فرانک سلایپه‌ر لێکۆڵه‌ره‌وه له ڕێکخراوی (که‌مپه‌ینی دژ به‌بازرگانی چه‌ک له هۆڵه‌ندا) و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه و لێکۆڵه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌وکۆمپانیاو كه‌سایه‌تییه سیاسییانه‌ی که‌هاوکاری رژێمی به‌عس بوون بۆ به‌رهه‌م هێنانی چه‌که كیمیاوییه‌كان. بواری ئابوری خوێندووه له‌زانکۆی خرۆنینگن،دوای ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ئامۆک ده‌ستبه‌کاربووه،هه‌ر له وێش تێزی زانکۆکه‌ی ئاماده‌کردووه که‌تایبه‌ت بوو به ڕۆڵی هۆڵه‌ندا له‌پڕچه‌ک کردنی وڵاتانی دونیا‌و وڵاتانێک که‌له‌شه‌ڕدان، ساڵانێک به‌خۆبه‌خش کاری بۆ ئامۆک ده‌کرد ، نزیکه‌ی 14 ساڵه له‌م بواره‌دا کارده‌کات ،4ساڵی له‌ئامۆکداو دواترله‌دروستبوونی که‌مپه‌ینی دژی بازرگانی چه‌که‌وه له‌م ڕێکخراوه‌دا کارده‌کات.
كوردستان راپۆرت: که‌مپه‌ینی دژی بازرگانی چه‌ک چییه‌و كاره‌كانی كامانه‌ن؟
فرانک: نزیکه‌ی 10 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی، درێژ بوه‌وه‌ی ڕێکخراوی (ئامۆک)ه که‌به‌کوردیه‌که‌ی ده‌بێته (ناوه‌ندی هاوکاری دژی میلیتاریسم بۆ لێکۆڵینه‌وه)، ڕێکخراوێکه که‌تایبه‌ته له‌سه‌ر بازرگانی به‌چه‌که‌وه له‌هۆڵه‌ند، ئه‌م ڕێکخراوه دوو بنکه‌ی هه‌یه،له‌ئه‌مسته‌ردام و خرۆنینگن. بۆنموونه لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بازرگانی چه‌کی هۆڵه‌ندی بۆ تورکیا،بۆ ئه‌نده‌نوسیا، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌وری هۆڵه‌ندا له‌بازرگانی کردن به‌چه‌که‌وه له‌ئاستی ناوده‌وڵه‌تیش بۆ خه‌ڵک روون بکه‌ینه‌وه،هه‌رلێره‌وه‌ش خه‌ڵک ئاماده‌بکه‌ین و ناڕه‌زایه‌تیان هه‌بێت دژبه‌بازرگانی به‌چه‌ک و وێرانکاریه‌وه، له‌م 10 ساڵه‌ی دواییدا بۆم ده‌رکه‌وت که‌به‌روبومی کار‌و لێکۆڵینه‌وه‌کانمان خه‌ریکه ده‌رده‌که‌وێت،بێگومان هێشتا کارمان ته‌واونه‌بووه و پێویستامان به‌کاری زۆر‌و کاتی زۆر هه‌یه تاکاره‌کانمان به‌ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
كوردستان راپۆرت: تۆ یه‌کێک له‌نوسه‌رانی کتێبی(هۆڵه‌نداو چه‌که‌كیمیاوییه‌كانی عێراق)، ئه‌گه‌ر له‌وێوه ده‌ستپێبکه‌ین و له‌سه‌ر جیاوازییه‌كانی دوو وه‌زاره‌تی حکومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌ساڵانی 1980دا و کێشه‌یان له‌سه‌ر بازرگانی کردن به‌م چه‌کانه‌وه و ناردنیان بۆ عێراق، وه‌زاره‌تی ئابووری 21 ماده‌ی داناوه‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه خوازیاری 11 ماده بووه،گرنگترین گرێوگۆڵه‌كان و جیاوازییه‌كانی نێوان ئه‌ودوو وه‌زاره‌ته له کابینێتی ئه‌وکاته‌ی حکومه‌تی هۆڵه‌ندیدا له‌سه‌ر چی بووه؟
فرانک: ئه‌مه به‌ڕاستی سیناریۆیه‌کی زۆر کلاسیکه، سیناریۆی فرۆشیارێک که‌وه‌زاره‌تی ئابوور‌یه‌و سیناریۆی پیاوچاکێک که‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه، من نموونه‌ی واروون و ئاشکرام به‌ده‌گمه‌ن بینیوه،وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاوه ئاگادار ده‌کرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌ورێژه زۆره‌ی ماده‌كیمیاوییه‌كان که‌له‌هۆڵه‌نداوه ده‌گه‌نه ده‌ستی رژێمی به‌عس و چه‌کی کیمیاویان لێسازده‌کرێت له‌عێراقدا له‌لایه‌كی تره‌وه بۆڵکستاین وه‌ک وه‌زیری ئابوری به‌توندی پێداده‌گرێت که‌ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه گرنگ نین، گرنگ ئه‌وه‌یه که‌ده‌بێت کۆمپانیا هۆڵه‌ندیه‌کان له‌قازانجکردن و بازرگانی به‌رده‌وام بن و له‌سه‌ر ئه‌مه زۆر به‌توندی پێداده‌گرێت،نمونه‌ی ئه‌وه دێنێته‌وه که‌شه‌ڕی عیراق کۆتایی هات سه‌دام حوسێن سه‌یری دۆسته‌کانی له‌شه‌ڕو ته‌نگانه‌دا ده‌کات و ئه‌گه‌ر ئێمه هاوکاری شه‌ڕو سه‌هممان نه‌بێت دواتر سه‌دام حوسێن که‌مترین کانس و کۆنتراکتامان ئه‌داتێ له‌به‌رهه‌مهێنان و بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقدا،ئه‌مه له‌قسه‌و هه‌ڵوێستی هه‌ندێک په‌رله‌مانتاریشدا ده‌رده‌که‌وێت که‌پێداده‌گرن و ده‌ڵێن نابێت په‌یوه‌دنی و بازرگانی له‌سه‌رحسابی بێلایه‌نی هۆڵه‌نداو مافی مرۆڤ بێت.
ئه‌مه کاتێک زیاتر روونده‌بێته‌وه که‌وه‌زیری ئابوری بۆڵکستاین له‌ئۆکتۆبه‌ری 1988دا سه‌ردانی پێشانگای ناوده‌وڵه‌تی له‌به‌غدا ده‌کات و هه‌رله‌و سه‌ردانه‌دا ژماره‌یه‌ك کۆنتراکتی گرنگی ئابوری له‌گه‌ڵ عێراقدا ئیمزاده‌کات. لام وایه ئه‌مه زیاتر وه‌ڵامه‌که‌روون ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ئه‌مڕۆداو به‌چاوی ئێوه که ئه‌و شه‌ڕو ماڵوێرانیه‌تان بینیوه،پارادۆکسی ئه‌وه‌ی که‌وه‌زاره‌تێک دژه‌و وه‌زاره‌تێک هه‌مووهاوکاریه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی به‌عسدا ده‌باته‌پێشه‌وه،له‌سه‌رحسابی مه‌رگی که‌سانی تر‌و له‌پێناوی قازانجدا ئاگری ئه‌م شه‌ڕه خۆشده‌کات.
كوردستان راپۆرت: که‌ی عێراق ده‌ستی به‌به‌رهه‌م هێنانی گازه‌كیمیاوییه‌كان کردووه‌و؟وه‌له‌که‌یدا به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م چه‌کانه زۆر په‌ره‌ی ساندووه‌و ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی خۆی؟
فرانک: به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی ئێمه کردومانه،عێراق له‌سه‌ره‌تای ساڵانی 1970 وه خه‌ریکی به‌رهه‌م هێنان و بناغه‌دانانی پرۆژه‌ی گازه كیمیاوییه‌كانی بووه،هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵانی 1980وه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی جه‌نگی عێراق و ئێران‌دا به‌په‌له‌ترو به‌هه‌نگاوی خێراتر کاریان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژانه کردوه،له‌سه‌ره‌تاوه پرۆژه‌یه‌کیان بووه که کۆده‌که‌ی 1922 بووه،له‌ساڵانی 1982-1983 دا به‌رهه‌م هێنانه‌کا‌ن به‌شێوه‌یه‌کی فراوان گه‌شه‌یان کردووه،نه‌ک هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌کانیان و تاقی کردنه‌وه‌کان به‌ڵکو مه‌به‌ستم به‌رهه‌م هێنانیشه،له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق پێشه‌سازیه‌کی وای نه‌بووه که‌زۆربه‌ی پارچه‌کان و شته‌کان خۆی ئاماده‌ی بکات یا‌ن به‌رهه‌میان بهێنێ په‌نای بردۆته به‌ربازرگانی و کڕینی پارچه‌و زۆرێک له‌که‌ل و په‌له پێویسته‌کان له‌ده‌ره‌وه،بۆ ئه‌مه‌ش کۆمپانیا ئه‌مریکی و یابانی و ئه‌وروپیه‌کانی ڕاسپاردووه،که‌هه‌م پارچه‌کانیان بۆ کڕیوه و هه‌م قۆناغی سه‌ره‌تایی بۆ به‌رهه‌م هێنان و ئاماده‌کردنیان بۆ ئه‌نجام داوه،بۆنموونه کۆمپانیا ئه‌وروپیه‌کان به‌بڕی زۆر ئه‌م مادده‌و که‌ل و په‌لانه‌یان بۆ عێراق کڕیوه‌و په‌یداکردووه له وڵاتانی تره‌وه که‌عێراق به‌هۆی شه‌ڕه‌وه گه‌مارۆی له‌سه‌ربووه‌و خۆی بۆی نه‌بووه ئه‌م مادانه بکڕیت،بۆ ئه‌م کاره له‌ڕێگه‌ی تۆڕێکی زۆر شاره‌زای ناوده‌وڵه‌تی له‌بازرگان و کۆمپانیاکان به‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌کانی ئۆردۆن و تورکیا‌و ڕێگای وشکانی وه به‌دزیه‌وه ئه‌م چه‌ک و که‌ل وپه‌لانه‌یان بردووه بۆ عێراق،تائه‌وکاته‌ی که‌له‌ساڵی 1984دا یاسایه‌ک بۆ بازرگانی و قاچاغ کردنی هه‌ندێک له‌م مادده‌و که‌ل و په‌لانه هاتۆته ئاراوه له‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، کاتێک ئه‌مریکایه‌کان چوونه ژێرباری ئه‌وه‌ی که له مانگی مارسی ساڵی 1984دا عێراق له‌شه‌ڕه‌كانیدا گازی کیمیاوی به‌کارهێناوه،به‌پێی ئه‌م یاسایه زۆربه‌ی کۆمپانیاو وڵاتان له‌م ماددانه و ئامانج لێیان ئاگادارکراونه‌ته‌وه، هه‌رله‌م کاته‌وه به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م ماددانه بۆ عێراق و ئێران دژوارتربووه،لێره‌وه‌شه که‌که‌سانی وه‌ک فرانس ڤان ئانرات و بازرگانه‌کانی تری وه‌ک چارلس ته‌نه‌که ده‌وری گرنگتریان به‌ده‌رده‌که‌وێت.
كوردستان راپۆرت:كاتێك هۆڵه‌ندا ئه‌ندامی یه‌ده‌ک بوو له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا ، داوای یاسایه‌کی کردووه بۆ به‌رگرتن به‌بازرگانیکردن به‌م ماددانه‌وه‌و له‌وێدا لیستی مادده‌کانیشی دیاری کردووه که‌بریتین له 21 مادده تاقه‌ده‌غه بکرێن و دواتر به‌لیستی 21 مادده‌که ده‌ناسرێت هه‌رهۆڵه‌نداو بۆڵکستاین ده‌یانکات به 11 مادده‌و دواتر بڕیارده‌درێت له‌هۆڵه‌ندا 7 مادده بازه‌گانیان پێوه نه‌کرێت ،سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که‌که‌سایه‌تی و کۆمپانیا هۆڵه‌ندیه‌کان به‌شی شێریان هه‌یه له‌م بازرگانی و پڕچه‌ک کردنه‌ی عێراقدا، ئه‌م دوو فاقیه له‌قسه‌و هه‌ڵسو که‌وتی جیاوازدا ده‌کرێ چۆن لێك بده‌ینه‌وه؟
فرانک: لێکدانه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌بێت له‌و کات و ساته‌ی خۆیدا سه‌یربکه‌ین،ئه‌وکات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌ژێر ده‌ستی پارتی دیموکراتی مه‌سیحیی (ڤان دێر ستوڵ ) دابووه،و هه‌مان ساڵیش هۆڵه‌ندا ئه‌ندامی یه‌ده‌کی شورای ئه‌منی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بووه که ئه‌م داخوازیه‌ی کردووه و تا ده‌قی داخوازی نامه‌که به‌زمانی هۆڵه‌ندی نوسراوه که‌له‌به‌ڵگه‌نامه‌کاندا هه‌یه و خوازیاری قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌وماددانه‌یه که‌له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد،هه‌ر له‌ودۆکومێنتانه‌دا نامه‌ی ناڕه‌زایاته‌یه‌کانی بۆڵکستاین وه‌زیری بازرگانی هه‌ن که ناڕه‌زایه‌تی به‌م داخوازیانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌رده‌بڕێت،و هه‌ڵسو که‌وته‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌خراپ و له‌به‌رچاونه‌گرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی هۆڵه‌ندا ناوده‌بات، به‌ڵام ئه‌بێت له‌وه‌ش ئاگاداربین که‌به‌وشێوه‌یه‌ش نیه که‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هیچ گرنگیه‌که‌ی به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هۆڵه‌نداو بازرگانی کردن نه‌دابێت، بۆنموونه سه‌فیری هۆڵه‌ندا (داڤید سخۆرد) که‌له‌به‌غدابووه له‌لایه‌که‌وه ره‌خنه‌ی له‌عێراق هه‌بووه له‌سه‌ربه‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی و زۆرجاریش حکومه‌تی هۆڵه‌ندای ئاگادارکردۆته‌وه ده‌رباره‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له‌لایان عێراقه‌وه،به‌لام له‌هه‌مان کاتدا به‌شێکی گرنگیش بووه بۆڕێکخستن و فرۆشتن و بازرگانی کردنه‌کانی کۆمپانیا هۆڵه‌ندیه‌کانه‌کان له گه‌ڵ عێراقدا، ئه‌وخۆشی یه‌کێک له‌وکه‌سانه‌بووه که‌له‌گه‌ڵ بۆڵکستایندا له‌ساڵی 1983دا کۆنتراکته‌کانی ئیمزاکردووه
هه‌روه‌ها له‌هه‌موو ئه‌وته‌له‌کسانه‌ی ئه‌وکاته‌شدا که‌له‌نێوان وه‌زاره‌ت و سه‌فاره‌تی هۆڵه‌ندا بووه و هه‌م پشتیوانی سیاسی بۆ بڕیاره‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌رده‌بڕێت و بازرگانی و فرۆشتنی که‌لوپه‌له‌کانی لاگرنگه،به‌ڵام به‌گشتی ده‌کرێت بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌وه‌زاره‌تی بازرگانی دژایه‌تی ته‌واوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا ده‌کات له‌په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی گازه‌ژه‌هراویه‌کان و له‌ولای تره‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌غه‌کردن وڕێزگرتنی له‌یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌م ماددانه‌ی لاگرنگه.
كوردستان راپۆرت: له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا بێجگه له‌سه‌ردانه‌کانی وه‌زیری کاروباری هۆڵه‌ندی بۆ عێراق،سه‌ردانی ئه‌فسه‌ران و به‌رپرسانی عێراقی بۆهۆڵه‌ندا باسكراوه، که‌سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌کان و دواتر هه‌ندێک له‌کۆمپانیا هۆڵه‌ندیه‌کانیان کردووه و زۆربه‌گه‌رمی پێشوازیان لێکراوه،ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدابووه هه‌م حکومه‌ت و هه‌م میدیاکان ئه‌وه‌یان بیستبوو که عێراق خه‌ریکی به‌رهه‌م هێنان و به‌کارهێنانی ئه‌م گازه‌کیمیاویانه بووه،بۆ نموونه سه‌ردانی کۆمپانیاکانی خواروی هۆڵه‌ندایان کردووه بۆ ئیستشاره‌ی ئه‌ندازیاری و دابین کردنی نه‌خشه‌و پارچه‌ی کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌که‌کانی عێراق له‌م باره‌یه‌وه چه‌ند ئاگاداریت؟
فرانک: به‌ڵی ژماره‌یه‌کی زۆری هاتوچۆو سه‌ردان هه‌ن ،بێجگه له‌وانه‌ی که‌تۆ ئاماژه‌تپێدان،ده‌کرێت ئاماژه به‌وه‌شبده‌ین که‌بۆنموونه دوای کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش چه‌ندرۆژ داوتر ده‌له‌گاسیه‌کی گه‌وره‌ی عێراق سه‌ردانی هۆڵه‌ندایان کردووه و هاتوونه‌ته شاری دینهاخ،که‌ئه‌م وه‌فده وه‌زیری بازرگانی ئه‌وکاته‌ی عێراق سه‌رۆکایه‌تی کردووه‌و چاویان به وه‌زیری بازرگانی و چه‌ند وه‌زیری تر‌و که‌سانی پایه‌به‌رزی ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا که‌وتووه،ده‌توانین ئه‌وه‌ببینین که‌بازرگانی زۆربه‌ڕۆتینی دریژه‌ی هه‌بووه‌و مه‌سه‌له‌ی چه‌که‌به‌کۆمه‌ڵ کوژه‌کان و کیمایباران و مردنی هه‌زاران که‌س باسیان لینه‌کراوه،لێره‌دا زۆر پرسیار دێنه‌ئاراوه که‌ڕه‌نگه واقعی ترینیان ئه‌وه‌بێت که‌ئایا هه‌ر به‌ڕاست حکومه‌تی هۆڵه‌ندا ئاگاداری ئه‌م تاوانه‌گه‌وره‌یه نه‌بووه یا‌ن ئاگاداری بانگهێشتکردنی ئه‌م وه‌فده‌نه‌بووه،ئه‌گه‌روایه چۆن وه‌فدێکی ئاواگه‌وره بانگهێشتی هۆڵه‌نداکراوه و خه‌ریکی کڕین و په‌یداکردنی مادده‌و بازرگانی کردن بوون،ئایا پرسیارێک له‌چاره‌نووسی ئه‌م هه‌زاران که‌سه‌ی که‌تائه‌وکاته لانی که‌م بوونه قوربانی ئه‌م مادده کیمیاویانه کراوه،له که‌سانی سیڤیل و سوپاییه‌کانی عێراق و ئێران کورد،له‌کاتێکی ئاوادا ئه‌بینین که‌هۆڵه‌ندا چاوی خۆی له‌راستیه‌کان داده‌خات و خه‌ریکی بازرگانی کردن و قازانجی زیاتره له عێراق و ئێران ده‌ستی بکه‌وێت،ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوبێت ئێران له‌وکاته‌دا به‌سه‌رکردایه‌تی خومه‌ینی دۆستێکی باش نه‌بووه بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مریکاو زۆربه‌ی ده‌رگاکان به‌ڕووی ئێران‌دا که‌متر کراوه‌بوون،ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت ئێران له‌ده‌ورانی شادا مشته‌ریه‌کی گرنگی بازرگانی هۆڵه‌نداو غه‌رب بووه،بازرگانی و چونه‌سه‌ری کڕینی مادده کیمیایه‌کان له‌لایان عێراقه‌وه به‌تایبه‌ت له ساڵانی 1979 به‌دواوه زۆربه‌جیدی گه‌شه‌ی کردووه.
كوردستان راپۆرت: له‌شه‌ڕی که‌نداوداو دواتر له‌کاتی شه‌ڕی ڕوخاندنی رژێمی به‌عسدا حکومه‌تی هۆڵه‌ندا پشتیوانی سیاسی خۆی له‌شه‌ڕ ده‌ربڕی،ئایه لێڕه‌شدا هه‌مان شت دووباره ده‌بێته‌وه له‌په‌یوه‌ند به چه‌که كیمیاوییه‌كانی عێراقه‌وه،بۆ نموونه ئه‌وه‌ی که‌له‌کاتی شه‌ڕی عێراق و ئێران‌دا ئه‌مریکا لایه‌نگری عێراق بووه؟
فرانک: به‌ڵێ ئه‌مه به ته‌واوه‌تی ڕاسته، ئه‌بینین بۆ نموونه کاتێک ئه‌مریکا ڕۆناڵد ڕامسفێڵدی له‌ساڵی 1987دا ڕه‌وانه‌ی عێراقدا کردووه و کۆنتراکته‌کانی چه‌کی له‌گه‌ڵ عێراقدا مۆرکردووه، له‌هه‌مان کاتداو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هۆڵه‌ند بۆڵکستاینی ناردبووه عێراق و کۆنتراکتی چه‌ک و ماده‌کانی مۆرکردووه ،هه‌ر له‌لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که ئێمه‌کردوومانه ئه‌وه دیاره که‌وه‌ختێک ئه‌مریکاو به‌تایبه‌ت دوای مقۆمقۆ له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا بازرگانی هه‌ندێک له‌مادده‌کان قه‌ده‌غه‌ده‌کات ئیتر هه‌مان شت له‌هۆڵه‌نداش ئه‌بێته بابه‌ت و قسه‌ی له‌سه‌ردهکرێت،وێرای ئه‌وه‌ش که‌هه‌رله‌زوه‌وه ده‌زگاکانی هه‌واڵگری ئه‌مریکاو هۆڵه‌ندا ئه‌وه‌یان به حکومه‌تی هه‌ردوولاڕاگه‌یاندبوو که‌کۆمپانیا هۆڵه‌ندیه‌کان چه‌ک و مادده‌ی کیمیاویان به رژێمی عێراق فرۆشتووه،به‌ڵام ته‌نها کاتێک ئه‌مریکا قه‌ده‌غه‌ی بازرگانی کردن به کۆمه‌ڵێک له‌وماددانه‌وه ئه‌کات هۆڵه‌نداش بڕیارێکی که‌م ناوه‌رۆکترو ناجدیتر
له‌وباره‌یه‌وه ده‌رده‌کات و لیستی هه‌دنێک مادده که ژماره‌یه‌ن زۆرکه‌متره له‌وانه‌ی ئه‌مریکا قه‌ده‌غه‌ده‌کات.
كوردستان راپۆرت:له‌لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا دیاره که‌کۆمپانیاکانی وه‌ک (مێڵ خێمی) و(کا،بی،ئێس،ته‌رنیوزه) و هه‌ندێک کۆمپانیای تر که‌ده‌وری که‌متریان له‌م بازرگانیه‌دا هه‌یه‌و،فرانس ڤان ئانرات که نه‌ک هه‌رله‌هۆڵه‌نداوه بگره له‌وڵاتانی تریشه‌وه بازرگانی کردبوو،هه‌روه‌ها په‌ره‌ی به پرۆژه كیمیاوییه‌كانی عێراق داوه ،سیاسیه‌کانی هۆڵه‌نداش وه‌ك بۆڵکستاین ،كه‌واته ئه‌توانین بڵێین که‌هۆڵه‌ندا هاوتاوانه له جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستاندا ؟
فرانک: به‌ڵی من لام وایه ته‌توانین هێڵێکی ته‌ریب ببینین،ئه‌توانین بازرگانی فرانس ڤان ئانرات و به‌قاچاغبردنی مادده‌کان و بڕی مادده‌کان له‌مانگی مارتو ئه‌پیلی ساڵی 1988 وه ببینین، پێش ئه‌وه‌ش زۆرترین ڕێژه‌ی مادده‌کان و گازه خنکێنه‌ره‌کان کۆمپانیاکانی (مێڵ خێمی) و(کا،بی،ئێس،ته‌رنیوزه) ببینین که بڕی هه‌و ماددانه به‌هه‌زاران ته‌ن مه‌زنده ده‌کرێن،من زۆرلام گرنگنیه سه‌یری یاسای قه‌ده‌غه‌کردنه‌کان بکه‌ین،ئه‌وه‌نده‌ی لام پرسیاره ئایه ئه‌یان زانی یا‌ن ئه‌کریت زانیبێتیان که‌کاتێک ئه‌م ماددانه‌یان به‌عێراق فرۆشتوه به‌م بڕه زۆرانه ئامانج چیبووه‌و بۆ چی له‌عێراقدابه‌کار دێن؟،من دوای ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌م به لایانی که‌م ده‌توانم شایه‌دی ئه‌وه‌بده‌م که‌ئه‌وان زانیبێتیان بۆچی به‌کاردێن،و من له‌پرۆسه‌ی ئه‌وه‌دام که‌ئه‌مه زیاترروونبکه‌مه‌وه‌و وه‌ڵامی هه‌موو گومان و پرسیاره‌کان بده‌مه‌وه،ئێمه ئه‌وه ئه‌زانین که‌لانی که‌م له نۆڤه‌مبه‌تی 1980وه له‌ڕێگای ڕۆژنامه‌کان و ناوه‌نده خه‌به‌ریه‌کانه‌وه باس له‌به‌کارهێنان و بره‌ودان به‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م گازانه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه،ئه‌گه‌رچی ئه‌مه له‌سه‌ره‌تاوه به‌ڕێژه‌ی که‌مبووه‌و زیاتر له‌دژی سوپای ئێرانبووه‌و له‌به‌ره‌کانی جه‌نگدابه‌کارهاتووه،ئه‌م راستی و ڕاگه‌یاندنانه لادواتردا به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکراترو پانتاییه‌کی زیاتر له‌میدیاکان داده‌گرێت،به‌تایبه‌ت هه‌رکه‌سێک که‌مێک ڕۆژنامه‌کانی خوێندبێته‌وه‌و گوێی له‌میدیاکان گرتبێت له‌هۆڵه‌ندا باش ئه‌زانێت به‌تایبه‌ت دوای ساڵی 1983 به‌دواوه باش وروونه که‌عێراق ئه‌م ماددانه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م گازانه‌به‌کاردێنێت و له‌شه‌ڕدا ئه‌م چه‌کانه به‌کارهاتووه،هه‌رله‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌مه‌شه‌وه ئه‌مه زۆربه‌باشی دیاره که‌ئه‌م کۆمپانیایانه زۆربه‌باشی ئاگاداربوون که‌ئه‌م ماددانه بۆ قڕکردن و له‌ناوبردنی خه‌ڵک به‌کاردێن،له‌پرۆسه‌ی دادگایی فرانس ڤان ئانراتدا ئه‌مه به‌باشیروون بوه‌وه،بۆنموونه له‌کۆمپانیایه‌کی ئه‌ڵمان به‌ناوی (باس.ئێف) له‌لایه‌ن عێراقه‌وه داوای بڕێکی زۆری مه‌وادی کیمیاوی کراوه له‌ساڵی 1981 و 1982دا و ئه‌و‌کۆمپانیایه‌یه ئاماده‌نه‌بووه ئه‌وماددانه به‌وبڕ زۆره بفرۆشیته عێراق و رایگه‌یاندووه،که‌ئه‌م ماددانه به‌م بڕه‌زۆره ده‌کرێت ئامانج لێیان ته‌نها یه‌ک شتبێت که‌ئه‌ویش بۆ به‌رهه‌مهێنانی گازی خنکێنه‌رو کیمیاویه، ئه‌وانیش هاوکاری کۆمپانیاکانی (مێڵ خێمی) و(کا،بی،ئێس،ته‌رنیوزه) بوون هه‌رئه‌وه‌نده‌ی وان میدایاکانیان خوێندۆته‌وه‌و زانیاریشیان له‌سه‌رئه‌م ماددانه ئه‌گه‌ر که‌مترنه‌بووبێت زیاتر نه‌بووه،بۆئه‌وان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان بووه‌و حکومه‌تیان له‌مه ئاگادارکردۆته‌وه بۆ (مێڵ خێمی) و(کا،بی،ئێس،ته‌رنیوزه)ئه‌مه‌یان نه‌کردووه و خۆیان واپێشان داوه که‌عێراق ئه‌کرێت ئه‌م ماددانه بۆ ئامانجی مه‌ده‌نی به‌کاربێنێت،بۆنموونه بۆ به‌رهه‌م هێنانی پارچه‌و قوماش،له‌کاتێکدا دیاربووه که‌عێراق هیچ کارگه‌یه‌کی له‌م جۆره‌ی نه‌بووه‌و هه‌موو پیشه‌سازی عێراق له‌ژێر سه‌قفی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنانی که‌لوپه‌لی جه‌نگدابووه‌و بردنه‌وه‌ی جه‌نگ له‌دژی ئێران ئمانجی گرنگ و گه‌وره‌بووه،ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که‌ئه‌وان زانیویانه چی ده‌فرۆشنه عێراق و عێراقیش بۆ چی به‌کاریدێنێت به‌لام جاوی خۆیان داخستووه‌و ملیان خستۆته ژێرلمه‌وه تاڕاستیه‌کان نه‌بینن و ته‌نها یه‌کشتیان لاگرنگبووه بازرگانیه‌کی باش و قازانجی بێوێنه.
كوردستان راپۆرت: حکومه‌تی هۆڵه‌ندی له هه‌شتاکاندا کۆمپانیایه‌کیوڵاته‌كه‌ی سزاداوه له‌سه‌ر بازرگانی کردن به‌م مادانه‌وه،له‌م باره‌یه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ئێوه جۆن ئه‌مه‌ی لێکداوه‌ته‌وه؟
فرانک: به‌ڵێ ئه‌وه ڕاسته ئه‌و کۆمپانیایه کۆمپانیای (مێڵ خێمی) بووه،به‌ڵام ئه‌مه هه‌ندێک له‌سه‌روه‌ستان و دیقه‌تکردنی پیویسته،له‌سه‌ره‌تاوه دوای چه‌ندین جار‌و وه‌جبه ئه‌م کۆمپانیایه ته‌نها یه‌کجار ئه‌ویش به‌بڕێکی زۆر ڕه‌مزی که‌م سزادراوه که بڕێ 11000 گڵدنی هۆڵه‌ندی ئه‌وکات بووه که‌ده‌کاته نزیکه‌ی که‌متر له 55000 ئیرۆی ئێستا ئه‌ویش ته‌نها دوای سه‌پاندنی سزاکه‌یه که (مێڵ خێمی) یاسای بازرگانی کردنی خستۆته ژێر پێوه که‌له‌ساڵی 1984دا مادده‌کانی (فۆسفۆرید) و (فۆکس فلۆرایدیان) ناردبوو بۆ عێراق،له‌هه‌مان مه‌له‌فیشدا باسی ئه‌وه ئه‌که‌ن که‌گوایه ئه‌م ماددانه‌یه‌ن له‌عێراقه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ هۆڵه‌ندا ئه‌وه‌ی که ئه‌مه به فیعلی کرابێت پرسیار هه‌لده‌گریت و من گومانم لێی هه‌یه!.
كوردستان راپۆرت:سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ت له‌سه‌ر ئه‌م کۆمپانیاو ماددانه چین و کێن؟
فرانک: به‌شێکی ئه‌م لیکۆڵینه‌وه‌یه‌ی من تازه‌نیه،له‌هه‌ندێک ناوه‌ندو جێگه ئه‌م زانیاریانه هه‌بوون،ئه‌وه‌ی من کردوومه لسیت کردن‌و ئاماده‌کردنی هه‌موو ئه‌وانه‌بووه ،ئه‌مه بێجگه له گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وبه‌شانه‌ی که‌نادیاربوون و پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌وبۆشاییه نه‌زانراوانه به‌زانیاری و ڕاستی ورد،من زۆربه‌ی ئه‌مانه‌م له که‌ناڵه‌کانی وه‌ک،وه‌زاره‌تی بازرگانی و ئه‌رشیفه‌کانی،وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه و ئۆرگانه‌کانی ده‌وروبه‌ری، دا ده‌ستم که‌وتون،له‌هۆڵه‌ندا حاڵه‌تێک هه‌یه پێیده‌ڵین ئاشکراکردنی ڕاستیه‌کان یا‌ن کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکانی ئه‌رشیفه‌کانی وه‌زاره‌تاکان و ئۆرگانه‌کان، که‌من له‌وێدا زۆرزانیاریم به‌ده‌ستخستووه،ئه‌مه‌به‌شه تازه‌که‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که پێکدێنێت،دۆکومێنته‌کانی که‌تاماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌رپارێزراوو نه‌هێنی بوون من خستومنه به‌ر ڕوناکی و لێکۆڵینه‌وه‌که‌م له‌سه‌ر بنایات ناون،هه‌م زانیاری وه‌زاره‌ته‌کان و هه‌مده‌وری ئه‌مریکاو هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی تریش وه‌ک ده‌وری سیاسیه‌کان له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌تایبه‌ت له‌ساڵی 1984 به‌دواوه،،من به‌شێکی تریشم له‌زانیاریه‌کان له‌وکۆنتراکتانه‌وه که‌له‌نێوان کۆمپانیاکاندا کراون ده‌ستکه‌وتووه ،ئه‌مانه‌و به‌شێکی گرنگی ئه‌وزانیاریانه‌ش که‌له‌کاتی داگایی فرانس ڤان ئانراتدا ئاشکرابوون و هاتنه‌میدیاکانه‌وه، یا‌ن له‌کاتی دادگایه‌کدا له‌ناوهؤلی دادگادا خۆم یاداشتم کردوون یا‌ن له‌دۆسیه‌ی فرانس ڤان ئانراتدا هه‌ن،له‌هه‌مووان گرنگتر ڕاپۆرته نه‌هێنیه‌کانی (ئێف،ئێف،سی،دی) که پوخته‌ی ئه‌وزانیاریانه‌ن که هه‌م عێراق داویه‌تی به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و هه‌م له‌سه‌ر عیراق زانراون له‌سه‌ر چه‌که‌به‌کۆمه‌ڵکوژو کیمایاویه‌کانی عێراق...
كوردستان راپۆرت: ئایا ئه‌وزانیاریانه‌ی که‌له‌سه‌ر ئه‌م کۆمپانیایانه هه‌ن به‌شی ئه‌وه‌ده‌که‌ن،یا‌ن به‌که‌ڵکی ئه‌وه‌دێن که‌له‌سه‌ریان لێکۆڵینه‌وه‌ی یاسایی و شکاتکردن لێیان ده‌ست پێبکرێت؟
فرانک:تۆکه‌لێکۆڵینه‌وه‌که‌ت خوێندۆته‌وه ئه‌زانی که‌زانیاری زۆر ووردی تیدایه،بۆنموونه بڕی مادده‌کان،ناوه‌کانیان،بۆچی به‌کاردێت و چی ڵیبه‌رهه‌مده‌هێنریت،کێ و کام کۆمپانیا ئه‌وانه‌یان فرۆشتووه،که‌ی و له‌کام سآڵ و مانگ و ڕۆژدا،ساڵ وهۆکارو ڕیگای گه‌یشتنیان به‌عیراق،له‌راپۆرته‌کانی عیراقیشدا که‌له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌که‌ن هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م چه‌کانه‌ی ئه‌م زانیاریانه یه‌کده‌گرنه‌وه‌و یه‌کتری و راستیه‌کان به‌هێزتره‌ده‌که‌ن،هه‌ر لێره‌وه‌ش ئه‌وه به‌ده‌رده‌که‌وێت که‌ده‌وری ئه‌م کۆمپانیایانه چی بووه،نه‌ک هه‌ر ده‌وری کۆمپانیاکان به‌ڵکو ده‌وری هه‌ندێک له سیاسیه‌کانیش که‌له‌م دۆزه‌دا به‌ده‌رده‌که‌ون ده‌کریت شیاوی دۆزێکی یاسایی و هه‌ڵویسته‌کردنی دادگاکان بێت له‌سه‌ریان،ئه‌وه‌ت له‌یادنه‌چێت کۆمپانیاکان خۆیان له‌پشت بڕیار‌و هاوکاری سیاسیه‌کانه‌وه شاردۆته‌وه،بۆنموونه بۆڵکستاین نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی کۆمپانیاکان بووه،نه‌ک هه‌رئه‌مه‌ش به‌ڵکو مه‌سئولیه‌ت وبه‌رپرسیاری مۆراڵی و ئه‌خلاقی ئه‌مانه له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و قوربانیانه‌ی که‌بوونه قوربانی ئه‌م دۆزه‌کوشنده‌و ژه‌هراویه،جێگه‌ی لێپێچینه‌وه به‌دواداجوون و خسته‌نه به‌رده‌می دادگان.
كوردستان راپۆرت: له‌کاتی داگای فرانس ڤان ئانراتدا باسی ئه‌وه ده‌کرا که له 90% ی ئه‌م ماددانه له‌قۆناغێکی دیاری کراودا له‌له‌یه‌ن فرانس ڤان ئانراته‌وه فرۆشراون به عێراق، له ڵێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ئێوه‌دا باسی بڕی 45% ئه‌که‌ن که کۆمپانیا هۆڵه‌ندیه‌کان له‌قۆناغێکی تراد به عێراقیان فرۆشتووه،هه‌روه‌ها له لێکؤڵینه‌وه‌که‌دا باسی کۆمپانیا یابانی و ئه‌مریکی وئاسیایه‌کان هه‌یه،ده‌کریت له‌م باره‌وه زیاتر ئه‌مه‌روون بکه‌یته‌وه ؟
فرانک: ده‌بێت له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه له‌به‌رجاو بگرین که‌باسی کام قۆناغ و کام ساڵ ده‌که‌ین،فرانس ڤان ئانرات له‌ساڵی 1985 به‌دواوه ده‌وری زیاتر‌و گرنگی هه‌یه و ئه‌وبڕی 90% هی ئه‌وده‌ورانه‌یه واته له 1985 به‌دواوه که‌له ڕیگه‌ی فرانسه‌وه به‌قاچاغی گه‌یانراونه‌ته عێراق،واته کاتێک که بازرگانی کردن به‌م ماددانه‌وه به‌پێی یاسا قه‌ده‌غه‌کراوه،کۆمپانیاکان ده‌وریان له‌ساڵانی 1980 به‌دواوه‌و تا ساڵی 1985 و دواتر درێژه ئه‌کێشیت و ئه‌وبڕی 45% سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌یه که کۆمپانیا هۆڵه‌ندیه‌کان داویانه‌و فرۆشتویانه به عێراق،ئه‌م ڕاپۆرته باسی زۆر شتی ترئه‌کات و زۆرشتروون ئه‌کاته‌وه بۆ نموونه بارچه‌و که‌لوپه‌له‌کانی دروستکردنی کۆمپانیاکانی عێراق زۆربه‌یان له‌لایه‌ن کۆمپانیا ئینگلیزی و ئه‌ڵمانیه‌کانه‌وه دابین کراوه،ئه‌وه‌شمان لاڕوونبێت که‌فرانس و کۆمپانایا هۆڵه‌ندیه‌کان ته‌نها بازرگانیان به‌م که‌ل و په‌ل و ماددانه‌وه کردووه و واته خۆیان به‌رهه‌میان نه‌هێناون ئه‌وان ته‌نها کڕیویانن و ڕه‌وانه‌ی عێراقیان کردوون،کۆمپانیا ئه‌مریکی و یابانی وئه‌ڵمانیه‌کان به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌م ماددانه‌ن، بێجگه‌له‌وه‌ش هه‌م فرانس و هه‌م کۆمپانیا هۆڵه‌ندیه‌کانراسته‌وخۆ بازرگانیه‌کانیان له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیای (سۆرغی) عێراقیه‌وه کردووه،که‌به‌ناو کۆمپانیایه‌کی عێراقی بووه به‌ڵام له‌رستیدا به‌شێک بووه له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی جه‌نگی عێراقی و ئه‌وان به‌ڕێوه‌یان بردووه.
كوردستان راپۆرت: گرنگی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بۆ ئێوه له‌چیدایه،به‌تایبه‌ت که‌زۆر له‌سه‌ر ڕۆڵی هۆڵه‌نداو كه‌سایه‌تییه سیاسیه‌کان و له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا به‌ده‌ر ئه‌که‌وێت و باس ئه‌کریت؟
فرانک: به‌داخه‌وه هه‌میشه هۆڵه‌ندا ده‌ورێکی خراپ له‌م دۆزانه‌ده ئه‌بینێت،سه‌یری مه‌له‌فی ئه‌تۆمی بکه، یا‌ن سه‌یری چه‌که‌ک به‌کۆمه‌ڵ کوژیه‌کان بکه که که‌وتۆته ده‌ست پاکستان، هۆڵه‌ندا وڵاتێکی بچووک له‌سه‌ر نه‌خشه به‌ڵام هه‌میشه ده‌ورێکی زۆرخراپ و نه‌گه‌تیڤی هه‌یه له‌م تێکه‌ولێکانه‌دا، ئێمه‌له فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیاو ولاتانی تر بچووک ترین به‌ڵام هه‌میشه چه‌ند به‌رابه‌ری ئه‌وان ده‌وریخراپمان هه‌یه له‌م کارانه‌دا،هه‌مان وڵات واخۆپیشنئه‌دات له‌ناوه‌نده ناوده‌وڵه‌تیه‌کاندا که بۆئارامی و بۆ ئاشتی هه‌وڵ ئه‌دات،که به‌داخه‌وه پێچه‌وانه‌که‌ی راسته و ده‌ورێکی دوفاق ئه‌بینێت، بۆیه ئێمه وه‌ک (که‌مپه‌ینی دژی بازرگانی چه‌ک) لامان گرنگه ڕاستیه‌کان ئاشکرابن و خه‌ڵکی هۆڵه‌ند ئه‌م پارادۆکسه ببینن ڕووی ڕاستی شته‌کان پیشان بده‌ین،ده‌بێت هۆڵه‌ندا شه‌رم له‌مه بکات و له‌م هه‌ڵه‌وتاوانانه‌وه فێر ببێت،ئه‌گه‌ر ئێمه له‌م هه‌ڵانه‌وه له‌م تاوانانه‌وه فێر نه‌بین دیار نیه دوای 5 ساڵی تر چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ ده‌ده‌ینه کێو چی تاوانێکی تر ئه‌نجام ئه‌دریت ؟،ئه‌بیت ئه‌وه پیشانی بازرگانه‌کان و سیاسیه‌کان بده‌ین که‌له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سک و قازانج و سه‌رمایه‌دا ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکانی تر نه‌که‌نه قوماری مان و نه‌مانه‌وه،له‌لایه‌کی تره‌وه هۆڵه‌ندا ئه‌گه‌ر ده‌وری خراپ بووه،ده‌بێت ڕووه باشه‌که‌ی خۆی پیشانبدات و ئاماده‌بێت و دان به‌هه‌ڵه‌کانی خۆیدابنێت و ده‌ستبکات به هاوکاری هه‌مه لایه‌نه‌ی ئه‌وانه‌ی بوونه قوربانی.
كوردستان راپۆرت ؛ساڵی پارکریستا ڤان فێڵزن که‌په‌رله‌مانتاره‌و له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیالیسته،داوای له‌حکومه‌تی هۆڵه‌نداکرد که خه‌رجی پرۆژه‌یه‌کی پزیشکی بدات،که‌تایبه‌تبوو به ژنانی به‌رکه‌وتووی چه‌کی کیمیاوی نه‌خۆشی سه‌ره‌تان له‌هه‌ڵه‌بجه،حکومه‌تی هۆڵه‌ندا چه‌ند وه‌ڵامی ئه‌م داخوازیه‌یه‌ی دایه‌وه؟
فرانک: با ئه‌وه ئاشکرابێت که حکومه‌تی هۆڵه‌نداراسته‌وخۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داره‌کان و کۆمپانیاکانی له‌عێراقدا ته‌ئمین کردبوو،به‌وهۆیه‌ی هیچ کۆمپانیایه‌کی بیمه ئاماده‌نه‌بوو زامنی سه‌رمایه‌ی ئه‌وکۆمپانیایانه بکات له عێراقێکی پڕشه‌ڕوشۆڕو ئاشوبدا، عێراق به‌وه‌ش ناسرابوو که قه‌رزاکانی زۆر کۆن ده‌بوون زوو نه‌یده‌دان، من ئاگاداری ئه‌وه‌م که که‌په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا باسی ئه‌وه‌یکرد که‌له‌م قه‌رزانه‌خۆش ببن و بدێت به عێراق ،ئه‌مه له‌ڕۆژنامه‌ی (تراو) دا چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڵاوبۆوه، کارێکی سه‌یره،که کۆمپانیای (مێڵ خێمی) چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر ژێرپێخستنی یاسای بازرگانی مادده كیمیاوییه‌كان سزاداربوو که‌ناردبوونی بۆ عێراق،به‌ڵام هه‌مان کۆمپانیا له‌عێراقدا به‌رژه‌وه‌نیه‌کانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌نداوه ته‌ئمین کراوه‌و کرێدیتی پێدراوه،ئه‌مه هه‌مان ئه‌وپارادۆکسه‌یه که‌سیاسه‌تی هۆڵه‌ندی به‌ڕیوه‌ی ده‌بات و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت بخرێته‌ڕوو خه‌ڵک لێیان ئاگاداربێت و هه‌ڵوێستیان لێوه‌رده‌گرێت.
تێبێنی/ئه‌م دیمانه‌یه له رۆژنامه‌ی كوردستان راپۆرت بڵاو كراوه‌ته‌وه

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق