ڕووناک شوانی - چالاک له‌بواری ناساندنی جینۆسایدی کورد-ستۆکهۆڵم
بچووککردنه‌وه‌ی تاوانی ئه‌نفال ( جینۆسایدی کورد ) له ئه‌مڕۆدا و بێده‌نگی له ئاستی ئه‌و تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تییه له ڕابردوودا هه‌مووی گرێدراوه به ئیعتیراف نه‌کردن به شوناسی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ردوو ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و عه‌ره‌بیدا ، ئه‌مه ڕاستییه‌کی ستاتیکه و ناکرێت خۆمانی لێ گێل بکه‌ین . له پاش ڕووخانی ڕژێمی به‌عس به هه‌زاران دیکیومێنت به ئیمزای تاوانبارانی ئه‌نفال که‌وتنه به‌ر ده‌ستی کورد و ئه‌مریکا و لایه‌نه‌کانی تری ئێراقی ، چی لێ ئاشکرا کرا و چی لێ له ناوبرا یا‌ن له ناوچوو؟ هه‌ندێکیان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نێو ده‌وڵه‌تی و خۆدی ئه‌مریکا دیزه به ده‌رخۆنه کران ، جگه له به‌ڵگه زیندووه‌کان که بریتین له‌و قوربانیانه‌ی که یا‌ن له نوگره سه‌لمان و بیابانه‌کانی باشووری ئێراق گه‌ڕانه‌وه و له مه‌رگ ڕزگاریان بوو ، یا‌ن ئه‌وانه‌ی که له لادێکانی کوردستاندا به شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌رباز بوون ، خستنه ڕووی ئه‌و به‌ڵگه و دیکیومێنتانه و زیندووکردنه‌وه‌ی زاکیره‌ی مێژوو و به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی تاوانی ئه‌نفال له به‌رده‌م ویژدانی مرۆڤایه‌تی مافێکی یاسایی کورده و مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌که که ڕوو به ڕووی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی ده‌بێته‌وه . نابێت کورد چۆک له به‌رده‌م پاساوی هاوسه‌نگ ڕاگرتنی هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که و سه‌قامگیرکردنی باری سیاسی ئێڕاق دابدات و خۆی بچووک بکاته‌وه و له ئاست ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه بێده‌نگ بێت و به دنیای نه‌ناسێنێت . به فه‌رمی داوای لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و عه‌ره‌بی و حکومه‌تی ئێڕاق له کورد له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه مافێکی زۆر ساده‌ی کورده و ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئه‌گه‌ر کورد باس له‌و پرسه چاره‌نووسسازانه‌ی خۆی بکات هاوکێشه‌ی سیاسی ناوچه‌که تێک ده‌دات ، چونکه ئه‌مه ئه‌و پاساوه‌یه که دوژمنانی کورد به کاری ده‌هێنن و ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی کوردیش په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن . چاوه‌ڕوان کردن تاوه‌کو بنیاتنانه‌وه‌ی ئێراقێکی تازه که له‌سه‌ر ئێسک وپروسکی ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌ی دانیشتوانی ئێڕاق به کورد و عه‌ره‌ب و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تره‌وه پاش ئه‌و مێژووه خوێناویه کارێکی هه‌روا ئاسان نییه که کورد خۆی کردووه به سه‌رگه‌وره و به بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی . ئه‌وه‌ی که ئه‌وان ناویان ناوه پێکهاته‌یه‌کی مۆزاییکی له ئێڕاقدا به تواناترین و ئه‌زموونترین هونه‌رمه‌ندی سیاسی ناتوانێت ئه‌و پارچه مۆزاییکانه له تابلۆیه‌کدا کۆبکاته‌وه و ناوی لێ بنێت ئێراقی تازه ، ئه‌مه کارێکی ئاسته‌مه و به کایه‌ی دیپلۆماسی نایه‌ته دی به دووری ئه‌بینم له سایه‌ی ئه‌و ناکۆکییانه‌ی که له نێوان لایه‌نه دژ به یه‌که‌کانی ساحه‌ی سیاسی ئێراقدا هه‌ن سه‌رباری ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ده‌ور و به‌ر و فره کوێخایی له ئێراقدا ، ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی باشووری عێراق ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن . بێگومان خه‌مساردی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و گرینگی نه‌دانی خودی کورد به مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال هه‌ر له سه‌ره‌تای ئازادی کوردستانه‌وه کاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ناوه‌نده نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ گرینگی نه‌دان به‌م مه‌سه‌له‌یه ، به‌هه‌ند نه‌گرتنی پرۆسه‌ی دادگایی کردنی سه‌رانی ڕژێم له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال و به‌تایبه‌تی سه‌دام حوسێن که سه‌رۆکی ئه‌وکاته‌ی ئێراق بوو و ئه‌نفال به بڕیاری خودی ئه‌وجێبه‌جێ کرا و، ده‌کرا ئه‌و دادگاییه ببووایه به دیکیۆمێنتێکی زۆر نرخ بۆ به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیدا وێڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌مانه هیچی نه‌کران، ئێستایش جێبه‌جێنه‌کردنی ئه‌و سزایه‌ی که دادگای باڵا ده‌ریکردووه و ته‌نانه‌ت پاڕانه‌وه بۆ تاوانبارێکی وه‌ک سوڵتان هاشم که ده‌ستی به خوێنی هه‌زاران کورد سووره و ده‌ربازکردنی نه‌زار خه‌زره‌جی و داڵده‌دان و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و جاش و سه‌ره‌ک جاشانه‌ی که به‌شداری تاوانی ئه‌نفالیان کردووه کۆی ئه‌مانه هه‌مووی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی کورد ئه‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌کی مێژوویی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه . هه‌ر لێره‌شه‌وه ئه‌توانم ئه‌وه بڵێم که به‌ستنی کۆڕ و کۆنفرانسه‌کانی ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر جیددیه و ده‌بێت لایه‌نی پسپۆر و شاره‌زا له جینۆساید بیگرنه ئه‌ستۆ، ئامانجێکی دیاری کراوی هه‌بێت بۆ خزمه‌ت به‌و پرسه ، مه‌رج نییه که ته‌نها لایه‌نی حکومه‌تی به‌ڕێوه‌ی به‌رێت چونکه له‌و حاڵه‌ته‌دا زیاتر له نمایشێکی حیزبی ئه‌چێت وه‌ک ئه‌وه‌ی که له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان به‌سترا .
بۆ زیاتر خزمه‌ت گه‌یاندن به‌م دۆزه و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌کادیمی له‌سه‌ر ئه‌نفال ( جینۆسایدی ) کورد له کوردستاندا ده‌توانرێت به دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێکی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر جینۆساید و ئه‌نفال بکرێت به سه‌رپه‌رشتی که‌سانی ئه‌کادیمی و پسپۆر له بواری جینۆساید و که‌سانی یاساناس و پسپۆر له یاسای نێو ده‌وڵه‌تیدا که له‌وانه‌یه له‌دوا ڕۆژدا ببێته سه‌نته‌رێکی جیهانی چونکه له ناوچه‌یه‌کدا دامه‌زراوه که تاوانی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی تێدا ئه‌نجام دراوه ، ته‌نانه‌ت لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ژینگه و باری ده‌روونی خودی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری بکرێت وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی پاش جینۆساید ، ئه‌وه‌یشی که زۆر گرینگه بۆ ئه‌م جۆره ئیشانه ئه‌وه‌یه که خودی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و بواره‌دا کار ده‌که‌ن که‌سانیک بن باوه‌ڕیان به‌و پرسه هه‌بێت و به هه‌ستکردن به مه‌سئولییه‌تێکی مێژوویی ئه‌خلاقییه‌وه به‌و ئه‌رکه هه‌ستن ، واتا خۆیان باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بێت که بۆچی ئه‌و ئه‌رکه‌یان گرتۆته ئه‌ستۆ و ئامانجیان چییه ، له کۆنفرانسی له‌نده‌ن که ده‌سته‌ی کارای ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بۆ به یاسا ناساندنی ئه‌نفال به‌ستبوویان د. فیلیپ سپنسه‌ر که شاره‌زایه له بواری هۆلۆکۆستدا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد ، له کاتی باسکردنیدا هێنده به ئیحساسه‌وه باسی هۆلۆکۆستی ده‌کرد و گڕێیده‌دا به ئه‌نفاله‌وه ئه‌توت خۆی له ناو کاره‌ساته‌که بووه ، که‌واته بێجگه له شاره‌زایی له‌و بواره بڕوا به خۆبوون و باوه‌ڕ به مه‌سه‌له‌که گه‌لێک گرینگه ، به‌و شێوه‌یه ده‌توانین ئه‌نفال به دنیا بناسێنین و ئه‌و کاته ئه‌توانین دڵنیا بین له‌وه‌ی که ئه‌نفال به قه‌د قورسایی کاره‌ساته‌که ئه‌خرێته لاپه‌ڕه‌کانی مێژووه‌وه و له نێوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌کاندا به شێوه‌یه‌کی به‌رنامه بۆ داڕێژراو کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت . سه‌یری جوله‌که‌کان بکه وێڕای ئه‌وه‌ی که له دونیادا هۆلۆکۆست به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی به جینۆسایدی جوله‌که ناسراوه که‌چی هه‌تاوه‌کو ئه‌مڕۆیش له هه‌موو وڵاته‌کانی ئه‌وروپا به چه‌ندین شێوه له‌سه‌ر هۆلۆکۆست کار ئه‌که‌ن ، بۆ نموونه سه‌نته‌ری میژووی زیندوو (levandehistoria ) که مه‌ڵبه‌ندی له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپادا هه‌یه له‌و مه‌ڵبه‌ندانه‌دا به هه‌زاران کتێب له‌سه‌ر جینۆساید و هۆلۆکۆست به‌رچاو ده‌که‌وێت ، که‌ل و په‌لی و وێنه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له هۆلۆکۆست ڕزگاریان بووه زۆر به جوانی پارێزراون و ، ساڵانه له یادی هۆلۆکۆستدا له خوێندنگه‌کان و زانکۆکان‌دا کۆڕ و سیمینار له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته ئه‌گرن و فیلم و شانۆگه‌ری نمایش ئه‌که‌ن هه‌روه‌ها به درێژایی ساڵ به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام چالاکی جۆرا و جۆریان هه‌یه . خۆشبه‌ختانه ئێمه وه‌کو ناوه‌ندی چاک ئه‌مساڵ له چالاکییه‌کانی سه‌نته‌ری مێژووی زیندوو له ستۆکهۆڵم به‌شدار بووین و به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان وه‌رگرتووه که له ساڵی ئاینده له‌و یاده‌دا بتوانین له‌و چالاکییانه‌دا به‌شدار بین و باسی ئه‌نفال بکه‌ین و سیمینار بۆ ئه‌و که‌سانه بگرین که له ئه‌نفال ڕزگاریان بووه و پیشانگا بکه‌ینه‌وه . ئیمه ئه‌توانین سوود له ئه‌زموونی ئه‌و گه‌لانه وه‌ربگرین که ڕووبه‌ڕووی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی بوونه‌ته‌وه وه‌کو ئه‌رمه‌ن و جوله‌که. له رێگه‌ی دروستکردنی لۆبییه‌کی تایبه‌ت له‌و ڕێکخراوه و که‌سایه‌تیانه‌ی که بۆ به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال و به یاسایی کردنی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا خه‌بات ده‌که‌ن ده‌توانرێت هه‌نگاوێکی باش بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی گرتنه‌وه به یه‌کتر و ئه‌نجامدانی کۆڕ و کۆنفرانسی هاوبه‌ش ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌هێز بکرێت ، کۆنفرانسی به یاسایی کردنی ئه‌نفال وه‌کو جینۆسایدی کورد که له ڕۆژی 16/ 3 له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا گیڕا نموونه‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو .
له رۆژنامه‌ی كوردستان راپۆرت وه‌رگیراوه

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق