
ساقی بارزانی-ئه‌کادیمیست و مامۆستای زانکۆ-ئه‌مه‌ریکا
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره پێویستی به وه‌بیرخستنه‌وه‌یه‌كی كورت هه‌یه كه زۆربه‌ی تاوانه‌كانی جینوساید له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا له چوارچێوه‌یه‌كی فه‌رمیكراوی چه‌شنێ له ده‌مارگرژیی ئایینی ، نه‌ته‌وه‌یی، قه‌ومی یان ڕه‌گه‌زی ڕویداون. ته‌نانه‌ت زۆر تاوانیش له ژێر چه‌تری ئایین و به ناوی ئایین دژ به گه‌لان كراون و ده‌كرێن.داسه‌پاندنی به‌عسیزم وه‌كو ئایدیولۆجیایه‌كی فیكریی و سیاسیی پاڵنه‌ر بووه بۆ قۆرخكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته فیكریی و سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانی عێراق بۆ فۆرمالیزه‌كردنی قه‌واره‌ی خۆی و به‌رده‌وام بوونی له‌و ڕه‌وشه. هه‌ر بۆیه‌ش كورد وه‌كو كه‌مایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ئاسته‌نگێكی مه‌زنی جێكه‌وتكردنی ئه‌م بیرۆكه فراوانخوازییه بێ سنوره‌بوو، كه پانتاییی سنوری سه‌رجه‌م ووڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیشی له ئامێز ده‌گرت و شیابوو هاوبیریی و هاوپه‌یمانێتیی و هاوسۆزی له ووڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی تر بۆ خزمه‌ت به‌م بیرۆكه‌یه دابین بكات.له‌م ڕاستایه‌دا، پرۆسه‌ی جینوسایدی ئه‌نفال، پرۆسه‌یه‌كی سیستماتیك و پلانداڕێژراو بوو كه به‌عس سودی له دو فاكته‌ری گرنگی ئایین و ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی وه‌رگرت. به‌عس شاڕه‌زایی ته‌واوی ئاكار و سایكۆلۆجیای كۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌لانی عه‌ره‌ب بوو و تێگه‌یشتبوو كه له په‌نای ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره‌دا ده‌توانێ سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی په‌رده‌پۆش بكات و سۆزی ووڵاته پانعه‌ره‌بیزمه‌كان بۆ لای خۆی ڕابكێشێ. ئه‌مه ئه‌و شێوازه‌یه كه له كاتی جینوسایدی جووله‌كه‌كان، نازیسته‌كان په‌یڕه‌وییان ده‌كرد، ئایدیۆلۆگه‌كانی نازیسم بیرۆكه‌یه‌كیان خولقاند كه تیایدا نه‌فره‌ت له جووله‌كه ئاسایی و یاسایی بێت تا ئاماده‌سازیی بكه‌ن بۆ سانا له ناوبردنیان. بۆیه به پشت ئه‌ستوربوون به سیستمێكی دیكتاتۆریی و له ڕێی میدیا و پرۆپاگه‌نده‌كانی حیزبیی و حكومی و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێنا و له كاتی ڕوودانی تاوانه‌كان له‌ناو گه‌لی ئه‌ڵمانی په‌رچه‌كردارێكی مه‌زن به‌دی نه‌كرا...به‌عس به سوود وه‌رگرتن له‌و ته‌كنیكه‌ی نازیسم توانی فاكته‌ره‌كانی ئاساییكردنی جینوسایدی كورد زۆر به ئاسایی بئاخنێته ناو زه‌ینی خه‌ڵكی و میدیای خویی و ووڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا. هه‌ندێ له هۆكاره‌كانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی: - به‌عس كوردی به تێكده‌ر و ئاژاوه‌چیی و له دین هه‌ڵگه‌راو ناوزه‌ت ده‌كرد. ئه‌مه له ڕوی سیاسیی و ئایینی‌یه‌وه خۆی له خۆیدا له سه‌ره‌تا كورد ده‌خاته ناو قاڵبی په‌راوێزخستن و چه‌وسانه‌وه و پاشان ئاماده‌كاری بۆ جینوساید و پرا‌كتیزه‌كردنی 8 قۆناغی پرۆسه‌ی جینوساید...- به‌عس كوردی به كرێگیراوی بیانی و حیزبه كوردییه‌كانیشی به چێكراوی دوژمنانی نیشتمانی عه‌ره‌بی ده‌زانی. ئه‌مه‌ش نه‌فره‌تی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر به كورد پتر ده‌كرد. - به‌عس خۆی به دامه‌زرێنه‌ری لیگی عه‌ره‌بیی و نیشتمانی عه‌ره‌بی د‌ه‌ناساند - ئه‌مه‌ش خۆی له بیچمی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی و خه‌ونه‌كانی ئیمپراتورییه‌تی عه‌ره‌بی ده‌بینییه‌وه كه ته‌نیا كو‌لتور و ژیاریی و ئایینی عه‌ره‌ب تیایدا پیرۆزن و شتگه‌لانی‌تر ناشرین و بڤه‌نه.- به‌عس به داكۆكی له كێشه‌ی فه‌له‌ستین و دژایه‌تی جووله‌كه و شیعه، خۆی به مه‌غزای ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی و سیمبول و نوخبه‌ی سه‌ركه‌فتنی سووننه ده‌ژمارد - هه‌ر چه‌ند پێكهاته‌ی حیزب و حكومه‌ته‌كه‌ی له ژێر بنه‌مایه‌كی سۆشیالیستی بوو.- له بواری نێونه‌ته‌وه‌ییدا، به پێشكه‌شكردنی ئیمتیازاتی ئابووری به ووڵاتانی ڕۆژئاوا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پاراستبوو.زۆربه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بی له‌م ته‌رزه تێفێگرینه له گه‌ڵ به‌عس دا كۆكن و ته‌بان. كه واته ئایدیۆلۆژیای به‌عسیزم هێشتا له ناخی زۆریاندا ده‌ژێت. هه‌ر بۆیه‌ش له پاش ڕوخانی به‌عس له عێراق هێشتا به‌رده‌وام له لایه‌ن زۆربه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بی داكۆكیی ده‌كرێن و به‌عسییه تاوانباره‌كان داڵده ده‌درێن. له به‌رامبه‌ر پانعه‌ربه‌بیزم دا ناسیونالیستی كوردی چانسی ژیانه‌وه‌ی دژواره و له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی كراون په‌یوه‌ستن به گه‌لی كورد و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی ده‌وروژێنن، بۆ ناسیونالیسته عه‌ره‌به‌كان به باشی ده‌زانن كه نكۆڵیی له جینوسایدی كورد بكه‌ن، نه‌بادا زه‌ره‌ر له بیرۆكه‌ی پانعه‌ره‌بیزم بدات كه زۆربه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بیی لێی سه‌رپشكن.سه‌ره‌ڕای فاكته‌ره سیاسیه‌كانی حكومه‌تی ئێراق هه‌ندێ له هۆكاره‌كانی‌تر كه بوونه‌ته هۆی نكۆڵی كردن له جینوسایدی كورد ده‌كرێ ئاماژه به مانه بكه‌ین:- باری جیوپۆلیتیكیی كوردستان وا هه‌ڵكه‌وتووه كه له نێو چوار ووڵاتدا دابه‌ش بكرێت. كه واته لێره‌دا ڕاسته‌وخۆ چوار ووڵاتی دراوسێی و گرنگ به شێوازێكی خوڕسكی دژ به هه‌موو گه‌لی كوردن. چۆنكه به لایانه‌وه پشتگیری له به‌شێكی واته پشگیریی له سه‌رجه‌م گه‌لی كورد و دژایه‌تیی دراوسێكانیان. بۆیه زۆر جار ڕێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژیی نهێنی له نێوانیاندا مۆركراوه.- به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیی و ئابوورییه‌كانی ووڵاتانی ڕۆژئاوا له گه‌ڵ داگیركه‌رانی كوردستان و هاوسۆزانی، هه‌میشه به‌رینتر بوونه له ڕه‌چاوكردنی مافه‌كانی گه‌لێكی بنده‌ست. بۆیه بێده‌نگییان هه‌ڵبریبو. ئه‌و سه‌دایه‌ش كه له هه‌ندێ ووڵاتدا هه‌بووه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كێبركێی نێوان حیزبه سیاسییه‌كانیاندا...- ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی به ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌تین بیری ده‌سته‌ڵاتدارانی ووڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی داگیركردووه كه ڕاستیی و به‌ها مرۆیی و ئایینی‌یه‌كان بوونه‌ته قوربانیی جه‌هلی ده‌رمارگیریی. بۆیه هه‌رچه‌ند گه‌لێك جینوساید ده‌كرێ به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی كه بكه‌ره‌كه‌ی عه‌ره‌به نكۆڵیی لێده‌كرێت. واته دید و تێڕوانینی ڕاست و مرۆڤدۆستانه جێگۆڕكێ ده‌بێ له گه‌ڵ ده‌مارگیریی كوێرانه و ناڕاست و به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه ...له‌و سۆنگانه‌وه‌یه له ده‌ستپێكی جینوسایدی گه‌لی كورد، ووڵاته عه‌ره‌بیی‌یه‌كان چاوپۆشیی له تاوانه قێزه‌وه‌نه‌كانی ده‌كه‌ن و ڕۆژئاواییه‌كانیش گوێیان پێنه‌دا و ته‌نانه‌ت هه‌واڵه‌كانیش له میدیای ووڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاوایی پشتگوێ خران یان نكۆڵی لێكران.ئێمه ده‌بێ چی بكه‌ین ؟ئێمه ده‌توانین بڕیاره‌كانی دادگایی عێراق به ناساندنی ئه‌نفال به جینوساید وه‌كو بنه‌ما و پێوه‌رێكی یاسایی لێی سوودمه‌ند بین تا بكارین له گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا كاری بۆ بكه‌ین. نێونه‌ته‌وه‌یی كردنی دۆزی كورد و به جینوساید ناساندنی ئه‌نفال هه‌وڵێكی فراوانی گه‌ره‌كه و پێدڤیی به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی زانستیی و درێژمه‌ودا و تۆكمه‌یه. ئه‌گه‌رچی ئه‌ركی هه‌موو كوردێكی دڵسۆزه له‌م باره‌یه‌وه كاربكات، وه‌لێ تا ڕێكخراوێكی حكومیی و دانپێنراو دانه‌مه‌زرێت و له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان لقی نه‌بێت، ئامانجه‌كان ناپێكێنرێن و هه‌وڵه‌كان په‌رته‌وازه ده‌بن بۆیه پێویسته:- سه‌ره‌تا ده‌زگایه‌كی حكومیی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بكرێته‌وه و بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌یه‌كی فه‌رمیی هه‌بێت. تا سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی ئه‌م بواره كۆ بكرێنه‌وه و به‌ره‌و یه‌ك ئامانج ئاراسته‌یان بكه‌ن. ده‌بێ به‌رنامه و ستراتیژییه‌كی واقعبینانه دیاری بكرێت و به‌رنامه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌ڵی بۆ دابڕێژرێ.- پێویسته فاكته‌ره‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی كردنی ئه‌نفال و به جینوساید ناساندنی له سۆزه‌وه سه‌رچاوه نه‌گرێ، به‌ڵكو پێدڤییه ئێمه زۆر له‌وه هوشیارانه‌تر هه‌نگاو بنێین و كه‌یسی ئه‌نفال له ناو قه‌باره‌یه‌كی یاسایی و زانستییانه و مرۆڤدۆستانه‌وه بگونجێنین . نه‌ك وه‌ك هه‌ندێ تاك و ته‌نانه‌ت میدیای كوردیش پرۆپاگه‌نده‌ی ڕقاویی بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌مه نه‌ك زامنی سه‌ركه‌وتن نیه به‌ڵكو زه‌ره‌ر له‌م پرسه ده‌دات.- پێویسته ئه‌و بیچمه كرێتانه‌ی به‌عس له ناو مێشك و زه‌ینی عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م چێكردووه بشكێنین. بۆ ئه‌وه‌ی بیر‌و فیكریان به‌رامبه‌ر به كورد بگۆڕێت. ئه‌مه‌ش به دزه‌كردن بۆ ناو میدیا و ڕاگه‌یاندنیان ده‌كرێ.- میكانیزمێكی گونجاو و شیاو بۆ هاوئاهه‌نگیی نێوان حكومه‌ت و حیزبه‌كان و ڕێكخراوه حكومیی و ئه‌هلیه‌كان و تاكه‌كاندا بكرێت كه له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌مه ئاكادیمییه كورده‌كانی هه‌نده‌ران ده‌توانن ڕۆڵێكی زۆر كارا بگێڕن.- میكانیزمێكی شیاو ده‌ستنیشان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له ناو میدیای بیانی ئاماده‌ییمان هه‌بێت. هه‌روه‌ها به پێی توانا مۆنێمنت و موزه‌خانه‌ی ئه‌نفال له زۆر ووڵاتی جیهان بكه‌ینه‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق