پەروەردەی چەمچەماڵ
بەشی پەروەردەو دەرونزانی
پێوانی هەستكردن بەكەمی(الشعوربالنقص)
لـەلای ئـــافـرەتــانـی پـاشماوەی ئـــەنفــــال
پێشكەش كـراوە بە بەشی پەروەردەو دەرونزانی وەك
بەشێكی پێویست بۆ بەدەست هێنانی پلەی بەكالۆریۆس
توێژەری دەروونی
مەریوان عەبدولمجید موحەمەد
بەسەرپەرشتی م،ی: مـاجـد ئەسعەد موحەمەد
2710كوردی 1431 كۆچی 2010زاینی


بسم اللّّە الرحمن الرحیم
بأَیِّ ذنبٍ قُتِڵتْ
صدق اللە العظیم
((سورە التكویر،آ‌یە 9))

پێشكەش كردن…

-پێشكەشەبە….
-دایكم كەتوانی وەك ئافرەتێكی بەجێماوی ئەنفال ژیانم پێ‌ ببەخشێت…
-شەهیدان و كەس و كاری سەربەرزی ئەنفالكراوەكان…
-بەو ئافرەتانەی بەفرمێسك و پارو توانیان كوڕان و كچانیان پێبگەیەنن…
-بەو كەسانەی لەزیندانەكانی ئەنفال دا ڕۆحی پاكیان بەخشی
-بەو ئافرەتانەی ئێستا خوێنكاری زانكۆن و دەیانەوێ‌ وەك نەوەی دوای پرۆسەی ئەنفاڵ كۆمەڵگا بونیاد بنێن…
-پێشكەشە بەمامۆستایانی بەشی پەروەردەو دەرونزانی…
توێژەر
سوپاس و پێزانین
سوپاس بۆ خوای مەزن كەجارێكی تر تەمەنی پێ‌ بەخشیمەوە بــۆ ئەوەی ئەم توێژینەوە ئەنجام بدەم.
سوپاس بۆ مامۆستای سەرپەرشتیارم (م.ی،ماجد ئەسعەد محمد)كەهاوكارم بوو بۆ كۆتای هێنانی ئەم توێژینەوەیە.
سوپاس بۆ بەڕێو بەرایەتی شەهیدان وئەنفالكراوانی چەمچەماڵ بەتایبەت (كاك مەلا سەلمان و كاك بورهان)
سوپاس بۆ بەڕێزان(م.فاتح سەنگاوی،م،هیوا رفعت،كازم جەباری)كە هاوكارم بوون لەتوێژینەوەكەدا
سوپاس بۆ ئەوانەی كەبە ووشەیەك بەشداریان كردبێت.
توێژەر
بەشی یەكەم
– یەكەم: گرفتـی توێژینەوەكــە
– دووەم: گرنگـی توێژینەوەكــە
- سێ‌ یەم: ئامـانجی توێژینەوەكە
– چوارەم: سنـوری تـوێژینەوەكـە
– پێنجەم:دیاریكردنی زاراوەكان
یەكەم- گرفتــی توێژینەوەكــە:
بێگومان گەلی كورد یەكێكە لەو نەتەوانەی كەمێژوویەكی دورو درێژی هەیە لەنیشتمانێكی تایبەت بەخۆی دەژێت كەپێی دەڵێن كوردستان،كەپڕە لە داب و نەریت و بەهای ئاینی و كوردەواری و ڕەوشتی جوان،گەرچی كورد ساڵانێكی بێ وێنەیە بەئازایەتی و چاونەترسی و نەبەردی ناسراوە،كوردستانیش كەوتۆتە بەر چاوچنۆكی داگیر كەران و هەمیشە ناحەزانی كورد ویستویانە كورد لەناو بەرن و هێرش بكەنە سەر ئەم ووڵاتە،ئەویش لەبەر ئەوەی كوردستان شوێنێكی ستراتیژی و سەرەڕێیەكی بازرگانی بووە،بۆیەكورد لە دژی نەیارانی جەنگاوەو قوربانی گەورەی داوەو دەستەو سان نەبووە،چی لەسەردەمی میرنیشینە كوردەكان بێت كەڕووبەڕووی دەوڵەتانی تر بوونەتەوە تا دوا هەناسە جەنگاون و بەرگریان لە خاكی كوردستان كردووە،
گەلی كورد گەورەترین نەتەوەیە كەنەگەیشتۆتە مافە نەتەوەیەكانی و مێژووی لەناوبردن و قڕكردنیشی دێرینەو هەرلە ڕۆژگاری میدیەكانەوەو چەندین سەدە پێش زاینیش بگرە تاكو ئەمڕۆ،وەلەگەڵ دامەزاراندنی دەوڵەتی عێراق سیاسەتی كورد قڕان بەرنامەی بۆ داڕێژاوە،بەم جۆرە وێرانكردن و كوشتن و بڕین هەمیشە پیادە دەكرا،نەك هەر لەكاتی ڕاپەڕین و شۆڕشەكان،بەڵكو لەكاتی ئارامیشدا بەردەوام دەسەڵاتدارانی عێراق بیریان لەكورد قڕان كردۆتەوەو بەرنامەیان بۆ دارششتووە،بەتایبەت كارەساتی ئەنفال كەبەپێی خەمڵاندنێكی ڕێكخراو و پارتەسیاسیە كوردیەكان (182) هەزار كەس شوێنبزركران لەگوند نیشینانی كوردستان وجگە لە زیندە بەچاڵكردن و گولە بارانكردنی دەیان هەزار لە(لەگەنج و ئافرەت و منداڵ.(دزەیی،2001،33-57)
كۆڕەوی كورد كە(ملێنەها) كەس لە كوردان بوون ساڵی (1991)هاوارەو دەربەدەر بوون،جگە لە ڕوخاندنی ژێرخانی ئابوری و كۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگی كورد بۆیە دوژمنانی كورد بەچەندین چەكی جۆراو جۆرو قورس دژی كورد بوون لەسەروی هەموویانەوە ڕژێمی بەعس،كەتاوانێكی گەورەی بەناوی پرۆسەی ئەنفال دەرهەق بەكورد كردو چەك و جبەخانەیەكی قورسی تێدا بەكار هێنا،بەبەرنامەیەكی نەخشە بۆكێشراو بوو،ئافرەت و پیاوو منداڵ و بوونە قوربانی كارەساتی ئەنفال،لەبەرئەمەش پرۆسەی ئەنفال وێرای قاتوقڕكردنی گەلی كوردو وێرانكردنی كوردستان گەلێك نەخۆشی كۆمەڵایەتی لەدوای خۆی بەجێهێشت،تاكو ئێستا پاشماوەكانی بەدەستیەوە دەناڵیینن،ئافرەت بەشی هەرەزۆری ئەو نەهامەتیەی بەركەوت دوای ئەوەی ڕەوانەی كۆمەڵگا زۆرە ملێكان كران،ئەویش بۆ مردنی لەسەرەخۆو تێكدانی ڕەوشتی كۆمەڵایەتی و شكاندنی كەسایەتیان بەهەموو جۆرێك،ڕژێم مەبەستی دروستبوونی دیاردەی بەدڕوشتی بوو لەناو كۆمەڵی كوردەواری.(صالح،2003،107)
بەشی زۆری ژنەكان پیاوەكانیان ئەنفال كراوە،كوردەواریش یەكێكە لەو كۆمەڵگا نەرێت پارێزانەی كەئافرەتان بەپلەیەكی زۆركەم تیایدا تێكەڵ بەبازاڕ بوونە،بۆیە كێشەیەكی گەورەیەلەكۆمەڵگای كوردی دروست كردووە،بەتایبەت لەحاڵی ئەنفالكراوەكاندا،چونكەبەشی زۆری ئەو خێزانانە ئێستا ژنان بەرپرس و ناندەریانن وەك دەبینین 72%ی ئافرەت بەرپرس وناندەریانن.(محمود،72،2008)
ئاسەوارە نێگەتیڤەكانی ئەنفال لەسەر ئافرەت تاكو ئامڕۆ بەردەوامەو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەزیاد بووندایە،بەتایبەتی ئەو ئافرەتانەی كە پیاوەكانیان تاكو ئێستا بێسەرو شوێنە،بۆیە ڕوبەڕوی كۆمەڵێك گیرو گرفتی خێزانی بونەتەوەو چارەنوسیان نادیارە،هەروەها ئەو ئافرەتانەی لەكاتی ئەنفالدا بەر شاڵاوەكە كەوتوون و گیراون و لە بەرامبەریاندا ئەو پەڕی بێویژدانی وتەنانەت سوكایەتیان دەرهەق كراوە،(صالح،2003،17 )
ئافرەتانی بەجێماوی ئەنفال ڕژێمی بەعس لەساڵی(1988)لەكاتی پرۆسەی ئەنفالدا دەستی كرد بەئەنفال و سەرنگومكردنی دایك و باوك و كەس وكاریان،بۆیە ئەم ئافرەتانە ئەوكات تەمەنیان لەپێنج ساڵ كەمتر بوو، واتە:منداڵ بوون،بۆ(جینۆساید)كردن و لەناو بردنی نەتەوەی كورد،ئەم كردارە تا ئەمڕۆ شوێنەواری لەسەر كوردستان دەبینرێ‌،چونكـــــە دیاردەی ئەنفال خۆی لەخۆیدا واتە كۆمەڵێك لەنەهامەتی كەدەبنە مایەی ئازارو ناسۆر بۆتاك لەوانە: 1).ماڵ وێرانكردن و دەربەدەركردن و بەتاڵانكردنی سەرو ماڵ. 2).تاڵانكردنی سەرو سامانیان. 3)كوشتن و ئازاردانیان
4) سەرنگوم كردنی كەسو كار. 5)بەردانی كچ ومنداڵی وردو بێسەرپەرشتیارو بێ‌ دایك و باوك و سەرپەرشتیار6).داڕوخانی بواری ئابوریان. 7).لاڵاندنەوەی كەس و كارەكانی تری وەك پیاو ئافرەتە پیرەكان بەخەمی كوڕەكانیان لەبەر چاوی كوڕەزاو كچەكانیان.
توێژەر لەو باوەڕەدایە كەپرۆسەی ئەنفال شوێنەواری گەورەی لەسەر ئافرەتان بەجێهێڵاوە بەشێوەیەكی گشتی و ئافرەتانی بەجێماوی ئەنفال بەتایبەتی تر،بەتایبەت ئەو ئافرەتە بەجێماوانەی ساڵانێكەبەدەست قەیرانی دەرونی و كۆمەڵایەتی و ئابوریەوە گیرۆدەبون و بەقۆناغی منداڵی و هەرزەكاری و ئێستایانەوە كەگەنجن،هەروەها ئەو ژیانەی كەئێستا دەیگوزەرێنن،كەچەندین گرفتی ئابوری دەرونی كۆمەڵایەتی لێ‌ كەوتۆتەوە.
توێژەر بەپێی تواناو شارەزای خۆی پەی بە خۆبەكەم زانینی ئەوئافرەتانەبرد وابەجێماون و دایك وباوكیان ئەنفالە،بەتایبەتی ئەو ئافرەتانەی لەناو پرۆسەی ئەنفالدا تەمەنیان لە(5)ساڵ كەمتر بووە،بۆیە لەو كاتەدا تووشی دەردە سەری و نـــاخۆشی ببوون و كــەلە ئێستادا دانیشتووی كۆمەڵگــا زۆرە ملێكانن،ئەم ئافرەتانەلەگـــــەڵ باسكردنی ئـەنفالدا جۆرێك لەماتەمینــی دایدەگرتن و سیمایەكــــی غەمباریان پێوە دیاربوو،تەنانەت هـــەستی خۆ بەكـــەم زانینیان تیا بەدی دەكــــرا،زیاتر لــــەلایەنی دەرونیەوە،كـــــــە جیاواز تربوون لە هاوتەمەن و هاوڕەگەزەكانی خۆیان،وە جیاوازتر بوون لەگـــــــەڵ ئەو كــەسانەی ئەم تــراژیدیانەیانە نەدیبوو،بۆیە توێژەر بەپێویستی زانی كار لەسەر ئەو كێشەیە بكات تاوەكـــو ڕاستیەكان بزانێ‌ و بەتوێژینەوەیەك هەڵسا بەئەنجامدامدانی ڕاستیەكانی خۆبەكەم زانین لای ژنانی بەجێماوی ئەنفال.بەتایبەتی بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەك لەبەر ڕۆشنایی ئەم توێژینەوەیەدا،هەروەها ئەوەی زیاترهانی توێژەری دا بۆئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە،كەمی توێژینەوەی زانستی پێویست بوو لەبارەی ئافرەتانی بەجێماوی ئەنفال،بە پێی شارەزای توێژەر،هەروەها ئایا لەدەستدانی دایك و باوك و بێبەش بوونیان لەسۆزو خۆشەویستی تاكو ئێستا چی كاریگەریەكی لەسەر ژنانی بەجێماوی ئەنفال هەیە؟نەهامەتیەكانی گەلی كورد بەتایبەت لەگەڵ ئەم شاڵاوانە دەستیان پێكرد،ئەم شاڵاوانە مەترسیەكی گەورەیان لەسەر بوارەكانی ژیان لەكوردستاندا دروست كرد،ئەم مەترسیانە بە تێپەڕ بوونی كات ئەگەر چارەسەر نەكرێت ئاكام و ئەنجامەكانی هەر لەزیاد بوندادا دەبێت، كۆمەڵە خەڵكێكی زۆرن ئەوانەی تووشی گرفت و كێشە هاتوون،لەئەنجامی ئەم شاڵاوانە،ئەمەش بۆتە كێشەو كۆسپ لەبەردەم كۆمەڵی كوردەواری لەڕووی دیمۆگرافی و ئلبووری كۆمەڵایەتی و دەرونیەوە.
گرنگی توێژینەوەكە:
هەرچەندە ئەنفال كاریگەری زۆری لەسەر گشت چین و توێژو ڕەهەندە جیاوازەكانی ژیانی كۆمەڵی كوردەواری جێهێشت،بەڵام ئافرەتانی پاشماوەی ئەنفال زۆرترین پشك و نەهامەتی و دەردەسەریەكانیان بەركەوت، ئەمە بۆخۆی ئافرەتی دوچاری دەیان نەخۆشی دەرونی و گیرو گرفتی كۆمەڵایەتی كرد.(عەزیز،2005،105)
ئافرەتانی كورد بونەتە قۆچی قوربانی تاوانی ئەنفال،چی وەك ئەوانەی لە شاڵاوەكە كە سوكایەتیان دەرهەق كراوەو بێسەرو شوێنكراون،چی وەك ئەوەی هەموو مەینەتیەكانی پاش ئەنفال بۆ ئەوان بەجێماوە،بۆیە دەبینین هەموو ئەركە كۆمەڵایەتی و ئابووریەكان كەوتۆتە سەر شانی ئافرەت،ئافرەت بوەتە سەرپەرشتیاری ماڵ و ئیش وكاری ناوماڵ،ئەمەش بوەتە هۆی تێك چوون و شڵەژانی خێزان و پەیوەنیە كۆمەڵایەتیەكان و گۆڕانی سیستەمی پەروەردەیی لەناو خێزانی ئەنفالكراوەكاندا،ئافرەتانی خێزانی ئەنفالكراوەكان،بە ڕێژەی(61,23%)دەبێت،بێگومان دوای گۆڕینی شوێنی دانیشتن و لەبەر دابڕینیان لەخزم و كەس و كاریان،بەشی هەرەزۆری ئەو نەهامەتی و دەردەسەریەیان بەركەوت،بەتایبەتی دوای ئەوەی ڕەوانەی ئۆردوگا زۆرە ملێكان كران،كەئەمەش سیاسەتێكی ڕژێم بوو لەپلاندانان و پیادەكردنی شاڵاوەكانی ئەنفال لە ناوچەكانی كوردستاندا.(صالح،2003،15)
هەرتاكێكی كۆمەڵی ئێمە دەگریت،لەوە ئاگادارە كە سەرجەم ئافرەتانی ئەم ووڵاتە بەشی شێریان لەمەینەتی جۆراو جۆرو كێشە هەمیشەییەكان بەركەوتووەو قورسترین دەردە كۆمەڵایەتی و ئابوری ودەرونی و خێزانیەكانی پەلامارەكە بە جەستەو هەست و نەستی ئەم ئافرەتانەوەیە(سلیمان،2002،3-4)
بەهۆی ئەو ئەو مەینەتیانەی بەسەر ئافرەت دیً وتوشی نارٍەحەتی دەكات لەلایەك لەلایەكی تر”بوونی جیاوازی كردن لەمامەڵەو خۆشەویستی و هەست و سۆزو دڵسۆزی لەلایەن باوك و دایكەوە بەرامبەر كوڕو كچ وادەكات كچەكان هەمیشە گۆشە گیر بن و هەست بە كێماس و نەبوونی دادپەروەری بكەن لەناو خێزاندا”(حەمەد،2004،13)
بێگومان ئافرەت ڕۆڵی دروست و گەورە دەبینێ‌،چی لەخێزان و چی لە ئیش وكاری چوار دەوری،ئەو ڕۆڵەی ئافرەت چاكترو باشتر دەبێ‌، ئەگەر ژینگەیەكی دەرونی و كۆمەڵایەتی و ئابوری ئەو خێزانەی ئافرەتان ژیانی تیادا دەگوزەرێنن لە ئاستێكی باشتردا بێت،بۆیە ئافرەت پێگەو كاریگەری هەیە لەسەر خێزان و بگرە ناوەندە زانستی و ڕۆشنبیریەكانیش،كەوایە بەرپاكردنی پرۆسەیەكی بەناوی ئەنفال،لەسەر كەس و كاری ئافرەتان و دروستبونی هەستی خۆ بەكەم زانین لای ئافرەتانی بەجێماوی ئەنفال كەلە ئێستادا تەوەری توێژینەوەكەمانن،بێگومان كاریگەری لەسەر خێزان دەبێ‌ و پاشان لەسەر كۆمەڵگا،لەبەر ئەوە پیًویستە ئافرەتان تەندروست بن،بەتایبەتی لەڕووی دەرونیەوە،كە بناغەیەو بنەمایەكە بۆتەندروست بوونی لایەنەكانی تری ژینگەو ژیان. بەو هۆیەوە،شێوازی ژیان لە تەمەنی 4تا5ساڵًی دروست دەبێ‌ و دواتر دەبێتە چوار چێوەیەك ڕێنمای و ڕەفتارەكانی داهاتوو دەكات،بۆنموونە كچێكی فەرامۆشكراو(مهمل) ڕەنگە هەست بەكەمی خۆی بكات،كەخۆی لەگەڵ داخوازیەكانی ژیاندا دەگونجێنێت.(احمد،2000،222)
ئەو كاردانەوانەی لەلایەن دەورو بەر هەیە بەرامبەر بەئافرەت،بەتایبەت كاردانەوە دەرونیەكان شوێنەواری نادروست بەجێ‌ دێلێ‌”وەئەوەی ئاسای نیە ئەوەیە كە لەمنداڵیەوەتۆی هەست كردن بەگوناه و شەرمەزاری لەناخی منداڵدا بچێنرێت،لەسەر بچوكترین هەڵەو كاری ئاسای،ویژدانی ئازار بدات و هەست و سۆزێكی نائاسای لەلادروست بێت،كەئەو كەسێكی گوناهبارەو تاوانبارە،بەردەوام هەست بەكەمی و گوناهو خەفەت بكات”(قەرەچەتانی،2004،128)
ئەگەر بەراوردێك بكەین لەنێوان كارو پیشەی مێینەدا،لەپێش ئەنفال و پاش ئەنفال ئەو گۆڕانكاریانە بەدی دەكەین،كەلە كارو پیشەی ژنان وكچانی بەجێماوی ئەنفالدا هاتۆتە ئاراوە،ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بارودۆخە ناهەموارەی كە لە ئەنجامی شاڵاوەكاندا بەسەر خێزانی كوردا هات بۆنموونە: هەژاری،گۆرَینی جێ‌ وشوێن وبێ‌ سەر پەرشتیاری خێزان،(صالح،2003،12)
وەك ڕوونە لە كۆمەڵی كوردەواریدا كۆمەڵە سنورێك هەیە جێگاو شوێنی هەڵسو كەوتی ئافرەت بەگشتی و ئافرەتی ئەنفال بەتایبەتی دیاری دەكات،دەرچونیش لەو سنورانە نیشانەی عەیب و عاری گەورەی لەسەرە،بۆیە بەڕای توێژەر ئەم چینە زیاتر شایستەی ئەوەن كەتوانای خۆی بەگەڕ بخات بەو مەبەستەی بتوانێ‌ كە:
1) بەهۆی توێژینەوە زیاتر خزمەت بەم چینە بكات،
2 )كێشەی دەرونی ئەم ئافرەتانە بپێوێ‌ و پاشان سەرنجی هەندێك توێژینەوەی ترڕابكێشێ‌، تالە چەمك و لایەنەكانی تری دەرونی بەدووی بكەوێت وخزمەتێك بێت بەم چینە
ئامانجی توێژینەوەكە:
1.بنیادنانی پێوانی هەستی خۆبەكەم زانین لای ئافرەتانی بەجێماوی ئەنفال.
2.پێوانی هەستی خۆبەكـەم زانین لای ئافرەتانی بەجێماوی پرۆسەی ئەنفال.
سنوری توێژینەوە:
1. سنوری مرۆیی:
بەشێك لەو ئافرەتانە دەگرێتەوە،كەبەپاشماوەی ئەنفال دەژمێردرێن،واتەكەسی یەكەمی ئەنفالكراوە،وەك:دایك،باوك،برا،خوشك،باپیرەو داپیرە،وە ئەو كاتەتەمەنیان(5) ساڵ كەمتر بووەو ئێستا خوێندكاری زانكۆو پەیمانگاكانن.
2.سنوری مێژوویی:
ئەو ئافرەتانەیە كەلە ساڵی (2010،2009)لە یەكێ‌ لەزانكۆو پەیمانگاكـان خوێندكاربوون.
3.سنوری جوگرافی:
هەندێك لەو ناوچانەی وەرگرتووە كەئێستا پاشماوەی ئەنفالی تێدا نیشتە جێن وەك: چەمچەماڵ،شۆڕش،كـەلار،ڕزگاری،واتە: بەشێوەیەكی گشتی گەرمیان.
دیاریكردنی زاراوەكان:
یەكەم-پێوان:
پێناسەی ابوحویج(2002):
بریتیە لە كۆكردنەوەی زۆرترین زانیاری و تێبینی لە بابەتێكدا،بەمەبەستی پێوانەكردنی(ابوحویج،20،2002)
پێناسەیالخوری(2008):
بریتی یەلە خستنە ڕووی جیاوازی و تایبەتمەندیەكان بەژمارە،وەكردای دیاری كردنی ژمارەكانە بۆ شتەكان یان دیاردەكان بەپێی یاساكان(الخوری،2008، 21)
دووەم:هەستی خۆبەكەم زانین(الشعوربالنقص):
پێناسەی احمد(2000):
حاڵتێكی گشتیە لەهەموو مرۆڤێكدا هەیەو بەدی دەكرێت و لەقۆناغی شیرە خۆریەوە دەست پێ‌ دەكات چونكە منداڵی شیرە خۆرە تاڕادەیەك هۆشیارەو ئاگای لەدەسەڵاتی دایك و باوك هەیە(احمد،2000،217)
پێناسەی حەمەد(2004):
بریتیە لەحاڵتێكی گشتی بەردەوام،وەك هێزێكی كاریگەر بۆ ئاكاری مرۆڤ ئەمەش حاڵەتێكی گشتیە نەك نەخۆشی و كەمی و لاوازی مرۆڤ(حەمەد،2004،45)
پێناسەی نصیف(2007):
هەستكردنی تاكە بەوەی لەئاست كەسانی تردا خۆی بەكەمتر دەزانێ‌ و خۆشی پێ‌ قبوڵ نیەو رق و كینەی بۆ دروست دەبێ‌ بەرامبەر كەسانی تر،هەندێك جاربەرامبەخۆشی، هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كۆسپ و تەگەرانەی كە ڕێگرن لە بەردەم چێژ وەرگرتن لەژیانیدا)نصیف,,2007(Internet
پێناسەی صاڵح(2008):
بارێكی ئاسایی گشتیە لای هەموو مرۆڤێك و پەیوەندی بەلاوازیەوە نیە،سەرچاوەی هەموو خەباتێكی مرۆڤە(صالح،2008،21)
پێناسەی قەرەچەتانی(2009):
دیارددەیەكی دەرونیە وەك چەكێكی دوو لوولەوایە،لوولەیەكیان گەشەو لەخزمەتی مرۆڤدایەو دەبێت بەپاڵنەرو داینەمۆی هەڵس وكــەوت و بیركــردنەوە بـۆ گەیشتن بەئامانجەكـانی،بەڵام لوولەی دووەمیان ترسناكەو دەلاقەو درزی گەورە دەخاتەكەسایەتی مرۆڤەوە(قەرەچەتانی،2009،،254)
سێیەم:ئافرەت:
پێناسەی ئەمین:(سەنگاوی،2005):
ئافرەت سازێنەری مرۆڤ و بوژێنەرەوەی گیانی شارستانیەتە لەهەموو سەردەمێك و بەدرێژای هەموو ڕۆژگارەكان،وەچاوگی بەزەیی و سەرچاوەی بەخشینە لەنێو كۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا.(سەنگاوی،2005،7)
پێناسەی(گوڵەن: 2006):
ئافرەت مامۆستای یەكەمی خوێندنگەی مرۆڤایەتیە،منداڵان فێر دەكات و پەروەردەیان دەكاو هەڵدەستێ‌ بە دابینكردنی سیستەم و بەختەوەری و لێك تێگەیشتن لەماڵدا،(گوڵەن،2006،167)
چوارەم:ئەنفال:
پێناسەی عەبدو ڕەزا(2006)
ئەنفال پرۆسەیەكی پلان بۆكێشراوی لەپێش بڕیار بڕیار لێدراوی ڕژێمێك بوو بۆ لە ڕەگ و ڕیشە هەڵكێشانی پرەنسیپی كۆمەڵایەتی و ڕامیاری و كەلتوری و هزری گەلێك بۆ ئەوەی زۆرترین زیانی پێبگەیەنێت وە بەئایندەی ئەو گەلە بە بەرهەمی ئەو گەلە بگەیەنێتە ڕادەی كوفرو مەحاڵ،( عەبدو ڕەزا،2006، 211)
پێناسەی عبدولعزیز(2006)
ئەو پرۆسەیەیە كە ڕژێمی بەعس بەپلان و ئامادەكاری تەواوەوە بەرامبەر بەمیلەتی كورد پیادەی كرد،بەئامانجی سڕینەوەو لەناوبردنی مۆركی نەتەوایەتی گەلی كوردو لەناو بردنی هەموو شوێنەوارێكی كولتوری و ناسنامەی میلەتی كورد( عبدولعیز،2006، 14)
پێناسەی تێوەری (خۆبەكەم زانین)
بریتیە لەو دیاردە دەرونیەی كەتاك بەهۆی كەم وكورتی ئەندامەكانی یان تێرنەكردن و پڕنەكردنەوەی پێداویستەكانی بۆی دروست دەبێت،بۆیە خۆی بەراورد دەكات بەكەسانی ترو خۆی بەكەمتر دەبینێ‌ بەهۆی ئەو ڕێگری و بەربەستانەی لەبەردەم حەزو ئارەزووەكانیدان لەژیاندا.
پێناسەی كرداری:
بریتیە لەبڕی ئەو نمرانەی كە وەڵامدانەوەی ئافرەتانی پاشماوەی ئەنفال بەدەستیان هێناوە لەسەر ئەو پێوانەی كە توێژەر هەستاوە بە بونیاد نانی.
بەشی دووەم
چوارچێوەی تێوەری و توێژینەوەكانی پێشوو
دەروازەی یەكەم:
أ-كورتەیەك دەربارەی گەلی كورد
ب- دەربارەی ئەنفال
ت- قۆناغەكانی پرۆسەی ئەنفال
پ- گرنگترین كارە ئەنجام دراوەكانی ناو ئەنفال
ج- ئەنفال و ئافرەت
دەروازەی دووەم:
أ- كورتەیەك دەربارەی هەستی خۆبەكەم زانین
ب-هەستی خۆبەكەم زانین چیە
ت-هۆكارەكانی هەستی خۆبەكەم زانین
پ-نیشانەكانی خۆبەكەم زانین
ج- تێوەرەكانی هەستی خۆبەكەم زانین
ح-تێوەرەكانی پێشوو

دەروازەی یەكەم:
چوارچێوەی تێوەری و توێژینەوەكانی پێشوو
أ-كورتەیەك دەربارەی گەلی كورد
ب-دەربارەی ئەنفال
ج- قۆناغەكانی پرۆسەی ئەنفال
د- گرنگترین كارە ئەنجام دراوەكانی ناو ئەنفال
ه- ئەنفال و ئافرەت

دەروازەی یەكەم:
كورتەیەك دەربارەی گەلی كورد:
مێژووی كوردو كوردستان درێژ دەبێتەوە بۆ سەرەتای چاخە مێژویەكانی شارستانیەتی ڕۆژهەڵاتی نــاوەڕاست،كــوردەكان بەوەی كـەنەوەی میدیەكانن و هەروەها میراتگری ئەوانن و كۆچیان كـردووە بۆقوبرس،كـوردەكان لــــەكوردستاندابەردەوام لـەسەدەكانی(10-15)چەندەهـا پـەلامارو دەستدرێژی بێگانەی توركە سەلجوقیەكان و(1051) ومەغۆلەكان(1231)و تەیمور لەنگ( 1402) كراوەتە سەریان،ئەمــانەش بونەتەهــۆی ڕێگەگرتن لــــەگەشەو پەرەسەندنی ئابوری و كۆمەڵایەتی ونیشتەجێ‌ بونی كــــورد.(خەلیل،2006،9-14)
گەر لەباسە دژوارەكـانی مێژوو ورد بینەوە،ئەوا بەڕوونی خۆڕاگری و بەربەرەكانێی كوردمان بـۆ دەردەخات دژ بەسەختی ژیان،بەدرێژایـی ئەو ماوەیەی دەوڵەتی مادد دەسەڵاتی لەدەست داوە،تا ئەمڕۆ بۆیە زۆرنەتەوە لـەبۆتەی نەتەوایەتی داگیركـــەراندا تواونەتەوە،وەدوای دامــەزراندنی ئیمپراتۆریەتی فارسی و هێرشی ئەسكـــەندەری مەكەدۆنی و دەركـــەوتنی ئیسلام و دروستبوونی ئیمپرتۆریەتی عەرەب و پاشان هێرشەكانی تەتەرو هــۆلاكۆو دامەزراندنـــی ئیمپرتۆریەتی توركی-عوسمانی كـــــورد تەنها ئەوەی لەدەست هاتووە بەپێی باری ڕۆژگار هـــەرجارەو لـەملاو لای كوردستاندا میرنیشنی بچوك پێك بهێنن و هەریەك لەو میرنیشینانەش كــــــەوتونەتە ژێر سایەو دەسەڵاتی زلهێزێكی دراوسێی بیانی.(كەنداڵ قاسملۆو هەندێكی تر.19998،1-2)
دوای ڕوخاندنی دەوڵەتی میدیا ساڵی(550) پ.ز هەتا هاتنی ئیسلام بۆكوردستان ساڵی (620)دوای زاین،واتە كورد(1100) ساڵێك بەدەم ڕەشەبای شەڕی نێوان فارس و ڕۆمەوە پەت پەتێنی زۆری پێكراوەو هەمیشە كوردیان چەوساندۆتەوە،هەرچی لەو(150) ساڵەی حكومەت میدیا بەرقەراربوو بەكـوردیان داڕشت و دەرونیان ڕوخاند،كوردباوەڕی بەكەس نەما،بەڵام كەئیسلام،قورئان، پێغەمبەری چاوەڕوانكراو هات گەلی كورد باوەشیان پێدا كـردو بەڕەزامەندی خۆی ئاینی ئیسلامیان پەسەند كردو موسوڵمان بوون،كورد خۆشحاڵ بووە بەهاتنی ئیسلام تا دەسەڵاتی داگیركاری فـارس و ڕۆمیان لەكۆڵبكاتەوە،
وەك:سیر مـارك سایكـس دەڵی:كورد وا بەئیسلامەوە چــەسپاو پەیوەست بوو كەهیچ میلەتێكی تـر بەئاسانی و سەربەست قبوڵـی نەكردوە،(حمە كریم،1998،176-179)
بۆیەكورد شایستەی ئەنفالكردن نەبووە،چونكـە وووشەی (ئەنفال دەستەواژەیەكەبەكار دەهێنرێ‌ بۆ ئەو كەسانەی خیانەت دەكەن،وەشایستە بەگەلی كورد نەبوو كەگوندەكانیان یان شارەكانیان بەمزگەوت و بەرماڵ و تەسبیح و كـەشیدەی حاجیان دەڕازاندەوە،بۆیەتەنها بەعس ئەم وشەیەی بەكار هێنابەرامبەر بەم گەلەموسوڵمانە،تەنها لەبەرمەرامە سیاسیە عەفلەقیەكانی خۆی و قڕكردنی نەتەوەیەك بڕیاری دالەژێر ووشەی ئەنفالدا،كورد لەناو بەرێت،وەهیچ بڕیارێك نەبووبۆ ئەوەی حكومەتی شۆڤێنی عەفلەقی بەئەسڵ جولەكە نەتەوەیەك قڕ بكات،ئەگەر هۆكارو هەڵەیەكی سیاسی بووبێ‌..مەردوو خەڵك ئەو بەرپرسیاریەتیە هەڵناگرن،بەهێندەی سەرانی بەعس و چەندكەسێك لەم لاو لەولا….بەرامبەر بەشاڵاوێكی دوژمنانە.بۆیە ووشەی ئەنفال!.تەنها بەمەرامێكی سیاسی دژ بەگەلێكی پاك و بەوەفا و موسوڵمان،ئەنجام دراوە لەلایەن حیزبێكە ئیشتراكی عەلمانی،شۆڤێنی وەك بەعس.
دەربارەی ئەنفال:
ئەنفال ووشەیەكی عەرەبیە كۆی(نفل)كەبەواتای(غنیمە) دێت،ئەنفال واتای زیادە دەسكەوت دەگەیەنێ‌،كەواتە ئەو دەسكەوت و ماڵ و سامانەیە بەشەڕ لە موشریكەكــان دەسەندرێتن،زانایان بۆ واتای ئەنفال بۆچونیان،وەكو دەفەرموێت(الانفال وهوالغنیمەای كل نیل نا المسلمون من اموال اهل الحرب)واتە:بریتیە لەوماڵەی دەست موسوڵمانان دەكەوێت لەخەڵكی شەڕكەرو پەیمان شكێن و خیانەتكار، ووشەیەكی عەرەبیە بەمانای تاڵانكردن دێت،حكومەتی عێراقی لەهەشتەم سورەتی قورئان وەریگرتووە،هەڵبژاردنی ئەم ناوەلەلایەن حكومەتی عێراق چەندین مانای هەبوە بۆ بەكافركردنی كورد وكوشتنی دانیشتوانی لادێ‌ و لەناو بردنیان(ڕەسول ،2005،53)
ئەنفال ناوی هەشتەمین سورەتی قورئانی پیرۆزە،كــــە لـە(75)ئایەت و(1831)وشەو (5294)پیت پێك هاتووە.قورئانی پیرۆز(ئەمین،2000،177)
ئەگەرچی ئەم زاراوەیەزاراوەیەكی قورئانیەو بنەڕەتێكی عەرەبی هەیە،بەودەستكەوتانە دەوترێت كە دەكەوێتە دەست سوپای ئیسلام لەدوای پێكداچونیان لەگەڵ بێباوەڕاندابەهۆی خیانەتكاری و هـەڵوەشاندنەوەی پەیمانیان و ژێر بــەژێر هـەوڵدان بـــۆ دەوڵەتی ئیسلامی(دزەیی،2006،لا،25)
ئەم سورەتە لەساڵی دووی كۆچیدا لەمانگی ڕەمەزان و لەكاتی شەڕی بەدری گەورەدا دابەزیوە، لەئەنجامی ئەم شەڕەدا موسوڵمانان بەسەر كافرەكاندا زاَڵبوون،دەستكەوتێكی زۆریان بەدەست هێنا هەرچەند كافرەكان لە زۆر زیاتر بون(تاڵەبانی،2003،11)
لەساڵی دووەمی كۆچیدا هەواڵیاندا بەپێغەمبەر(د،خ) بەهاتنی كاروانێكی بازرگانی بەسەرۆكایەتی ئەبو سوفیان لەشامەوە،بـۆیە پێغەمبەر(د،خ) بڕیــاری داسوپایەك پێـــك بهێنێ‌ بـــۆ ڕێگە گــرتن لەوكـــــاروانەو دەستگرتن بەسەر كــــەل و پەلەبازرگانیەكــــاندا.( صدیق،2002،391)
عـــــوبادەی كوڕی صامت دەڵێ‌ دوای تێك شكــــاندنی بت پەرستەكـــــان هەندێك لە موسوڵمانان دوای كـافرەكـــان كەوتن و هەندێكی تریان پـــــاسەوانی پێغەمبەریان(د،خ) دەكــــردو هەندێكـــی تریــــان دەستكەوتەكانیان كۆدەكردەوە. بەم پێیە موسوڵمانان بوون بە سێ‌ كۆمەڵەی جیاوازەوە،بــۆ دابەشكردنــی دەستكەوتەكــــان،
كۆمەڵەی یەكــەمیان:پێیان وابــوو ئـــەوان دووژمنیان ڕاو نـاوە پێیان وابوودەستكەوتەكـان بۆ ئــەوان بێت، كۆمەڵَەی دووەمیان:پێیان وابوو ئەوان پێغەمبەریان(د،خ)پاراستوەو دەسكەوتەكان بۆئەوان دەبێت.كۆمەڵەی سێیەمیان:دەستكەوتەكانیان كـۆ دەكردەوەوپێیان وابووكـەموڵكی خۆیانە(تاڵبانی،2003،13-14)
بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە سورەتی (ئەنفال) دابەزی كە لەیەكەم ئایەتدا دەفەرموێت((یسئلونك عن الانفال قل الانفال للە والرسول فاتقوا اللە واصلحوا ژات بینكم واگیعوا اللە ورسولە ان كنتم مۆمنین)) واتە: ئەی پێغەمبەر لــــــە بارەی ئەنفالەو پرسیارت لــێ‌ دەكەن تۆش بڵێ‌ ئەنفال هی خواو پێغەمبەرە،وەتەقوای خوا بكەن و چاك بن لەنێون خۆتاندا،گوێ‌ ڕایەڵی پێغەمبەری خواو بن ئەو كاتەلەئیماندارانن.(مەلاصالح،2007،177)
پرۆسەیەك بوولە فكری ناسیۆنالیزمی شۆڤینی بەعسدا كەبەرجەستەكراویكی فۆرمەلەی عەقڵانیەتی سیاسیانەی جینۆسایدی بەجێ‌ بەجێ‌ كراوەوە،لەڕێگـــــەی دەسەڵاتی ڕەهاوە بۆ ونكردنی جەستەی كورد،بەپاڵپشتی گەورەترین تەكنیكی وێرانكردن،بۆ بەرگری لەدەسەڵات ومانەوەی”(صدیق،2002،213)
دوای جەنگی عێراق و ئێران بەعس توانایەكی لەشكری وەهای پێكهێنابوو،كەبتوانێ‌ هێزێكی مەزنترلەباكوری عێراق بەكار بهێنێت وگوڕێكی نوێ‌ بەجەنگ دژبەكورد بدات،لەبەهاری 1987ەوە وەردە وردە پەنای بردە بەر چەكی كیمیاوی،دژبەخەڵكی گوندو شارەكان بەكاری هێنا،لەسەرەتای بەكار هێنانی كیمیاویەوە،تا سەرەتای ئۆپەراسیۆنە بەدناوەكەی ئەنفالەكالەمانگی دووی 1988گازی خەردەل باوترین بۆمبی كیمیاوی بوو بەكار هات،وەئەنفال باسی یاساكانی داگیركاری و فتوحات دەكات،سەرباری ئەمە ئەنفال بۆ بەعسیەكان ناوی ئۆپەراسیۆنی بێ‌ ویژدانانەی قڕكردنی كورد بوو،بۆیە ئۆپەراسیۆنەكە بەهێرشێكی چڕی ئاسمانی دەستی پێكرد و بەپاشیدا هێرشی هێزی زەمینی دەهات و شارو گوندو زەوی و زاری خاپوركرد.(كەنداڵ قاسملۆو هەندێكی تر،1998،410)
سەبارەت بەئەنفالی كورد كــەچـــی كـــۆمەڵێ‌ كاربەدەستی دوژمنی دین خۆیان بە جێگرەوەی پێغەمبەر(د،خ)و شوێن گرەوەی یارانی داناوگەلی كوردی موسوڵمانیان بەكافرو بێ‌ دین تاوانباركردبڕیاریاندا ئەنفالیان بكەن.(مەلا شاخی،2001،65)
بەر لەدەست پێكردنی شاڵاوەكانی ئەنفـــال وەك خۆ ئامادەكردنێك بۆ شاڵاوەكـــــە ڕژێم بە بڕیارێك لە21/6/1988 پرۆسەی ئەنفالی دەست پێ‌ كرد،(ئافرەت و پیاوو منداڵان زیندان كران و هەرلەوێَدا بەجۆرەها شێوە ئازاری دەرونی و جــــــەستەییان ئەدراو زۆرجار لەبەر چــــاوی ژنان تەعزیب پیاوان دەدراو منداڵاَنیشیان لـــــــــێ‌ دادەبڕین پاش ئاماری ساڵی 1987 ڕژێم بەتەواوی گوندەكانی دابڕی لەشارەكان و داوای لێكردن كــــە گوندەكان چۆڵ بكەن و لەئۆردوگاكاندا نیشتە جێ‌ بن،بەڵام پاش گوێ‌ نەدانی خەڵكی گوند،ڕژێم شاڵاوەكانی ئەنفالی دەست پێكرد،هێرشی جاش و یەكە سەربازیەكان بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگیەكان زۆر دڕندانە پەلاماری گوند نیشینەكانی داو بێ‌ جیاوازی كردن لەنێوان ئافرەت و منداڵ و پیرو گەنج دا(عزیز،2005،110)
قۆتاغەكانی پرۆسەی ئەنفال:
ئەنفالی یەك:
لە 17/2/1988تا 19/3/1988 یەكەمین هێرشی ئەنفال بوو بۆ سەدۆڵی جافایەتی و سنوری قەزاو ناحیەكانی دوكان،بنگرد،سوورداش،چوارتا،قەڵاچۆلان،ماوەت،سەرچناری گرتەوە.(بەرزنجی،1998،66)
ئەنفالی دوو:
لە 22/3/1988تا(17)ی نیسانی(1988)بوو،ناوچەكانی قەرەداغ و بازیانودەربەندیخانی گرتەوە.(دزەیی ،2001،25)
ئەنفالی سێ‌:
لە(7) ی نیسانی(1988)دەستی پێكرد،ناوچەكانی(چەمچەماڵ، سەنگاو،قادركەرەم،دووز،كفری كەلار،پێبازوتیلەكۆی گرتەوە،لە(17،18)ی نیسانداكۆتای هات،ئەم ئەنفالە فراونترین وكوشندەترین هەڵمەت بوو(ئەبو بكر،2009،23)
ئەنفالی چوا ر:
ئەم قۆناغە چەند ڕۆژێكی كەمی خایاند لە(3-8)مارسی 1988،سەدان گوندوناوچەكانی شوان و شێخ بزێنی ودەشتی كۆیەو تەقتەقی گرتەوە،وەچەند ناوچەیەكیش بـەتایبەتی قەڵاسێوكەو گوندەكانی عەسكەرو گۆپتەپەوئاغجەلەر،چەكی كیمیایی بەكارهات و سەدان هـاوڵاتی شەهید بوون(فەرەج،2009،5)
ئەنفالی پێنج‌وشەش و حەوت:
ئەمەش لە(24)ی 5/ 1988/تا 31/8/بەردەوام بوو،بۆسەر قەڵاتوكان،هەندرێن، دۆڵی ئاكۆیان،زیارەت،كێلی حەریر و گوندی گەڕەوان،(كریم،2008،106)
ئەنفالی هەشت:
لە25/8 دەستی پێكردو ناوچەی بادینانی بەگشتی گـــــرتەوەو تا6/9 بەردەوام بوو،كە كۆتای ئەنفال ڕاگەیەندرا،بەو بۆنەیەوە لێبوردنێكی گشتی ڕاگەیەندرابــــــۆ ئەوانەی كەدەرباز بوون بەپێی خـــــــتۆیان بگەڕێنەوە،ئەنفالەكانی بادینانیش لـــــەشاڵاوە هەرە دڕندانەكان بوو،چونكە لـــەدوای جەنگی ئێران عێراق دەستیان پێ‌ كردەوەو توانای زیاتری بۆ بەكار هێنرا. (بەرزنجی،1998،67)
گرنگترین كارە ئەنجام دراوەكانی ناو ئەنفال:
1.سوكایەتی پێكردن)دەستدرێژی):
سوكایەتی پێكردن بەڕەوشت و كەرامەتی ئافرەتان و ئازاردانیان دور لــــــــەهەموو داب و نەریتێكـــی مرۆڤایەتی یەكێك بــــووە لە ئامانجە هەرە سەرەكیەكانی ڕژێمــی عێراق لە ئۆپەراسیۆنی ئەنفالدا،(وەكاتێك پیـاو ئافرەتەكان لەیەك جیا كراونەتەوە،جــــەلادەكان دەستدرێژیان كـــــردۆتە سەر ناموسی ئافرەتەكان وتەعدایــــان لێ‌ كردون.بۆیە رێكخــــراوی
(mew) لەو بڕوایەدا بوو كەوا دەنگو باسێكی ترسناك هەبووە،لەبارەی كۆمەڵێكی گەورەی كچی عازەبەوە،كەوا بەردەوام ئەمنەكان دەست درێژیان كردۆتە سەریان،هەروەها باسی ئەوەش هەیە كە ئافرەتێك بەهۆی دەست درێژیەوە خۆی كوشتووە.(صالح،2003،15)
گرتنە بەری ڕێگای ئازاردانی لەشی و ڕۆحی لەلایەن ڕژێمەوە،بە مانای جینۆ سایدكردنی بەشێنەیی و لەسەرە خۆی كوردە لە ڕوانگەی جیا ڕەگەزی و نیشتیمان پەروەریەوە.دەست درێژی وسوكایەتی كردنە بە كارامەتی مرۆڤایەتی. .( سورمێ‌،2006،73)
2. توندو تیژی:
سەربازەكان توندو تیژیان بەئاشكرا بەكار دەهێنا،منداڵان لەترساندا خۆیان بەدایكیانەوە گرتبوو،لەگەڵ ئەوەشدا هەمویان برد بەزۆرمنداڵی شیرە خۆرەیان بەزەویدا ڕادەكێشا،هەروەك مەلی سەربرَاو وابوون بەدەست سەربازەكانەوە،هاواركردن و گریانی منداڵان هۆڵی سجنی داگرتبوو،بەڵام دڵڕەقی سەربازەكان هەر باس ناكرێت وەك ئەوەی بەشەق لەمنداڵەكانیان دەداو زۆر ئازاریان دەدان،یەكێك لەسەربازەكان بە لولەی تفەنگەكەی منداڵێی بەرز كردبووەوە و بردی و پێدەكەنی،بۆیە منداڵان لەترسی ئەو توندوتیژیانە میزیان دەكرد بە خۆیانداو دەگریا(قوربانی،2009،48)
3.ماڵ وێرانی:
ئافرتانی خێزانی ئەنفلكراوەكان،بە ڕێژەی(61,23%)دەبێت،بێگومان دوای گۆڕینی شوێنی دانیشتن و لەبەردابڕینیان لەخزم و كەس و كاریان،بەشی هەرەزۆری ئەو نەهامەتــی و دەردەسەریەیان بەركەوت،بەتایبەتی دوای ئەوەی ڕەوانەی ئۆردوگا زۆرە ملێكان كران،كــــەئەمەش سیاسەتێكی ڕژێم بوو،لـــــەپلاندانان و پیادەكردنی شاڵاوەكـــانی ئەنفالدا لە نــاوچەكانی كوردستاندا (صالح،2008،15)
4. مـــردن:
كــــارەساتـــی ئەنفال كەشێك لە تۆقین پێك دەهێنێ‌،بەتایبەتی كـــەقوربانیەكـــان خۆیــان بەسەرهاتەكانی خۆیـــان دەگێڕنەوە،بەتایبەت تریش كـــــــــەباسی چۆنیەتـــــی مردنەكانیان دەكەن كە نائاسایترین جۆری مردنە،بــە تایبەت تریش كە ژنان باس لە مردنی جگەر گــــــۆشەكانیان دەكــــەن،كۆتای ئـــەو ووشەیەش بە ووشەیەكی سامناك تـــر دێت، لاشەكـانیان سەگ خواردویەتــــی،ئیدی جێی سەرسوڕمـــــــان نابێ‌ كاتێك بەبیستنی و بە بیرهاتنەوەی ئەو حـــاڵەتەمەترسیدارانە،سەرئێشەو خــــــەو زڕان و تەنانەت ڕۆحئێشەش دروست دەبێت.(قەرەداغی،2008،10)
5.دەربەدەری و ڕاگواستن:
بەزۆر ئاوارە كردنی سەدان هەزار هاوڵاتی بێلایەن لەگوند نیشینەكان،لەڕێگەی كاولكردنی گوندەكانیان و هەڵكەندنیان لەشوێنی خۆیان،ئەو هاوڵاتیەیانە بەزۆر بەلۆری دەبران بۆ ئەو ناوچانەی كوردستان كە دوور بوون لەماڵەكانیانەوە،دوای ئەوەی لەموڵك و ماڵەكانیان دور خرانەوە،هیچ تەگبیرێكیش نەبوو بۆ حەوانەوەیان وەك خانوو،جل و بەرگ و خواردەمەنی،هەروەها بەناهەمواریەكی زۆرەوە رێگەیان پێدەدرا بگەڕێنەوە بۆ گوندەكانیان.جگە لەوەش بەتاڵانبردنی موڵك و سامان و ئاژەڵ و بەروبوومی خەڵكی بێتاوان(جیهانی،نیە،8)
ئەنفال و ئافرەت:
پێویستە ئەوە بڵێین كەكۆمەڵگەی كـــــوردەواری كــۆمەڵگەیەكـــی لادێ‌ نشینی كشتوكاڵیەو پابەندیشە بەكۆمەڵێك داب و نەریت و بنەمــای تایبەتی خۆی كە جیاوازە لە كۆمەڵگەكانی دەورو بەری،دیارە ئافرەتیش وەكو توێژێكی سەرەكی ڕۆڵ و ئەركی لەبونیاد نانی كۆمەڵگەدا بینیوەو بونی خۆی لەگشت بوارەكانی ژیانداپیشانداوە،هەرچەندە ئەنفال كاریگەری زۆری لەسەر گشت چین و توێژێك و ڕەهەندە جیاوازەكانی ژیانی كۆمەڵیكــــوردەواری جێهێشت،بەڵام ژنانـــی پاشماوەی ئەنفال زۆرترین پشك و نەهـــامەتی دەردەسەریەكانی بەركــەوت،ئەمە بۆخۆی ئافرەتی دوچاری دەیان نەخۆشی دەرونی و گـــیرو گرفتی كۆمەڵایەتی كرد.(عەزیز،2005،105،106)
ئافرەتانی كورد بونەتەقۆچی قوربانی تاوانی ئەنفال،چی وەك ئەوانەی لەشاڵاوەكە سوكایەتیان دەرهەق كراوەو بێسەرو شوێنكراون چی وەك ئەوەی هەموومەینەتیەكانی پاش ئەنفال بۆ ئەوان بەجێ‌ هێماوە،بۆیە دەبینین هەموو ئەركــــــە كۆمەڵایەتی و ئابوور یەكان كەوتۆتە سەر شانــــــی ئافرەت و ئافرەت بوەتە سەرپەرشتیاری ماڵ و ئیش وكاری ناوماڵ،ئەمەش بوەتە هۆی تێك چوون و شڵەژانی خێزان و پەیوەنیە كــــۆمەڵایەتیەكان و گۆڕانی سیستەمی پەروەردەیی لەناو خێزانی ئەنفالكراوەكاندا.(صالح،2003،117)
لای ئەنفال فراوانترین پانتای ئافرەتانی لــە خـــــۆ گرتووە،بەماناو تێگەیشتنێكی تر 1988ساڵی پەلاماری ئەنفال بوو بۆ سەر كورد بوون و شوناسی نەتەوەیمان لەلایەن (بەعس ئەوا هەر لـــــەو ساڵە بەدواوە و تائێستا ئافرەتانـــی پەراوێزی پاشماوەی ئــــەنفال گشت كــــاتەكانیان لەئەنفالێكی بەردەوامدایەو قورسترین دەردە كۆمەڵایەتی و ئابوری و دەرونی وخێزانەكانی پەلامارەكەبەجەستەو هەست و نەستی ئەم ئافرەتانەوەیە.(سلیمان،2002،11)
كاریگەریەكانی پرۆسەی ئەنفال:
شاڵاوەكانی ئەنفال وێڕای شوێن بزركردن و لەناوبردنی دەیان هەزار مرۆڤی كوردوسوتماتكردن و وێرانكردنی سەرجەم گوندەكانی كوردستان و تێكدانی ژێرخانی ئابوریان،دەیـــان گیرو گرفتە ئابوری و كــــۆمەڵایەتی و سایكۆلۆژی و نەخۆش ی و دەردە سەری بۆپاشماوەكەی و كۆمەڵی كوردەواری بەجێهێشتووە لەوانە:
كاریگەری دەروونی:
دیاردەو نەخۆشیە دەرونیەكان لەئەنجامی ئەو زەبرەوەیە كەتووشی مرۆڤ دێت،ئەگەر سەرنجێكی ورد بدەینە كەس و كاری ئەنفالەكان بە ئاشكرا لە ڕوخساریان دەیبینینەوە،بۆیە دەركەوتووە كە 76%ئاسەواری تــاوانی ئەنفال بووە هـــۆی:
1)بڵاو بوونەوەی كۆمەڵێك گرفت و نەخۆشی دەروونی كەبەڕێژەی76%ی ئافرەت لە خێزانیكەس وكــــــاری ئەنفالكراوەكـان دوچاری نەخۆشـی دەرونی وەك(دڵەراوكێ‌،خەمۆكی ترس،نەخۆشیە
دەرون جەستە سایكۆ سۆماتی)،لـەهۆشچوون،تا ئەمڕۆ بەدەستیەوە دەناڵێنن،
2) بەهۆی نەبوونی وشەڕو ئاژاوەی ناو خێزان هەستكردن بەزوڵـم و سوكایەتی و ناهەقی وئاوارەیی و دەربەدەری مرۆڤ تووش خەمۆكی دەكا،هەرلەلێكۆڵینەوەیەكدا هاتووەكە(24,39%)ی ئافرەت لەخێزانی ئەنفالكراوەكان تووشی خەمۆكی بوون(صالح،2003،108-111)
3) كـــارەساتـی ئەنفال كەشێك لە تۆقین پێك دەهێنێ‌،بەتایبەتی كـــەقوربانیەكان خۆیان بەسەرهاتەكانی خۆیان دەگێڕنەوە،بەتایبەت تریش كـەباسی چۆنیەتی مردنەكانیان دەكەن كە نائاسایترین جۆری مردنە بەتایبەت تریش كە ژنان باس مردنی جگەر گۆشەكانیان دەكـەن،كۆتای ئەو ووشەیەش بە ووشەیەكی سامناك تـر دێت،لاشەكانیان سەگ خواردویەتی، ئیدی چۆن جێی سەرسوڕمان نابێ‌ كاتێك بەبیستنی و بە بیرهاتنەوەی ئەو حاڵەتە مەترسیدارانە،سەرئێشەو خەوزڕان و تەنانەت ڕۆح ئێشەش دروست دەبێت.
4) كارەساتی ئەنفال لای یەكە یەكەی تاكەكانی كۆمەڵگەی كوردی ڕەنگدانەوەی ترسناكی هەبووەئەم كارەساتەدڵنیای تاكی كوردی شێواندووە،چەندان جۆردۆخی دەرونی وەك:خەمۆكی وترس وتۆقین و بێ ئومێدی و فەرامۆشی دروست كرددوە.
5) كارەساتی ئەنفال بوو بە فاكتەری ترسێكی درێژخایەن،نەك تەنها لەو نەوانەی كوردكە ئەنفالیان دیوەو لـەوقۆناغەدا پێگەیشتوو بوون،بەڵكـو لای ئەو نەوانەش ترسی خـولقاندووە كەدوای ئەنفال بەماوەیەك لەدایك بوون.
6) كارەساتی ئەنفال وەك كارەساتێكی تۆقێنەرو شێواندنی دڵنیایی گـــــەشەسەندنی دەروونی تاكی كوردی لـــەدوو پلەدا وەستاندووە،لـــەئەنجامی دابەشكردنی كـــــۆمەڵگەی كــــوردبــــــۆ سەر دوو بەش ئەنفالكراو ئەنفال نەكراو بەشی یەكـــەمیان بـەهـــــۆی دابین نەبوونــــی پێویستیە فیزیقیەكانیانەوە بەشی دووەمــیان بەهۆی هــــــــەستنەكردن بە دڵنیایی و ئارامی دەرونی بەهۆی كاریگەری كــارەساتـــی ئەنفالەوە.
7) كارەساتی ئەنفال كاریگەری لەسەر كەسایەتی منداڵی كورد دانـاوە،كێشەی كــورد بەگشتی و كارەساتەكانی پەیوەست بەم كێشەیەو بەكۆلۆنیبوونی كـــــــوردستان،قەیرانی ناسنامە،یا قەیرانی بێناسنامەیی لای چەندان نەوەی پێش وپاش ئەنفال دروست كردوەو دەكات.(قەرەداغی،2008، 13-16)
8) سوكایەتی كردن بە ڕەوشت و كەرامەتی ئافرەتان و ئازاردانیان دوور لـــــەهەموو داب و نەریتێكی مرۆڤایەتی یەكێك بووە لە ئامانجە هەرە سەرەكیەكانی ڕژێمی بەعس لەپرۆسەی ئەنفالدا.( صالح،2003،98)
9) ئاكامی ئۆپەراسیۆنی ئەنفال،لەدەستدانی ئازیزان و سەرپەرشتیاران خێزانەكان،هەزاران خێزانی ئەنفالی لە چاوەڕوانی درێژماوەو دڵەڕاوكێ‌ و بێ‌ نان
پەیدا كـەری مــاڵ بەجێ‌ هێشت،شیرازەی خێزانەكانی هەڵوەشاندەوە(مەحمود، 2008،79)
10) ئەو بەشە زۆرەی ئافرەتان لە هەردوو حاڵەتەكەدا ئۆردوگا پاڵێوراوی ســـــــەرەتای وكۆتاییەو سەرئەنجامیش هەر ئۆردوگـــــا بۆئەم خێزان و ئافرەتانە دەبێتە شوێن و جێگای ئـازار چەشتنێكی بــــــــەردەوام و لایەنێك لە لایەنە سەرەكیەكانی كێشەو گرێی ئافرەتانی پـــــاشماوەی پەلامارەكە
11) وەك دیارە خەڵكـی پاشماوەی بەتایبەت ئافرەتان بەردەوام لە تێكشكان و جەنگی دەرونی و كۆمەڵایەتی و ئابوریدا بوون و نەیانتوانیوە،قوتاربن لــــەكۆت و بەندی پەلامارەكە كەوایە چی گەڕانەوە لەزندان و چی بە قوتاربوون لە پەراوێزی پەلامارەكـە ئەم ئافرەتانە نەیانتوانیوە ئاسوودە بژین و برینی جەستەی ئەنفالكراویان ساڕیِژ بێ(سلێمان، 2002،8-15)
12) ئافرەتانی پاشماوەی ئەنفال لەو فەزا كۆمەڵایەتیە كوردەواریەداگەورەترین قوربانیان داوە،سنورێكی دیاری كراوی پابەند بوونیان بــــۆ كێشراوە كە دەرچوون، لێی دەبێتە عەیب و شورەیی و ئافرەتان ناتوانن بڕیار وەربگردن.
13) كاریگەرترین هۆكار كەهەمیشە لەناوكەس و كاری ئەنفالكراوەكـــاندا وەك بیرێكی بەردەوام لە مێشكیاندادەوەران،دەوەران دەكــــات،بێ‌ چارەنووسی كەس وكاریانە،ئەم بیركردنەوەیە وای لێ‌ كردوون بەردەوام لــە چاوەڕوانیەكی بێ‌ ئەنجامدا بن،ئەو نادیاریە بێ‌ چارەنووسیە تووشی خەمۆكیەكی بەردەوامی كردوون(شێخ صدیق،2002،221)
كاریگەری ئابوری :
بریتیە لەكاریگەری و ‌وئاسەوارەكانی شاڵاوی ئەنفال لەسەر سەرچاوەكانی بەرهەم و بەروبوومی كشتوكاڵی و كارە دەستیەكان،كە كاریگەریەكی ڕاستەو خۆی لەسەر ژیانی خەڵك و بەروبومە كشتوكاڵیەكان هەبوو.(دزەیی،2001،22)
كەس و كاری قوربانیانی ئەنفال سەرەڕای ئەوەی كەس وكاریان ئەنفال و بێسەرو شوێن كران ماڵ و سەروەت و سامانیان لە لایەن ڕژێمی ڕوخاوی بەعس بەتاڵان بردرا،وەك ئاشكرایە،گرنگترین سەرچاوەی بژێوی ژیـــــــانی گوند نشینەكانی كــــوردستان چاندنی بەروبومی كشتوكاڵی وەك لەم لێكۆڵینەوەیەدا دەركەوتووە،بە ڕێژەی (71,48%) و ئاژەڵداری بە ڕێژەی (18,42%)بوو،كـــەلەپاش شاڵاوەكانی ئەنفال خێزانی كەس و كاری ئەنفالكراو سەرچاوەی سەرەكی بژێویان لـەدەستدا،بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم بەشە چالاك و بەرهەم هێنە بوون،بە كــــۆمەڵێكی بێكار ئەمەش بۆ خۆی زەرەرو زیانێكی ئابوری بوو كـەیەكەم بە كوردستان و دووەم بەكەس و كاری قوربانیانی ئەنفال كەوت،(صالح، 2008،17)
ئەو خێزانانەی كـــەلەپاش ئەنفال ڕگار بوون توشی گەورەترین كارەساتی ئابوری و مادی بون،چونكە ئەو كاتە سەرەگەورەی خێانەكان ئەنفال كرابوون و كەسوكــــــاری ئەنفالەكـــانیش شارەزای ژیــــــانی شار نەبوون و لەڕووی جەستەییەوە توانای كاركردنیان نەبوو،بەمەش بەشێكی گـــەورەی كەس و كارەكان لە ژیانێكی كولەمەرگدا دەژیان،(عەبدو ڕەزا،2006،211)
كاریگەری كۆمەڵایەتی :
مەبەست ئەمەش لەلایەنی كۆمەڵایەتی كاریگەری و كاریگەری و ئەنجامی شاڵاوەكانی ئەنفالەلەسەر ژیان و بونیاد و پەیوەندی كۆمەڵایەتی و داب و نەریت و لایەنەكانی تری تاكەكانی تاكی كوردی كردووە،(دزەیی،2001،22)
ئۆپەراسیۆنی ئەنفال هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ شڵەژان و پەرتەوازەبوونی كـــۆمەڵگەی كوردەواری و تێكدانی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان،لە نێوان یەكتردا،هەروەهــا بووە هۆی نە هێشتن و تێكدانی داب و نەریتی ڕەسەنی كوردەواری كەبنچینەو بنەمای سەرەكین بۆپەیوەندیە كۆمەڵیەتیەكان بەگشتی،نەخۆشی و دیاردە كۆمەڵایەتیەكانی پاشماوەی ئەنفال زۆرن وەكو:
1-سەرپەرشتیاری خێزان:
لەپێش شاڵاوەكانی ئەنفالی ساڵی(1988)سەرپەرشتیاری خێزان وەك لە لێكۆڵینەوەیەدادەركەوتووە،بەڕێژەی (90,12%) لەژێر دەسەڵاتی باوك بووە،بەرامبەر (9,88%) كــە لەژێر دەسەڵاتی دایك بووە،بەڵام ئەم ڕێژەیە لەدوای شاڵاوەكانی ئەنفال گـۆڕانێكی زۆری بەسەردا هاتووە،كەبووەتەلە(34,66%)لە ژێر دەسەڵاتی باوك،وە دایكیش ڕێژەی (65,55%) بەركەوتووە لەناو خێزانی كەسو كاری ئەنفالكراوەكان،
2- گۆڕینی شوێنی نیشتە جێبوون و لەدەستدانی داب ونەریت:
هەركۆمەڵگەیەك شڵەژا،ئەوا بێگومان زۆر لە بنەما سەرەكیەكانی لەدەست دەدات،یان گۆڕانی بەسەردا دێت،بۆیە شاڵاوی ئەنفال كاری كردە سەر داب و نەریتـــــی كلتورو فۆلكلۆری ڕەسەنی كوردەواری بۆنمونەگۆڕینی(شێوی جل و بەرگ،داب ونەریتی جەژن،حەكایەت ومەتەڵی كوردی و جۆری هەڵپەڕكێ‌ و گۆرانــی ووتن،وە بەڕێژەی لە(61,23%) ئافرەت لەخێزانی ئەنفالكراوەكان دوای گۆڕینی شوێنی دانیشتنیان بەناچاری وازیان لەداب و نەریتی خۆیان هێناوە،پەیڕەوی داب و نەریتی ئەو شوێنە دەكەن كەتیایدا نیشتە جێن.
3- دیاردەی نەخوێندەواری:
شاڵاوی ئەنفـال زۆر دیاردەو نەخۆشی كۆمەڵایەتی لێكەوتەوە،نەخوێندەواریش یەكێكەلـــەو دیاردانە،هەروەها ڕژێمـــــــی بەعس هەردەم هەوڵی داوە گەلــی كورد بەنەخوێندەواری بهێڵێتەوە،تاوەكـــو لەڕووی پێشكەوتن و پەرەپێدانی كـــۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریەكــــاندا بە دواكەوتووی بمێنێتەوەو لەڕەوتی كۆمەڵگا داببڕی،بۆنموونە نەبوونی قوتابخانە لەگوندەكان یەكێكە لەو دیاردانە،بۆیە ڕێژەی نەخوێندەواری ئافرەتـی ئەنفالكراوەكان لە(77,33%)ە كە بەرزترین ڕێژەیە.(صالح،2003،111-113)
كاریگەری سیاسی(ڕامیاری): لــــەڕووی سیاسیەوە شێوازە جیا جیاكانی قڕكردنی كورد لــــەئەنفال و كیمیا باران و كۆمەڵكوژی كورد لەچەند بەشێكی كوردستانی باشوردا،لـــــەساڵی (1988) شۆڕشی كوردی بەرەو شكستێكی گـــەورە برد،تەنانەت بەگوێرەی دیدی حیزبی بەعسی كــــە میلەتی كورد كێشەی دروست كردووە بۆنەتەوەی عەرەب لەبەر ئەوە ڕادەگوێزرێن و لەناو دەبرێن،ئەوەی ئاشكراو ڕوونە لــــەكاتی شاڵاوەكـــانی ئەنفـــال ژمارەیەكی زۆر لـــەخەڵكی ناوچە وێرانكراوەكانی كوردستان پەڕاگەندەو پەرتەوازە بوونە بــۆهەردوو ووڵاتی ئێران و توركیا،كەژمارەیان لەزیاترلە(160)هەزاركەس دادەنرێت(سابر،2008،145)

دەروازەی دووەم:
كورتەیەك دەربارەی هەستی خۆبەكەم زانین
هەستی خۆبەكەم زانین چیە
هۆكارەكانی هەستی خۆبەكەمزانین
نیشانەكانی خۆبەكەم زانین
تێوەرەكانی هەستی خۆبەكەم زانین
تێوەرەكانی پێشوو
دەروازەی دووەم:
زاراوەی خۆبەكەم زانین:
لە سایكۆ لۆژیاو لەزمانی ئینگلیزیدا خۆبەكەم زانین یەكێكە لەو دەربڕینانەی كە ڕۆژانە بەكار دەهێنرێت،ئادلەر بەدانەری دادەنرێت،پێی وایە هەست كردن كەمی لە هەموو مرۆڤێكدا بەدی دەكرێت،وەهێزوو پاڵنەرێكی كاریگەریشە لەسەر ڕەفتاری مرۆڤ،بۆ ئەوەی هەست بكەین مرۆڤین دەبێ‌ لەخۆمان هەست بەكەمی بكەین،(احمد،2000، 218)
هەستی خۆبەكەم زانین (حسن،2007)
هەستكردنی تاكە بەوەی لەئاست كەسانی تردا خۆی بەكـــەمتر دەزانێ‌ و خۆشی پێ‌ قبوڵ نیەو رق و كینەی بۆ دروست دەبێ‌ بەرامبەر كەسانی تر،هەندێك جــــار بەرامبەرخۆشی،هـۆی ئەمەش دەگـەڕێتەوە بۆ ئەو كۆسپ و تەگەرانەی كـــــە ڕێگرن لــــــە بەردەم چێژ وەرگـــــرتن لەژیانیدا. (حسن،2007، 4)
هۆكارەكانی هەستی خۆبەكەم زانین:
1.تێرنەكردنی پێداویستییەكانی تاك بەپێی هەرەمە ماسلۆ وەك:
ا.پێداویستیە بنەڕەتیەكان وەك:خواردن و خواردنەوەو شوێن.
ب.پێداویستی بـــــۆ ئاسایش،لێرەدا تــاك دەیەوێت هەست بەئاسایش و سەربەخۆیی بكـــات.
ت.پێویستی جێ‌ بەجێ‌ بوونی خود:تاك هەست دەكات كە مافــــی ئەوەی هەیە ئاستێكی بەرزی
پ.زانستی هەبێت و وە هەروەها ڕێزی بگیرێت.
ج. تاك هەست دەكات ڕۆڵێكی هەیە لەژیاندا،بۆیەدەیەوێت كاریگەری هەبێ‌ لەسەر كەسانی تر.
ح.پێداویستیە كۆمەڵایەتیەكان:واتە:ئەو كەسە هەست بە ئینتمای كۆمەڵەكەی دەكات،وەك خێزان وبرادەرانی.(ریاڤ،2004،17،18)
2.بۆچون و نەریتە كۆمەڵایەتیەكان (الملیجی،2002،95)
3.كەم توانایی و ناكامڵی جەستەیی(العنكبی،2001،81)
4. تێپەڕبوونی مرۆڤ بە كولەمەرگی و دەردەسەری.
5 .كەم وكورتیە جەستەییەكان:
كاتێك تاك هەست دەكات دەست و پێیەكــانی نابووت و ناشیرینن وەهەست بە ڕەشبینی دەكات و بیری لێ‌ دەكاتەوە،بەرەو گۆشەگیری دەچێت.
6. نازپێدانی زیاد:
پەروەردەكــردنی منداڵ بە شێوازێك نەشـونما بكـــات،كــەوا هەست بكات كەسێكی نموونەییەو پشت ئەستور بێ‌ بە دایك و باوكی بەڵام لـــە كۆمەڵگەدا ڕوبەڕوی چەندین بـاری جیاوازدەبێتەوە(مكبراید،1979،43-51 )
7.دژواری ژینگەی خێزانی و كۆمەڵایەتی:
بەهۆی كــــارەسات و ترس و خەفەت و دڵەڕاوكـــێ‌ وە منداڵی پشتگوێ‌ خراو سزاو ئازارو سوكایەتی پێ‌ كردنی بەردەوام لـــە نرخ و بەهای كەم كـــەكاتەوە،ئەوا ئەو كەسە هەست بەكەمێتی دەكات و بەرەو لاساری وگــــۆشەگیری وڕەشبینی و هتر دەیبات.(قەرەچەتانی،2009،255)
8.قەرەبووكردنەوە:
هەموو ئەندامەكانی لـەش لەكاتێ‌ لەكاتەكانی پێش لەدایك بوون،بـەشێوەی سەربەخۆ هەوڵ دەدات بۆ بەدەست هێنانی خواردن،یان تێربوون،لەكاتـــــی لەدایك بوون ئەم ئەندامانە دەست دەكەن بە ئیش پێكردنێكی دروستانە بۆ قەرەبووكردنەوە(عڤوی).(خلیفە،2003،248)
9. بێ ئامانجی و هەست نەكردنی مرۆڤ بەبەهای خۆی:
نەبونی پاڵنەرو هەوڵنەدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگـــــا چارەی گونجاووبێتوانایی بەرامبەر دەسەڵاتی كـــەسانی تر:ئەمەش بەهۆی نەبوونـــی هێز بۆ ڕوو بەڕوو بوونەوەەی ستەمی كەسانی تر،كەهۆیەكە بۆ هەستكردن بەكەمی(حسن،2007،7)
10.نوقوستانی و كەم و كورتی جەستەیی:
ئەدلەر لەو بڕوایەدا بوو هەستكردن بە كەمی یەكەم جار لەڕێگە(شەلی،كوێری،لاڵی،خێلی،زۆر قەڵەو یان لاواز،زۆر درێژ یان كورت،ناڕێكی لەئەندامەكانی لەش،وە كـــەم وكورتی و نزمی ئاسستی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و ڕامیاریەوە)دەبێت.(قەرەچەتانی،2009،255)
11.هەست بەنامۆی:
منداڵ كە لەدایك دەبێت هەست بەكەمێتی دەكات و ڕەفتاری تووشی تێكچوون یـــان شڵەژان دەبێت وئارەزووی كۆمەڵایەتی كەم دەبێت لەكۆمەڵگەدا (العزە،2004،249)
12.تێرنەبوونی حەزو ئارەزوەكانی تاك:
ئەو ئافرەتەی كە لـە سەرەتاكانی یەكەمــی ژیانیدا پێویستیات و حەزو ئارەزووەكـــانی تێر نابێ‌،ئەوە هەست بە كەمی ئەو پێویستیە دەكــات وخۆی بەراورد دەكــــات بە ئافرەتانی تر دەبینێ‌ وەك ئەوان نیە رق و كینەی لادروست دەبێت،(ریاڤ،2004،18)
13.بەرز ڕوانین بۆخود:
بوونی هەستكردن بەكەمی لەلایەنی فیزیكــــی(جەستەیی)مرۆڤ دەردەكەوێت،ئەو كەسە هــــەست بەكەم و كورتی خۆی بكات،ئەوا پاڵی پێوە دەنێ‌ بــۆ ئەوەی بمرێت،یان والــــەخۆی دەكات بەرزتر بێت،یان وای پیشان دەدات بۆ كەسانی تر كـــەبەرزو بڵندە.(عباس،2001،81)
14. تەمەنی منداڵی:
هەستكردن بەكەمی لەهـــەر لایەنێك لە كـاتی منداڵیدا ئەبێتە هـۆی ئـەوەی جۆری كەسایەتی لەداهاتوودا دیاری بكات(رشوان،2006،127)
• نیشانەكانی هەستی خۆبەكەم زانین(الشعوربالنقص):
1.كەم و كورتی ئەندامی:
واتە: ئەومنداڵانەی كەم و كورتی جەستەییان هەیە وەك باڵا كورتی و شەلی و كوێری و لاوازی دەست و پێیەكانی،بەتایبەت لەقۆناغی منداڵیدا،كەئەندامەكانی بچووكن بۆیەئەومنداڵە هەست دەكات ناتوانێت وەك گەورەكان مامەڵە بكاتر(دۆنسیل،2005،88)
2. نائارامی و جوڵەی ناڕێك:
لەهەڵسو كەوتیدا هەست بە نائارامی و جوڵانێكی خێراو بێ‌ مەبەست و هەڕەمەكــی دەكرێت،بەهۆی ئەونائارامیەی لە جوڵەو چالاكیە جەستەیەكانیدا هەیە،(كاپریز،2007،155)
3. ترس و دڵەڕاوكێ‌:
هەست دەكـــات ئارەزووی كارێكی هەیە،بەڵام ناتوانێ‌ پێی هەڵسێ‌،وادەكات بێ‌ بەش بێت لەخەوتن و دەترسێ‌ لە كاروپیشەو قوتابخانەدا فەشەل بێنێ‌،ئاواتە خوازە كارەكانی لە داهاتوویەكی نزیكدا جـێ‌ بەجێ‌ بكات،بەڵام ترسی ئەوەی بۆ دروست دەبێت كە تەندروستی تێك بچێ‌ و كەسێكی نزیكی لە دەست بچێت.
4.گۆشەگیری:
دوردەكەوێتەوە لە كـەسانی ترو شەرم دەكـات لەوەی ئـــامــادە بێت لەگەڵ كـــەسانی تردا،هەست دەكات ناتوانی قسە بكات و خواستراو نیە لە بۆنە كۆمەڵایەتیەكان و بانگهێشتی ئــاهەنگ ناكرێت.
5 . هەستكردن بە نامۆی:
ئەو كەسە هەست بەنامۆی و بێ هیوای دەكات دەچێتە عقڵی باتن ناواخنی و هەست دەكات هەموو شتێك بەلای ئەوەوە بێ مانایە،بۆیە ئافرەت بەزمانی خۆی دەڵێ:من پشوو درێژ نیم و بێزارم
6ڕەخنەگرتن:
ئەوكەسە خۆی بەڕاستر دەزانێ‌ وەك لـــەكەسانی تر ڕەخنە لـــە بەرامبەر دەگرێت بەوەی لادەرن،وا هەست دەكات كە خۆی ئەندامێكی سوود بەخش و خۆشەویستە.
7.بێ هیوایی:
كاتێك هەستكردن بە ئازار وای لێ‌ دەكات كەكەسێكە نرخـی كەمە لەلای كەسانی تر،هەست بەتاوان و بێ هیوای دەكات،كاتێك ڕەت دەكرێتەوەو ئیهانەدەكرێت.
8.خەمۆكی:
بۆ ماوەیەكی دورو درێژ بە بێدەنگی دەمێنێتەوەو قسەی بێمانا دەكات،زۆر جار هەست بە خەمۆكی و پەرشوبڵاوی زیهنی دەكرێت و قوڵ بیر دەكاتەوە بۆ ماوەیەكی دورو درێژ.(مكبراید،1979،41ــ57)
9. ململانێ‌:
منداڵ هەست بە كەمی دەكات لەئاستی دایك و باوكـــی لە ڕووی جەستەییەوە،وە هـەستێكی زیاد لە پێویستی بـــۆ دروست دەبێت،كەتێكەڵ بە ئارەزوەكانـــی دەبێ‌،دەست دەكــات بە رق بەڕقێتی كەسانی ترو حەز لە هەڵسو كەوتنمان ناكەن،(الملیجی،2002، 95)

تێوەرەكانی هەستی خۆبەكەم زانین(الشعور بالنقص):
1. (ئادلەر) (1870-1937)
ئادلەر پێی وایە كەهەست كردن بەكەمی حاڵتێكی گشتیە لە مرۆڤدا هەیەو بەدی دەكرێت، بەنەنگی و لادان دانانرێت،دەبێتە سەرچــاوەیەك بۆ هەوڵ و تێكۆشانەكــــــانی تاك، هەموو پێشكەوتن و پەرەسەندنێكی تاك بەرئەنجامی هەوڵەكــانێتی بــۆ قەرە بووكردنەوەی كەم و كورتیەكانی،وەمرۆڤ لـــــــە ژیانیدا پێویستیەك پاڵی پێوە دەنێ‌ تا زاڵ بێ‌ بەسەرخۆبەكەم زانینەكەو تێبكۆشێ‌ بۆبەدەست هێنانەوەی ئاستَكی بەرزوباڵاتر،بۆیەخۆبەكەم زانین لەقۆناغی شیرە خۆریەوە دەست پێ‌ دەكا،چونكەمنداڵی شیرەخۆرە بەشێوەیەكی ڕەها پشت بە دایك و باوكی دەبەستێ‌،واتە:درك بەوە دەكا كە ناتوانی ڕوو بەڕوویان ببێتەوە،لەئەنجامدا هەست بەكەمی دەكات،(احمد،2000،217،218)
ئادلەر بەشێوەیەكی گشتی پێداگری دەكات لەسەر فاكتەرە ئۆرگانیەكانـی هەستكردن بەكەمی گشتی بێت یان تایبەتی،فاكتەرە بایەلۆجیەكان هەستكـــردن بەكەمی لــەساتێك لەساتەكاندا لەهەرتاكێك لەتاكەكاندا پەیدا دەبن،هەموو منداڵێك هەست دەكـــــــات بچوكە،لاوازە،نەزانە،ئەگـــەر بەراورد بكرێت بەوگەورانەی بەهێزن وهەمووشت دەزانن،ڕەنگە ئەم چەشنە لـە لەخۆبەكەم زانینە ناتەواویەكی جەستەیی ڕاستەقینە بگرێتەوە،بەتایبەتی بەلای كەسانی ترەوە شتێكی بینراو بێت وەك:(قۆڵێكی ئیفلیج،پشتێكی قەمبوور،لوتی گەورە،گوێی درێژ،كورتە باڵایی،یان زۆر باڵا بەرزی وە ئەو ناتەواوی یـان تایبەت مەندییانە،بەچاوی سووك سەیركردن،گاڵتەجاڕی،بەزەیی، سك پێ‌ سووتان،دەبزوێنن،بەجۆرێكی وا ئەو كـــــەسە كاردانەوەی دەبێت ڕەنگە كاردانەوەكەی چەند شێوەیەك وەربگرێت،ڕەنگە فۆرمی قەرەبوو كرنەوە وەربگرێت:تـــاكەكە زۆر(نهێنی) كاردەكات بۆ دەربازبوون،لەنزمیەكەی تاوەكـــــــو وەك كەسانی تر بەتوانا بێت كە بەدەستی ئەو ناتەواویانەوە ناناڵێنن،هەندێك جاریش قەرەبوو كرنەوەكەی بەشێوازێك دەبێ‌ كە هەوڵدانی بۆدەربازبوون لە ناتەواویەكـانی ئەوەندە بەهێز دەبێت كە ئەو تاكە لەوانەش تێدەپەڕێت كە ئەو ناتەواویانەیان تیادا نیە،بۆ نمونە یەكێك زۆر ناجەماوەریەو دەمی تەتەڵە دەكات دەبێتە وتاربێژێكی ناودار،یــان لەبوارێكی تردا،(ناپلیۆن پیاوێكی كورتە باڵا بوو بەڵام بوو بە سەركردەیەكی مەزن.(دۆنسیل،2005،87،89)
2- فرۆید: (1856-1939)
فرۆید لەو بڕوایەدایە كەهەست كردن بەكەمی لەئەنجامی هـەستكردن بەنەبەكامی ولاوازی و سستی چالاكــی ئەندامەكانی زاوزێوەیەو تــــاك تووشـی خەم وخەفەت و ترس و دڵــــــەڕوكێ‌ دەكــات و ناچار من(الانا) هەوڵــی دور خستنەوەی ئــەو ترس و دڵە ڕاوكێ‌ یە دەدات، لەبواری هەستیەوە بۆ بواری نەستی (اللاشعور) لـــەوێدا بەخەفەو سەركـــــوتكراوی دەمێنێتەوەو دواجـــاریش دەبێتە ناوكی دروست بوونی گرێی كەمی(عقدە النقص)(قەرەچەتانی،2009، 254) خۆبەكەم زانینی مێینە وەك ڕەگەز لای فرۆید دەرئەنجامی ئەو بارەناهەموارەی ئەوسەردەمەی بووە كە هەمیشە یەكسان بووە بە كــەپت و داخراوی و نائومێدبوون و ئیرەیی بردن بە ئەندامی ڕەگەزی پیاو،بۆیە بەبۆچوونی فرۆید ئەو تەنگژە دەرونیە هەر لەمنداڵیەوە سەرچاوە دەگرێت،كە مێ‌ هەستی پێدەكات بۆ مێ‌ بووە؟بۆ نێرینەیەو بێبەشە لەو ئەندامە نێرینەیەیی زاوو زێ‌؟!وە دواتر خۆی بەشایستەی زۆرێ‌ لەسەركەوتنەكان و ڕوو بەڕووبونەوەیان نازانێ‌.كەواتە:فرۆید دەڵێت:سروشتی مێینە وادەخوازێت گـــەر بیەوێت بكرێتەوەو دۆخـــــی ئاسایی خۆی وەربگرێت،دەبێت نێرینە ئاسا بیركردنەوەی ئەم بەرجەستە كات،دواتریش ئەم مێیە ناگونجێ‌ ئەم ڕێچكەیە بگرێت،ئەم دیدە ڕق ئامێزە لای مێینە كە ڕوپۆشێكی زانستی بەبەردا دەكات،وەردە وردە
بنەمای(لاهووتی)مێینەگەرایی خۆی ووندەكات(عباس،2003،89)

3. ئەبراهام ماسلۆ: (1908-1970)
دیارە تێوەری ئەبراهام ماسلۆ یەكێكە لەو تێوەرە مۆرڤانەیەی كەقسە لەسەرهەمووپێداویستەكانی مرۆڤ دەكات،كەپێوستیە فسیۆلۆجیەكان لەهەموو پێداویستیەكانی ترگرنگی بۆ ژیانی مرۆڤ دەبێت یەكەم جار ئەو تێربكرێت،پاشان پێداویستی دووەم سەرهەڵدەدات،كە هەست كردنی مرۆڤە بۆ ئارامی و سەقامگیری و ڕزگار بوونە لە لەترس و تۆقاندن و سوكایەتی پێكردن،وەك ڕوونە لای هەموان كە شەڕو كوشتارو كۆت و ئەنفالكردن و سوكایەتی پێكردن و هەڕەشەكردن، ئەمانەو چەندین ڕووداوی ناخۆشی تر بەردەوام والەمرۆڤ دەكات تووشی هەستكردن بەكەمی بێت و هەست بەئاسایش و خۆشبەختی نەكات،واتە مرۆڤ تووشی ترس و دڵەڕاوكێ‌ وخەمۆكی و ڕەشبینی و خەوتێكچوون دەبێت ئەم دیاردانە كار دەكەنە سەر ڕەفتاری مرۆڤ لەناو كۆمەڵگەداو وای لێ‌ دەكات ڕەفتاری نائاسایی بێت و ئەمەش كار دەكاتە سەر ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ و كاردانەوەی لەسەر لەسەر باری دەرونی و كۆمەڵیەتی كەسەكە دەبێت،بۆیە هەر وەختێك تاك نەیتوانی هەست بە دڵنیایی ئەمان بكات،لەناو ئەو شوێنەی تیایدا ژیان دەگوزەرێنێ‌ ،ئەوا ئەستەمە بگات،بە(بەدیهێنانی خود)بەپێی هەرەمەكی ماسلۆ.(حسن،2007،295)
تێوەری بوار(لیڤین):
ئەم تێوەرە سەر بەقوتابخانەو ڕێبازی جشتاڵتە،گرنگی بەژینگەی دەروونی و بواری ژیانی كەسی خاوەن گرفت دەدات،لیڤین پێی وایە:كە ئەو خۆبەكەم زانین و گۆشەگیری و دورەپەرێزیەی كەسی خاوەن گرفت دەیبێت،ڕۆڵی ڕێنمای كاری دەروونیە كە یارمەتی كەسی خاوەن گرفت بدات بۆ ئەوەی ئاستی هیواو ئاواتەكانی لەگەڵ ژیانی واقیعیدا بێت و لەگەڵ تواناو ئامانجەكانیدا بگونجێ‌ و نەهێڵیت بە چاوی سوك سەیری خۆی بكات، لەنرخی خۆی كەم نەكاتەوە،پێویستە تاك بەسەر كۆسپەكاندا سەربكەوێت(قەرەچەتانی،2005،23)
دووەم- توێژینەوەكانی پێشوو:
1) توێژینەوەی دزەیی(2001):
ئەنفال،كارەسات ئەنجام و ڕەهەندەكانی:
ئامانجی توێژینەوەكە:هەوڵدانە بۆ دەرخستنی ئاسەوارو گیرو گرفتەكانی پاشماوەی ئەنفالكراوەكان،ئەم توێژینەوەیە لەپارێزگای هەولێر ئەنجام دراوە، نمونەكەش پێك هاتبوو لە(150) كەس توێژەرنمونەیەكی وەرگرت لەخێزانی كەسوكاری ئەنفالكراوەن لە(45)نێرو (105)مێ‌ پێك هاتووە،كەدەكاتە ڕێژەی (30%)بەرامبەر بە(70%)، لەڕێگەی فۆرمی لێكۆڵینەوەی مەیدانیەوە كە(24)پرسیاری لەخۆ گرتبوو،توێژەرسوودی وەرگرتوەلەچەند كەرەستەو ئامرازێكی ئاماری وەك:ڕێژەی سەدی و ناوەندی ژمێرەی و ڕێژەی ناوەند، بۆیە توێژەر پەنای بردۆتە بەرچاوپێكەوتن كەلەگەڵ كەسو كاری ئەنفالكراوەكانی نمونەی توێژینەوەكەو چەند كەسێكی تر زانیاری بەدەست هێناوە، وە ڕێبازی ئاماری بۆ شیكردنەوەی خشتەكەكان بەكار هاتووەو توێژەر سوودی لەڕێبازەی تر وەرگرتووە،وەك:رێبازی مێژووی و وەسفی،لەئەنجامدا توێژەر گەیشتە ئەوەی:كەزۆربەی كەس و كاری ئەنفالكراوەكان بە ڕێژەیەكەزۆر مێن،وەڕێژەیەكی بەرچاویان تاكو ئَستا خەریكی بەخێوكردنی منداڵن،وەڕێژەی (79,33%)ی نمونەكەخێزان،دارن و ڕێَژەی(13,33%) تاكی مردووەو ڕێژەی(7,33%)سەڵتن،
،وەڕێژەی(62)ی خێزانەكانئاستی بژێویان خراپە، ڕێژەی(35,32)ناوەندە،تەنها(2,66)لەئاستێكی باشدان،بۆیە ڕێژەی نەخوێندەواری (88,66%)نمونەكەبوو،كەبەرزترین ڕێژەیە،وەڕێژەی خوێندەواریش(4,66%)ە كەخاوەن بڕوانامەی سەرەتاین و ڕێژەی(2%)خاوەن بڕوانامەی ناوەندین، ئەویش بەهۆی ئەوەی ڕژێمی بەعس هەوڵی داوە كورد نەخێندەوار بێت.
2) توێژینەوەی صدیق،(2002)
كاریگەریەكانی ئەنفال لەسەرلایەنی دەرونی وكۆمەڵایەتی پاشماوەی ئەنفال كراوەكان:
ئامانجی توێژینەوەكە:زانینی بارودۆخی پاشماوەی ئەنفالەكانە لەنزیكەوە ،وەجوڵاندنی ئەولایەنە بەرپرسانەیە بۆئەوەی كاری باش بكەن بۆ بۆ چاككردنی بارو دۆخی ژیان و بەهای ڕەوشتی پاشماوەكانیان،وە دانانی پلانێك بـــــۆ چارەسەر كردنی ئەو كێشانەی كــــەڕۆژانە بەدەستیە دەناڵێنن و ناشتوانن زاڵبن بەسەریدا،كەكێشەكان ڕۆژانە لەزیاد بوندایە،بۆیەئەم توێژینەوەیە كرا لەپارێزگای كەركوك،بەتایبەتی لــــە ناحیەی ڕزگاری و شۆڕش وەنمونەی توێژینەوەكە،پێك هاتووە لە(125) فۆرمی ڕاپرسی كە (86)،یان مێ‌ بوون و (39)یان نێربوون،كـە(25) پرسیاری لەخۆ دەگرت،لە لایەنەكانی كــــۆمەڵایەتی و ئابوری و دەرونی،وە ڕێژەی سەدی تیا بەكار هێنرابۆ شیكردنـەوەی زانیاریەكان،بۆیە توێژینەوەكە كۆمەڵێك ئەنجامــی تیا دەركەوت لەوانە: 1.دەركەوت زۆرینەی ئەنفالكراوەكان نێرینەن،وە زۆرینەی پاشماوەكانیش مێینەن،كە هەمویان خەڵكی لادێكان بوون. 2.زۆرینەیان خێزان لــــەئەستۆیاندایە كە ڕێژەكەی لە(72%)ە وە هەروەها چاودێری ماڵەوەشن.3.ڕێژەی (47,2%)لە ئەفرەكانی نموونەكە پیاوەكانیان ئەنفال كراوە،وە (27,21%) منداڵەكانیان نێرینەن لە ئەنفالكراون،ئەمەش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كەڕەگەزی نێرنە زیاترئەنفالكراوە4. ڕێژەی (0,8%)لە ئافرەتان دوبارە شویان كردوەو (3,2%)لە كوڕان دوبارە ژنیان هێناوە،5. (76%)لەوان پێش پرۆسەی ئەنفال خۆیان بە بەختەوەر زانیوە،بەڵام ئەم ڕێژەیە دابەزی بۆ (3,2%)دوای پرۆسەكە،وە (81,6%) بارو دۆخی ئابوریان پێش ئەنفال باش بووە،بیڵام ئەم ڕێژەیە دابەزی بۆ(81,6%)وە(39%)یـــان تووشی ئازارو ئەشكــەنجە بوونەبەهۆی كەم دەرامەتیەوە،(صدیق،شێخ،2002،210)

3) توێژینەوەی عبدالعزیز(2005)
ئەنفال و ڕەهەندە سۆسۆلیۆجیەكانی:
ئامانجی توێژینەوەكە:خزمەتكردنە بەكێشەو گرفت و ئاسەوارەكانی پرۆسەی ئەنفال،لەبەرئەوە هەوڵدانە بۆ نەهێشتنی ئاسەوارە نێگەتیڤەكانی ئەنفال،وەهەوڵدانە بۆ چارەسەركردنی برینێك لەجەستەی كۆمەڵی كوردەواری و دەرخستی ئاسەوارە كۆمەڵایەتیەكانی شاڵاوی ئەنفال لەسەر سترۆكتۆری كۆمەڵایەتی كۆمەڵی كوردەواری،نمونەی توێژینەوەكە پێك هاتووە لەچەند خێزانێكی دیاری كراوی قەزاو ناحیەكانی گەرمیان،كەپێك هاتووە لە (182)كەسی هەڵبژێرراو،لە(52) ڕەگەزی نێرو (130) مێ‌،بۆیە توێژەر پشتی بە ڕێبازی ئاماری بەستووە،لەگەڵ ڕێبازی مێژووی و بەراووردكاری،فۆرمی ڕاپرسیەكە(20)،پرسیاری لەخۆگرتبوو لەبوارەكانی كۆمەڵایەتی و مێژووی و سایكۆلۆژی،لەئەنجامدا: دەركەوت كە(76,37%) كەزۆرترین ڕێژەی توێژینەوەكەن خێزاندارن و ڕێژەی(71,42%)یان لەڕەگەزی مێن،وەڕێژەی سەڵت(9,23%)بوون، بۆیە بەڕێژەی(77,47)لەخێزانی پاشماوەكان لەئاستێكی بژێوی خراپدان بەهۆی لەدەستدانی ماڵ و سامان لەكاتی پرۆسەی ئەنفالدا،وە ڕێژەی(21,43%)ئاستی بژێویانمام ناوەند بوو، تەنها(1,9) ئاستی بژێویان باش بوو،بۆیە ڕێژەی نەخوێندەواری (88,48%)ە بەهۆی پەراوێزخستنی گوندەكانیان،رَێژەی نەخوێندەواریش(6,04)دەبێت.(دزەیی،181,2001)
4) توێژینەوەی مستەفا(2007):
نیشانەی تێكچونەكانی فشاری دوای هێدمەی دەرونی(PTSD)لای ئافرەتە بەرزانیەكانی شاڵاوی ئەنفال،ئامانجی توێژینەوەكە:1).پێوانەكردنی ئاستی تێكچونەكانی فشاری دوای هێدمەی دەرونی لای ئافرەتە بەرزانیەكانی شاڵاوی ئەنفال،2) پێوانەكردنی ئاستی نیشانەی تێكچونەكانی فشاری دەروونی لەنێوان نمونەی توێژینەوەكە،بەپێی گۆڕاوی تەمەن(50،40) ساڵی و (60،50)ساڵی و بەراورد كردن لەنێوانیاندا،نمونەی توێژینەوەكەئافرەتانی پاشماوەی ئەنفالكراوەكان،كەژمارەیان(200)ئافرەتی بەرزان بوو كەتەمەنیان(40-60) ساڵ بوو،لەناوچەی بارزان و شارۆچكەی بەحركەو پارێزگای هەولێر،بەكار هێنانی شێوازی لیگیرت،ئاستێكی بەرزی هێدمەیان هەبوو،ئەمەش كاتێك دەردەكەوێت كەناوەندی ژمێردراویان لەسەر پێوەرەكە(66,98) بوو،لادانیشیان لەپارسەنگ(4,89)بوو، ناوەندی ژمێریاری هەژماركراو دەركەوت(55) بوو،هەردوو ناوەندەكەش بەتاقیكردنەوەی(T.TEST) تاقی كرانەوە بۆ یەك نموونەدەركەوت كەبەهای ژمێردراوبەرامبەربەناوەندی ژمێریاری جیاوازیەكەهەیە،لەئاستێكی بەڵگەدار،كەئەویش(0,05)ە ئەم توێژینەوەیە لەسەر پاشماوەی ئەوخێزانە بارزانیانەی كە حكومەتی عێراقی لە ساڵی (1983)نزیكەی (8000)هەزاركەسی لە پیاوان وئافرەتی بارزانی لەناو برد،لەئەنجامدا توێژەر گەیشتە ئەوەی كەزۆرێك لەو كەسانەی مانەوە تووشی هێدمەی دەرونی بوونە،ئەو كەسانەی لە توێژینەوەكەدان تەمەنیان لەنێوان(40-60)ساڵ دەبێت.(مستەفا،2001،135)
4) توێژینەوەی(سلێمان،2008)
پرۆسەی ئەنفال و شوێنەوارەكانی لەسەر گەنجان
ئامانجی توێژینەوەكە:
1.لێكۆڵینەوەی هەندێك لە شوێنەوارە دەرونی و كــــۆمەڵایەتیەكانی پرۆسەی ئەنفالە لەسەر كەسایەتی ئەو گەنجانەی كەماون،
2.توێژەر دەیەوێت بگاتە ئەوەی كەبزان پرۆسەی ئەنفال تاچەند ڕێكە یان دژە بەمەبەستەكانی شەریعەت.
3. خستنە ڕووی پێشنیارو ڕاسپاردە بـۆ چارەسەرو سوككردنەوەی هەندێك لەو شوێنەوارانەی كەلەسەر پاشماوەكانی هەیە،نمونەی توێژینەوەكە پێك هاتووە لە(525)گەنجی بەجێماوی ئەنفال كەلە شاری سلێمانی و چەمچەماڵ شۆڕش وكەلاروپارێزگای كەركوك ئەنجامدراوە،كە(256)یان نێر بوون و (214)یان مێ‌ بوون و فۆرمی ڕاپرسیەكە(70)پرسیاری لەخۆگرتبوو،توێژەر ڕێبازی وەسفی و مێژووی و بەراوردكای و مەسحی كۆمەڵایەتی بەكار هێناوەو یاسای پێرسۆن و ناوەندی ژمێریاری و ناوەندی گریمانەیی بەكار هێناوە،بۆیە توێژەر لەئەنجامدا گەیشتە ئەوەی كە:كە(10%)ی گەنجانی پاشماوەی ئەنفال ڕێگەی نادروستیان گرتۆتە بەربۆ دەستكەوتنی پارە، لە(90%)یان ڕوبەڕوی كێشەی كۆمەڵایەتی بونەتەوە، لە(95%)یان پشتیان بەخۆیان بەستووە، (80%)یان حاڵەتی توڕەبوونیان هەیە،(80%)یان خەمۆكیان هەیەو (80%)یان خۆیان بەكەم دەزانن و شەرم دەكەن، ڕێژەی(72,97%)یانزەواجیان نەكردووە، وە(27,02%)یان زەواجیان كردوە،بۆیەگەنجانی بەجێماوی ئەنفال باری بژێویان (1,27%)باش بوو،(58,29%)یان ناوەند بوون،(41,06%)یان زۆر خراپ بوون وە بەپێی ڕێژەی سەدی و ناوەندە ژمێریاری ویاسای فیشەرو معامال ارتباگ و پیرسۆن.
بەشی سێ‌ یەم
كردارو ڕێگاكانی توێژینەوە
یەكەم : كۆمەڵگای توێژینەوەكە:.
دووەم : نمونەی توێژینەوەكە:.
سێ‌ یەم: كەرەستەی توێژینەوەكە:.
چوارەم: ڕاستگۆیی
پێنجەم: جێگیری
شەشەم: جێ بەجێ‌ كردنی توێژینەوەكە
حەوتەم:شێوازی ڕاستاندن(تصحیح)
هەشتەم: تایبەتمەندی ئاماری
یەكەم:كۆمەڵگای توێژینەوەكە:
كۆمەڵگەی توێژینەوەكە پێك هاتووە لە ئافرەتانی پاشماوەی ئەنفال كەبەسەر سنوری چەمچەماڵ وكەلاردا دابەش بوون،ئەم توێژینەوەیە كۆمەڵێك لەئافرەتانی پاشماوەی ئەنفال دەگرێتەوە كە بەدەستی ڕژێمی بەعس باوكیان ئەنفالكران بۆماوەی(22)ساڵە باوكیان بێ‌ سەرو شوێنە،ئێستا خوێندكاری زانكۆن،لەگەڵ ئەوەشدا ئامارێكی فەرمی نیە لەسەر ڕێژەیان تاوەكو ژمارەیان بزانین.
دووەم: نمونەی توێژینەوەكە:
بەم پێیە توێژەر هەستا بەدەست نیشانكردنی نمونەی توێژینەوەكــــەی لە نێو كۆمەڵگـەی توێژینەوەكە،بە پێی ئەو فۆرمانەی توێژەر دابەشی كـرد بەشێوازی ڕاپرسی بەپێویستیەكــی توێژینەوەكــــەی زانی بەڕێگای هەڵبژاردنـــــی نمونەی بەمەبەست(العینە القصدیە) نمونەی توێژینەوەكە دەست نیشان بكات،بەشێوەیەك نمونەكە بتوانێ‌ نوێنەرایەتی كۆمەڵگەی توێژینەوەكە بكات،كەپێك هاتووە لە(40) ئافرەتی كورد لەشاری چەمچەماڵ و شۆڕش و كەلارو ڕزگاری،بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە:
ژمارەی نموونەكە جۆری
نموونە قەزاو ناحیەكان شوێنی هەڵبژاردنی نموونەكە ژمارەی نمونەكە ئاستی خوێندن
40خوێندكاری كچ نمونەی بەمەبەست
(العینە القصدیە) چەمچەماڵ
شۆڕش
كەلار
ڕزگاری كۆلێژی پەروەردەی چەمچەمال
كۆلێژی پەروەردەی كەلار
پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ
15 كەس
كەس 15
كەس 10 خوێندكاری
زانكۆو پەیمانگا
سێیەم:كەرەستەی توێژینەوەكە:
توێژەر خـــــۆی هەستا بەبونیاد نانی پێوەرەكەبە سوود بینین لـــــەم سەرچاوانە
1.ڕاپرسی سەرەتایی(الاستبیان الاستگلاعی)
تــوێژەر بەشێوەیەكــی سەرەتایی هــــەستا بەدابەشكردنی فۆرم بەسەر هەندێك كچی ئەنفالكراوەكان سەبارەت بە خۆبەكەم زانیان و نیشانەكانی بــەسەر ژمارەیەكی دیاری كراو لە (10) كەس.
2.ئەدەبیات:
توێژەر بەسوود بینین لەچەند سەرچاوەیەكی دەرونزانی كەسایەتی و تێوەرەكان و هونەری نوسینەوەو كۆكردنەوەی سەرچاوەكانی كتێب و گۆڤارو ئینتەرنێت و بابەتەكـــــانی تایبەت بەم توێژینەوەیەهەستا بەكۆكردنەوەیان.
3.توێژینەوەكان:
بێگومان توێژەر سوودی بینیوە لەكۆمەڵێك توێژینەوەی تر،كـــــەبۆ پلەی بەدەست هێنانی بەكالۆریۆس و ماستەر كراون كەبە كوردی و عەربی كرابوون لــەبــەر ئەوەی خزمەت بەتوێژینەوەكەدەكات،توێژەر پشتی بەست بەبەكار هێنای چەند توێژینەوەیەكی پێشوو.
4.ئەزمون و شارەزای:
توێژەر پاش هەوڵدان و خوێندنەوەی بۆ خزمەتی توێژینەوەكەو هەست كردنی بە بابەتتێكی زیندووی وەك ئەنفال كە وەك كوردێك پێویستە هەڵوێستە لەسەری بكـات،بەباشی زانی دوای گەڕان و لێكدانەوەی بۆ توێینەوەكەی توانی بەپێی شارەزای خۆی ئەم توێژینەوەیە ئەنجام بدات.
5. دروستكردنی پێوەر:
دوای سوود بینینی توێژەر لەلەو سەرچاوانەی كەپێشتر باسكران،توێژەر توانی پێوەرێكی سەرەتایی دروست بكات،كە بڕگەكانی،(47)بڕگە بوون،بۆیە مەبەست لێیان پێوانی هەستی خۆبەكەم زانین بوو لای ئافرەتانی پاشماوەی ئەنفال.
چوارەم:ڕاستگۆیی:
ڕاستگۆی مانای وایە تاقی كردنەوەكە پێوانی ئەو شتە دەكات كە بۆی دانراوە وەی تــــاقی كردنەوەكە پێوانی كاری سپێراو بكات نەك پێوانی شتی تر،توێژەر بۆ دەستكەوتنی ڕاستگۆی پێوەربڕگەكانی پێوەرەكەی كەلە(47) بڕگە پێك هاتبوو لە فۆڕمێك دابەشی كرد بە سەر (6) مامۆستاو دكتۆری شارەزا كرد كە لە بواری پەروەردەو دەرونزانی كە (40)بڕگە مایەوە دوای ئەوەی ڕاو بۆچوونی خۆیان دەربڕی لەسەر گــونجاوی بڕگەكان بۆ پێوانەكردنی پێوانی هەستی خۆبەكەم زانین لای ئافرەتانی پــــــاشماوەی ئەنفال كە ڕێژەی ڕەزامەنی و تێبینیان بۆ بڕگەكان لە خشتەی (1) بە دیار دەكــــــەوێت:
خشتەی(1)
ناوی ئەو پسپۆڕو شارەزایانەی كەفۆرمی ڕاپرسیان بەشیوەیەكی سەرەتایی پێشكەش كراوە:
1 پ.ی.د،محمد محی الدین جباری كۆلێژی پەروەردە،زانكۆی صلاح الدین
2 م.ی،فەرمان علی محمود كۆلێژی پەروەردەی چەمچەماڵ
3 م.ی،عبدالصمد احمد محمد كۆلێژی پەروەردەی چەمچەماڵ
4 م.ی،گێلاس عبدللە اسماعیل كۆلێژی پەروەردەی چەمچەماڵ
5 م.ی،زانا عوسمان محمود كۆلێژی پەروەردەی چەمچەماڵ
6 م.ی،نازەنین عوسمان محمود كۆلێژی پەروەردەی چەمچەماڵ
خشتەی(2)
نیشاندانی ڕێژەی سەدی ڕازی بوون و نەبوونی شارەزایانی پەروەردەو دەرونزانی لە سەر پێوانی هەستی
خۆبەكەم زانین:
ژمارەی بڕگەكان
كۆی بڕگەكان
ڕازیبووان ڕازی نەبووان
ژمارە ڕێژەی سەدی ژمارە ڕێژەی
سەدی
45،43،41،34،32،31
30،28،20،15،13،11،8،1
14
6
100%
0
100%
4،5،6،7،9،10،12
14،21،22،23،24،25
26،27،33،35،36،37،39،42.
22
5
16%
1
84 %
46،44،40,38,17،3
2 7 4 44 % 2 66%
47،19،47 3 3 50% 3 50%
16 1 2 77% 4 33%
پێنجەم: جێَگــــیری:
مەبەست لە جێگیری ئەوەیە كە ڕادەی گونجانی ئەنجامی تاقیكردنەوەكـــە لەكاتی خۆیدا یان بەكـار هێنانی تاقیكردنەوەكە زیاتر لە جارێك لە سەر كۆمەڵێك كەس كە دەستكەوتنی هەمان ئەنجام یان ئەنجامێكی نزیك لەئەو.(مورادسلێمان،2002،351)
جێگری سیفەتێكی گرنگە بۆ پێوەرەكان یا تاقیكردنەوە،لەبەرئەوەی ئەگەر تاقیكردنەوە یان پێوەرجێگیری نەبێ ئێمە ناتوانین پشت بەئەنجامەكەی ببەستین،بۆیەتوێژەر دوای دابەشكردنی (10 ) فۆررمی ڕاپرسی لە ناو ئافرەتانی پاشماوەی ئەنفال،كەخوێندكـــاری زانكۆن،بەمەبەست بەدەست هێنانی جێگیری جاری یەكـــەم لەبەرواری (8،3،2010) بەئامادە بوونی توێژەر لەناو ئافرەتانی پاشماوەی ئەنفـــال لەو كاتەدا توانی چەند كەسێك وەربگرێت بۆ جێگیری پێوەر بەسەریاندا جێبەجێ‌ كرا،وەپاش(7)ڕۆژ لەبەرواری(15،3،2010 )بۆ جاری دووەم هەمان فۆرم بەسەر هەمان ژمارەدا دابەش كرایەوە،دوای كۆكردنەوەی فۆرمەكان و بۆ لەبری دانراوەكان(البدائیل) وكۆكردنەوەیان،توێژەر بۆ مەبەستی بەدەست هێنای جێگیری پێوەرەكــــەپشتی بەیاسای (پیرسۆن)بەست پاش جێبەجێ كــردنی ئامرازەكانی پەیوەندی ( پیرسۆن) بریتی بوو لە( 0,93) كـەپلەیەكی باشە(ئیجابی)ە
شەشەم-جێ بەجێ‌ كردنی توێژینەوەكە
توێژەر لەبەرواری(25،2010،3)تا(5،4،2010) هەستابە دابەشكردنی فۆرمەكانی پێوانی هەستی خۆبەكەم زانین لای ئافرەتانی پاشماوەی ئەنفال) كەژمارەیان (40) فۆرم بوون،بەسەر نموونەی توێژینەەكەدا،بۆیە سەرچاوەكانی كۆكردنەوەی زانیاری بریتی بوون،لەفۆرمی پێوانی هەستی خۆبەكەم زانین،كە بە شێوەی ڕاپرسی ئەنجام درا.
حەوتەم:شێوازی ڕاستاندن(التصیح المقایس)
بڕگەكانی پێوەرەكە لە(40) بڕگە پێك هاتووە،بۆ هەموو بڕگەیەك لە بڕگەكان بۆ پێوانی هەستی خۆبەكەم زانینە كە پێنج جێگرەوە (بدائل)ە بەم شێوەیە:
خشتەی(3)
زۆر بەسەرمدا جێ‌ بەجێ‌ دەبێت یەك نمرە
بەسەرمدا جێ‌ بەجێ‌ دەبێ دوو نمرە
تاڕادەیەك بەسەرمدا جێ‌ بەجێ‌ دەبێت سێ‌ نمرە
بەسەرمدا جێ‌ بەجێ‌ نابێت چوار نمرە
بەهیچ شێوەیەك بەسەرمدا جێ‌ بەجێ‌ نابێت پێنج نمرە
هەر نمرەیەك كەدانراوەبۆ جێگروەكان(بدائل)و لەگەڵ ڕەچاو كردنی سلبی(نەرێ‌)
بۆ بڕگەكان كە هەموو بڕگەكانی توێژینەوەكە سلبی(نەرێ‌)بوو،
هەشتەم-تایبەتمەندی ئاماری:
توێژەر لەم یاسایەدا پشتی بەم یاسایانەی خوارەوە بەستووە:
1.)ڕێژەی سەدی: سوود لەم یاسایە وەرگیراوە بۆ بۆ مەبەستی ڕێژەی ڕازی بوونی شارەزایان.
2) یاسایی پیرسۆن: سوود لەم یاسایە وەرگیراوە بۆ بۆ مەبەستی دەرهێنانی جێگیری.(البیاتی، 1999،276)
3.یاسایی تاقی كردنەوەی(T.TEST): سوود لەم یاسایە وەرگیراوە بۆ ئاستی گشتی خۆبەكەم زانین(البیاتی،204،1977)
4.یاسایی فیشر:سودی لێ‌ وەرگیراوە بۆ (حدە الفقرە)
5. پرۆگرامی (spss+t) سوود لەم پرۆگرامە وەرگیراوە بۆ دەرهێنانی نێوەندی ژمێرەی و لادانی پێوەری لە توێژینەوەكەدا.
بەشی چوارەم
-خستنە ڕووی دەرئەنجامەكان و ڕاڤەكردنیان
خستنە ڕووی دەرئەنجام و ڕاڤەكردنیان
ئامانجی یەكەم:
بونیادنانی هەستی خۆبەكەم زانی(الشعور بالنقص) لەلای ئافرەتانی پاشماوەی ئەنفال،بەمەبەستی جێ‌ بەجێ‌ كردنی ئەم ئامانجە ناوەندی ژمارەی هەژمار كـراو بۆ تاكەكانی نمونەی توێژینەوەكە كەژمارەیان (40) تاكە،دەركەوت كە ناوەندی ژمێری نمرەكانیان (150,68) بوو، هەروەها ناوەندی گریمانەیی(154,50)بوو بۆ پێوەری (خۆبەكەم زانین)وەهەروەها(t.test) (1,68) بوو.لادانیش لەپارسەنگ(17,47) بوو،وە هەروەها ناوەندی گریمانەیی (120) بوو بۆ پێوەری (خۆبەكەم زانین) وە هەروەها(T.TEST) ( 1,17) بوو.
بەهای تی بۆ بەڵگەی جیاوازی نێوان ناوەندە ژمێریاری و گریمانەیی.

خشتەی(4)
هەستی خۆبەكەم زاانین
نمونەی توێژینەوە ناوەندە ژمێرەیی ناوەندی گریمانەی لادانی
پێوەری
بەهای تی
ژمارەیی بەهای تی
خشتەیی ئاستی
بەڵگەداری
(الشعوربالنقص) 40 150,68 120 17,47 17, 1 1,68 0,05
بەتێڕوانین لە ناوەندی ژمارەیی نمونەی توێژینەوەكە دەردەكەوێت،كە كەمترە لەناوەندی گریمانەیی بەلێكۆڵینەوە لەلە بەڵگەیی جیاوازیەكانی نێوانیان دەركەوت كە جیاوازی یەكەی بەڵگەدارە لەئاستی (0,5)ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ‌ كەتاكەكانی نمونەی توێژینەوەكە خۆبەكەم زانینیان وەك وەك عامی كۆمەڵگایە.
ئامانجی دووەم:
پێوانی هەستی خۆبەكەم زانین لای ئافرەتانی بەجێماوی پرۆسەی ئەنفال
1.خستنە ڕووی ئەنجامەكان و گفتو گۆكان
لەبەر ئەوەی ژمارەی بڕگەكان زۆرن،توێژەر بەشێكی خستۆتە ڕوو بۆ گفتو گۆ كردن بەڵام لەپاشكۆی(2)و بەشی كۆتایدا هەموو بڕگەكان بە ڕوونی دیارە،
بۆ جێ‌ بەجێ‌ كردن و دەرخستنی ئەنجامەكان (لەپێوانی هەستی خۆبەكەم زانین لای ئافرەتانی بەجێماوی پرۆسەی ئەنفال) لەئەنجامەكەدا دەركەوت كە بەهێزترین و بەرزترین نمرە(توڕە بوون بەشێكە لە خۆبەكەم زانینەكانم)
بەدەستی هێناوە بەبەنمرەی ناوەندی پێشنیازكراو(3,35)و كێشی سەدی(67)بەم پێیە پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە،بەڵام كەمترین نمرە(ترس ژیانی داگیر كردوم)بەنمرەی ناوەندی پێشنیازكراو،(2.5)و كێشی سەدی(50)بەم پێیە پلەی دووەمی بەدەست هێناوە وەك لەخشتەی(5) ئاماژەی بۆ كراوە:
خشتەی(5)
ژمارەی بڕگە پلەی بڕگە بڕگەكـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــان ناوەندی پێشنیاركراو كێشی سەدی
21 1 توڕە بوون بەشێكە لە خۆبەكەم زانینەكانم 3,35 67
33 2 بڕوام بەخۆم نیەو ناتوانم بڕیار بدەم 3,2 65
4 3 هەستكردن بەكەمی كاری كردۆتە سەر دواكەوتنم لەپرۆسەی هاوسەر گیریدا 3,175 64
27 4 بەچاوێكی بەكەم تەماشادەكرێم 3,175 63,752
12 5 لە دام و دەزكاكاندا بەچاوی سوك تەماشا دەكرێم 3,125 62,5
17 6 نازانم چی بڵێم بەو كەسانەی كە خۆشم ئەوێن لە
ڕەگەزەكەی تر. 3,075 61،5
36 7 هەست بەكەمی دەكەم لەسەر ئاستی جلوبەرگ 2.9 58
25 8 خەوی ناخۆش دەبینم لە ژیانمدا 2.725 54.5
28 9 بەگومانم لەژیانی خۆم 2.725 54.5
31 10 كەسێكی پشت گوێ‌ خراوو بێ‌ ئەهمەیەتم 2.725 54.5
14 11 بەگومانم بەرامبەر بەژیان 2,675 53,5
2 12 ناتوانم وەك كەسانی تر هەڵسوكەوت بكەم 2.625 52،5
16 13 بێ‌ هیوای بەشێكە لەهەستی بەخۆ بەكەم كردنم 2.55 51
40 14 قورسە لام ڕووبەڕووی كێشەكان ببمەوە 2.55 51
15 15 هەست دەكەم دواكەوتووم لە ژیان. 2.55 51
3 16 ترس ژیانی داگیر كردوم 2.5 50
شیكردنەوەی دەرخستنی ئەنجامەكان
بڕگەی(21) پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە(توڕە بوون بەشێكە لە خۆبەكەم زانینەكانم)
بەپێی ناوەندی پێشنیازكراو(3,35)و كێشی سەدی(67)ە،لەبەر ئەوەی توڕەبوون كاردەكاتە سەر خۆبەكەم زانین،بڕگەی (33)پلەی دووەمی بەدەست هێناوە،( بڕوام بەخۆم نیەو ناتوانم بڕیار بدەم) بەپێی ناوەندی پێشنیازكراو(3,2)و كێشی سەدی(65)ەئەو كەسانە ئەوكەسانەی خۆیان بەكەمتر دەزانن بەشیێكیان بەهۆی نەتوانینی توانای بڕیاردانە بۆ بارو دۆخ و هەڵوێستەكان، بڕگەی (4)پلەی سێیەمی بەدەست هێناوە،( هەستكردن بەكەمی كاری كردۆتە سەر دواكەوتنم لەپرۆسەی هاوسەرگیریدا)بەپێی ناوەندی پێشنیازكراو(3,175)و كێشی سەدی(64)ە بەهۆی خۆبەكەم زانینەوە ئافرەتانی بەجێماوی ئەنفال نەیانتوانیوە وەك كەسانی تر بەبوێرانە بچنە ناو پرۆسەكەوە، بڕگەی (27)پلەی چوارەمی بەدەست هێناوە (ەچاوێكی بەكەم تەماشادەكرێم) بەپێی ناوەندی پێشنیازكراو(3,175)و كێشی سەدی(63,752)ە ئەو كەسانەی خۆیان بەكەمتر دەبین بەهۆی ئەوەی باوكیان ئەنفالە و بێ باوكن، بڕگەی (12)پلەی پێنجەمی هێناوە (لە دام و دەزكاكاندا بەچاوی سوك تەماشا دەكرێم) بەپێی ناوەندی پێشنیازكراو(3,125)و كێشی سەدی(3,125)ە ئەو دەزگایانەی ئافرەتانی ئەنفال تیایدا كار دەكەن،بەپێی پێویست ڕێزیان لێ‌ ناگرن، بڕگەی (17)پلەی شەشەمەی بەدەست هێناوە (نازانم چی بڵێم بەو كەسانەی كە خۆشم ئەوێن لە ڕەگەزەكەی تر)بەپێی ناوەندی پێشنیازكراو(3,075)و كێشی سەدی(61،5)ە لەبەر ئەوەەی پرۆسەی هاسەر گیری بۆ هەردوو ڕەگەزی كوڕو كچ پێویستە،كچانی ئەنفال گرانە بەلایانەوە خۆشەویستی بۆ ڕەگەزی بەرامبەر دەرببڕن. بڕگەی (36)پلەی حەوتەمی بەدەست هێناوە (هەست بەكەمی دەكەم لەسەر ئاستی جل و بەرگ) بەپێی ناوەندی پێشنیازكراو(2.9)و كێشی سەدی(58)ە لەبەر ئەوەەی جل و بەرگ پێداویستیەكی گرنگی
ژیانی ڕۆژانەی تاكە دەبێ‌ دابین بكرێت،بۆیە بەهۆی دابین نەبوونی جل و بەرگەوە خۆ بەكەم زانین دروست دەبێت، بڕگەی (25)پلەی هەشتەمی بەدەست هێناوە (خەوی ناخۆش دەبینم لە ژیانمدا)بەپێی ناوەندی پێشنیازكراو(2.725)و كێشی سەدی(54.5)ە كاتێك ئەو تاكە كاریگەری ڕوداوێكی پڕ فرمێسك و كوشتاری لەسەر دەبێ‌ كار لەسەر باری دەرونیان كردووەو شەوانە خەوی ناخۆش دەبینن، بڕگەی (28)پلەی نۆیەمی بەدەست هێناوە (بەگومانم بەرامبەر بەخۆم)بەپێی ناوەندی پێشنیازكراو(2.725)و كێشی سەدی(54.5) واتە ئەو كەسە گومانی بەرامبەر بەبۆچۆچوون و ڕەفتارو كارەكانی هەیەو خۆی لەبارو دۆخەكەكەمتر دەبینێ‌، بڕگەی (31)پلەی دەیەمی بەدەست هێناوە (كەسێكی پشت گوێ‌ خراوو بێ‌ ئەهمەیەتم )بەپێی ناوەندی پێشنیازكراو(2.725)و كێشی سەدی(54.5) ئەم بڕگەیە ئەوە ڕوون دەكاتەوە كە لەئەنجامی لێنەپرسینەوەو نەبوونی كەسی خەمخۆربۆ كێشەو گرفتەكانیان ئەو كەسانە تووشی خۆبەكەم زانیان بوونە، بڕگەی (14)پلەی یازدەهەمی بەدەست هێناوە (بەگومانم بەرامبەر بەژیان )بەپێی ناوەندی پێشنیازكراو(2,675)و كێشی سەدی(53.5) ئەوكەسانەی خۆیان بەكەمتر دەبینن بەهۆی ئەو ژیانەی كەپڕیەتی لەتاڵی و دایارنەبوونی چارەنوسیان بڕگەی (2)پلەی دوازدە بەدەست هێناوە (ناتوانم وەك كەسانی تر هەڵسوكەوت بكەم)بەپێی ناوەندی پێشنیازكراو(2.625)و كێشی سەدی(52،5) زۆرجارمرۆڤ بەهۆی كەسێك لەدەست دەدات یان توانای مادی و مەعنەوی جیاوازتر دەبێ‌ و جوڵەو كارلێكی جیاوازتر دەبێ‌ لەكەسانی دەورو بەری. بڕگەی (16)پلەی سیازدەی بەدەست هێناوە (بێ‌ هیوای بەشێكە لەهەستی بەخۆ بەكەم كردنم)بەپێی ناوەندی پێشنیازكراو(2.55)و كێشی سەدی(51)ە ئەو كەسانەی بوارە گرنگەكانی ژیانیان وەك لەدەستدانی ئازیزانیان و بیركردنەوەو خەم ونیگەرانیان و پشتگوێ‌ خستنیان هەستكردن
بەكەمیان تیا دروست دەكات، بڕگەی (3)پلەی چواردەی بەدەست هێناوە (ڕوبەڕوو بونەوەم بۆ كێشەكان مەحاڵە.)بەپێی ناوەندی پێشنیازكراو(2.55)و كێشی سەدی(51)ە بەو پێیەی ژیانی ئافرەتانی دوای ئەنفال پڕە لە دەردە سەری و نەبوونی خزمەتگوزاری و كەمی بڕوا بەخۆبوونیان وادەكات تووشی كێشە بن، بڕگەی (4)پلەی پازدەی بەدەست هێناوە (هەست دەكەم دواكەوتووم لە ژیان.)بەپێی ناوەندی پێشنیازكراو(2.55)و كێشی سەدی(51)ە ئادلەر پێی وایە كاتێك تاك هەست دەكات ناتوانێ‌ وەك گەورەكان بێت و خۆی بەكەمتر دێتە بەر چاوو هەست دەكات وەك كەسانی تر نیەو دواكەوتووە. بڕگەی (46)پلەی شازدەی بەدەست هێناوە (ترس ژیانی داگیر كردوم.)بەپێی ناوەندی پێشنیازكراو(2.55)و كێشی سەدی(50)ە ترس و تۆقاتدن و نائارامی هۆكارێكە بۆ هەستكردن بەكەمی، چونكە مرۆڤ تووشی دڵەڕاوكێ‌ بارێكی دەرونی خراپ دەكات.
بەشی پێنجەم
- ڕاسپاردەكان
-پێشنیارەكان
-سەرچاوەكان
-پاشكۆكـــان

ڕاسپاردەكان
ڕاسپاردەكانی توێژەر بەپێی ئەنجامەكانی توێژینەوەكە كەبریتین لەم خاڵانە
ـ پێویستە توێژینەوەیەك بكرێت لەسەر كارەساتی ئەنفال،تاكو زیاتر بەرچاو ڕوون -بین بۆ قسەكردن لەسەر ئەم كارەساتە.
ــ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی زیاتی لەسەر ئاستی زانكۆو خوێندنی باڵا بۆ ئەوەی بە ئاسانی گرفت و نەخۆشیە دەرونیەكانی كەس و كاری ئەنفالكراوەكان بزانرێت و هەوڵی چارەسەركردنی بدرێت.
ــ ئەنجامدانی گەشتی مەیدانی بۆ ناو كەس و كاری ئەنفالكراوەكان،تاكو بەڵگەی زیاترماندەست بكەوێت،پاشان كاركردن بۆ ئەوەی بابەتی ئەنفال بكرێتە پرۆژەیەك لەناوەندەكانی خوێندندا بخوێنرێت.
ـ ئەنجام دانی توێژینەوە كەچەند لایەنێكی تری دەروونی لەخۆبگرێت(وەك پێوانەكردنی خەمۆكی و گونجاندنی دەرونی و كۆمەڵایەتی.
پێشنیارەكان
لەبەر ئەوەی ئەنفال كارەساتێكی نامرۆڤانەی دژبە هەموو بنەما ئاینی و كۆمەڵایەتیەكانی كۆمەڵگەی كوردەواری بوو،تاوەكو ئێستاش شوێنەواری ئەو برینە ساڕێژنەبووە بەلاشەو دەروونی كەس وكاری ئەنفال كراوەكانەوەیە،بەتایبەت ئافرەتان كە پشكی گەورەیان بەركەوتووەو زیاتر زەرەر مەند بوون،لەبەر ئەوە پلانێكی ڕێك و پێك پێویستە بۆئافرەتانی بەجێماوی ئەنفال و باشتر كردنی ژیان و ساتەكانی تەمەنیان، ئەویش جێ‌ بەجێكردنی پێداویستی و حەزوو ئارەزوەكانیان و كاركردنی جدی لەسەر لایەنی دەرونی و كۆمەڵایەتی و ئابووریان لەچەند ڕوویەكەوە:
ــ پێویستە كار بكرێت بۆ باشتر كردنی لایەنی دەرونی و كۆمەڵایەتی و ئابوری ئەو ئافرەتانەی تاكو ئێستا لەكۆمەڵگە هەژار نشینەكانی وەك شۆڕش و ڕزگاری كەلار نیشتە جێن
ـــ پێویستە ڕیكخراوە حیزبی و حكومیەكان كاربكەن بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری و سڕینەوەی ئاسەواری كارەساتی ئەنفال بە ڕوخساری پاشماوەكانیانەوە.
ــ كاربكرێت بۆ ئەوەی ئەنفال وەك جینۆساید بناسرێت. لە ناوخۆو دەرەوەدا
ــ كاركردن لەلایەن لەلایەن دەسەڵاتی كوردی بۆ ئەوەی تاوانبارانی كارەساتی ئەنفال بەسزای خۆیان بگەن.
ـــ.پێویستە پێداویستیە سەرەكیەكانی كەس وكاری ئەنفالكراوەكان وەك(خواردن و خواردنەوەو پارەو خانوبەرەو پرۆسەی هاسەر گیری)چونكە بەپێی تێوەری ئەبراهام ماسلۆ:ئەوانە پێداویستی سەرەكی و بنەڕەتی مرۆڤن و بۆ ئافرەتانی بەجێماوی ئەنفالیش زیاتر پێویستن.
ــ كاربكرێت بۆ كۆكردنەوەی ئەو شت و مەك و كەل و پەلانەی كە لەزۆرێك لە گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا ماونەتەوە،باشتر وایە،وەزارتی شەهیدان و ئەنفالكراوان بەو كارە هەڵبسێت،تاكو لەكوردستاندا وەك دۆكۆمێنت بپارێزرێت.

سەرچــــاوەكــــــــان

-سەرچاوە كوردیەكان
-سەرچاوە عەرەبیەكان

سەرچاوە كوردیەكان:

1. ئەبو بكر،هەڤاڵ (2009)،ڕەهەندە زیندوەكانی ئەنفال، گۆڤاری مانەوە، ژ-6.چەمچەماڵ،
2. احمد،عبدالصمد(2000) ئادلەرو سایكۆلۆژیای تاكەكەسی،گۆڤاری پەیڤین،ژ- 8،گۆڤارێكی ڕوناكبیری وەرزیە،كۆمەڵێك ڕۆشنبیر دەری دەكات.سلێمانی،
3. امین،بورهان محمد(2004)تەفسیری ئاسان بۆ تێگەیشتن لە قورئان،سورەتی ئەنفال،چاپخانەی قوم-ئوسوە،ئێران،چ6
4. بەرزنجی،مهدی(1998) پرۆسەی ئەنفال،گۆڤاری ئاران،ژ-6،گۆڤارێكی ڕۆشنبیری گشتیی سەربەخۆیە،چاپخانەی چاپەمەنی تیشك دەری دەكات، سلێمانی
5. جەی،ئێف، دۆنسیل،(2005)،دەرونشیكاری و ئەو سیستمانەی لێی جابوونەوە،چاپخانەنیە،چ1،لەبڵاو كراوەكانی گۆڤاری ڕیفۆرم.سلێمانی،
6. جیهانی،شەمزین،كورتە باسێك لەسەر ئەنفال،چاپخانەی ڕۆژهەڵات،نیە،….،نیە)
7. حەمەد،یوسف عوسمان(2004) سایكۆلۆژیای منداڵ و خێزان،چاپخانەی گەنج،سلێمانی،چ1
8. حمە كریم،حسن،1998،كوردستان لەبەردەم فتوحاتی ئیسلامیدا،چاپەمەنی تیشك،سلیمانی،چ4،
9. خەلیل،ماهرعبدوالسلام(2006)،كوردەكان كێن،چاپەمەنی ڕوون،سلیمانی،چ1
10. دزەیی،یوسف(2001) ئەنفال،كارەسات،ئەنجام و ڕەهەندەكانی، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە،دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی موكریان،هەولێر،چ1
11. سەنگاوی،،فاتیح (2005) ئافرەت قەیرانی ناسنامەو مەیدانخوازیوكانی داهاتوو،ڕَێكخراوی خێزانی بوختەوەر،هەولێر،چ1
12. سورمێ‌،هەژار عەزیز(2006) كوردوجینۆسایدو ئیبادەكردن هەڵوێستی یاسای نێو دەوڵەتی ،چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە.هەولیر،چ1
13، شاخی مەلا،(2001) ئەنفالی خاڵخاڵان،چاپخانەی دانا،سلێمانی،چ3
14. صابر،نەوشیروان(2008) كاریگەریەكانی ئەنفال لەسەر ئافرەتی كورد،گۆڤاری عەرعەر،ژ-5،سلێمانی،ڕێكخراوی كارا دەریدەكات
15. صالح،عەدالەت عومەر (2008) ئەنفال و ئافرەتی كورد،چاپخانەی ئاراس،هەولێر،چ1
16. صدیق،شیخ 2002،كاریگەری ئەنفال لەسەر لایەنی دەرونی و كۆمەڵایەتی ناو پاشماوەكانی،گۆڤاری سەنتەری برایەتی،ژ-24،هەولێر،دەزگای ڕۆژنامەنوسی و خەبات دەری دەكات.دەریدەكات. چ1
17. گوڵەن،محمد فتح اللە(2006)،تەرازوەكان(ئافرەت)،چاپخانەی وەزارەتی كشتوكاڵ،هەولێر،چ1
18. عبدالعزیز،محمد ڕەئوف(2005)ئەنفال وڕەهەندە سۆسیۆلۆجیەكانی،چاپخانەی تیشك،لەبڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری سلێمانی،چ1.
19. عەبدو ڕەزا،كاوە(2006) عەمەلیاتی ئەنفال و ڕۆڵی میدیا لەناساندنیدا،گۆڤاری سەنگاو،ژ،2006،سلێمانی،بنكەی ئەدەبی و ڕوناكبیری سەنگاو دەری دەكات.
20. فەرەج،لەتیف فاتیح،(2009) پرۆسەی ئەنفالی كورد،گۆڤاری مانەوە،ژ:6،كۆمەڵێك كەنجی سەربەخۆ بەهۆی سالیادی ئەنفالەوەدەری دەكەن،چەمچەماڵ
21. قەرەداغی،مەهاباد(2008)كاریگەریە دەرونی و ومەڵایەتیەكانی ئەنفال،توژینەوەیەك بۆ بەجینۆساید ناساندنی گەلی كورد،وەزارەتی ڕۆشنبیری،هەولێر
22. قەرەچەتانی،كریم شریف(2005)سایكۆلۆژیای ڕێنمایكردن دەرونی،چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە،هەولێر
23. قەرەچەتانی،كریم شریف(2006 سایكۆلۆژیای گشتی،چاپخانەی زانكـۆی صڵاحالدین.هەولێر چ1
24. قەرەچەتانی،كریم شریف(2009) سایكۆلۆژیای منداڵ و هەرزەكار،چاپەمەنی پەیوەندی ،سلێمانی چ1
25. كاپریز، فرانك،س،(2007) دەرونزانی و ڕەفتار ،چاپەمەنی گەنج،سلێمانی، چ1
26. كەنداڵ قاسملۆو هەندێكی تر(19998)گەلێكی پەژموودەو نیشتیمانێكی پەرت، unhcr،ئێران،چ1
27. كەریم،عبدوڵا،(2008)هەشت قۆناغی ئەنفال،گۆڤاری عەرعەر، گۆڤاری عەرعەر،ژ-3،سلێمانی،ڕێكخراوی كارا دەریدەكات
28. مەلا صالح،مەلا محمد(2007 ) تەفسیری قورئان،چاپخانەی ئوسوە.سلیمانی،چ3
29. مستەفا،خاوەر صالح،(2007)نیشانەی تێكچونەكانی فشاری دوای هێدمەی دەرونی(PTSD)لای ئافرەتە بەرزانیەكانی شاڵاوی ئەنفال،نامەی ماستەر،زانكۆی صڵاحدین-زانستە مرۆڤایەتیەكان،هەولێر.
سەرچاوە عەرەبیەكان
30. تاڵەبانی د.مكرم ،(2003)یسالونك عن الانفال،مگبعە خاك،سلیمانیە، گ1
31. حسن،حارپ عبدالحمید،(2007)اللغە السیكولوجیە فی العمارە،دارالصفحات،سوریا،دمشق،گ1
32. حسن،نصیف(200)اسباب الشعوربانقص،ماخوژ من انترنیت . http:googl.comمقال
33. خلیفە،صابر(2009)مبادی علم النفس،دار اسامە للنشر،عمان،گ1
34. الداهری،صالح حسن،علم النفس،المگبعە دار صفحا‌و،عمان.گ1
35. رسول حاجی،شۆڕش(2005)،الانفال الكورد و دولەالعراق،المگبعە:شڤان،سلیمانی،گ1
36. رشوان،حسین عبدالحمید احمد،(2006) الشخصیە دراسە فی علم الاجتماع النفسی،مركز الاسكندریە للكتاب،مصر،گ1
37. ریاڤ،سعد،(2004) الصحە النفسیە للمراە،المگبعە دارالپقافە.لبنان،گ1
38. سلیمان،فاتح محمد،(2008)،عملیات الانفال واپارها علی الشباب،دراسەاجتماعیە نفسیە میدانیە،جامعە الهولندیە،كركوك،حرە الهولندیە،كردستان
39. العزە،سعید حسنی(2000)،الارشاد الاسری نڤریاتە واسالبە العلاجیە،المگبعە دار الپقافە،عمان،الاردن،گ1
40. العزە،سعید حسنی (2004)،تمریڤ الصحە النفسیە،المگبعە دارالپقافە،عمان،گ1
41. عباس والعنكبی،فیصل ومالك،(2001) مدخل الی علم النفس،دار المنهل البنانی،بیروت،گ1
42. عباس،فیصل (2004)الانسان المعاصر فی التحلیل النفس الفرویدی،دار المنهل البنانی،بیروت ،گ1
43. مراد و صلاح احمد وسلیمان وامین علی،(2002)،لاختبارات والمقیاس،دارالكتاب الحدیپ،گ1
44. مكبراید،دبلبو،بی،(1979) الشعور بمركب النقص،اسبابەوممیزاتەوعیلاجە، مكتبە الوگنیە البغداد،بغداد،گ3،
45. الملیجی،د،حلمی،(2001)،علم النفس الشخصیە،دار النهڤە العربیە،بیروت-لبنان،گ1

پاشكۆكان پاشكۆی (1) ئەو فۆرمەی كە بە شێوەیەیسەرەتایی كە پێشكەش بە پسپۆڕ شارەزایانی پەروەردەی دەرونزانی كراوە.

پاشكۆی (2) ئەو فۆرمەی كە بە شێوەی كۆتایی بۆ جێ‌ بەجێ‌ كردنی بەسەر نمونەی توێژینەوە.

پاشكۆی (1)
فۆرم بەشێوەیەكی سەرەتایی كە پێشكەش بە پسپۆڕی شارەزایانی پەروەردەی دەرونزانی كراوە.

زانكۆی سلێمانی
كۆلیژی پەروەردەی چەمچەماڵ
بەشی پەروەردەو دەروونزانی
بابەت: توێژینەوە
مامۆستای بەڕێز…………………………

سڵاو…….

توێژەر هەڵدەسێت بەئەنجامدانی توێژینەوەیەك لەژێر ناونیشانی(پێوانی هەستی خۆبەكەم زانین لای ئافرەتانی پاشماوەی ئەنفال) بۆیە كـــــۆمەڵێك بڕگەی تایبەت دەخاتە بەردەست،بەپێی شارەزایت لەم بوارەدا بۆچوونی خۆتان دەربڕن لـەسەر دروستی بڕگەكان بەدانانی نیشانەی (/) لـەژێر ووشەی درووستەوە،یان نادروستەوە،داواكارە تێبینیەكانی خۆتان بنووسن لەژێر ووشەی تێبینی.

پێناسەی هەستی خۆبەكەم زانین:
خۆبەكەم زانین (الشعوربالنقص) بریتی یە لەهەستكردن بە بێ‌ توانایی تاك یان كەسێك كەخۆی بەكەمتر دەبینێ‌ لە چاو كەسانی ترو هەست دەكات جیاوازەپێدایستیەكانی پڕنەكراوەتەوە و باری دەرونی تێك دەچێت و توشی خەم و خەفەت دەبێت،لەئەنجامدا تاك هەوڵدەدات قەرەبووی خۆبەكەم زانینەكەی بكاتەوە،لەئەنجامدا هەوڵدەدات تا بگات بەئامانجەكانی.

سەرپەرشتیار خوێنكاری توێژەر
م،ی،ماجد ئەسعەد موحەمەد مەریوان عەبدولمجید موحەمەد جەباری

ژ برگەكان گونجاو نەگونجاو تێبینی
1 هەست دەكەم دواكەوتووم لە ژیان.
2 ناتوانم وەك كەسانی تر هەڵسوكەوت بكەم
3 ڕوبەڕوو بونەوەم بۆ كێشەكان مەحاڵە.
4 هەست دەكەم دواكەوتووم لەژیان.
5 هەست دەكەم ناتوانم ڕای خۆم دەرببڕم
6 هەست دەكەم خەمۆكی بەشێكە لەژیانم
7 هەست دەكەم ناتوانم داوای پڕكردنەوەی پێداویستیەكانم بكەم
8 ناتوانم بەشداری بۆنە كۆمەڵایەتیەكان بكەم
9 لایەنی ئابووری بەشێكە لەهەست كردن بە كەمی كردنم
10 غەمباری بەشێكە لە لەهەستكردن بەكەمی كردنم
11 دایك و باوك یان یەكێكیان هەست بەكەمیم لا دروست دەكات؟
12 لە دام و دەزكاكاندا بەچاوی سوك دەكرێم
13 بەهۆی نەبوونی دایك و باوك یان یەكێكیان خۆم بەكەمتر دەبینم
14 هەست دەكەم بە گومانم لەژیان
15 هەست دەكەم ئافرەتانی پاشماوەی ئەنفال ستەم لێكراون
16 دەستەواژەی نازانم سەرئەنجامی ژیانمە
17 نازانم چی بڵێم بەو كەسانەی كە خۆشم ئەوێن لە ڕەگەزەكەی تر.
18 خۆ بەراوردكردن هێمای ژیانمە
19 ناتوانم ڕوبەڕوی كێشەو گرفتەكانی ژیان ببمەوە
20 هەست دەكەم كەسێكی پلە دووم لە كۆمەڵگەدا
21 توڕە بوون بەشێكە لە خۆبەكەم زانینەكانم
22 ئایا هەستكردن بەكەمی كاری كردۆتە سەر دواكەوتنم لەپرۆسەی هاوسەر گیریدا
23 ئامانجەكانی ژیانم دیارنین
24 توشی فشاری دەروونی بووم
25 باوك سەرچاوەی هێزەو منیش لێ‌ ی بێبەشم
26 خەوی ناخۆش دەبینم لە ژیانمد
27 كەم و كورتیم هەیە بەرامبەر هاوتەمەنانی خۆم

28 هەست دەكەم ناتوانم بۆچونی خۆم دەرببڕم
29 هەست بەكەم وكورتی ئەندامەكانم دەكەم
30 هەست بە بێەشبوونی سۆزو خۆشەویستی باوك دەكەم
31 هەست دەكەم دەسەڵات و دەوڵەت لێم ناپرسێتەوە
32 هەست دەكەم بەجیاوازم لەچاو كەسانی تردا
33 هەست بە دڵەڕاوكێ‌ دەكەم لەكاتی تێكەڵاویدا.
34 بڕوام بەخۆم نیە
35 لە ڕوی سۆزداریەوە هەست بەكەمی دەكەم
36 لەژیانمدا هەست بەئازاری زیاتر دەكەم.
37 هەست بەكەمی دەكەم لەسەر ئاستی جلوبەرگ
38 بەچاوێكی بەكەم تەماشادەكرێم
39 كەسێكی پشت گوێ‌ خراوو بێ‌ ئەهمەیەتم
40 بەگومانم بەرامبەر بەخۆم
41 هەست بە شەرم دەكەم لەكاتی پەیوەندی كردنمدا.
42 خۆم بەكەمتر دەبینم و دورە پەرێزدەبم(گۆشەگیرم)
43 بێ‌ كەسانی تر ناتوانم هیچ كارێك بكەم
44 ناتوانم لەبیر كردنەوەكانمدا سەربەخۆ بم
45 بێ‌ هیوای بەشێكە لەهەستی بەخۆ بەكەم كردنم
46 هەست دەكەم ترس ژیانی داگیركردوم
47 لەكاتی بۆنەكۆمەڵایەتیەكاندا حەزدەكەم بەشداری نەكەم

پاشكۆی (2)
فۆرم بەشێوەیەكی كۆتایی بۆ جێ‌ بەجێ‌ كردن بەسەر نمونەی توێژینەوە

زانكۆی سلێمانی
كۆلیژی پەروەردەی چەمچەماڵ
بەشی پەروەردەو دەروونزانی
قۆناغی چوارەم
توێژینەوەی دەرچوون

خوێندكاری بەڕێز……………..
ئەم كڵێشەیەیی بەردەستت پێوانی باسێكە لە ژێر ناونیشانی(پێوانی هەستی خۆبەكەم زانین لای ئافرەتانی پاشماوەی ئەنفال)
بۆیە داواكارین لە بەڕێزتان كەهێمای( /) لەخانەی گونجاو بۆ هەر بڕگەیەك دابنێ‌،ئەمەش تەنها مەبەستی زانستی لە پشتەوەیە،وە دڵنیا بە لە پاراست و نهێنی وەڵامەكەت.
تێبینی: پێش دەستپێكردن بە وەڵامدانەوە وەڵامی ئەم زانیاریانە بدەرەوە

بڕگە
زۆربەسەرمدا جێ‌ بەجێ‌ دەبێت
بەسەرمدا جێ‌ بەجێ‌ دەبێت تاڕادەیەك
بەسەرمدا
جێ‌ بەجێ‌ دەبێت بەسەرمدا جێ‌ بەجێ‌ نابێت بەهیچ
شێوەیەك بەسەرمدا
جێ‌ بە جێ‌ نابێت
هەست دەكەم ئافرەتانی پاشماوەی ئەنفال ستەم لێكراون /
نمونە

سەرپەرشتیار خوێنكاری توێژەر م،ی،ماجد ئەسعەد موحەمەد مەریوان عەبدولمجید موحەمەد جەباری
ژ برگەكان زۆربەسەرمداجێ‌ بەجێ‌ دەبێت
بەسەرمدا
جێ‌ بەجێ‌ دەبێت تاڕادەیەك
بەسەرمدا
جێ‌ بەجێ‌ دەبێت بەسەرمدا
جێ‌ بەجێ‌ نابێت بەهیچ
شێوەیەك بەسەرمدا
جێ‌ بە جێ‌ نابێت
1 هەست دەكەم دواكەوتووم لە ژیان.
2 ناتوانم وەك كەسانی تر هەڵسوكەوت بكەم
3 ترس ژیانی داگیر كردوم
4 هەستكردن بەكەمی كاری كردۆتە سەر دواكەوتنم لەپرۆسەی هاوسەر گیریدا
5 ناتوانم ڕاو بۆچونی خۆم دەرببڕم
6 خەمۆكی بەشێكە لەژیانم
7 ناتوانم پێداویستیەكانم پڕبكەمەمەوە
8 ناتوانم بەشداری بۆنە كۆمەڵایەتیەكان بكەم
9 گرفتی ئابوری هۆكارێكەبۆ ئەوەی كەهەست بەكەمی بكەم
10 غەمباری بەشێكە لە لەهەستكردن بەكەمی كردنم
11 بەهۆی نەبونی باوك خۆم بەكەمتر دەبینم
12 لە دام و دەزكاكاندا بەچاوی سوك تەماشا دەكرێم
13 بێ‌ كەسانی تر ناتوانم هیچ كارێك بكەم
14 بە گومانم لەژیانی خۆم
15 ئافرەتانی پاشماوەی ئەنفال ستەم لێكراون
16 بێ‌ هیوای بەشێكە لەهەستی بەخۆ بەكەم كردنم
17 نازانم چی بڵێم بەو كەسانەی كە خۆشم ئەوێن لە ڕەگەزەكەی تر.
18 ناتوانم لەبیر كردنەوەمدا سەربەخۆبم
20 هەست دەكەم كەسێكی پلە دووم لە كۆمەڵگەدا
21 توڕە بوون بەشێكە لە خۆبەكەم زانینەكانم
22 ئامانجەكانی ژیانم دیارنین
23 فشاری دەروونیم زۆرە
24 باوك سەرچاوەی هێزەو منیش لێ‌ ی بێبەشم
25 خەوی ناخۆش دەبینم لە ژیانمدا
26 كەم و كورتیم هەیە بەرامبەر هاوتەمەنانی خۆم
27 بەچاوێكی بەكەم تەماشادەكرێم
28 بەگومانم بەرامبەر بەخۆم
29 هەست بە بێبەشبوونی سۆزو خۆشەویستی باوك دەكەم
30 هەست دەكەم دەسەڵات و دەوڵەت لێم ناپرسێتەوە

31 كەسێكی پشت گوێ‌ خراوو بێ‌ ئەهمەیەتم
32 هەست بە دڵەڕاوكێ‌ دەكەم لەكاتی تێكەڵاویدا.
33 بڕوام بەخۆم نیەو ناتوانم بڕیار بدەم
34 لە ڕوی سۆزداریەوە هەست بەكەمی دەكەم
35 لەژیانمدا هەست بەئازاری زیاتر دەكەم.
36 هەست بەكەمی دەكەم لەسەر ئاستی جلوبەرگ
37 هەست دەكەم بەبەراورد لەگەڵ خەڵكی تردا لەئاستَكی نزمدام
38 هەست بە شەرم دەكەم لەكاتی پەیوەندی كردنمدا.
39 لەكاتی بۆنەكۆمەڵایەتیەكاندا حەزدەكەم بەشداری نەكەم
40 قورسە لام ڕوبەڕوی كێشەكان ببمەوە।


http://derunnasy.com/twejinewe_lekollinewe/babeti-jimare4344.हटमल

ليست هناك تعليقات: