
شۆڕش حاجی: هەلی لەبار هەبوو ئەنفال بەجینۆساید بناسێنین بەڵام نەمانكرد
ئه‌گه‌رچی ئه‌نفال یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین کاره‌ساته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو که به‌سه‌ر گه‌لی کورد هاتووه‌و زه‌ره‌رو زیانه گیانی‌و ماڵی‌و سیاسییه‌کانی زۆر زۆر بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستاش ئه‌نفال وه‌ک خۆی نابینرێ‌و لای گه‌لی کورد ئه‌وه‌نده‌ی گه‌وره‌یی ئه‌و کاره‌ساته ته‌ماشا نه‌کراوه‌و لای عه‌ره‌ب‌و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش به قه‌ده‌ر قه‌واره‌ی تاوانه‌که نه‌ناسراوه. دیاره زۆر که‌سی دڵسۆزی گه‌له‌که‌مان‌و چه‌ندین ڕێکخراو و گروپ له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کاری باشیان بۆ دۆزی ئه‌نفال کردووه. به‌ڵام هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌و هه‌وڵ‌و کار‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه نه‌بووه یان که‌م بووه، چونکه له لایه‌ن سه‌نته‌رێک یان ده‌زگایه‌کی دیاریکراوی حکومی یاخود ناحکومی‌یه‌وه ئاراسته نه‌کراون. هه‌ر بۆیه‌شه کاریگه‌رییه‌که‌یان سنووردار بووه‌و نه‌توانراوه تاوانی ئه‌نفال وه‌ك خۆی نه به کورد‌و نه به غه‌یری بناسێنرێ.
ده‌کرێ هۆی بچووک ته‌ماشا کردنی ئه‌نفال لای کورد‌و سه‌رنه‌که‌وتنمان له پێنانساندنی ئه‌نفال به کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی‌و دنیای عه‌ره‌ب بۆ چه‌ند هۆیه‌ک بگێرینه‌وه، که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
1.ئێمه‌ی کورد تا ئێستاش له زۆر ڕووه‌وه گه‌لێکی دواکه‌وتووین، بێ ئه‌وه‌ی خۆمان دانی پێدا بنێین. تا ئێستاش زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکه خوێنده‌وار‌و حیزبه سیاسییه‌کان‌و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردیش له سیستمی نێوده‌وڵه‌تی‌و کاری دیپلۆماسی‌و لۆبی کردن‌و کامپێین له دنیا به باشی تێنه‌گه‌یشووین. ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هه‌م خۆمان ئه‌زموونمان له‌مباره‌یه‌وه نییه‌و هه‌م نه‌مانتوانیوه سوود له ئه‌زموونی گه‌لانی تر وه‌رگرین. هه‌روه‌ها نه‌مانتوانیوه سوود له‌و هه‌لومه‌رجه له‌باره وه‌رگرین که بۆ کورد هاتۆته کایه‌وه‌و به باشی درکمان به‌و راستییه نه‌کردووه که ده‌کرێ دۆزی ئه‌نفال به قازانجی دواڕۆژی گه‌له‌که‌مان به‌کار بێنین. بێگومان ئه‌وه‌ی پشکی هه‌ره گه‌وره‌ی ڕه‌خنه‌و گله‌یی لێکردنی له‌م رووه‌وه به‌رده‌که‌وێ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورده. چونکه پێویست بوو ئه‌وان که خۆیان “به لێپرسراو و حاکمی ئه‌م خه‌ڵکه “ ده‌زانن، سوودیان له‌و هه‌له له‌باره وه‌رگرتبا که له چه‌ند ساڵی ڕابوردوو بۆ کورد هاتبووه پێش.
2.نه‌بوونی یه‌ک به‌رنامه‌یی‌و یه‌ک ده‌نگی له نێوان ئه‌و تاکه که‌س‌و ڕێکخراو و حزبانه‌ی که کاریان له‌سه‌ر دۆزی ئه‌نفال کردووه، هۆیه‌کی تری ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستامانه. زۆر که‌س، لایه‌ن، ڕێکخراو و حیزب له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردوو هه‌ر یه‌كه‌و به پێی توانای خۆی‌و ئه‌وه‌نده‌ی بواری هه‌بووبێ‌و عه‌قڵی بڕی کردبێ، کاریان بۆ دۆزی ئه‌نفال کردووه. به‌ڵام ، ئه‌و هه‌وڵانه به پێی به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژراو‌و به ته‌نسیق نه‌بووه، بۆیه کاریگه‌ریشیان ئه‌وه‌نده زۆر نه‌بووه‌و به‌رهه‌مه‌کانیان سنووردار بووه. هه‌روه‌ها نه‌توانراوه ئه‌و هه‌وڵانه قاڵبێکی نه‌ته‌وه‌یی به خۆوه بگرێ. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه نه‌مانتوانیوه ده‌وڵه‌تان‌و ڕێکخراوو ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پۆل پۆل بکه‌ین‌و به‌رنامه دانێین که چۆن له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌کێکیان مامه‌ڵه بکه‌ین‌و، که‌ی چی بکه‌ین‌و، هه‌نگاوی ئایینده‌مان چی بێ. دووباره دێینه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه له سه‌رانی کورد بگرین که ده‌بوو ئه‌وان ڕابه‌رایه‌تی خه‌ڵکیان له‌م ڕووه‌وه بکردبا، یان به‌لانی که‌م پشتیوانی‌یان له‌و که‌س‌و لایه‌نانه بکردبا، یاخود بایه‌خی زیاتر‌و کارئاسانی‌یان بۆ ئه‌م دۆزه نه‌ته‌وه‌ییه گرنگه بکردبا. به‌داخه‌وه ئه‌وان تا ئێستاش مه‌سئولانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌ن‌و که‌سایه‌تی‌و ڕێکخراوانه ناکه‌ن.
3.زۆربه‌ی زۆری ده‌وڵه‌ت‌و ناوه‌نده عه‌ره‌بیه‌کان تا ئێستاش ئاماده‌ییه‌کی ئه‌وتۆیان نیشان نه‌داوه بۆ پشتیوانیکردنی کورد‌و باشتر ئاشنا بوون به مێژووی زوڵم لێکراوی گه‌لی کورد. هه‌روه‌ها له‌و کاتانه‌ی که ئێمه ئه‌نفال‌و کیمیاباران ده‌کراین زۆربه‌ی زۆری ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کان‌و ناوه‌نده عه‌ره‌بیه‌کان هیچ هه‌ڵوێستێکیان له دژی ڕژێمی به‌عس نه‌بوو. به پێچه‌وانه‌وه دژی گه‌لی کورد‌و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی خه‌ڵکی کوردستان بوون. ئه‌م هه‌لوێسته‌ی ئه‌وان بۆ‌ته هۆی دروست بوونی له‌مپه‌ر له به‌رده‌م دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان تاکو نه‌توانن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دنیای عه‌ره‌ب ببه‌ستن‌و چاوه‌ڕێی پشتیوانی ئه‌وان بن. دیاره ئه‌مه چه‌ند جوامێرێکی عه‌ره‌ب ناگرێته‌وه که له کاتی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالدا ئیدانه‌ی حکومه‌تی عێراق‌و حزبی به‌عسیان کرد. ته‌نانه‌ت ناڕه‌زایی هه‌ندێکیان گه‌یشته ڕاده‌ی حاشا کردن له عه‌ره‌ب بوونی خۆیان. بێگومان نابێ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی جارانی ئه‌وان وامان لێ بکا ئیتر عه‌ره‌ب به دوژمنی کورد‌و دۆزه ڕه‌واکه‌ی دابنێین‌و لۆبی له‌ناو ئه‌واندا نه‌كه‌ین. به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ د‌ه‌ستپێشخه‌ری بکه‌ین له دروستکردنی په‌یوه‌ندی توند‌و تۆڵ له‌گه‌ڵیان‌و هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و بێ هه‌ڵوێستییه‌ی جارانیان به بیر بێنینه‌وه‌و پێیان بڵێین که ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی جارانی ئه‌وان کاردانه‌وه‌یه‌کی خراپی لای خه‌ڵکی کوردستان دروستکردووه. به‌ڵکو ئه‌مه ببێ به هانده‌رێک که له‌مه‌ودوا پشتیوانی له کورد بکه‌ن.
4.که‌مته‌رخه‌می سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له پێناساندنی ئه‌نفال به کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. ئه‌گه‌رچی سه‌رانی کورد زۆر هه‌لی له‌باریان بۆ هه‌ڵکه‌وتووه که ئه‌نفال بکه‌نه کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی‌و نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌یان نه‌کرد. ئه‌مه به‌و مانایه‌نییه‌که هه‌ر هیچیان نه‌کردووه، به‌ڵام ده‌کرا زۆر له‌وه زیاتر بکه‌ن. ته‌نانه‌ت ئێستاش که هه‌موو که‌سێک د‌رکی به گرنگی به‌کارهێنانی دۆزی ئه‌نفال کردووه بۆ سوودوه‌رگرتنێکی زۆر له‌مه‌ی ئێستا زیاتر بۆ دواڕۆژی گه‌له‌که‌مان، به‌ڵام هێشتا لای ئه‌وان ده‌سکه‌وتی شه‌خسی‌و حیزبی‌و ... ده‌چێته خانه‌ی سه‌ره‌تایی لیستی کارکردنیانه‌وه، نه‌ک به جێنۆساید ناساندنی ئه‌نفال له دنیا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق