كتێبی ئه‌نفالی سێ و كاریگه‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
له‌سه‌ر ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال، كتێبێكی تۆێژینه‌وه‌ییه‌كه له شه‌ش به‌شان پێكدێ.به‌شی سه‌ره‌كیی: گرفتی تۆێژینه‌وه و گرنگیی و ئامانج و مێتۆدی توێژینه‌وه و بواره‌كانی توێژینه‌وه و، گریمانه‌كان خراونه‌ته ڕوو و چه‌مك و زاراوه‌كانی نێو توێژینه‌وه‌كه‌ش ده‌ستنیشانكراوه.به‌شی دووه‌م: لایه‌نی تیۆریی كه به‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دابه‌ش ده‌كرێ: ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: ئه‌نفال و پرۆسه‌ی جینۆساید له كوردستان. ته‌وه‌ری دووه‌م: ژن له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا به‌شی سێیه‌م: تۆێژینه‌كانی پێشووبه‌شی چواره‌م: ڕێوشوێنه میتۆدییه‌كانی لایه‌نی مه‌یدانیی به‌شی پێنجه‌م: خستنه‌ڕووی خشته‌كان و شیكردنه‌وه‌یانبه‌شی شه‌شه‌م: ئه‌نجام و پێشنیاره‌كانی توێژینه‌وه
من به پێویستی ده‌زانم به به‌شی خۆم ده‌سخۆشی له به‌رێزان هێمن باقر عه‌بدول و به‌رهه‌م عومه‌ر عه‌بدوڵلا بكه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماندووبوونێكی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌م لێكۆڵینه‌وه كێشاوه و، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم تێیدا سه‌ركه‌وتووش بوون. به‌ڵگه و دێكومێنته‌كانی ناو كتێبه‌كه گرنگی خۆیان هه‌یه، وه‌ك (نه‌خشه‌ی شاڵاو و په‌لاماره‌كانی ئه‌نفالی گه‌رمیان، نه‌خشه‌ی هێرشی ئه‌نفالی سێ [باكوور] بریاری ژماره 160 تایبه‌ت به دانانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید به لێپرسراوی باكووری حیزبی به‌عس، ڕاسپارده‌ی نووسینگه‌ی باكووری حێزبی به‌عس تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ئه‌نفال، بریاری سه‌رۆكایه‌تی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق تایبه‌ت به جیاكردنه‌وه‌ی ژن و پیاو و مناڵ له یه‌كتر، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌وه‌ر20-3-1988، ڕۆژنامه‌ی هاوكاری 21-3-1988 و به‌یاننامه‌ی سه‌ركردایه‌تی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفاله‌وه). هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر كردن له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌كانی پێشتر له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌نفال خاڵێكی به‌هێزی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یه. جگه له چه‌ند هه‌ڵه‌ی بچوكی چاپی بۆ وێنه له لاپه‌ره‌ی دا29 هیچ ئیرادێكم به عه‌قڵ نه‌گه‌یشت.ئه‌م چه‌شنه تۆێژینه‌وانه له‌سه‌ر جینۆسایدی گه‌لی كورد له پارچه‌كانی تری كوردستانیش گه‌لێك پێویسته. ئه‌م دوو به‌ڕێزه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له زانستی سۆسیۆلۆجیدا، له زانكۆی سلێمانی له به‌شی كۆمه‌ڵناسیدا ئه‌نجام داوه. ئه‌م كتێبه هه‌ر چه‌ند كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕووداوه‌كه‌ی له‌سه‌ر ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال له باری زانستییه‌وه شیكردۆته‌وه، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم سه‌رجه‌می ئه‌نفالمان پێیشانده‌دا. ڕوداوه‌كان، ئه‌وه‌نده به هه‌ست و قه‌ڵه‌مێكی جوان نووسراونه‌ته‌وه، كه به‌هێزتر له فیلمی ئه‌كرانه گه‌وره‌كانی سینه‌ما ئه‌م تراژێدێمان به زیندوویی دێنێته به‌رچاو. هه‌روه‌ك ده‌بینین سه‌ربه‌رگی كتێبه‌كه وێنه‌ی نزار خه‌زره‌جییه له كاتی ئه‌نفالكردنی گوندی "عه‌سكه‌ر"دا. له ده‌ستپێكی كتێبه‌كه‌دا هاتوه: "پێشكه‌شه به ئه‌لخه‌زره‌جی، ئه‌نفالچی دوێنێ و بێتاوانی ئه‌مڕۆ!" به‌رله ده‌ستپێكردنی به‌شی یه‌كه‌م، سێ وته له لایه‌ن به‌شی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی ژنانی كوردستان و، سه‌رپه‌رشتیار د. محه‌مه‌د دلێر ئه‌مین و پێشه‌كییه‌ك له‌لایه‌ن دوو تۆێژنه‌ره‌وانه‌كانه‌وه نووسراوه، كه هه‌ر سێك وتار به‌پێز و به‌جێن.كورتكراوه‌ی پێشه‌كی ڕوونوس:"پرۆسه و ئوپراسێۆنه‌كانی ئه‌نفال به گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مرۆیی داده‌نرێن له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه و یه‌كێكیشه له گه‌وره‌ترین ئه‌و تاوانانه‌ی كه سه‌ده‌ی ڕابردوو به خۆیه‌وه بینیووه. هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر وا بزانین ئه‌نفال كاره‌ساتێكه به ته‌نها 200 هه‌زار كه‌سی تێدا بێ سه‌ر و شوێنككراوه و له زه‌مه‌نێكی مێژوویدا بووه و ته‌واو، به بڕوای ئێمه ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌ك نییه له خاڵێكدا كۆتایی بێت. به‌ڵكو ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌كه تا هه‌نووكه و تا چه‌ند ساڵێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام خۆی به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه و له فۆرم و شكڵ و شێوه‌ی نوێ‌دا خۆی به‌یان ده‌كا و كاریگه‌ریی خۆی به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ره‌وه په‌خشده‌كات؛ هه‌موو ئه‌وانه‌ش واده‌كه‌ن ئه‌نفال گه‌وره‌ترین برینی نێو جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بێت.له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌م باره‌ویه‌وه به‌رهه‌مهێنراون. ئه‌و تۆێژینه‌وانه‌ی تا ئێستا له‌مه‌ڕ بابه‌تی ئه‌نفال ئه‌نجامدراون، ویستوویانه له یه‌ك كاتدا سه‌یری هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال بكه‌ن. ئه‌مه‌ش وای كردوه نه‌توانن وه‌كو پێویست مافی خۆی بده‌نێ، بۆیه ئێمه به سودوه‌رگرتن له‌و ئه‌زموونانه‌ی پێشوو و به په‌یڕه‌وكردن له‌و میتۆده‌ی (بۆردیۆ) كه دیاره‌ده‌كان دابه‌شده‌كات، كه‌ڵكمان وه‌رگرت و به پێویستمان زانی ئه‌نفال به ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كاندا دابه‌ش بكه‌ین و له‌نێو ئه‌وانیشدا ڕه‌هه‌ندێك له ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌و دیارده‌یه وه‌ربگرین كه بریتی بوو له كاریگه‌ریی ئه‌نفال بۆسه‌ر توێژی ژنانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال، پاشان بۆ ته‌ركیز كردن له ڕووی لایه‌نی جوگرافییه‌وه ناوچه‌یه‌ك له ناوچه‌كانی ئه‌نفالمان هه‌ڵبژارد بۆ توێژینه‌وه كه ناوچه‌ی گرمیانه."من به باشم زانی لێره‌دا به‌كورتی ئاماژه‌یه‌ك به دوو ته‌وره‌ی كتێبه‌كه بكه‌م؛ پرۆسه‌ی ئه‌نفال و ئه‌نجامه گشتییه‌كانی توێژینه‌وه. پرۆسه‌ی ئه‌نفال: "ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر مێژووی ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری سالی 1975. هه‌رچه‌ند گه‌لی كورد له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه له جینوسایدكردن، به‌ڵام به‌عسییه‌كان به ته‌واوی له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات، به شێوه‌یه‌كی نۆێ و ده‌ڕندانه‌تر كوردقڕانیان له 13ی حوزه‌یرانی 1963 به گرتن و ئه‌شكه‌نجه و كوشتن و تاڵان كردن و سوتاندن و ته‌عریب كردنی پیاده‌كرد. تا ساڵی1980 ، 215000 كوردی فه‌یلی ڕه‌وانه‌ی ئێران كران و ناسنامه‌ی عێراقییان لێ ئه‌ستاندراوه و ده‌ست به سر ماڵ و سامانیاندا گیرا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 10000 كوردی فه‌یلی له نێوان 14-45 ساڵیدا بێسه‌ر و شوێن كرد و هتد...ئه‌نفال ناوێكه بۆ زنجیره‌یه‌ك هێرش و په‌لاماری چڕوپڕی سه‌ربازیی كه سه‌رجه‌م هه‌شت په‌لامار بوون و له شه‌ش ناوچه‌ی جوگرافیی جیاوازدا به‌ڕێوه چوون. فه‌رمانده گشتی عه‌مه‌لیاته‌كه له‌ده‌ستی نووسینگه‌ی باكووری ڕێكخراوی حیزبی به‌عسدا بوو كه بنكه‌ی له شاری كه‌ركوك بوو. له مارتی 1987 تا 6 ئه‌یلولی 1988 له له لایه‌ن عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جیده سه‌رۆكایه‌تی كرا. ئه‌نفالی یه‌ك: له شه‌وی شوباتی 1988 ئه‌نفال بۆسه‌ر ناوچه‌ی دۆڵی جافایه‌تی ده‌ستیپێكرد و سنووری قزا و ناحیه‌كانی (دوكان، بنگرد، چوارتا، قه‌ڵاچوالان، سورداش)ی گرته‌وه، پاش به كارهێنانی جۆره‌ها چه‌كی كۆكوژی وه‌ك چه‌كی كیمیایی و بایۆلۆژیی و فسفۆریی، به گرتنی سه‌رگه‌ڵۆ له شه‌وی 19، 18ی ئازاری1988 كوتاییهات.ئه‌نفالی دوو: له 22 ئازاری 1988 ده‌ستیپێكرد بۆسه‌ر ناوچه‌كانی (بازیان قه‌ره‌داغ، ده‌ربه‌بدیخان) و له 29, 28 ی ئازاری 1988 كۆتایی پێهات.ئه‌نفالی سێ: ناوچه‌كانی (چه‌مچه‌ماڵ، سه‌نگاو، قادركه‌ره‌م، كفری، كه‌لار، پێباز، تیله‌كۆ)ی گرته‌وه و له نیسانی 1988 دا ده‌ستیپێكرد و له 18،17ی نیساندا كۆتایی پێهات.ئه‌نفالی چوار: ناوچه‌كانی (ئاغجه‌له‌ر، چه‌میرێزان، ئاوشوان، ده‌شتی كۆیه، ته‌قته‌ق) ی گرته‌وه و له 20ی نیسان تاكو 7ی ئایاری 1988ی خایاند.ئه‌نفالی پێنج و شه‌ش و حه‌وت: ناوچه‌كانی (ئامێدی، ئاگرێ، شێخان، زاخۆ، ده‌هۆك) ی گرته‌وه و له 25ی ئابی 1988 تاكو 15 ئه‌یلولی 1988ی خایاند.ئه‌نفالی هه‌شت(دواقۆناغ): ناوچه‌كانی بادینانی گرته‌وه و له 25ی ئابه‌وه ده‌ستیپێكرد و تاكو 6ی ئه‌یلولی 1988ی خایاند.له‌و ماوه‌یه‌دا له 75% تاكو 85% كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و زیاتر له 4000 گوندی وێرانكرا و ده‌یان هه‌زار كه‌س له پیر و مناڵ و گه‌نج بێسه‌رو شوێن كران و پاشماوه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كان ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره‌بوون و زۆربه‌یان له ئۆردوگا زۆره ملێكاندا نیشته‌جێی ناچاریی كران و چی سه‌روه‌ت و سامانی ناوچه‌كه هه‌بوو تاڵان كرا و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا."ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م ئه‌نجامه گشتییه‌كانی توێژینه‌وه:
وشه‌ی ئه‌نفال به مانای "زیاده" دێ.
چاره‌نووسی ژن له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا:
هه‌ندێكیان له كاتی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا ده‌ستگیرنه‌كراون یان دستگیركراون و به شێوه‌كان ڕزگاریان بووه.
هه‌ندێكیان له ماوه‌ی 5 مانگی زینداندا مردن.
ژماره‌یه‌كی تریان به‌تایبه‌تی كچه گه‌نجه‌كان، وه‌ك هه‌موو ئه‌نفالكراوه‌كانی تر به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار براون.
ژماره‌یه‌كی زۆریشان به‌رلێبوردنی گشتی كه‌وتن و له مردن ڕزگاریان بووه.
پرۆسه‌ی ئه‌نفال سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ده‌چێته خانه‌ی جینۆسایده‌وه، له هه‌مانكاتدا ته‌واوی جۆره‌كانی جینۆسایدی فیزیكی، بایۆلۆژیی، كلتوریی، ئابووریی، ئیكۆلۆژیی تێدا به‌كارهاتووه.
ڕێژه‌ی 76،8%ی ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال له نێوان ته‌مه‌نی 30-50 ساڵیدان. به‌شێكی زۆری ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال له ماوه‌ی ساڵانی 1988-1971 شویان كرده‌وه و ڕێژه‌ی 91،2%ی سه‌رجه‌می ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال ده‌گه‌رێته‌وه. زۆرینه‌ی ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا شویانكردووه.
89،6% ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال نه‌خوێنده‌وارن. 69،6% ی ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال ئامۆزا و كه‌سی نزیكی یه‌كترن.
ڕێژه‌ی 95،2% ئه‌و ژنانه‌ن كه له ساته‌وه‌ختی ڕوودانی ئه‌نفالدا له گونده‌كاندا ژیاون و دوای پڕۆسه‌كه بۆ كۆمه‌ڵگا زۆره‌ملێكان گوێزراونه‌ته‌وه و ئێستا له كۆمه‌ڵگایانه‌دان.
76% له ماڵی سه‌ربه‌خۆدا ژیاون. 24% له ماڵی خه‌زوردا ژیاون. دوای پرۆسه‌ی ئه‌نفال 75%ی له‌گه‌ڵ مناڵاكانیان ده‌ژین. 16،8% گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆناو خێزانه‌كانیان. شێوازی نیشته‌جێبوونی باوكایه‌تی له ئه‌نجامی ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه دابه‌زیوه بۆ 3،2% له كاتێكدا له پێش پرۆسه‌كه 24% بووه.
96%ی به بێوه‌ژنی ماونه‌ته‌وه.
له پێش پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا له 94،4% خێزانه‌كاندا پیاوان سه‌رۆكی خێزان بوون و ڕێژه‌ی 0،8% ژن سه‌رۆكی خێزان بوون، به‌ڵام دوای پرۆسه‌ی ئه‌نفال له 82،4%ی ئه‌و خێزانانه‌دا ژن ده‌بێته سه‌رۆكی خێزان.
83،32% ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال خێزانه‌كانیان گرفتی شوێنی نیشته‌جێبوونیان هه‌یه.
له پێش پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا 29،85 ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال كاری ماڵه‌وه‌یان كردووه و 27،9% جوتیارییان كردوه و 31،3% ئاژه‌ڵداریان كردووه، به‌ڵام دوای پرۆسه‌ی ئه‌نفال ڕێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه كاری ماڵێ ده‌كه‌ن به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 55% و ڕێژه‌ی جوتیاریی داده‌به‌زێت بۆ 5،6% و ئاژه‌ڵداری داده‌به‌زێت بۆ 8،3%. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند پیشه‌یه‌كی‌تر له دوای پرۆسه‌ی ئه‌نفادا له‌نێو كاری ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفالدا ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن كه بریتییه له كرێكاریی به ڕێژه‌ی 13،9%. كاری ده‌ستی 7،7% بووه و له دوای پرۆسه‌كه بۆته 8،3%.
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال بریتییه له یارمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم به ڕێژه‌ی 56% و داهاتی مانگانه‌ی هه‌موو خێزانێكی ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال بریتییه له 355،5 دینار.
33،6% ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال كه‌سی ئیشكه‌رن له خێزاندا و له ڕێژه‌ی 50 % كرێكاریی ده‌كه‌ن و ماوه‌ی كاركردنی ڕۆژانه‌یان له نێوان 7-6 سه‌عات دایه.
52% ئه‌و ژنانه كه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ كار ده‌كه‌ن مناڵه‌كانیان له ماڵه‌وه به ته‌نیا جێده‌هێڵن، له‌م ڕێژه‌یه‌ش 22% یان مناڵاكانیان ڕووبه‌رووی كاره‌سات بوونه‌وه و ڕێژه‌ی 4،34% ڕووبه‌ڕووی لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته‌وه.
37%ی ئه‌و ژنانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ كار ده‌كه‌ن ڕووبه‌رووی كێشه بوونه‌ته‌وه له كاتی كاركردندا 57،89% گرفته‌كه‌یان خراپیی مامله‌ی خاوه‌نكار، 36،85% ناكۆكی له‌گه‌ڵ كرێكار و فه‌رمانبه‌ره‌كانی‌تر و 5،26% ڕووبه‌ڕووی (تحرش) بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و ژنانه‌ی ماوه‌ی كاركردنی ڕۆژانه‌یان له‌نێوان 1-4 سه‌عات دایه، كاریگه‌ریی كاركردن له‌سه‌ر لایه‌نی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیی و په‌روه‌ده‌یی مناڵ به ڕێژه‌ی 15%یه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی 5-8 سه‌عات ڕۆژانه كار ده‌كه‌ن، كاریگه‌ریی كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ی ژیانیان به ڕێژه‌ی 35%، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه 9 سه‌عات زیاتر كارده‌كه‌ن، كاركردن له‌سه ئه‌و بوارانه‌ی ژیانیان به ڕێژه‌ی 45%.
48% ی ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال پێیان وایه ڕاده‌ی هاوكاریی خه‌ڵكی بۆیان له ئاستی سفر دایه و ڕێژه‌ی 52%ی ژنانیش له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ڕاده‌ی هاوكاریی خێزانه ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ناو یه‌كتردا له ئاست سفر دایه.
52،8%ی ژنی پاشماوی ئه‌نفال پێیان وایه دیدگای خه‌ڵكیی به‌رامبه‌ریان، دیدگایه‌كی خراپه و هۆكاری ئه‌مه‌ش به لای 62،4%یان هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تییه.
68،8%ی ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال توانیویانه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژینگه نوێیه‌دا خۆیان بگونجێنن كه دوای پرۆسه‌ی ئه‌نفال بۆی ڕاگوێزراون.
پرۆسه‌ی ئه‌نفال به ڕێژه‌ی 94،4% كاریگه‌ریی له‌سه‌ر باری ده‌روونیی ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال درووستكردوه و له‌م ڕێژه‌یه‌ش 9%ی ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال بورانه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ دایه.
91،2% ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێرده‌كانیانن (به‌ر له پرۆسه‌ی ڕزگاربوونی عێراق).
30،6% ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال نه‌خۆشی هه‌ناوییان هه‌یه و ڕێژه‌ی 26،1%نه‌خۆشی جومگه و ئێسقانیان هه‌یه و ڕێژه‌ی 15،55% نه‌خۆشییه‌كانی قورگ و لوت و گوێ و ڕێژه‌ی 12،77% نه‌خۆشییه‌كانی چاویان له‌گه‌ڵ دایه. سه‌باره‌ت به ئاستی خزمه‌تگوزاییه ته‌ندرووستییه‌كان ڕێژه‌ی 57،6%ی ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال له ئاستی خزمه‌تگوزاییه ته‌ندروستییه‌كان له ناوچه‌كه‌یاندا ڕازین.
25،6% ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال به هۆی زیندانیكردن و ئازاردانه‌وه له‌ناو زینداندا تووشی نه‌خۆشی بوون.
73،7%ی ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال پێیانوایه كه ئه‌و بڕه یارمه‌تییه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێیان ده‌درێت، كه‌مه و له ئاستی پێویستدا نییه.
داخوازیی 43،35% ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال له حكومه‌ت بریتییه له پێدانی زه‌وی و داخوازیی 39،5% ی بریتییه له مووچه و 35،88% ی بریتییه له دروستكردنی خانوو.26- 72%ی ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال تاكوو ئێستا هیچ مناڵێكیان نه‌چۆته ژیانی هاوسه‌رێتییه‌وه و ڕێژه‌ی 28%ی مناڵاكانیان چوونه‌ته ژیانی هاوسه‌رێتییه‌وه.
53،25%ی مناڵی ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال وازیان له خوێندن هێناوه و له‌م ڕێزه‌یه‌ش له 55،7% كچانن و ڕێژه‌ی 51،25% كوڕانن. هۆكاری وازهێنان له خوێندن له لای مناڵانی ژنانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال به ڕێژه‌ی 13،06% بۆ خراپیی باری ئابووریی و ڕێژه‌ی 27،13% بۆ كه‌موكووڕی له پێداویستییه‌كانی قوتابخانه و له 13،06% بۆ كاركردن و 10،55% بۆ كاری ماڵه‌وه و 1،5% بۆ خراپێی باری ده‌روونیی و عه‌قڵیی ده‌گه‌ڕێته‌وه." له كۆتاییدا خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه به‌كه‌ڵكه به خوێنه‌ران پێشنیار ده‌كه‌م.

ناوی كتێب: ئه‌نفالی سێ و كاریگه‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له‌سه‌ر ژنی پاشماوه‌ی ئه‌نفالبابه‌ت
تۆژینه‌وه [تۆێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییه له هه‌ر دوو ناحیه‌ی شۆرش و ڕزگاری]
توێژه‌ران: هێمن باقر عه‌بدول، به‌رهه‌م عومه‌ر عه‌بدوڵلا
قه‌واره: 178 لاپه‌ره
چاپخانه: ته‌وار چاپی یه‌كه‌م 2004
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق