ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 19/4/2008 له ئه‌مستردام،سیمینارێک به‌زمانی هۆڵه‌ندی ده‌رباره‌ی ئه‌نفال و جینۆساید به‌ڕیوه‌چوو.
سه‌ره‌تا فیلمی دۆکومێنتاری گۆران بابه عه‌لی ده‌رباره‌ی بارودۆخی ژیانی خه‌ڵکی ئۆردوگای ڕزگاری به‌ناوی(صمود)،پێشکه‌ش کرا،گۆران له‌م فلمه‌دا به‌وردی ژیان و گوزه‌ران و تراومای ئه‌نفالی خستبۆ ژێر وردبینه‌وه،ئه‌م فلمه جێگای په‌سه‌ندو پرسیاری ئاماده‌بووان بوو،دواتر گۆران به ووردی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی دایه‌وه.
له‌بڕگه‌ی دووه‌مدا په‌رله‌مانتاری هۆڵه‌ندی کریستا ڤان فێڵزن له‌پارتی سۆسیالیست‌دا به‌وردی باسی دۆزی ڤان ئانرات و کۆمپانیاکانی کرد‌و تیشکی خسته سه‌رکاره‌کانیان له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی چاک و کۆمینوتی کورد‌و کۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا،دواتر لایه‌نی ئینسانی‌ئه‌م تراومایه‌و به‌رپرسیارێتی مۆراڵی هۆڵه‌ندو وڵاتانی دنیای کرد و باسی مۆنومێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد،کریستا وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بووانی دایه‌وه و له‌سه‌رمۆنومێنتی هه‌ڵه‌بجه‌و له‌وه‌ڵامی پرسیارێدا باسی ئه‌وه‌ی کرد که‌کورده‌کان به‌داخه‌وه زۆر به‌دژی یه‌ک کارده‌که‌ن و له‌سه‌ر یه‌ک کارده‌که‌ن و له‌مه نیگه‌رانبوو،ئه‌و پێی وابوو دوای 20 ساڵ کورده‌کان هێشتا له‌تراومای دابه‌ش بوون و جینۆساید‌و یه‌کتر شکاندندا ئه‌ژین!
دوای قاوه خوارنه‌وه،فرانک سلایپه‌ر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و لێکۆڵه‌ره‌وه له‌که‌مپینی دژی بازرگانی چه‌ک، به‌وردی باسی ده‌وری هۆڵه‌نداو،کۆمپانیاکان و سیاسیه‌کانی کرد،دواتر فرانک به ووردی له‌وه‌ڵامی ئامده‌بوواندا زیاتر ئه‌م باسه‌ی ڕوونکرده‌وه.
به‌دوای ئه‌مه‌دا فیلمی دۆکومێنتی مارتن تێرلاغه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه پیشاندرا که‌ده‌ورێکی زۆرگرنگی له‌دادگای فرانس ڤان ئانراتدا بوو،ئه‌م فیلمه پڕکاره‌ساته به‌داخه‌وه جارێکی تر زۆرێک له‌ئاماده‌بوونی هێنایه گریان.
شایه‌نی باسه ده‌وری هۆڵه‌که به چه‌ندین پۆسته‌ری هونه‌رمه‌ند سامان قادر‌و وێنه‌ی تری تایبه‌ت به‌م کاره‌ساته ڕازێنرابوونه‌وه.
جێگه‌ی دڵخۆشیه که ئه‌مه بۆجاری چواره‌مه که کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی کوردی وه‌ک چوارچێوه‌ی نیمچه پلاتفۆرمێک له ئه‌مستردام و دینهاخ پێکه‌وه ئه‌م چالاکیانه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
ڕێکخراوه به‌شداره‌کان:
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به‌ئه‌نفالکردنوجینۆسایدی گه‌لی کورد –چاک-
مه‌ڵبه‌ندی کلتووری کورد له ده‌نهاخ
فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه‌کوردیه‌کان (فێدکۆم،
مه‌ڵبه‌ندی کلتووری هۆڵه‌ندی کوردی له ئه‌مستردام،

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق