ئه‌نفال پڕۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی دیكه‌ی رژێمی به‌عسی روخاوه، دژی میلله‌تی كورد له باشووری كوردستان، له‌سنووری پارێَزگاكانی كه‌ركوكء سلێمانیء هه‌ولێَرو دهۆك ئه‌نجامدرا، له‌م پڕۆسه به‌دناوه‌دا حكومه‌تی به‌عس به‌هه‌شت قۆناغ له‌ساڵی 1988دا به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه دژی هه‌موو رێسا‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هاوولاتییانی كوردی ره‌شه‌كوژیء زینده‌به‌چاڵ كرد، ته‌واوی سامانء كه‌لء په‌لء موڵكه‌كانیان سوتاو تالانكرا، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رخانء ژێرخانی ئابوورییان له‌ڕه‌گء ریشه‌وه هه‌ڵته‌كاند، له ده‌رئه‌نجامدا كۆمه‌ڵێك شوێنه‌واری ئابووریء سیاسیء كۆمه‌لایه‌تی لێكه‌وته‌وه، زیانێكی گه‌وره‌ی به ئابووری كوردستان گه‌یاند، ده‌توانین به‌م شێوه‌یه كورته‌یه‌ك له كاریگه‌رییه ئابووریء كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی ئه‌نفال بخه‌ینه‌ڕوو:
كاریگه‌رییه ئابووریء كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی
یه‌كه‌م: له‌ناوبردنی هێزی كاری به‌رهه‌مهێنه‌ر، به‌سه‌دان هه‌زار تاكی كوردی له‌كاتی پڕۆسه‌ی ئه‌نفالدا شه‌هیدكرد، یاخود به‌ره‌و زیندانه‌كانی تۆبزاواو نوگره‌سه‌لمانی برد، پاشان له ناوه‌ڕاستء خوارووی عیراق زینده به‌چاڵی كردن، به‌شی زۆری ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه بوون، له‌ناو چوارچێوه‌ی هێزی كاری به‌رهه‌مهێناندا بوون، یاخود خوێندكار‌و مامۆستا‌و پیشه‌وه‌رو كاسبكار‌و ..هتد بوون، ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌رمایه‌ی مرۆیی كوردستان گه‌یاند، چونكه له‌لایه‌ك له‌ناوبردنی هێزی كار له‌لایه‌كی دیكه‌وه گیروگرفتی كۆمه‌لایه‌تیء ده‌روونی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌هه‌زاران ژنء منداڵی كورد ئاستی بژێوییان به‌ره‌و خراپترین ئاست دابه‌زی، به‌ته‌واوی له‌به‌رهه‌مهێنه‌وه بوونه به‌كاربه‌ر، له‌زێدی خۆیان دوور خرانه‌وه‌و له ئۆردوگا سه‌ربازییه‌كاندا كۆكرانه‌وه، ئاستی ئابوورییه‌كه‌یان له‌ڕاده‌به‌ده‌ر دابه‌زی.
دووه‌م: ژێرخانی ئابووری سنووری ئه‌نفال له‌ڕه‌گء ریشه‌وه هه‌ڵته‌كێنرا، بیناو باڵه‌خانه‌و رێگاویانء پرد‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان خاپوركران، سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ته‌قێنرانه‌وه، ته‌واوی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی (خوێندنگا، بنكه‌ی ته‌ندروستی ..هتد) به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵَ زه‌وی هاوسه‌نگ كران، هیچ سیمایه‌كی ئاوه‌دانی له گونده‌كان نه‌ما، رووبه‌رێكی فراوانی ناوچه سنوورییه‌كان، به‌دووریی چه‌ند كیلۆمه‌ترێك بوونه بیابانء ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو، دیاریكردنی ته‌واوی زیانه ئابوورییه‌كان له‌و بواره‌دا، به‌بێ توێژینه‌وه‌ی زانستی دروست نییه‌و مه‌حاڵه.
سامانی ولات زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت
سێیه‌م: سامانی ئاژه‌ڵ به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت، دووچاری كه‌مبوونه‌وه‌و له‌ناوچوون بوو، زۆربه‌ی سامانی ئاژه‌ڵ له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه له‌كاتی پڕۆسه‌ی ئه‌نفالدا به‌تالانبرا، یاخود له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه هه‌رزان فرۆشكراوه، ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره‌ی به سامانی ئاژه‌ڵی كوردستان گه‌یاند، به‌تایبه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاژه‌ڵداریی بڕبڕه‌ی پشتء سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی خه‌ڵك بوو، له ناوچه سنووریء گونده‌كاندا، وه‌كو سه‌رچاوه‌ی بژێویء گوزه‌ران پشتیان پێ به‌ستووه.
چواره‌م: به‌تالانبردنء سوتاندنی كه‌لوپه‌لء بیناو باڵه‌خانه‌ی حكومیء هاوولاتییان، ته‌نانه‌ت زێڕو جه‌وهه‌راتء پاره‌و سه‌یاره‌و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی جۆبه‌جۆر، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌لایه‌ن هێزی سه‌ربازییه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ژێر دروشمی ئه‌نفالدا ئه‌نجامدران، زیانێكی گه‌وره‌ی مادیء مه‌عنه‌وی لێَكه‌وته‌وه، كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌نفال ئه‌وه‌نده كاریگه‌رن كاڵبوونه‌وه‌یان ئه‌سته‌مه.
پێنجه‌م: كشتوكاڵ كه‌رتێكی گرنگی ئابوورییه، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌وسه‌رده‌مه‌دا كشتوكاڵ سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی بژێوی دانیشتووانی دابینكردووه، به‌سه‌دان هه‌زاركه‌س پشتی به كشتوكاڵ به‌ستووه، هاوشانی ئه‌وه رووبه‌رێكی فراوانی ناوچه‌كانی ئه‌نفال باغء باغات بووه، به‌لام به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌و تێكدانی سه‌چاوه ئاوییه‌كان، یان بڕینء سوتاندنی دارستانه‌كانه‌وه، زیانێكی گه‌وره‌ی به بواری كشتوكاڵ گه‌یاندووه، هاوكات سه‌رچاوه‌ی داهاتی خه‌ڵكی نه‌هێشتووه، به زینده‌به‌چاڵكردنء كۆكردنه‌وه‌ی هاوولاتیان له ئۆردوگا سه‌ربازییه‌كان، به‌ته‌واوی گوندنشینه‌كان كرانه به‌كاربه‌ر.
تێكدانی ژینگه‌ی كوردستان
شه‌شه‌م: شوێنه‌وارێكی دیكه‌ی ئه‌نفال تێكدانی ژینگه‌ی كوردستانه، له‌ده‌رئه‌نجامی پڕۆسه‌كانی ئه‌نفال، روبه‌رێكی فراوانی جوگرافیا، كرایه ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو، ژێرخانی ئابووری ناوچه‌كانی ئه‌نفال خاپوركرا، باغء باغاتء دارستانه‌كان بڕان یاخود سوتماك كران، هه‌موو سیما‌و خه‌سڵه‌ته‌كانی ئاوه‌دانی تێكدران، به‌هه‌زاران مۆڵگه‌و سه‌ربازگه دروست كران، به‌سه‌دان دۆنم زه‌وی مینڕێژكرا، كه به چه‌ندین ملیۆن مین مه‌زنده ده‌كرێت، به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین ساڵه رووبه‌رێكی فراوانی زه‌وی كشتوكاڵی به‌بێ سوود لێوه‌رگرتن وه‌ستاوه، ئێستاش چه‌ندین پاشماوه‌ی چه‌كء ته‌قه‌مه‌نی له خاكی كوردستاندا هه‌یه، ئه‌مه له‌كاتێكدا چاككردنه‌وه‌و پاككردنه‌وه‌ی خه‌رجیء تێچوونێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری پێویسته، كه تا ئێستاش قوربانیی لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌موو ئه‌و كاولكاریانه تێكدانء شێواندنی ژینگه‌ی كوردستانی لێكه‌وته‌وه.
كاریگه‌رییء شوێنه‌واره ئابووریء كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی ئه‌نفال بێ‌سنوورن، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تیء زانستییانه، سه‌رجه‌می شوێنه‌واره‌كانی ئه‌نفال دیاریبكه‌ین، پێویسته له‌وباره‌یه‌وه توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجام بدرێَت، به پشتبه‌ستن به‌كاری مه‌یدانیء هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه، كه له‌لایه‌ن رێَكخراوه نێوده‌وڵَه‌تییه‌كانه‌وه ئاماژه‌یان پێكراوه، یاخود له‌كاتی راپه‌ڕینء پڕۆسه‌ی روخانی رژێمی به‌عسدا له‌ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان به‌رده‌ست كه‌وتوون، ئه‌ویش له‌میانی ئامارێكی ورد‌و هه‌مه‌لایه‌ن بۆ تێكڕای بواره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفالی كورد به جینۆساید بناسرێت، له‌سه‌ر ئاستی نێَوده‌وڵه‌تیی، له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌داهاتء ده‌رامه‌تی عیراق كه‌سءكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان قه‌ره‌بووی مادیء مه‌عنه‌ویان بكرێَنه‌وه।
http://knwe.org/Direje.aspx?Jimare=5829&Cor=11&Besh=अरस्ते
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق