چۆمان هه‌ردى : تا ئێستا ئه‌نفال بۆ هاندانى خه‌ڵك بۆ ده‌نگدان و وه‌ك كارتى دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقیدا به‌كارهاتووه.
*: تۆ پرۆژه‌یه‌كت هه‌یه بۆ ژنانى ئه‌نفال كه خۆى له تێزى دكتۆرادا ده‌بینێته‌وه، ئێستاش ئێوه داوه‌ت كراون بۆكوردستان و له‌زانكۆكانیش كۆرِتان سازداوه، ده‌كرێت بپرسین ئه‌و پرۆژه‌یه چییه كه تۆ كارت له‌سه‌ر كردووه؟
د. چۆمان: ئه‌و فاكتانه‌ى چیرۆك و داستان و مێژووی ئه‌نفال پێكدێنن كۆمه‌ڵێك فاكتن،من پرسیارى ئه‌وه‌م هه‌یه كه ئاخۆ ئه‌و فاكت و چیرۆكه‌ى تا ئێستا ئێمه بیستوومانه تا چه‌ند نوێنه‌رایه‌تى ئه‌زموونى ژن ده‌كات؟ هه‌م له‌كاتى ئه‌نفال و هه‌م له پاش ئه‌نفال.
ئێمه ده‌زانین كۆمه‌ڵێك فاكت و حه‌قیقه‌ت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دروست ده‌كه‌ن، وه‌ك ژماره‌ى گونده كاوله‌كان و ژماره‌ى قوربانییه‌كان و مه‌سه‌له‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایى و گۆرِى به كۆمه‌ڵ و تێكشكاندنى شۆرِشى كوردیى، به‌لاَم تا چه‌ند ته‌ركیز كراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ى ژن له‌و كاته‌دا چى به‌سه‌رهاتووه و ژن له پاش ئه‌نفالیش چى به‌سه‌ر هاتووه؟ من پێموایه (ئه‌مه نه‌ك راى منه به ته‌ینا به‌ڵكوراى زۆربه‌ى فێمینیسته‌كانى دنیایه) كه مێژوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌نووسرێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانیش ئه‌و به‌شه‌ى مێژوو ده‌نووسنه‌وه كه به‌دڵى خۆیانه، دیاره كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له‌و كاته‌دا ده‌كه‌ونه په‌رِاوێزه‌وه.
*: كه‌واته تۆ پێتوایه مێژوو غه‌درى له ژن كردووه وه‌ك مرۆڤێك؟
د. چۆمان: بێگومان ئه‌وه حه‌قیقه‌تێكه، شتێك نییه كه من راى خۆم بێت، هه‌ربۆیه فێمینسته‌كان كارى زۆریان كردووه بۆ خوێندنه‌وه‌ى جارێكى تر‌ى مێژوو هه‌م به‌شى رابردوو، هه‌م كاره‌ساته‌كانى ئێستا‌و هه‌م مێژووى مۆدێرنى ئێمه كه‌شتێك ده‌نووسرێت تا چه‌ند نوێنه‌رایه‌تى ژنان ده‌كات، نه‌ك هه‌ر ژنان ، به‌ڵكو په‌نابه‌ران له ئه‌وروپا یان ره‌شپێسته‌كان.به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵات مێژوو ده‌نووسێته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكیش ده‌كه‌ونه په‌راوێزییه‌وه وه‌ك كه‌مایه‌تییه‌كان و ژنان و هۆمۆكان و زۆرخه‌ڵكى تر.
:*پرۆژه‌كه‌ى تۆ ته‌نیا وه‌ك تێور ده‌مێنێته‌وه یان هه‌وڵیش ده‌ده‌یت له پراكتیكدا كار بۆ ژنانى پاشماوه‌ى ئه‌نفال بكه‌یت؟
د. چۆمان: ئه‌وه‌ى من كردوومه ته‌نیا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ئه‌كادیمییه‌و كارى پراكتیكم نه‌كردووه له‌گه‌ڵ ژنانى ئه‌نفالدا، به‌ڵام سه‌ردانى زۆربه‌ى ئه‌و خه‌ڵكانه‌م كردووه.
*:ئه‌و كۆرِه‌ى له‌زانكۆى سلێمانى سازتدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره زۆره‌ى خوێندكارانى زانكۆ چۆڵ بوو، تۆ پێتوایه ئه‌مه كاڵفامى تێگه‌یشتنى ئێمه‌یه له ئه‌نفال؟
د. چۆمان: ته‌سه‌ور ده‌كه‌م به‌شێكى هى ریكڵام كردنه‌كه‌ى بێت، كه ته‌نیا له رادیۆى نه‌واوه ریكڵامى بۆ كراوه‌و چه‌ند لافیته‌یه‌كیش هه‌ڵواسرابوو، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌گه‌ر له‌یه‌كێك له رۆژنامه‌كانه‌وه بانگه‌وازى بۆ بكرایه قه‌ره‌باڵغتر بوایه.
من پێم خۆش‌بوو خه‌ڵكى تر بهاتایه به‌تایبه‌ت قوتابیانى زانكۆ، چونكه ئه‌م كۆرِ به تایبه‌ت بۆ ئه‌وان بوو، بۆیه له هه‌ریه‌ك له زانكۆكانى سلێمانى و رانیه‌و دهۆك سازدرا، له‌زنكۆى رانیه به‌سه‌دان كه‌س هاتبوون، به‌ڵام له زانكۆى سلێمانى زۆربه‌ى قوتابییه‌كان له‌ناو قاعه‌كاندا هاتووچۆیان ده‌كردو نه‌ده‌هاتن، له هه‌مان كاتدا من پێم وایه ئه‌گه‌ر چوار كه‌س بێت له باسه‌كه تێبگات باشتره له‌وه‌ى دووسه‌د كه‌س بێت نه‌تێبگات تۆ چى ده‌ڵێى و نه‌كاریگه‌ریى هه‌بێت. بۆنموونه هه‌ندآ له‌و كه‌سانه‌ى هاتبوون ده‌یانووت تۆ جینۆساید كورت مه‌كه‌ره‌وه له ئه‌زموونى ژن‌دا!.
یانى هه‌ر تێنه‌گه‌یشتبوو من ده‌مه‌وآ بڵێم چى، ده‌یانووت جینۆساید به‌سه‌ر هه‌موو كورددا هاتووه نه‌ك وه‌ك ژن و پیاو ، له‌كاتێكدا من باسى ئه‌وه‌م نه‌كردبوو كه جینۆساید به‌سه‌ر ژنى كورددا هاتووه‌و به‌سه‌ر گه‌لى كورددا نه‌هاتووه.
*: پێتوایه حكومه‌تى هه‌رێم كارى كردووه بۆ ئه‌نفال هه‌م له‌رِووى ناساندنى پرۆسه‌كه به‌دنیاى ده‌ره‌وه هه‌م له‌رِووى باشتركردنى ژیانى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان؟
د. چۆمان: پێموایه ده‌بێت حكومه‌تى كوردستان له‌سه‌ر سآ ئاست كاربكات، یه‌كه‌م: ئاستى یارمه‌تیدانى ده‌ربازبووانى ئه‌نفال واته یارمه‌تیدانى پراكتیكیان له‌رِووى هه‌ژارییه‌وه، له‌رِووى خانووبه‌ره‌وه، له‌رِووى پێداویستى پزیشكى و ده‌رمانه‌وه، له‌رِووى دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆیان.
دووهه‌م: به‌ئه‌رشیفكردنى ئه‌نفال، ئێمه ئێستا ده‌زانین ئه‌و داتایانه‌ى هه‌مان له‌سه‌ر ئه‌نفال ته‌واونین، سه‌ر ژمێرییه‌كان هه‌ندێكیان لاى پارتییه‌و هه‌ندێكیان لاى یه‌كێتییه‌و به‌شێكى لاى تاكه كه‌سه‌و هیچى كۆنه‌كراوه‌ته‌وه، ئێستاش ژماره‌یه‌كى ته‌واوه‌تیمان نییه له‌سه‌ر له‌ناوچووانى ئه‌نفال.
سێهه‌م: ناساندنى ئه‌نفال له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات، جاناساندن له‌رِووى پشتیوانیكردن له كارى ئه‌كادیمییه‌وه بێت یان له هه‌ر رێگه‌یه‌كى تره‌وه، بۆ ناساندنى ئه‌نفال له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات پێویسته كارى ئه‌كادیمى بكه‌یت، تۆ پێوستت به‌وه نییه قسه‌ى زل بكه‌یت، چونكه ئه‌م قسه‌زلانه له ئه‌وروپا ناخوات، به‌ڵكو ژماره‌و لێكۆڵینه‌وه‌و داتاى زانستیت پێویسته.
*: ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ى وڵات هاوڵاتییه‌كى بیانى لێت بپرسێت ژماره‌ى ئه‌نفال كراوان چه‌ندن؟ چى وه‌ڵام ده‌ده‌یته‌وه‌و كام ژماره‌ى ده‌ده‌یتآ؟
د. چۆمان: باشترین داتا هه‌مانبێت ئه‌وه‌ى چاودێریى مافى مرۆڤه كه ده‌ڵىَ له نێوان 50-100هه‌زار كه‌س بوون، به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌ى نه‌جمه‌دین فه‌قآ عه‌بدوڵڵاو رێكخراوه‌كه‌یان ره‌نگه ژماره‌یان بگاته 70 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام با له‌بیرمان نه‌چێت ئه‌وان ته‌نیا باسى گۆرِه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رژمێرییه‌كى ته‌واومان بووآ ده‌بێت باسى ئه‌وانه‌ش بكه‌ین كه به‌كیمیایى یان له كه‌مپه‌كاندا له برس و نه‌خۆشیدا مردوون، ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌مووى كۆبكه‌ینه‌وه بگاته 80-85 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام من نامه‌وآ بڵێم ئه‌وه‌نده‌یه، من ده‌ڵێم له‌نێوان 50-100 هه‌زار دایه.
*: ئه‌ى ئه‌وه نابینرێت ده‌سه‌ڵاتى كوردیى ئه‌نفال بۆ بازرگانى و ریكلامێكى به‌رژه‌وه‌ند خوازانه‌ى خۆى به‌كار ده‌هێنێت و هیچى تر؟
د. چۆمان: یه‌كێك له‌و شتانه‌ى له لێكۆلێنه‌وه‌كه‌مدا باسى ده‌كه‌م ئه‌مه‌یه، كه ئه‌نفال بۆ گوشارى سیاسى و هاندانى خه‌ڵك بۆ ده‌نگدان و وه‌ك كارتى دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقیدا به‌كارهاتووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تى كوردستان به برِینه‌وه‌ى موچه هه‌وڵیداوه یارمه‌تى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان بدات، به‌ڵام به‌پێى وته‌ى (عه‌داله‌ت عومه‌ر) راوێژكار له وه‌زاره‌تى ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه ره‌نگه 60% پاشماوه‌ىئه‌نفاله‌كان ئه‌و موچه‌یه وه‌رنه‌گرن، كه‌واته شته‌كه به ئه‌ندازه‌ى پێویست نه‌بووه.
*: دوایى پرۆسه‌ى دادگایى كردنى سه‌رانى به‌عس له‌سه‌ر دۆسێى ئه‌نفال، تا چه‌ند ئه‌م دادگایه كۆمه‌كى كردووه به‌ناساندنى ئه‌نفال له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات؟
د. چۆمان: هه‌ندێك له‌و دیكۆمێنتانه‌ى نیشان‌دران شتێكى زۆرباشبوون، پێش سێ ساڵ هیچ شتێك له‌سه‌ر ئه‌نفال نه‌بوو له ئینته‌رنێت و رۆژنامه‌بیانییه‌كاندا، ئێستا رۆژانه باسى چه‌كى كیمیایى ده‌كرێت، باسى گۆرِى به‌كۆمه‌ڵ ده‌كرێت، ئه‌مانه هه‌مووى شتى باشن، چونكه بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌نفال له وڵاتانى عه‌ره‌بى و له ئه‌وروپا ده‌نگیدایه‌وه.
*: له دیدى ئێمه‌دا ئه‌نفال یه‌ك دیوو و ره‌هه‌ندى به‌خۆوه گرتووه كه كاره‌ساته مرۆیى و سرِینه‌وه فیزیكییه‌كه‌یه، ده‌بینین چیرۆكه ورده‌كانى ناو ئه‌نفال فه‌رامۆشكراون له‌وان چیرۆكى ژنانى ئه‌نفال، بیرده‌كه‌وه مێژووى ئێمه مێژووى ره‌گه‌زى نێره، تۆ توانیوته ئه‌وچیرۆكه وردانه باسبكه‌یت؟
د. چۆمان: لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى من كت و مت ئه‌وه‌یه، تۆ رێك ئه‌و قسانه‌ت كرد كه من ده‌مه‌وآ بیكه‌م، خۆى مێژووى ئێمه ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ینووسێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتیش كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك ده‌خاته په‌رِاوێزه‌وه، یه‌كێك له‌وانه ژنانى ئه‌نفاله كه گوآ له چیرۆكه ورده‌كانیان نه‌گیراوه.
*: ئه‌نفال و هۆلۆكۆست دوو رووداوى جینۆسایدن له دوو ماوه‌ى مێژوویدا به‌ڵام به به‌راورد به هۆلۆكۆست، ئه‌نفال كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه به‌تایبه‌تى كارى ئه‌كادیمى، ئه‌مه بۆچى؟
د. چۆمان: كۆمه‌ڵێك فاكتۆر هه‌یه، یه‌كه‌م به‌راستى جوله‌كه زۆر له ئێمه رێكخراوترن له‌ناوخۆیاندا، گرنگى زۆر به مه‌سه‌لى نه‌ته‌وه‌یى خۆیان ده‌ده‌ن و ده‌زانن ئه‌و دۆزه چه‌ند گرنگه بۆیان.
تا ئێستا زۆربه‌ى كورد له گرنگى ئه‌نفال تێنه‌گه‌یشتووه، له هه‌ندآ له‌و سیمینارانه‌دا كه گرتوومه گه‌نج هه‌ستاوه وتوویه‌تى تاكه‌ى باسى ئه‌نفال ده‌كه‌ن با له‌بیرى بكه‌ین! من وتم تۆ بیستووته فه‌یله‌سوفێك ده‌ڵىَ ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كاره‌ساته‌كانى مێژووى خۆى له‌بیربكات مه‌حكومه به‌وه‌ى جارێكى تر تیا بژى.
دووه‌م: بۆ ئه‌وه‌ى بتوانى به چرِوپرِى كارى ئه‌كادیمى بكه‌یت و لایه‌نه جیاوازه‌كانى لێكبده‌یته‌وه پێویستیت به پشتیوانى مادییه، پشتیوانى ماددیش كآ ده‌یكات؟حكومه‌ت ده‌یكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا سیاسییه‌كان تێنه‌گه‌یشتوون له‌گرنگى ئه‌نفال.
*: جوله‌كه به چه‌كى هۆلۆكۆست ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یى خۆیان دروستكرد، ئایا جینۆساید بۆ كوردیش هه‌مان شت ده‌بێت و كورد ده‌توانێت به ئه‌نفال ده‌وڵه‌ت دورست بكات؟
د. چۆمان: باگرێى نه‌ده‌ینه‌وه به ناسیۆنالیزم و ده‌وڵه‌ته‌وه، پێموایه ده‌بێت ئه‌نفال ئه‌وه‌مان بیربخاته‌وه كه ده‌بێت ئێمه گره‌نتییه‌كمان هه‌بێت تا ئه‌نفال دووباره‌نه‌بێته‌وه، جا ئه‌و گره‌نتییه فیدراڵیزمه یان سه‌ربه‌خۆیى، گرنگ ئه‌وه‌یه رێگه بگرین له‌و پرۆسانه‌ى كه جارێكى تر ئێمه ده‌به‌نه‌وه بۆ ئه‌و خاڵه.
*: له حكومه‌تى هه‌رێمدا وه‌زاره‌تێك هه‌یه به‌ناوى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئاواره‌و ئه‌نفال پێتوایه ئه‌م وه‌زاره‌ته بتوانێت كارى جیدیى له‌سه‌ر ئه‌نفال بكات به‌تایبه‌ت به‌داتاكردنى پرۆسه‌كه؟
د. چۆمان: وه‌ك ئاگادارم برِیار وایه دیسان ده‌ست بكه‌نه‌وه به كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌و داتا بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رژمێرییه‌كى ته‌واوه‌تى هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نفال، وابرِیاریشه چنار خان قسه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سى پسپۆرِ بكات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌و كاره بكه‌ن، من نامه‌وآ له ئێستاوه برِیار بده‌م كه ئه‌وان ناتوانن، هیوادارم بتوانن، به‌ڵام ده‌ڵێم بابوه‌ستین و له ئێستاوه برِیار نه‌ده‌ین و بزانین چى ده‌كه‌ین ئه‌وجا قسه بكه‌ین.
نێوه‌ند: دواجار ده‌پرسم دۆزى ئه‌نفال به‌تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ى وڵات روو له هه‌ڵكشانه یان به پێچه‌وانه‌وه به‌تایبه‌تى له رووى ئه‌كادیمییه‌وه؟ د. چۆمان: ئه‌نفال به‌شێوه‌یه‌ك كه ناسرا له‌رِێى دادگایى كردنى سه‌دامه‌وه بوو، به‌ڵام له‌رِووى ئه‌كادیمییه‌وه تازه سآ چوار كه‌سى كورد په‌یدابووه‌و كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، یانى هێشتا له‌سه‌ره‌تاى پرۆسه‌كه‌داین، ناتوانم بشڵێم ده‌ستى پێكردووه، چونكه تۆ به‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه به‌ره‌و پێش ناچیت، پێویستیت به‌سه‌دان كتێب هه‌یه بۆ ئاگایى و تێگه‌یشتن له دۆزى ئه‌نفال

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق